کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئازادی چیە ؟

Sunday, 10/04/2011, 12:00


ئازادی بەشێوەیەكی ئاسایی، یانی نەبوونی كۆسپ و تەنگ وچەڵەمە لەبەردەم چالاكیەكانی جەستە. ئەگەر بەتەواوی ئازاد دەبووین، ئەگەر ڕووبەڕووی تەنگ و چەڵەمەكان نەدەبووینەوە، دەمانتوانی هەرچی ئارەزومان لێی بێت، بەسەر هەرشتێكی كە لەوانە بوو بكرێ، بیكەین.
جەستەیی، دەمانتوانی بۆ هەر شوێنێك بمانەوێ بچین لە كاتێك دا كە هیچ كەس نەبێتە كۆسپ و تەگەرەی سەر ڕێگای چالاكی جەستەمان.
لە ڕوانگەی كۆمەڵایەتیەوە، ئێمە ئازاد بووین بۆ هەر ئەنجوومەنێك و لەگەڵ هەر كەس و چوون بۆ ناو هەر گروپ و ڕێكخراوێك.
لە بواری ئابووریەوە، ئازاد بووین كە بەرهەم بێنین و بفرۆشین و بكڕین و ئاڵووێر و بازرگانی بكەین، بەو جۆرەی كە پێویست و گرنگ و بەجێ بوو. هەروەها دەمانتوانی بچینە ژوورەوەی هەر ئیش وكارێك یان پیشەیەكی بەرزەوە كە خۆمان هەڵماندەبژارد.
بەشێوەی كولتوریش، دەمانتوانی پێ وشوێنی پەروەردەوفێركردن بكەوین لە گشت ئاستەكان دا و دەمانتوانی بیربكەینەوە، بڕوا بكەین، بدوێین و بنووسین و چاپ بكەین هەرشتێك كە ئارەزومان لێی بوو.
لە بواری ئەخلاقیەوە، دەمانتوانی هەر ئەخلاقێك كە ئێمە خۆشحاڵ و بەرز و بەڕێز دەكا، بچینەوە ناوەیەوە و دەستەوملانی بین.
كێ ئەو هەموو ئازادیانەی هەنە ؟
لە سەردەمانی ئەرستۆ دا، هەموو ئەو ئازادیانە دەستەبەر كرابوون.
بەڵام ئایا لە هەرێمی كوردستانیش لە ژێر دەسەڵاتی مەسعوود بارزانی و جەلال تاڵەبانی، هەمان سەردەمانی ئەرستۆ ژیوەتەوە ؟
فەیلەسووف ڕوسۆ دەڵێ، مرۆڤ ئازاد هاتۆتە سەر گۆی زەوی، بەڵام زنجیر كرا. بەڵام ئایا ئێستا لە هەرێمی كوردستان و بە هیمەت و لێهاتوویی و دڵسۆزی مەسعوود بارزانی و جەلالی تاڵەبانی، مرۆڤ زنجیرەكەی لەدەست و قاچ داماڵراوە و ئازاد بووە و خاوەنی هەموو ئەو ئازادیانەیە كە ئاماژەیان پێ كرا ؟
ئایا هاووڵاتی كوردستان ئەو جۆرەی ئارەزوی لێ بوو، چالاكی جەستەی هەیە، كە هەر شوێنێك ئارەزوی لێبوو، لە كوردستان بژی و بگەڕێت ؟
ئایا لە بواری كۆمەڵایەتیەوە، هاووڵاتی بۆی هەیە بچێتە ناو هەر گروپ و ڕێكخراوێك بێ بەبێ هیچ مەترسی و هەڕەشە و گوشارێكەوە و چالاكی سیاسی و هونەری و كولتوری بكا ؟ ئایا كاتێك كە هاووڵاتیەكی دیكەی پارچەكانی كوردستان پەنای هێنایە بەر حكوومەتی مەسعوود و جەلال تاڵەبانی، پەنا دەدرێت و ئازادی مانەوە و هەڵبژاردنی شوێنی ژیان وگووزەرانی هەیە ؟
ئایا پێك هێنانی ڕێكخراوی چەپی و ماركسیستی ئازادە و پەڕتووكە فەلسەفیەكان ئازادیان هەیە كەلە پەڕتووك فرۆشەكان و پەڕتووكخانەكاندا هەبن ؟
ئایا ئافرەتان لە هەرێمی كوردستان، بۆیان هەیە ئازادانە تێكەڵاوی گروپ و ڕێكخراوی جیا لە دەسەڵاتی پارتی و یەكیەتی و گۆڕان بن ؟
ئایا لە هەرێمی كوردستانی ژێر دەسەڵاتی مەسعوود و جەلال دا، ئابووری لەخزمەت ژیان و گوزەرانی هاووڵاتی دایە و بەسوودی هاووڵاتی هەرێمی كوردستان بەڕێوە دەچێت ؟
ئایا لەو كاتەوە حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەسەڵات بەڕێوە دەبا، هەژاری و نەبوونی كەم بۆتەوە ؟
ئایا لەو كاتەوە مەسعوود و جەلال تاڵەبانی بوونە سەركردەی سیاسی هەرێمی كوردستان، فرمێسكەكانی خەم و پەژارەی لەدەست چووەكان، لەچاوەكان ئیشك بوونەوە ؟
ئایا لە بواری كولتووریەوە، ئاستی خوێندن و پەروەردە و فێركردن بۆ هەموو هاووڵاتیان یەكسان و وەكوو یەكە ؟
ئایا گوندەكان و شارەكان، شێوازی پێ ڕاگەیشتن و گرنگی دان بە ئاستی خوێندن و یارمەتی بە هاووڵاتیان لە سەرجەم هەرێمی كوردستان، یەك و یەكسانە ؟
ئایا هاووڵاتی دەتوانێت ئازاد بیر بكاتەوە ؟
ئایا هاووڵاتی دەتوانێ بڕوا بەدەسەڵات و سەرۆكەكانی دەسەڵات بكا ؟
ئایا هاووڵاتی دەتوانێ بڕوا بكا كە ئاسایش و ئازادی هەیە ؟
ئایا هاووڵاتی دەتوانێت ڕەخنە لە دەسەڵات بگرێت و پێشنیار بكا ؟
ئایا هاووڵاتی دەتوانێ، بدوێ و نووسینەكانی خۆی چاپ و بڵاوبكاتەوە هەر شتێك كەخۆی ئارەزوی لێی بوو ؟
ئایا پێنووسی نووسەر، لە هەرێمی كوردستانی ژێر دەسەڵاتی مەسعوود و جەلال و سەرجەم ئۆپۆزیسۆن دا، ئازادە ؟
ئایا ئافرەتانی هەرێمی كوردستان، دەتوانن، ئارەزوكانی خۆیان بنووسن و لەبەرامبەر گوشار و بێ ڕێزیەكانی ئایین دەنگ هەڵبڕن و هەڵوێست بگرن و داوای ئازادیەكانی ژن بوونیان بكەن و ئەنجوومەنی سەربەخۆیان هەبێت و نە كۆیلەی ئایین بن و نە كۆیلەی فەرمان و یاسا سەیروسەمەرەكانی پیاو ؟
ئایا ئافرەتان دەتوانن بۆ ئازادی خۆیان و بۆ كۆتایی هاتن بە ژیانی كۆیلەتی، لەدەست ئایین و پیاو دا، بێنە گۆڕەپانی ململانیەوە و جیاوازی لە نێوان خۆیان و پیاو دا هەڵبگرن و دوو كەرتی كۆمەڵ، ژن و پیاو، وەك یەك ئیش وكارەكان بەڕێوە بەرن و هەر دووكیان وەكوو یەك و یەكسان قۆناغەكانی ژیان بپێون ؟
ئایا حكوومەتی هەرێم، بۆ ئەو مەبەستە هاوكاری ئافرەتان دەكا ؟
ئایا لە هەرێمی كوردستان، كرداری دروست و ئەخلاقیەت ڕێگەی پێ دراوە هاووڵاتیان، دەستەوملانی بن و بتوانن خۆیانی پێ خۆشحاڵ و بەرز و بەڕێز بكەن ؟
ئایا لە ناو دام و دەزگای دەسەڵاتی حكوومەتی مەسعوود بارزانی و جەلال تاڵەبانی دا، هیچ جۆرە ئەخلاقیەتێك هەست پێ دەكرێت كە هاووڵاتی هەرێمی كوردستانی پێ خۆشحاڵ بێت كە ئەخلاقیەت بنەمای دەسەڵاتە نەك درۆ و ساختەچیەتی و بازرگانی بە چارەنووسی هاووڵاتی ؟
ئایا دێموكڕاسی ڕاستەقینە لەهەرێمی كوردستان دا دەژی ؟
ئایا چالاكیەكانی لۆژیك لە هەرێمی ژێر دەسەڵاتی حكوومەتی مەسعوود بارزانی و جەلال تاڵەبانی دا، دەستەبەر كراون ؟
ئایا سیاسەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، پارێزەری بارودۆخی كۆمەڵایەتی هاووڵاتیانی هەرێمە ؟
ئایا هاووڵاتی دەتوانێت بەبێ كۆسپ و تەنگ و چەڵەمە هەناسە هەڵكێشێت و شەقاوی ژیان هەڵبێنێتەوە ؟
ئایا هاووڵاتی دەتوانێ بەشێوەیەكی لۆژیك و دێموكڕاسیانە، داوای ڕووخان و گۆڕینی حكوومەتی هەرێم بكا ؟
ئایا لە هەرێمی كوردستان، جیالە بنەماڵەی مەسعوود بارزانی و جەلال تاڵەبانی و پەیڕەوەكانیان و ئاژەڵەكانیان، كەسێكی تر هەیە، شەو بەترس و سگی برسیەوە نەكاتەوە ڕۆژ ؟
ئایا هیچ جۆرە ئازادیەكی ئاسایی كە هاووڵاتی تۆزقاڵێك دڵی پێخۆش بێت هەیە ؟
ئایا هاووڵاتی دەتوانێت هەست بەوە بكا كە جیاوازیەك لە نێوان ڕژیمی سەددام حوسێن و دەسەڵاتی مەسعوود و جەلال تاڵەبانی دا هەیە و بارودۆخەكە باشتر بووە ؟
بەداخەوە، دەبێ بۆ وەڵامی هەموو ئەم پرسیارانە، مسۆگەرانە بگوترێ نا نا نا!
لە بەر ئەوە مەسعوودبارزانی و جەلال ڕێبەرن
مامۆستا و ڕێبەر و خەم و خۆری جەماوەرن
بەڵام سەد داخ و مخابن ئەوانە كوا ڕێبەرن
ئەمانە بەڕاستی كەرەگوێ درێژی بارە بەرن
مخابن بۆ هاووڵاتی هەرێمی كوردستانمان
كەرە ڕەش ڕۆیشت و كەرەشین هات بۆمان
هاووڵاتیان گشتیان دایانە قاقای پێكەنین
گوتیان تازە ئێمە خاوەنی ڕێبەری كەرین

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە