سکتێر یان سکرتێر؟!
Saturday, 24/01/2009, 12:00
1730 بینراوە
[ئه‌م نانه‌ی تازه‌م له ته‌ندوور کردۆته‌وه، هه‌ر وا به گه‌رمی پێشکه‌شی ده‌که‌م به "مامه"ی خۆشه‌ویست و ئه‌و سکتێرانهی شاگردی ئه‌ون و به درۆ و ده‌له‌سه‌کانیان رووی ئه‌و بلیمه‌ته رهزاشیرینهیان سپی کردۆته‌وه. نۆشی گیانیان بێ.]تێبینی: با سکرتێره باشه‌کان که به داخه‌وه زۆر ده‌گمه‌نن لێم زویر نه‌بن، له‌وانه نیم له به‌ر "کێک"ێک به‌تانییه‌ک ده‌سووتێنن.
سه‌ره‌تا ده‌بێ بڵێم مه‌به‌ستم له "سکتێر" هه‌مان ده‌عبایه که سیاسییه‌کان پێی ده‌ڵێن؛ "سکرتێر". سکرتێریش ده‌عبایه‌کی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه، که به‌رده‌وام به هۆی ئه‌و لێشاوه پاره و پووڵه‌ی که له ده‌عبا و مهعبای زلحۆرتتر له خۆی له باخه‌ڵی ده‌په‌ستێون، ده‌ستی حه‌ساوه‌ی ناماندووی له سه‌ر سکی تێره. هێز و تواناکارییه سه‌رسووڕهێنه‌ره‌کانی ئه‌م زینده‌وه‌ره زه‌به‌لاحه، ته‌نانه‌ت بلیمه‌تان و پسپۆڕانی بواری زیندهوهرناسیشی حه‌په‌ساندووه. چونکه هه‌م خزۆکه، هه‌م فڕۆکه، هه‌م گه‌زۆکه، هه‌م گه‌ڕۆکه و هه‌میش شهڕۆکه. هه‌ڵبه‌ته خڕبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌موو به‌هره و تواناکارییه له تاقه ده‌عبایه‌ک دا، هه‌ژه‌نده و موعجیزه‌یه‌که شایانی چل میلیۆن ماشه‌ڵڵا و باره‌که‌ڵڵا و ئافه‌رینی کوردانه‌یه. ده‌ک بێچووه ده‌عباکانی تر به سه‌رگه‌ردان و به‌ڵاگه‌ردانیان بن و رێچکه‌ی ئاڵۆزیان هه‌رگیز به‌رنه‌ده‌ن.
ره‌نگه بێژن؛ جا عه‌زیزی دڵه‌که‌م [یان به قه‌ولی دهعباچییهکان؛ هه‌تیوه چه‌قه‌سرۆیه] چۆن تهڕهماشێکی وه‌ک ئه‌م جڕوجاڵاتانه ده‌توانێ هه‌م خزۆک و هه‌م فڕۆک و چی و چی دیکه بێ؟
هه‌ی له منت که‌وێ، په‌له‌و نه‌بێ هه‌ر ئێستاکانێ لۆتانی شی ده‌که‌مه‌وه، جا گوێ بده‌نێ:
خزۆکه: یانی خشۆکه و کاره‌کانی به دزی و فزی و به خشکه‌خشک ده‌کا. دیاره هه‌مووتان له تۆپ تۆپێن دا شووتی خشکهییتان دیوه. ئه‌مانه‌ش له ستڕاتیژی بردنه‌وه و گۆڵکردن له رکه‌به‌ره‌کانیان، تاکتیکی خشکه‌یی بوون و شووتی خشکه‌یی وه‌ک رێکارێکی نه‌گۆڕ و پیرۆز به‌کار ده‌هێنن. جاروباره به خزهخز خۆ له ئامێزی باوهدهوڵهتی گه‌وره داوێن و له به‌ڵا ئاسمانییه‌کان دهخهلسێن و سه‌ری سڵامه‌تیان جارێکی تر له هاوینه‌هه‌وار و قه‌ڵا و مهڵایان، وه‌ک کهنگرهکهره سه‌رده‌ردێنێته‌وه. یان به فیشکهفیشک به‌ره‌و ده‌عبایه‌کی تر ده‌خشێن و له پڕێکا پێوه‌ی ده‌ده‌ن. ئاشبه‌تاڵی خشکه‌یی، پاسی خشکه‌یی بۆ تاقمی به‌رامبه‌ر یان بۆ نه‌یار، ته‌نانه‌ت خیانه‌تی خشکه‌ییش هونه‌رێکه له بان ته‌واوی هونه‌ره‌کانیان. به‌و ئاواته‌ی سکتێرهکان له مه‌به‌ستی خشکه‌یی ئه‌م قه‌ڵه‌مه گاڵته‌جاڕه تێگه‌یشتبن.
فڕۆکه: یانی ئه‌وه‌نده به‌رزه‌فڕ و تیژفڕه زۆر جاران سه‌ری له هه‌وران تێپه‌ڕده‌بێ و ئاگای له حاڵ و رۆژی مرۆڤه وردیله‌کانی سه‌ر گۆی زه‌وی نامێنێ. زۆری حه‌ز له سواربوونی فڕۆکه و فڕ و فیساری باڵداره، هه‌ر بۆیه‌ش به بڕ و بیانووی جۆراوجۆر ده‌چته هه‌نده‌ران. خۆیشی هه‌ڵفڕینی فره خۆش گه‌ره‌که. له سایه‌ی کوردنهوازی ده‌ر و جیرانان، له پڕێ ده‌بێ به کوڕێ و رێگه‌ی سهدساڵان به شه‌وێک ده‌فڕێ.
گه‌زۆکه: یانی تامه‌زرۆی گهزگهزێنه. کۆمه‌ڵگا به ژنی خۆی ده‌زانێ. کوشته و مرده‌ی گه‌ستنی نه‌رمایی گوێچکه و گۆی مه‌مک و شلکه‌ی رانی ئه‌م ژنهیهتی هه‌ر له‌وه‌ش ڕا ژنی فره خۆش گه‌ره‌که. هه‌روه‌ها حه‌زی له گه‌ستنی ره‌خنه و دیموکراسی و مافی هاوڕه‌گه‌ز و هاووڵاتییهکانێتی و بۆ ئه‌وه‌ش گره‌وی له هه‌موو گهزۆکێک بردۆته‌وه.
گه‌ڕۆکه: راستیه‌که‌تان بوێ پێم خۆش نه‌بوو "قافیه" تێک بچی، ده‌نا گهڕۆڵه. وه‌ک سه‌ی پێ سووتاو حه‌جمینی نیه و ده‌رکاوده‌رک ده‌گه‌ڕێ و بۆ له‌تێ نان و نازکێشانێک و ئاوڕێکی به‌سۆز، سواڵێ ده‌کا و کلکهلهقهیهتی. دیاره سه‌گی هه‌موو ماڵێکیش ده‌یناسنه‌وه و سه‌گی هیچ کوێی پێ ناوه‌ڕێ. ئه‌مڕۆکه بارودۆخ گۆڕیاگه و ئێستا به هه‌زار شات و شووت و کڕاواتی ملیه‌وه، کۆشک و سه‌رایان به سه‌ر ده‌کاته‌وه و ماڵی کۆنهنهیاران و تازهدۆستانی ئاوه‌دان ده‌کاته‌وه.
شهڕۆکه: حاڵی بوون له‌مه ئێجگار هاسانه. شه‌ڕانی و شه‌ڕفرۆشه. یانی کاورای سکتێر فێره فرۆشتنی وڵات، ئابڕوو، ژن، برا، شۆڕش، خوێن و شه‌هیده و له هه‌مووشیان زیاتر و هه‌رزانتر شه‌ڕفرۆشه. خاسمهن بۆ ده‌سته‌براکانی ئه‌وه‌نده مایه داده‌نێ و دهرخهمیانه که به‌و دوو چاوه‌ی خۆم دیومه، به خۆڕایی شه‌ڕی پێ فرۆشتوونه.
له کۆتایی دا له خوای ده‌هنده و دڵۆڤان ده‌پاڕێمه‌وه که سکتێرانی وڵاته‌که‌ی من، هه‌رگیز له کار و باریان دا سه‌رکه‌وتوو نه‌بن و له کۆڵ ئه‌م خه‌ڵکه رووت و ره‌جاڵه ببنه‌وه.