کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ته‌نده‌ری هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه .

Thursday, 27/05/2010, 12:00


وه‌كو دیاره‌ له‌ كوردستاندا حزبی ده‌سه‌ڵاتدار بۆ گه‌یشتن به‌ مه‌رامی خۆی له‌ كۆیله‌ كردنی كۆمه‌ڵگاو ته‌ماشاكردنی حكومه‌ت وه‌كوئامرازێك بۆ په‌لكێشكردنی مرۆڤه‌كان بۆ به‌رده‌م باره‌گای حزب ،ئاماده‌یه‌ هه‌موو شتێك بكاو له‌ هیچ شتێكیش سڵ ناكاته‌وه‌.

یه‌كیك له‌و كاره‌ زۆر ترسناك و قێزه‌ونانه‌ی كه‌ حزبی ده‌سه‌ڵاتدار به‌ تایبه‌ت پارتی له‌ هه‌ولێر له‌ چه‌ند ساڵی رابردوودا ده‌ستی داوه‌تێ بریتیه‌ له‌ تیكدانی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و ئیفلیجكردنی به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌ سه‌رێكه‌وه‌ له‌ جیاتی بیرمه‌ند ،كۆیله‌ی بۆ به‌رهه‌م بێنێ .له‌ سه‌رێكی تریشه‌وه‌ له‌ رێگای ئیفلیجكردنی كه‌رتی په‌روه‌رده‌ له‌ توانایدایه‌ هه‌ل به‌ده‌ستبینی بۆ بردنه‌ پێشه‌وه‌ی زۆرترین خه‌ڵكی خۆی و له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا دروستكردنی چینێكی خوێنده‌وارو خاوه‌ن شه‌هاده‌ی به‌رز له‌ كه‌سانی سه‌ر به‌ خێزان و بنه‌ماڵه‌و كه‌سه‌ نزیكه‌كانی پارتی ،تا له‌ ئاینده‌دا پێمان بڵێ ،خۆشی بێ و ترشی بێ هه‌ر ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی خێزانه‌كه‌ی من شایسته‌ پله‌و پۆسته‌ باڵاكانی وڵاتن و ده‌بێ ئاینده‌ی وڵات بخرێته‌ ده‌ستی ئه‌مانه‌.

باشترین جێگاش كه‌ لێیه‌وه‌ په‌روه‌رده‌ ئیفلیج بكرێ هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌ گشتیه‌كانه‌ كه‌ دواتر ئه‌وانه‌ی له‌ وێ ده‌رده‌چن هه‌ر ئه‌وانن ده‌چنه‌ كۆلیژو په‌یمانگاكان و دواتریش هه‌ر ئه‌وانن جارێكی تر ‌ دابه‌شی سه‌ر دام و ده‌زگا جیاجیاكانی ده‌وڵه‌ت ده‌كرێنه‌وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی وڵات

‌ من خۆم وه‌كوو مامۆستایه‌كی په‌روه‌رده‌یی ئاگاداری ئه‌وه‌م چۆن چه‌ند ساڵیكه‌ هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ له‌ هه‌موو ناوه‌رۆكێكی تاقیكردنه‌وه‌ به‌تاڵكراونه‌ته‌وه‌،حزب به‌ ئاره‌زووی خۆی ده‌ستی تێده‌خاو له‌ به‌رژه‌وه‌ندی مناڵه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندو به‌رپرس و به‌ تایبه‌ت تر بنه‌ماڵه‌ی بارزانی سودی لێوه‌رگیراوه،جێگای داخه‌ به‌شێكیش له‌ مامۆستایان ئه‌ركه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كه‌ی خۆیان له‌ بیركردووه‌و بوونه‌ته‌ دارده‌ست و به‌ ئاره‌زووی كه‌سانی نه‌خوێنده‌وار له‌ لق و ناوچه‌كان هه‌ڵده‌سوڕێندرێن

مامۆستایه‌كی هاوڕێم بۆی گێڕامه‌وه‌ گوتی ساڵی پار به‌ رێكه‌وت ناوم له‌ یه‌كێك له‌ هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ ده‌رچوو ،گوتی رۆژی تاقیكردنه‌وه‌ كه‌ چووم سه‌یرم كرد، تێكڕای مامۆستایان و به‌ڕێوه‌به‌ری هۆل مۆڕه‌م لێ ده‌كه‌ن .گوتی نه‌مزانی مه‌سه‌له‌ چییه‌ ؟ گوتی دوایی یه‌كیك له‌ مامۆستاكان هاته‌ نزیكمه‌وه‌و گوتی ده‌زانی ئه‌وانه‌ی لێره‌ن تێكڕایان به‌ ئه‌نقه‌ست لێره‌ داندراون و ئه‌و قوتابیانه‌ی لێره‌شن زۆربه‌یان مناڵی به‌رپرسه‌كانن ،بۆیه‌ تۆ لێره‌ كارت ئه‌وه‌یه‌ خۆت بێ ده‌نگ كه‌ی و ته‌واو،گوتی كه‌ تاقیكردنه‌وه‌ ده‌ستی پێكرد دوای نیوسعات له‌ ده‌ستپێكردنی تاقیكردنه‌وه‌ ،بینمان یه‌كێك به‌خۆو پاسه‌وانه‌وه‌ هاته‌ ناو هۆڵ و جیگایه‌كی تایبه‌تی له‌ سوچێكه‌وه‌ بۆ داندرابوو به‌ڕێوه‌به‌ری هۆل و مامۆستاكانیش وه‌كو كۆیله‌ له‌به‌ر ده‌می ده‌هاتن و ده‌چوون ،گوتی من سه‌ره‌تا نه‌مزانی ئه‌و كێیه‌ دواتر زانیم ئه‌و به‌رپرسی یه‌كیك له‌ لقه‌كانی پارتیه‌ ،له‌به‌ر سه‌لامه‌تی گیانی مامۆستاكه‌ ناوی ئه‌و به‌رپرسه‌ی لق نالیم ئه‌گه‌ر نا ناوه‌كه‌شیم له‌ لایه‌

جگه‌ له‌وه‌ش كڕینی هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌ له‌ لایه‌ن مناڵه‌ به‌رپرس و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانه‌وه‌ به‌ پاره‌ی خه‌یالی بۆته‌ باوو ،خه‌ریكه‌ بۆ بوون به‌ به‌رێوه‌به‌ری هۆڵ پاره‌ ده‌به‌خشریته‌وه‌،چونكه‌ یه‌كجار بۆت ده‌رچی به‌ تایبه‌ت هه‌ندێ هۆڵ ئه‌وه‌ پارووت ده‌كه‌وێته‌ رۆن و وه‌كوو ئه‌وه‌ وایه‌ ته‌نده‌رت بۆ ده‌رچووبێ.یه‌كێك له‌ ناسیاوه‌كانم ساڵی پار پێی وتم من و براده‌رێكم له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ری هۆڵ ریككه‌وتین هه‌ر یه‌كه‌مان بۆ هه‌ر وانه‌یه‌ك 500 دۆلار بده‌ین تا رێمان پێ بدرێ هیدفۆن ببه‌ینه‌ ژووره‌وه‌.ده‌یان و سه‌دان نمونه‌ی وا هه‌ن و هه‌ر كه‌سێكیش بگری چیرۆكی له‌و جۆره‌ی زۆر پێیه‌ كه‌ تیكڕایان به‌ڵگه‌ی ئیفلیجبوونی په‌روه‌رده‌یه‌ له‌م وڵاته‌ ،باجه‌كه‌شی ته‌نهاو ته‌نها مناڵی هه‌ژارو كه‌م ده‌رامه‌ت ده‌یدا


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە