به‌رز و پیرۆز و شکۆدار بێت یادی ڕاپه‌ڕین ...
Friday, 06/03/2009, 12:00
به سه‌ر لوتکه‌ی کێوه ڕه‌شه‌وه په‌یکه‌رێکی گه‌وره له تیشک ،که هه‌ر ئه‌ڵێی زه‌رده‌شت پێغه‌مبه‌ر له خۆر دایتاشیوه ، شه‌پۆل ئه‌داو قسه ئه‌کات ، په‌یکه‌ر په‌یکه‌ری ژنێکه باڵای له باڵای زه‌کیه ئالکان ئه‌چێت و ده‌نگی له ده‌نگی له‌یلا قاسم. به ده‌نگێکی به سۆز مێژوی کورد ئه‌خوێنێته‌وه ، ئه‌گاته 5-3-1991 ده‌نگ هه‌ڵئه‌بڕێت بۆ ئه‌وه‌ی شکۆی ڕاپه‌ڕین نیشان دات ، ده‌ست پێده‌کات و چه‌پکێ تیشک بڵاو ئه‌کاته‌وه ، چه‌پکه تیشک له ڕانیه‌وه بڵاو ده‌بێته‌وه بۆ یه‌که یه‌که‌ی شار‌و شارۆچکه‌ی باشوره‌که‌م ، هه‌ر هه‌مووشیان جارێکی‌تر ده‌رده‌چنه‌وه‌و له که‌رکوکدا تێکه‌ڵ به بابه‌گوڕگوڕ ده‌بن. ده‌نگی دلێری له‌یلا دورو نزیکی بۆ نیه و ده‌گاته هه‌موو ئه‌و جێیانه‌ی بارانی ڕاپه‌ڕینی تیا باری . ئه‌وه له‌یلایه ئه‌ڵێت ، داگیرکه‌ری ئه‌م ده‌ڤه‌ره په‌تی زۆرداری له ملی خه‌ڵکی ئه‌م ده‌ڤه‌ره هێند جه‌ڕانبوو به چاوی خۆیان مه‌رگیان ده‌بینی ، کانیه‌کانی ئه‌م ووڵاته‌ی وا ده‌مبه‌ست کردبوو ،هه‌ناسه‌ی له‌به‌ر بڕیبوونوو بۆ ئاودز ئه‌گه‌ڕان، هێنده‌ی ئاگر و گاز به‌سه‌ر ئه‌م نیشتمانه‌دا ڕشتبوو دارودره‌خت ڕه‌نگی پوش و په‌ڵاشیان گرتبوو . خه‌ڵک و کانی و دارودره‌ختی ئه‌م ده‌ڤه‌ره له چاوه‌ڕوانی ده‌رفه‌تا بوون بۆ ژیانه‌وه، ، کاتێكیش ده‌رفه‌ت ڕه‌خسا خه‌ڵکی چاو پڕ له خۆزگه و دڵ پڕ له ئومێد ، بروسکه ئاسا و به یه‌ک دڵ و یه‌ک گیانه‌وه ، په‌ته‌کانی ملی خۆیانیان سوتان ، ده‌می کانیان کرده‌وه و ئاویان بۆ دارودره‌خت برد، له‌یلا ئه‌ڵێت له‌و ڕۆژانه خه‌ڵک و پێشمه‌رگه ، جه‌ماوه‌رو شۆڕش ، وه‌ک ماسی و ئاو وه‌ک گوڵ و ئینجانه به بێ یه‌ک نه‌ده‌ژیان و جوانیان نه ئه‌دا، له‌یلا ئه‌ڵێت ئه‌و ڕۆژانه جوانترین ڕۆژانی لاپه‌ڕه‌کانی ده‌ستمه. ئه‌و ده‌ڵێت که جه‌ماوه‌ر له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه یه‌کیانگرت له‌یه‌ک جیانه‌ده‌کرانه‌وه وه‌ک یه‌ک هه‌ڵمه‌تیان ده‌برد وه‌ک یه‌ک خۆیان به‌خت ئه‌کرد ، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی تیا‌بوو کۆمه‌ڵێک پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵک که هه‌ریه‌که‌ی ده‌سڕێکی سه‌وز به‌به‌ر پشتێنه‌که‌یه‌وه بوو یان ڕه‌فته‌یه‌کی سه‌وز له‌ملیا بوو په‌له‌یان بوو تا به‌ره‌و شوێنێکی‌تر پێشره‌وی بکه‌ن. له‌یلا که‌باسی هه‌ڵبژاردنی 1992 ئه‌کات تیشکێک ئه‌کات به‌ده‌سته‌سڕو وه‌ک ئه‌وه‌ی به‌ده‌م هه‌ڵپه‌ڕکێوه بچێت بۆ ده‌نگدان خۆی ئه‌له‌نگێنی. ئیتر له‌یلا وه‌ستا چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌کی هه‌ڵدایه‌وه به دڵته‌نگی و کزیه‌وه مێژوی14 ساڵی تێپه‌ڕاند و خۆی لێ لادا. دوباره له‌یلا ده‌ستی پێکرده‌و به‌ڵام ئه‌مجاره هه‌ڕه‌شه ده‌کات و په‌نجه ڕاده‌وه‌شێنێت ، هاوار ئه‌کات کارێ مه‌که‌ن به‌رنامه‌ی ڕاپه‌ڕین ببێته‌وه جێی باس و خواسی ناشایسته به په‌یام و ده‌ره‌نجامه‌کانی ، ئاخر چه‌خماخه‌ی ڕاپه‌ڕین هه‌ر به‌ته‌نها به‌تاڵ کردنه‌وه‌ی قینی جه‌ماوه‌ر نه‌بوو له به‌رامبه‌ر دڕنده‌یی به‌عس و ڕژێمه‌که‌ی به‌ڵکو په‌یامێکی خه‌ڵک بوو بۆ داهاتووش گه‌ر بێتوو ده‌سه‌ڵاتی دوای داگیرکه‌ریش به‌هه‌مان چه‌مک داپڵۆسین و کۆت و پێوه‌ندی ئازادیه‌کانی خه‌ڵک بکات ، ئه‌وا ڕاپه‌ڕین له‌ڕه‌گی گوێی ئه‌وانیش نزیکتر ده‌بێت و جه‌ماوه‌ر بوار نادات ده‌سکه‌وتی نه‌ته‌وه‌یه‌کی داگیرکراو له دوو بازنه‌ی ته‌سکی حیزبی و بنه‌ماڵه‌یدا قه‌تیس بکرێت .
خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی ڕاپه‌ڕین ته‌نهاو ته‌نها جه‌ماوه‌ره، له‌ناو جه‌ماوه‌ریشدا ده‌سته‌یه‌کی کۆڵنه‌ده‌ری یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان داڕێژه‌ری ده‌سپێک و گه‌شێنه‌ری پشکۆکانی گڕی ڕاپه‌ڕین بوون وه‌ک هه‌وێنی یه‌کخستنی ڕیزه‌کانی خه‌ڵک و پاراستنی سه‌رهه‌ڵدان تا دووری خه‌نه‌وه له ئه‌گه‌ره‌کانی په‌رته‌وازه‌یی و به‌لاڕێدا بردنی ڕیزه‌کانی ، مه‌به‌ست له‌م شیکردنه‌وه‌یه به حیزبی کردنی ئه‌و وه‌رچه‌رخانه گه‌وره‌یه نیه به‌ڵکو ڕاست کردنه‌وه‌یه‌کی مێژوویه بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ناسنامه‌ی ڕاپه‌ڕین بکه‌نه به‌ری ده‌سته و تاقمێک که چه‌ند ڕۆژێکیش دوای ڕاپه‌ڕین غیره‌تی گه‌رانه‌وه‌شیان نه‌بوو بۆ ووڵات و ته‌نانه‌ت وه‌ک قه‌ومانی کاره‌ساتێکی خوێناوی لێیان ده‌ڕوانی .
ئێستاکه میلی ڕۆژژمێری ڕاپه‌ڕین ده‌چێته سه‌ر ژماره‌ی 18 ساڵی ته‌مه‌نی ، ئه‌م ته‌مه‌نه به ڕووداوی ناله‌باری دوور له په‌یامه‌کاندا گوزه‌ریان پێکراوه هه‌ر له قه‌تڵو عامی شه‌ڕی خۆکوژیه‌وه بگره تا بنیاتنانی ده‌سه‌ڵاتێکی گه‌نده‌ڵی نانیشتمانی و کێبڕکێی حیزبایه‌تی ناشه‌ریفانه‌وه و دزینی پاروی ده‌می خه‌ڵک و هێنانه‌گۆڕی کۆمه‌ڵگایه‌کی شێواو به خواستی تاکه ده‌سه‌لاتداره‌کان ، ئێستاکه خه‌ڵک له‌جیاتی بژاردنی به‌رهه‌مه‌کانی ڕاپه‌ڕین ده‌بێت کۆشک و قاتی کۆشکی گه‌نده‌ڵان بژمێرن ، له‌بری ئه‌وه‌ی خێر‌و داهاتی کوردستان بکرێته پڕۆژه‌ی بنیاتنانی ئابوری نه‌ته‌وه‌یی که‌چی ملوێنه‌ها دۆلار ده‌خزێننه ناو خه‌زێنه‌ی نهێنی به‌پرسه‌کان ، شوێن نه‌ماوه له‌م ووڵاته‌دا مرۆڤی سڤیلی کورد بیکاته شوێنی گوزه‌ران و هه‌مووی له‌سه‌ر گروپێکی خۆ به ڕابه‌ر و سه‌رکرده‌و کۆنه‌شۆڕشگێر تاپۆ کراوه ، ئه‌مانه وخه‌رمانێکی شاخ ئاسا له ناعه‌داله‌تی که وورده وورده شکستی ئه‌زمووونی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نزیک ئه‌کاته‌وه و کۆمه‌ڵگایه‌ک به‌رجه‌سته ده‌بێت ئابرووی نه‌ته‌وه‌یی و گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌یامه پیرۆزیه‌کانی ڕاپه‌ڕین له راپه‌ڕینێکی تردا ئه‌گرێته ئه‌ستۆ .
هه‌زاران سڵاو له‌گیانی شه‌هیدانی ڕاپه‌ڕین و گشت شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری وئازادی کوردستان .
بزوتنه‌وه‌ی ڕابوون _ یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان
5 ی ئایاری 2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست