کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ شه‌ڕی گه‌ریلاکانی په‌که‌که‌، مه‌سعود بارزانی ده‌یه‌وێت هێزێک له جاش و ئه‌نفالچییه‌ کۆنه‌کان دروست بکات‌

Tuesday, 12/10/2010, 12:00


سه‌رچاوه‌یه‌کی نهێنی له‌ مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتیی کوردستان ئه‌مڕۆ به‌ کوردستانپۆستی راگه‌یاند، که‌وا بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی پلانێکی ترسناکی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌، ئه‌ویش له‌ رێگای ئه‌و موسته‌شار و کۆنه‌ ئه‌نفالچیی و کۆنه‌ جاشانه‌وه‌، که‌ ئیستا له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌، هه‌موو ئه‌و که‌سایه‌تییانه‌ کۆده‌کاته‌وه‌ و لیوایه‌کی نهێنی تایبه‌تییان بۆ ده‌کاته‌وه‌، تا ئه‌و هێزه‌ بنێرێت بۆ شه‌ڕی گه‌ریلاکانی په‌که‌که‌، له‌ چیای قه‌ندیل.
ئه‌م پلانه‌، به‌ رێککه‌وتنێکی نهێنی مه‌سعود بارزانیی و ده‌وڵه‌تی تورکیا له‌لایه‌ک و له‌گه‌ڵ ئێرانیشدا له‌لایه‌کی تر‌ ئه‌نجامده‌درێت.
بانگکردنه‌وه‌ی قاسم ئاغای کۆیه‌ و عه‌باس بایز و ده‌یان سه‌رۆک جاش و ئه‌نفاچی بێمه‌رام نییه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یه‌.
له‌ پرسیارێکدا کوردستانپۆست سه‌رباره‌ت به‌ڕێو شوێنی قاسم ئاغا، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌، که‌ ئه‌گه‌ر قاسم ئاغا ره‌نگه‌ له‌ کوردستان نه‌مابێ، ئه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی کاتییه‌ و ره‌نگه‌ سه‌ردان بۆ تورکیا چووبێت، تا له‌لایه‌ن به‌رپرسه‌ تورکه‌کانه‌وه‌، ئه‌و پێشناره‌ی بخه‌نه‌ به‌رده‌م، تا قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بکه‌ن و له‌ ژێر سێبه‌ری ئه‌و هێزه‌ی که‌ دژی په‌که‌که‌ دروست ده‌کرێت، قاسم ئاغاش کاربکات. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ باسی له‌وه‌ش کرد، که‌ مه‌سعود بارزانی بۆیه‌ ئه‌م هێزه‌ دروست ده‌کات، له‌ کاتیی شه‌ڕ و پێکداداندا ئه‌گه‌ر ناڕه‌زاییه‌ک له‌ کوردستانه‌وه‌ به‌رزبوویه‌وه‌، به‌م بیانوویه‌‌ ده‌نگ و رای جه‌ماوه‌ری کوردستان بێده‌نگ ده‌کات، گوایه‌ پارتیی هاوبه‌شی شه‌ڕی په‌که‌که‌ ناکه‌ن و ئه‌وه‌ لایه‌نێکی تره‌ ئه‌م کاره‌ی پێسپێدراوه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە