نوێنەرى حكومەتى هەرێمى كوردستان لە ڕوسیا، تڕۆكرا !
Friday, 16/09/2011, 12:00
پاش ئەوەى لە ماوەكانى پێشوودا لە چوار چێوەى دوو بابەتدا، چەند بەڵگەیەكمان لەسەر گەندەڵى و دزییەكانى "خۆشەوى ملا برایم" ى نوێنەرى حكومەتى هەرێمى كوردستان لە ڕوسیا، لە بڵندگۆى ڕاستى سایتى " كوردستان پۆستى" بڵاو كردەوە، ڕۆژ دواى ڕۆژ بنەماڵەى بارزانى و پارتى، نوێنەرى حكومەتى هەرێمى كوردستان لە ڕوسیا ئیهمال دەكات، لە دواین سوكایەتى و ئیهمالكردنەكانیان بانگهێشت نەكردن و بەشدارى پێ نەكردنى بوو لە كۆنفڕانسى یەكەمى نوێنەرایەتیەكانى حكومەتى هەرێم كە بە بەشدارى سەرۆكى هەرێم و سەرۆك و جێگرى حكومەت و سەرۆك و جێگرى پەرلەمانى كوردستان و سەرجەم وەزیرەكان و نوێنەرایەتیەكانى حكومەتى هەرێم لە دەرەوە بەسترا لە شارى هەولێر، كەچى خۆشەوى ملا برایم تەنانەت وەك میوانێكیش بانگهێشت نەكرابوو، كە دواتر گلەیى و ڕەخنەى بنەماڵەى ملا برایمى باوكى خۆشەوى لێ كەوتۆتەوە، بەڵام مسعود بارزانى لە ڕێگاى یەكێك لە كەسە نزیكەكانى خۆى بەم خانەوادە و "د. خۆشەوى" ڕادەگەیەنێت كە ئەمانە هەمووى پەیامێكن بۆ پشتگوێ خستنى خۆشەوى ملا برایم تا بۆ خۆى شعور بكات و داواى دەست لە كار كێشانەوە پێشكەش بكات لە نوێنەرایەتى حكومەت لە ڕوسیا، ئەو كەسە نزیكەى بارزانى ئەوەشى ڕاگەیاند كە مسعود بارزانى زیاتر لەسەر نوسینى بابەتێك لەسەر دۆستێكى نزیكى خۆى بە ناوى "سەلیم خان " كە كوردى ئێزیدییە و ئەندامى پەرلەمانى ڕوسیایە و لە هەمانكاتدا بەرپرسیاریەتێكى باڵاى لە پارتى دەستەڵاتدارى ڕوسیا" پارتى ڤلادیمیر پوتین" هەیە، كە چەند ساڵێك لەمەوبەر لە سایت و ڕۆژنامە كوردییەكان تەشهیرێكى بێ بنەما و سوكایەتیەكى زۆرى بەو ئەندام پەرلەمانە كردبوو، بۆیە بارزانى لەوكاتەوە تائێستا ڕۆژ دواى ڕۆژ خۆشەوى ئیهمال دەكەن. هەمان سەرچاوە ئەوەشى دركاند و ووتى: خۆشەوى ملا برایم كەپێشتر لە لایەن شەخسى نێچیرڤان بارزانیەوە پشتگیرى دەكرا، ئێستا نێچیرڤانیش پشتگوێ ى خستووە، چونكە چەندین جار بە ناوى جۆرا و جۆر پارەى لێ وەرگرتووە و دواتریش بۆى دەركەوتووە كە ئەمە هەمووى فروت و فێڵ درۆ هەڵبەستنە، بۆیە نێچیرڤانیش هەمان تێڕوانینى هەیە بەهیچ شێوەیەك ڕێگەى نەداوە و ڕێگەش نادات كە چاوى بە خۆشەوى بكەوێت، هەر بۆیە ئێستا بنەماڵەى بارزانى ئەم شەڕە بە فەلاح مستەفاى بەرپرسى پەیوەندییەكانى حكومەتى هەرێم دەكەن و فەرمانى پێ دەكەن كە نوێنەرى حكومەتى كوردستان لە ڕوسیا بانگهێشتى كۆنفراس نەكرێت.
هەر چەند ئێمە وەكو ڕەوەندى كورد تێبینیەكى زۆرمان لەسەر ئەم بابەتە هەیە، باشە بۆ حكومەتى هەرێم تائێستاش ماگانە مەبەلەغى 20000 بیست هەزار دۆلار وەك منحە دەدات خۆشەوى ملا برایمى نوێنەرى حكومەت لە كاتێكدا هیچ كار و چالاكیەك ئەنجام نادات، تەنانەت ئۆفیس و بارەگاشى نیە، تەنها سایتێكى ئینتەرنێتى هەیە كە كار و پێشەى بۆتە پان كردنەوە بۆ بنەماڵەى بارزانى هەر ڕۆژە و وێنەیەكى بنەماڵە لە سایت دادەبەزێنێت و ماستاویان بۆ دەگرێتەوە، ئەمەشە پێچەوانەى ئیش و كارى حكومەتە، چونكە ئەم سایتە هى نوێنەرایەتى حكومەتى كوردستانە بۆیە نابێت ڕیكلام و ماستاو بكرێت بۆ هیچ كەس و لایەنێك. بۆیە ئێمە وەك ڕەوەندى كوردى ڕوسیا داواكارین لیژنەیەك پێك بهێنرێت و سەردانى ڕوسیا بكەن بۆ بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە لە دزى و گەندەڵیەكانى خۆشەوى ملا برایم.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست