کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاكۆ چاوشين به ‌زۆر پارتیيه‌كان له‌ رانيه‌ بۆ سه‌رگۆی مه‌لا مسته‌فا ده‌نێرێت

Wednesday, 14/03/2012, 12:00


كوردستانپۆست، په‌يامنيری ڕانيه‌
ئه‌مرۆ سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ ناوچه‌ی ڕاني پارتیيه‌وه‌‌ ئه‌وه‌ی پێ ڕاگه‌ياندين كه‌ پارتی برياری داوه‌ هه‌ركه‌سێكی مووچه‌ خۆری پارتییە، ئەگەر نه‌چيته‌ سه‌ر گۆری مه‌ مسته‌فا ئه‌وا هه‌ره‌شه‌ی نانبرين و زيندانيكردنی ڕوو ‌به‌ڕوو ده‌بيته‌وه‌.
سه‌رچاوه‌كه‌مان باسی له‌ ڕه‌فتاری ناشرینی ئاكۆ چاوشين ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردايه‌تی و به‌رپرسی لقی ١١ ی قه‌ڵادزێ و ئه‌ندامی پاراستنی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی کرد، کە چۆن هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه‌ هه‌ر كه‌سيك نه‌چيته‌ سه‌ر گۆری مه‌لا مسته‌فا ئه‌وا نه‌ك هه‌ر نان بروا ده‌كريت به‌ڵكو زيندانيش ده‌كريت و پاشانايش له‌ پارتی ده‌رده‌كرێت!
وه‌ك سه‌رچاوه‌كه‌ باسیي كرد، زياتر له‌ ٤٠ ئه‌ندام و موچه‌ خۆری پارتی له‌و سنوره‌ ڕەتيان كردۆته‌وه‌ بچنه‌ سه‌ر گۆڕی مه‌لا مسته‌فا، بێ منه‌ت بوون له‌ مووچه‌كانيان، به‌ پێی سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌و ٤٠ كه‌سه‌ بە قسەی خۆیان زۆرترين خه‌باتيان هه‌بووه‌ له‌ ناو پارتی، به‌ڵام به‌هۆی ناعه‌داله‌تی و نايه‌كسانی و سوكايه‌تی كردن به‌ تێكۆشه‌رانی شۆڕشه‌كانی كورد له‌لايه‌ن پارتی و خودی مه‌سعود بارزانی يه‌وه‌، ئه‌وه‌يان ره‌تكردۆته‌وه‌ بچنه‌ بارزان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە