ئه‌وروپا شه‌ش لاوی کورد ده‌کوژێ، پیاوه‌کانی بنه‌ماڵه و پاراستنیش جاسووسی به سه‌ر کورده‌وه ده‌که‌ن
Wednesday, 11/08/2010, 12:00
له ئه‌ڵمانیا سێ لاوی گه‌نچ یه‌کێکێان به مشتێک ده‌رمان، که خه‌ڵی دیاربه‌کره‌وه، خۆی کوشت، ئه‌و دیکه‌یان لاوێکی خه‌ڵکی هه‌وڵێره به خۆی هاوێشته ژێر شه‌مه‌نه‌فه‌رێک، لاوێکی دیکه که خه‌ڵکی شار سلێمانیه، به په‌ت له‌ناوه‌ڕاستی شاریكی ئهڵامانیادا خۆی خنکاند. لاوێکی دیکه له به‌ریتانیا خۆی خناکاند، له سلێمانی، ڵاوێکی دیکه، له ده‌ربه‌ندیخان لاوێكی دیکه.ئه‌م زانیارییانه‌م له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی جیاوازه‌وه وه‌رگرتووه.
به‌م دواییه، له‌پاش ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات که‌وتۆته ده‌ست بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی و بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی ئه‌و دیارده تراژیدایه ڕۆژ له‌داوای ڕۆژ په‌ره‌ده‌ستێنێت. که زۆرینه‌یان دروستکراون و به ئاشکراش ده‌بیندرێت، که ناڕه‌وایی سیستێمه‌کانی ئه‌وروپا ده‌رده‌خه‌ن و لاو گه‌نجانی کورد وه‌ک که‌ره‌سه‌ته‌یه‌کی نێو تاقیگهبهکار ده‌هێنرێن، فشاری گه‌وره ده‌خه‌نه سه‌ریان به تایبه‌ت لاوانی کورد، ئه‌نجامه‌که‌شی که خۆیان لێی دڵنیان به خۆکوشتن کۆتایی پێدێت.
ئه‌وروپییه‌کان مافی په‌نابه‌ر به ئاسانی ده‌ده‌نه ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌ڵێن من هۆمۆم، به‌تایبه‌تی فارسه ئێرانییه‌کان، به‌ڵام کیژێکی برینداری چه‌کی کیمیاوی دوای سێ- چوار ساڵ خۆشاردنه‌وه به ده‌ربه‌ده‌ریی له ماڵان‌دا، ئینجا پێی ئه‌ڵێن بۆ ده‌ره‌وه و مافی په‌نابه‌رییت ناده‌ینێ.
کوردێکی سنه‌یی دوای 15 ساڵ مانه‌وه‌ی لهترانزێتی فڕگه‌ی فه‌ڕه‌نسه‌دا، مافی په‌نابه‌ری ده‌دنێ. ڕادێۆی به‌شی فارسی له چاوپێکه‌وتنێکی 1 / 10/ 1995 ، ئه‌و کورده سنییه گووتی: تازه مافی په‌نابه‌ریم بۆ چییه، من تازه ڕاهاتووم له‌گه‌ڵ کرێکار و کارمه‌ندانی نێو ترانزێت، ئه‌وانه 15 ساڵه من به‌خێو ده‌که‌ن، تازه ناتوانم به‌جێیان بهێڵم.
به‌ریتانیا و و ئه‌مریکا، وڵاتانی دیکه‌ی ئه‌وروپا و جیهانیش فه‌رشی سوور بۆ شای ئێڕان و توران جه‌ڵاد و خوێنمژه‌کانی خۆرهه‌ڵاتی ناوین و شوێنی تر راده‌خه‌ن، مافی په‌نابه‌ریی به ده‌یان که‌سی تاوانباری وه‌ک پاشا‌و سه‌رۆک کۆماری وه‌ک پینۆچه و ده‌یان وسه‌دانی دیکه‌ی وه‌ک تاریق محه‌مه‌د (فڕۆکه‌وانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی کیمیاوی بارانکرد) ده‌ده‌ن. له‌کاتێکیشدا له یاسا‌و ڕێسای سیستێمی سه‌رمایه‌داریدا مافی په‌نابه‌ری یاساییکراوه و له جیاتی بڕگه‌یه‌ک ده‌یان بڕگه‌یان هه‌یه.
به‌ریتانیا مافی په‌نابه‌ری ده‌داته ئاشتی هه‌ورامی به‌بێ کێشه ، که به پاره‌ی دزراویی گه‌له سته‌م دیده‌که‌مان خانوویحهوت ملێۆن دۆلاری ده‌کڕێت.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=be9238f9له کۆڕه‌وه گه‌وره‌که‌ی گه‌له‌که‌ماندا، هه‌موو جیهانیان به حه‌په‌ساویه‌وه، چاوه‌ڕێی چاره‌نووسی کۆچی دوو ملێۆن مرۆڤی کوردیان ده‌کرد، تورکییای فاشی ده‌رگای سنووری داخست، له‌و کاته‌دا که هه‌موو جیهان به چاوی به‌زه‌ییه‌وه، چاویان بڕیبوه ئه‌و کاره‌ساته، له وه‌زیری ناوخۆی تورکییای فاشیان پرسی: بۆ سنوورتان داخست؟
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا، چونکه هیچ وه‌ڵامی پێنه‌بوو، نه‌شی ده‌زانی چی وه‌ڵام بداته‌وه، له خۆیه‌وه گووتی: چونکه سنووری خۆمانه، خۆما بڕیار ده‌ده‌ین، ده‌رگا بکه‌یه‌نه‌وه یا دایبخهیهن.
ئه‌وروپاش مافی خۆیانه، که‌ی ده‌رگا بکه‌نه‌وه، که‌ی دایبخه‌ن، مافی مرۆڤ، مافی په‌نابه‌ریی و مستهقاتهکانی کارتۆنێکی به‌تاڵن.
نزیکه‌ی7 یا 8 ساڵ پێش ئه‌مڕۆ، دۆستیكم ته‌له‌فۆنی بۆ کردم و گووتی: گه‌نجێکی کورد له نه‌رویج خۆی کوشتوه، براگه‌وره‌که‌ی براده‌رمه، ده‌چین بۆ نه‌رویچ ئه‌گه‌ر دێیت، جێگه‌مان هه‌یه.
دوایی تێگه‌یشتم، که ئه‌و لاوه گه‌نجه ئاگای له هیچ نه‌بوه و گیراوه، 4 ساڵ زیندانی بۆ بڕاوه‌ته‌وه، سوێندیش ده‌خوات که ئاگای له هیچ نییه به‌هیچ شێوه‌یه‌کیش ئه‌و کچه ناناسێت، که له دادگا گووتوویه‌تی ؛ ده‌سدرێژی سێکسی کراوه‌ته سه‌ر، بۆیه خۆی کوشت.
له لایپزیک له ماڵی دۆستێکم فلیمێکی دۆکۆمێتاریان پیشاندام، که کۆمه‌ڵێ گه‌نجی ئه‌ڵمانی زیاتر له 300 که‌س ته‌ماشا ده‌که‌ن، که ئه‌و 10 گه‌نجه ئه‌ڵمانیه نازیه به گورزی ئاسینن وزنجیر به پێشچاوی 300 که‌سه‌که‌وه گه‌نجێک هه‌لاهه‌لا ده‌که‌ن و که‌سێش نایه‌ته ده‌نگ، هه‌تا ئه‌و لاوه گه‌نجه گیانی ده‌رده‌چێت.
ئیسلام واته‌نی زۆر گووتن قورئان خۆشه، هیوادارم ئه‌م بڵاو کراوه بخوێننه‌وه که له کۆتاییدا دایده‌به‌زێنم، که به‌زمانی سویدیه، ڕۆژ و کاتی بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژنامهشم نووسیوه که کاتی خۆی هه‌موو ڕۆژنامه‌کانی سویدی له باوه‌ره‌وه نووسیان، که ئه‌ڵێ، دادگا‌و دادوه‌رو پارێزه‌رانیش ده‌یانزانی ئه‌و کچه‌ی که ئه‌ڵێ: باوکی بهزۆرسێکسیی له‌گه‌ڵدا کردووه، کچه‌که هێشتا کچه، واتا په‌رده‌ی کچێنی هێشتا ماوه و که‌س ده‌ستکاری نه‌کردوه.
واتا دادگا‌و دادوه‌رو مافی مرۆڤ، له سێ ساڵی سه‌ره‌تای دادگای ئه‌و پیاوه‌وه زانیان، ئه‌و کیژه درۆ ده‌کات، نه‌ک باوکی، به‌ڵکوو که‌سێکی دیکه‌ش سێکسی نه به خۆشی، نه به‌زۆر له‌گه‌ڵ ئه‌و کیژه‌دا نه‌کردوه. که‌چی باوکی ئه‌و کچه 3 ساڵ و نیو له زیندان مایه‌وه.
له ئه‌وروپا، ئه‌گه‌ر کیژێک سێکسی نه‌کردبێت، به پێچه‌وانه‌ی داب و نه‌ریتی خۆرهه‌ڵات، به که‌مئه‌ندام دادندرێت، واتا هیچ کیژێک نییه ئه‌گه‌ر که‌مئه‌ندام بێت و سێکسی نه‌کردبێت، که‌می که‌میش هه‌ر کیژێک له‌گه‌ڵ سه‌دان بگره هه‌زران کوڕدا نووستوه.
ئه‌و کیژه‌ی که گووتوویه باوکی بهزۆرسێکسیی له‌گه‌ڵدا کردووه، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ که‌سێکدا بنووستایه، ئیتر باوکی ئه‌و کچه که‌ون و کائینات له‌ده‌ست دادگا ڕزگاری نه‌ده‌کرد.
جگه‌له‌وه‌ش لای هه‌موومان ئاشکرایه که زانکۆ به‌رزترین پله‌ی خوێندن و ده‌روازه و پێشانگای سه‌رجه‌م ووڵاتانی جیهانه، واتا له‌هه‌ر شوێنێک جیاوازی ئێتنیکی بکرێت، نا کرێت ئه‌و جیاوازیه له زانکۆکان‌دا ئه‌نجام بدرێت، چونکه قوتابیانی زانکۆ، قوتابی سه‌ره‌تای نین، سه‌رجه‌م مرۆڤی خوێنده‌واری به‌توانان، ڕۆشنبیرن، ئاگاداری ڕه‌وشی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وی سه‌رجه‌م جیهان و له یاسا‌و ڕێسای ده‌ستوری ووڵاته‌که‌یان و جیهانیش تێده‌گه‌ن.
که‌چی زانکۆی ئۆپسلای سوید سزادرا به 75000 کرۆنی سویدی که خانمێکی سه‌ر ڕه‌شی وه‌رنه‌گرت، هه‌رچه‌ند جێگا 30 قوتابی به‌تاڵ بوو، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خانمه له زانکۆیه‌دا بخوێنێت، له‌کاتێکدا ئه‌و خانمه خۆی له سوید له دایک بوه‌و به سویدی ناونووسکراوه، به‌ڵام سه‌ری ڕه‌شه.
له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ناڕه‌واییه‌ی که دژ به سه‌ر ڕهشدهکرێت، خودی پۆلیس به‌ڵگه‌کان ده‌گۆڕێ و به‌ڵگه‌ی ساخته به‌کار ده‌هێنێت دژ به سه‌ر ڕه‌ش، هه‌تا سه‌ر ڕه‌شی پێبخنه زیندانه‌کانه‌وه.
بۆ نمونه، کاریی ئازادیی ڕۆژنامه‌گه‌ریی، لێره‌دایه که ڕۆڵی گاریگه‌ری خۆی ده‌بینێت، جیهان مرۆڤ و مرۆڤ دۆستی هه‌یه، که هه‌میشه به‌دوای ڕاستییه‌کاندا ده‌گه‌ڕێن و ده‌سه‌ڵاتدارانی پێڕیسوادهکهن.
بۆ نموونه ڕێخراوی (ویکیلیاکس) ڕێخراوێکی مه‌ده‌نیه، که زیاتر له بیست و شه‌ش هه‌زار لاپه‌ڕه‌ی نهێنی زۆر نهێنی ئه‌مه‌ریکان بۆ خۆیان دزیه‌وه‌و بڵاو ده‌که‌نه‌وه، به‌ڵگه‌کان ده‌یسه‌لمێنن که له‌شکری ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانستان هه‌زران مرۆڤی سڤیلی بێگوناهی کوشتوه.
http://sv.wikipedia.org/wiki/Wikileaksهه‌روه‌ها که‌ناڵی ئاسمانی ئه‌لجزیره‌ی عه‌ره‌بیش فلیمێکی دۆکۆمێنتاری بڵاو کرده‌وه، که فڕۆکه‌وانه ئه‌مریکیه‌کان هه‌ر بۆ خۆشی سه‌رگه‌رمی کۆمه‌ڵێک لاو گه‌نجی عێراقی ده‌ده‌نه به‌ر ڕاکێت و ده‌یان کوژن، به گاڵته و ڕابواردنیشهوه، به بێته‌ل فڕۆکه‌وانه‌کان به‌یه‌کتری ئه‌ڵێن: ئه‌و سهگبابهنه بکوژن.
له هه‌مووشیان مهرترسیدارتر ئه‌وه‌یه پۆلیسی ئه‌وروپی یا ئه‌مریکی، که‌نه‌دیش به‌ڵگه‌ی ساخته دروست ده‌که‌ن، تا سه‌ر ڕه‌شی بێچاره‌ی پێبخه‌نه زیندانه‌وه، بۆ نمونه که‌سێک گومان لێکراوه، به‌ڵام پۆلیس هه‌ڵده‌ستێت به دروستکردنی به‌ڵگه‌ی ساخته، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی محمهدێک یا عهبدوڵایهکی پێ له‌زیندان بهاون.
ئیتر وه‌ره بیهێنه پێش چاوی خۆت که مرۆڤێک هیچی نه‌کردوه و پۆلیس به‌ده‌ستی خۆی به‌ڵگه‌ی ساخته دروست بکات، ئیتر مرۆڤی سه‌ر ڕه‌ش چ ده‌روازه‌یه‌ک شک ده‌بات، بۆ داکۆکی کردن له خۆی، جگه له خۆکشتن، له‌کاتێکدا خودی داد و ده‌سه‌ڵات، به‌ڵگه‌ی ساخته‌ت بۆ دروستت بکه‌ن؟
http://books.google.se/booksخوێنه‌ری هێژا
ئه‌و لینه‌کی که له سه‌ره‌وه ده‌یبینی به‌ڵگه‌ی خودی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌وروپی و ئه‌مه‌ریکیه، جگه له‌وه‌ش، هه‌موو که‌سێک ده‌توانێت په‌یوه‌ندی به به‌رپرسانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌وه بکات بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ک، ده‌سه‌ڵاتداران دژ به مرۆڤی سه‌ر ڕه‌ش و بێگانه‌ن له‌م ووڵاتانه ئه‌وروپی و ئهمهرکیشدا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و تراژیدییانه‌ی که باسمان لێوه‌یانه‌وه کرد، پیاوه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی، هه‌تا سه‌دام مابوو سیخوڕیان بۆ سه‌دام ده‌کرد، دژ به پانابه‌ر و کورده ئاواره‌کانی سوید و ووڵاتانی دیکه.
به‌ڕێزان ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه، به زمانی عه‌ره‌بیه، دوای ئاشبه‌تاڵه‌که‌ی سه‌دام، عه‌ره‌به‌کان ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر ئه‌و بهلگهنامانهدا که جاسووسیی کورده‌کانی سه‌ر به بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی ئاشکرا ده‌کات، که ئه‌وسا پیاوی کۆنسوڵگه‌ری سه‌دام بوون، ئێستا سیخوڕی به‌سه‌ر کورده‌وه ده‌که‌ن. ئه‌وه‌ی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ی دروست کردووه، عه‌ره‌به و هیچکام له ئه‌و ناوانه‌ی که‌له‌م ماڵپه‌ڕه‌دا هاتووه ناناسێت، جگه له‌وه‌ش ئه‌دره‌سی ئه‌و ڕێخراوه، له‌وێدا هه‌یه و ده‌توانێت له خودی ماڵپه‌ڕه‌که پرسیار بکه‌یت بۆ زنایاری زیاتر. هه‌موو که‌سێک بزانێت که ئه‌مانه کێن و ئێستا ڕۆڵیان چییه؟ ئه‌وه‌تا به‌چاوی خۆت ببینه ئه‌مانه و ئێستا هه‌رکامێکیان ده‌گری به‌قه‌ده‌ر گه‌زه‌که‌ی سوڵتان سلێمانی عوسمانی ده‌م ده‌کاته‌وه، خۆی ده‌کات به کوردی عه‌یاره24 ، له کاتێکدا له ئه‌وروپا و ئه‌مریکاو ووڵاتانی دیکه پیاوه سۆڕهکانی به‌رزانی هه‌میشه پیاوی دوژمنانی کورد بوون، له‌هه‌ر کوێه‌ک بوون، بۆیه فه‌رمانی سه‌رشانی تاکی کورد ئه‌مانه باشتر بناسێت و ریسوایان بکات.
http://www.iraker.dk/maqalat14/285.htmبه پێویستی ده‌زانم، که کۆمیته‌یه‌ک دروست بکرێت و په‌یوه‌ندی به‌ده‌وڵه‌تی سویدی و ووڵاتانی دیکه‌وه بگیرێت و لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێت.
ئاخر، هی ڕه‌وایه که ئه‌مانه هه‌میشه پایوی دوژمنی گه‌له‌که‌مان بوون و ئێستاش خۆیان به چ گیڤاری کوردستان له قه‌ڵه‌م بده‌ن.
ئه‌مه‌ش لینکێکی دیکه که به‌هه‌مان شێوه ئاماژه به‌سیخوڕی کردنی پیاوه‌کانی به‌رزانی و خه‌ڵکانی ده‌کات، بۆڕژێمی سه‌دامی گۆڕبه‌گۆڕ.
http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=1234ئه‌مانه یان پیاوه به‌رزه باڵاکانی به‌رزانی که سه‌دام ئاشبه‌تاڵی ڕاگه‌یاندو له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌مه‌ریکا، پیاوه‌کانی مه‌سعود به‌رزانی چاریان نه‌ما و هه‌تیوو که‌وتن، تازه ئه‌وانیش فێری سیخوڕیی کراون، ناچار ده‌ستیان دایه سیخوڕی‌کردن، بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌وروپی.
دووساڵ پێش ئه‌مڕۆ، به‌شدارێکی ژوورێکی کوردی له پاڵتاڵک به‌ناوی کاک ئه‌نفال که گوێی له‌ده‌نگی زوڵاڵی لاونهوهی گۆرانی کچه شه‌هیدێک که دایکی و باوکئ ئه‌نفالکراوه به‌ناوی(وای وای داییییییه گیان
خوێنه‌ری هێژا:
قوتابیه‌کانی قوتابخانه‌ی مسته‌فا به‌رزانی، له هه‌ر کوێیه‌ک بن، له‌هه‌ر پۆست و جیگایه‌کدا بن، ئه‌وان هه‌میشه دژی پرسه‌ی کورد وه‌ستاون، خۆشی خۆشیمان بوو، ده‌نگمان بگاته په‌رله‌مانه‌کانی ئه‌ورپا، که‌چی ئه‌م پیاوه کوردانه دژ به جینۆساید ناساندنی ئه‌م گه‌له سته‌مدیده‌مان، ده‌نگی نه‌دا، وه‌ک تورکێکی فاشی یا هاوسهرنگهری تورکه فاشسته‌کان ده‌نگی دا، تورکه فاشسته‌کان هه‌وڵی خۆیان خسته‌کار تا ئه‌نفال و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، به ڕه‌سمی نه‌ناسرێت، فه‌رموو ئێوه‌و فه‌همی مه‌حمودی بنه‌ماڵه:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=193533ff ئه‌نفالم ڕۆ. . . ئه‌و ده‌نگه به‌ڕاستی ده‌نگێکی گاریگه‌ره، جا با که‌س و کاریشت ئه‌نفال نه‌کرابێت، کاتێک گوێت له‌و لاوانه‌وه ده‌بێت، دڵی بێدڵهکانیش ده‌هێنێته گریان.
کاتێکیش ئه‌و که‌سه‌ی که ناوی خۆی ناوه ئه‌نفال، برینی ده‌کولێته‌وه و جامی توڕه‌یی خۆی به‌سه‌ر به‌رزانی و تاڵه‌بانیدا ده‌ڕژێنێت.
ئه‌و تورهبوونهی کاک ئه‌نفال ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستانی باشوور هه‌راسان ده‌کات و ده‌که‌نه هه‌وڵی دۆزینه‌ی کاک ئه‌نفال، به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت دهیدۆزننهوه به‌ڕێگای ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی پێوه ده‌که‌ن، به‌ڵام وادیاره که کاک ئه‌نفال له ماڵ نابێت، بۆیه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌یدا ده‌که‌ونه گفتووگۆ، به‌داخه‌وه هاوسه‌ری کاک ئه‌نفال له خشته ده‌به‌ن، به زێڕ و زیوو.
تا ئه‌و ڕاده‌ی به‌رپرسه پارتیه‌که له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر کاک ئه‌نفاڵ، پێکه‌وه ده‌یان چاڵ بۆ کاک ئه‌نفال هه‌ڵده‌که‌نن، ته‌نانه‌ت بانکه‌که‌ی به‌تاڵ ده‌که‌ن. سه‌یاره‌که‌ی که به‌ناوی ئه‌وه ده‌رده‌که‌ن، گوایه کاک ئه‌نفال ڕه‌وانه‌ی کوردستانی کردووه. حکومه‌تیی ئه‌ڵمانیا منداڵه‌کان له کاک ئه‌نفالی باوکیان ده‌سه‌ندنه‌وه.
هه‌ندێک جار مرۆڤ به‌ختیار یاری ده‌بێت و پاره‌یه‌کی زۆری بۆ ده‌رده‌چێت به یانسیب (لۆتۆ)، له‌دادگاکانی ئه‌ورپا، ئه‌ویش ئاشکراکرا، که ئه‌و ئیمزایه، ئیمزای کاک ئه‌نفال نییه و ساخته‌یه، به‌کورتی فڕو فێڵه‌که‌ی ده‌زگای پاراستن و هاوسه‌ره‌که‌ی کاک ئه‌نفال ئاشکرا ده‌بێت بنه‌ماڵه له‌وێش ڕیسوا ده‌کرێت.
ئه‌م ڕووداوه خودی کاک ئه‌نفال له سه‌ر تۆڕی ئینته‌ر نێت به‌زمانی خۆی بڵاویکرده‌وه، نزیکه‌ی 120 که‌س له‌و ژووره‌دا به‌شداربوو، فه‌رموون ئێوه ئه‌و ده‌نگ و باسه له نووسینی کاک ڕێبوار محه‌مه‌د.
http://www.kurdistanpost.info/news/2055.htmlخوێنه‌ری هێژا
هه‌ر ئه‌و ده‌سته‌و تاقمه، که پێشتر سیخوڕیان بۆ سه‌دام ده‌کرد و ئێستا سیخوڕی بۆ ئه‌م ده‌وڵه‌ت ئه‌و ده‌وڵه‌تی ئه‌وروپی ده‌که‌ن و ماڵ و منداڵی کورد سه‌رگه‌ردان وده‌ربه‌ده‌ر و توشی زیندانیان ده‌که‌ن.
ئه‌گه‌ر ئه‌ورپیه‌کان شانسی کارکردن بده‌ن به بێگانه، که هه‌یانه‌و نایده‌ن، بێگانه یا سه‌ر ڕه‌ش ده‌توانێت بۆ نموونه:
خانوو بکڕیت، سه‌یاره(ماشێن) به‌قه‌رز ده‌رکات، له هه‌ر جێگایه‌ک بیه‌وێت، هه‌ر ئامێرێکی بیه‌وێت به‌قه‌رز وه‌ریبگرێت، پاشه‌ڕۆژی خانه‌نشینی مسۆگه‌ره
ده‌توانێت کام جێگا خۆی پێیخۆشبێت له‌وێ بژی، نه‌ک ئه‌و جێگا ناخۆش پشگوێخراوانه
ده‌توانێت هاوینان سه‌فه‌ر بکات و موچه‌ش وه‌ربگرێت، ده‌توانێت ده‌ستی که‌س وکارو هاوڕێ دۆست ناسیاو بگرێت، ئه‌گه‌ر سه‌رڕه‌ش کاری پاککرنهوهش بکات، ئه‌وسا ده‌توانێت باشتر بژی، پۆشاکی باشتر بۆ خۆی و خێزان وماڵ منداڵه‌که‌ی بکڕێت
ده‌سه‌ڵاتداران به زانینه‌وه کار ناده‌ن به سه‌رڕه‌ش، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌تا ماوه به برینی هه‌ژاریه‌وه بتلێته‌وه. هه‌موو که‌سێک ئه‌و ڕاستیه ده‌زانێت، که بێ‌کاری کوشنده‌ترین ده‌ردی مرۆڤه، سه‌دان و هه‌زران خۆیان کوشتوه، یا تێکچوون، یا له نه‌بوونیدا په‌نا کاری ناڕه‌وا ده‌بات.
ئه‌گه‌ر مرۆڤ له‌م ئهورپایهدا کاری ئاسای ده‌ست بکه‌وێت، بۆ کاری ڕه‌ش ده‌کات.
جگه‌له‌وه‌ش، پێشتر ته‌له‌فۆنێکم کردبۆ دۆستێکم که دانیشتووی سویده کرد، هاوڕێکه‌م زۆر داوای لێبوردنی لێکردم، که خۆی خاو خێزانی به نیازی سه‌ره خۆشی، له‌سه‌ر ڕێگایه و ده‌بێت بڕۆن.
پاشتر، که گه‌ڕانه‌وه به ته‌له‌فۆن دوای لێبوردنی کردوو گووتی، بۆ سه‌ره‌خۆشی فڵان چووین،
خۆزگه نه‌چومایه، فڵانی کوڕێکی شۆڕشگێڕه، هه‌ر له منداڵیه‌وه بۆته پێشمه‌رگه وکوڕی خێزانێکی شۆڕشگێڕێکی دێرینیشه، چه‌نده‌ها جاریش زیندانی کراوه، هاوسه‌ره‌که‌ی تووشی شیرپه‌نجه (سه‌ره‌تان) بووه، ژیانی لێبۆته دۆزه‌خ، وا بۆ 2 ساڵ ده‌چێت، هه‌میشه به‌ڕێگای خهستهخانهوهن.
تاو تاو باش ده‌بێت، به‌ڵام ئومێدیان نه‌ماوه. هه‌موو ده‌وروبه‌ر هه‌راسان کردوه، که‌س وکاری تا ڕاده‌یه‌ک دڵخۆشبوون،چونکه تووشی شیرپه‌نجه هاره‌که نه‌بوو.
هه‌موو ڕۆژێک ده‌چوون بۆ خه‌سته‌خانه، بۆ چاره‌سه‌ر.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ده‌ردوو مه‌ینه‌تیه، یه‌کێک که قوتابیه‌کانی قوتابخانه‌که‌ی مسته‌فا به‌رزانی، که کۆنه براده‌ری هاوسه‌ری ئه‌و خانمه‌یه نه‌گبه‌ته‌یه، چۆته لای سۆشیال(به‌ڕێوه‌به‌ری شاراوانی شار،که یارمه‌تی بێکاره‌کان ده‌دات) وه‌ک سیخوڕه ڕاپۆرت نووسه‌کان به سۆشیالهکهی گوتوه، که ئه‌و خانمه‌ی تووشی شیرپه‌نجه بوه، له‌گه‌ڵ فڵانی ڕاست ناکات که جیانه‌بوونه‌ته‌وه، ئه‌وه فێڵێکه که بێگانه‌کان به‌کاری ده‌هێنن تا پاره‌ی زیاتر وه‌ربگرن.
فێڵکردن کارێکی باش نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رڕه‌ش له ئه‌وروپا کاریان ده‌ست بکه‌وێت و که‌ی پێویستی به به‌زم و ڕه‌زمه هه‌یه.
هه‌رچه‌ند له ئه‌وروپا مرۆڤ ده‌توانێت، ژن و مێردیش بێت و ههرکهسهشیان خانووی تایبه‌تی خۆیان هه‌بێت، ئه‌گه‌ریش مارهبڕوای یهکتریشبن، ئه‌وه کارێکی ئاساییه، له هه‌موو ئه‌ورپا و ئه‌مریکاو بۆیه پیاوه‌کانی بارزنی له‌م بواره‌شدا ڕووی خۆیان لای دهسهڵاتددارانی ئه‌وروپاش ڕهشترکردوه.
ئه‌م ڕووداوه ئابڕوبه‌ره‌ی بنه‌ماڵی به‌رزانی له باشووری سوید ڕوویداوه و ته‌واویی خه‌ڵك به‌تایبه‌تی کورده‌کان ده‌زانن و کارێکی نهێنی نییه.
به‌ڵام تازه ئه‌وان له مسته‌فا به‌رزانیه‌وه فێری ڕاپۆرت نووسین کراون و به‌داخه‌وه ئه‌وان بۆ هه‌میشه له ملشکاندنی هاوزمانه‌که‌ی خۆیان ده‌گه‌ڕێن.
http://en.wikipedia.org/wiki/Living_apart_togetherنزیکه‌ی 10 ڕۆژێک پێش ئه‌مرۆ له ژووری ژووری کوردستان ناشیۆنالست، لام سه‌یر نه‌بوو، که باسی ژیانی تایبه‌تی جیابوونه‌وی بهساختهی خه‌ڵكیان ده‌کرد، هه‌رچه‌ند قسه‌که‌ره‌کان خۆیان به مرۆڤی ڕۆشنبیر و دانا و زاناش ده‌زانی، چونکه هه‌روه‌کوو گووتمان ئه‌وانه وه‌کوو تووتی فێرکراون هه‌میشه به‌دوای که‌موکورتییه‌کانی هاوزمانهکهیاندا بگه‌ڕێن، تا بتوان له فرسه‌تێکدا گورزێکی لێبوه‌شێنن.
باشه ئه‌گه‌ر ئێوه سیخوڕ نین چۆن ده‌زانن که فڵان و فیسار کاری ڕه‌ش ده‌کات یا له هاوسه‌ری جیابۆته‌وه، ئه‌گه‌ر به‌دوای ئه‌و جۆره هه‌واڵه‌وه نه‌بن؟
ئه‌مه ته‌نها ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، که ئه‌مانه هه‌میشه سیخوڕی ده‌که‌ن به‌سه‌ر کورده‌کانه‌وه.
بۆیه هیوادارم، که کورده‌کان نه‌هێڵن که‌سه‌کانی سه‌ربه بنه‌ماڵه به نهێنیان بزانێت، ئێوه به‌خۆتان له ڕیگای ئه‌م بابه‌تانه‌وه زانیتان که له ئه‌وروپا پڕ به‌واتای ووشه سوکایه‌تی به‌سه‌ر ڕه‌ش ده‌که‌ن.
له کۆتایدا هیوادارم به هه‌ر هه‌موومان پیاوه‌کانی بنه‌ماڵه ڕیسوا بکه‌ین، هه‌ر که‌سێک شتێکیان له‌سه‌ریان شک ده‌بات، له‌سه‌ریان بنووسن ڕیسواو ڕیسوا تریان بکه‌ن.
خوێنه‌ری هێژا
بنه‌ماڵه مه‌به‌ستی هه‌یه، له‌و شێوازه سیخوڕییه، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌بایی و خۆشه‌ویستیی له ناو یه‌کتر نه‌هێڵن و هه‌موو له یه‌کتر به گومان بن. کورده‌کانی تاروگه دوور و دوورتر بکه‌ونه له‌یه‌کتری، ڕه‌نگه زۆربه‌مان بیستبێتمان که ئاواره‌کان ئه‌ڵێن په‌یوه‌ندیم به‌کورده‌وه نییه، چونکه پیاوه‌کانی به‌رزانی هه‌میشه، خه‌ریکی دروستکردنی ناو ناتۆره‌و هێنان و بردنی قسه‌و قسه لۆکن.
کێ نازانێت، که ئاهه‌نگێکی کورده‌کانی باشوور کردبێتیان به بێ شه‌ڕه چه‌قۆ نه‌بووه، ئه‌گه‌ر پێنچ که‌سیش بن، چونکه په‌روه‌رده‌ی سیاسه‌تێکی دووبه‌ره‌کی و سه‌قه‌تن، بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی له‌وه زیاتری فێرنهکردون.
باکوریه‌کان بۆ بچووکترین ڕووداو سه‌دان و هه‌زار که‌س ده‌ڕژێننه سه‌رشه‌قامه‌کان به‌ڵام خوا نه‌کات، دڵۆپێک خوێن له لووتی که‌سێکه‌وه بێت، ئه‌ی بۆ مه‌گه‌ر ئه‌وانیش کورد نین؟!
عه‌ره‌ب په‌ندێکی هه‌یه ئه‌ڵێ: ئه‌و دهرگاییهی بای لێوه‌دێت، دیاخهو ئیسراحه‌ت بکه، منیش ده‌ڵێم ده‌رگا له پیاوه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی داخه و بێ غه‌م بنوو.
بیهێنه‌وه بیری خۆت که سه‌رڕه‌شه‌کان به چ کولهمهرگیهک له ئه‌وروپا ده‌ژین، که‌چی بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانیش سیخوڕیان بۆ ده‌که‌ن.
************************************************************
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست