کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حزب و سوكایەتی بە كادر

Tuesday, 19/06/2012, 12:00


لەم ۆڵاتەی ئێمە تێدا دەژین بەردەوام دەسەڵات بەدەستی حزبەوە بووە , ئەو حزبانەش مرۆڤ دوستانەو لە پێناوی گشتی و مروڤایەتیدا دەسەڵاتیان بەكار نەهێناوە , دەسەڵات بەدەستی چەند كەسێكەوە بووە بە شێوەیەكی پوڵایین بەكاریان هێناوەو حوكمرانی یان كردووە , هەرچەند دەسەڵاتەكانی ئەم ۆڵاتە باس لە ئازادی و دیموكراسی و یەكسانیان كردووە , یا بوتە هیماكانی حزبەكان , بەڵام لە جێبەجێكردندا جیاواز بوونە , لەناو حزبەكاندا كۆمەڵی هاۆڵاتی هەیە كار ئەكەن لەهەموو بووارەكاندا ,ئەوانە ناویان نراوە كادر , لەناو ئەوانەی ناویانراوە كادر , بەراستی كەسانێك هەیە كادرن بەمانای وشەكە , لە راستیدا بەزوری ئەوانەی كادرن ریگەیان پێنەدراوە بە دڵسوزی كار بكەن ,بەڵكو پێش ئەوەی كادری ۆڵات و نیشتمان و نەتەوەو حزب بن , دەبێ كادری ژێر دەستی باڵا دەستی بن , واتە دەبێ (رۆبوت) بی یا (سەعاتێكی قورمیشكراو) بی , هەر كادرێك لەو چوار چێەوەیە دەرچوبی َئەوە سوكایەتی پێكراوە لە لایەن هەندی دەسەڵاتە وە , یەكێ لەو كارتنەی كە كادری پێ دیل ئەكەنو سوكایەتی پێ ئەكەن , موچەیە , دیارە وەك ماف هەموو ئەوانەی كارێكی تریان نەبێ حەقی خۆیانە موچەیان هەبێ وەك كادرێكی موتەفەرغ , وە ئەركی حزبەكانە وەك لە پەیرەوو بەرنامەكانیان نوسراوەتەوە ژیانیان بۆ دابین بكەن , بە پێچەوانەوە هەوڵ دراوە كادر سوك بكەن لەبەرچاوی جەماوەر , بە پێدانی موچەیەكی زور كەم , بە بێ دابینكردنی مافەكانی , ئەو كردەوانە وایكردووە كادر تۆشی گەندەڵی بێ و پەنا بەریتە بەر زور شت , ئەمە هۆكاریكە بۆ كادر كە پەنا ئەباتە لای پارەدارەكان بۆ دابینكردنی ژیانی خۆی و ماڵو منداڵی , یان دەبێتە دیلی دەستی ئەو دەسەڵاتەی پارەی دەداتی , ئەگەر چی ئەوپارەیە پارەی حزبەكەیە بەدەستی هەندی دەسەڵاتەوە , هەندی جار كادر هەست ئەكات سۆاڵكەرە , دیارە هەندی كەس ناویان ناوە كادر كە بۆخۆی كادر نییە ئەو سوكایەتیە قبول َ ئەكات , كەسانێك بۆ موچە ناونراون كادر , كەسانێك بۆ شتی دی ناونراون كادر , كەسانێك خەریكی داپوشینی خیانەتكارانە ناویان نراوە كادر , كەسانێك خەرێكی تێكدانی ِریزەكانی یەكێتیە ناونراون كادر , كەسانێك خزمەتكاری دەسەلاتێكن و ناونراون كادر , دیارو ئاشكرایە هەرحزبێك كاری بەبەرنامەو پەیرەوەكەی خۆی نەكرد بەرەو هەڵدێر ئەروات , باشترین نموونە حزبی بەعسە , لەهەموو رویەكەوە بەهێز بوو , بەڵام كارە حزبیەكان لە جێبەجێكردنی پەیرەوو بەرنامەكە لایان دابوو , كادرە دڵسۆزەكانیان دور خرایەوە كەسانیكی نابوتی ناو كەمەڵگایان هێنا ناویان نا كادر , لەم دەڤەرەی خۆمان سەردەمانێك كە ناوی كادر ئەهاتە پێشەوە ئەوەندە بەرێزەوە تەماشا ئەكرا وەك ئەوەی جیاواز بێ لە هەموو تاكێكی كۆمەڵ , بەڵام ئێستا ئەوەندە كادر سۆك كراوە نەك لەناو حزب بەڵكو لەناو جەماوەرەكەشدا , وە ئیستا كادر روی ناو جەماوەری نەماوە لەجیاتی ئەوەی كادر كومەڵایەتی بێ و لەناو كومەڵ بێ , دورە پەریزەو تەنها ژیانی كادر لەناو چوار چێوەی حزبەكەیدا ماوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە