مەلا بەختیار و سایتەكەى كەوتونەتە قرخە قرخ
Saturday, 28/02/2009, 12:00
2205 بینراوە
دوایى دەست لە كار كێشانەوەى ئەو چوار هەڤاڵەى مەكتەبى سیاسى كە سەر بە باڵى ڕیفۆرم بوون , لەو كاتەوە بە ڕاستە و خۆو ناڕاستەوخۆ مەلا بەختیارى كۆنە ئاش كەوتوتە قاچ گرتنى ئەو چوار هەڤاڵە و ئەیەوێت هەرچى قینى پەنگ خواردووى خۆى هەیە لە ڕێگەى ئەو سایتە بەدناوەیەوە هەڵیڕێژێ , دوێنێ لە سەر كاك جەلال جەوهەرو ئەمڕۆش لە سەر كاك عومەرى سید على , و سبەینێش یەكێكى تریان و لەوە پێشیش بۆ كاك نەوشیروان , ئیتر ئەم مەلایە چمكى كەواكەى لێ كردوە بەلادا و هەرچى هاتە پێشەوە قسەى پێ دەڵێ , زانیشى وەزعەكە بە دڵى نیە لە ڕٍێگەى ئاسایشەوە بڵاوى ئەكاتەوە كە مەلا بەختیار لە كردوەیەكى تیرۆریستى ڕزگارى بوە , بۆ ئەوەى حەیاى لە دەست چووى بكڕێتەوە , هەر لەو سایتەدا نوسێنێك بڵاو كراوەتەوە بە ناوى چاودێرێك و باس لەوە دەكات كە لە ڕۆژى ڤالانتایندا ئەو پێنج كەسە وازیان لە یەكێتى هێنا و هەر لە ڕۆژى تەواو بونى خەتى دووەمى ئاوى دوكاندا چوارەكەى تر بە یەكجارى وازیان هێنا , ئەمە بەشێكە لەو دۆڕاندنەى ئێوە ئەگینا ڤالانتاین و واز هێنان یان خەتى دووەمى ئاوى دوكان و واز هێنان كوجا مەرحەبا ئەمە یە لفكە و لیرەكە , ئەمە بۆ ختوكە دانى هەستى گەنجانە چونكە ئێستا دەنگێكى باش هەیە لەناو گەنجاندا كە دژى ئێوەن بۆ ئەوەى ختوكەى هەستیان بدەن هەرچەندە تازە كەس بە ختوكەى ئێوە ڕاناچڵەكێ بڵێن ئەها ئەوانەڤالانتاینیان لە ئێوە تێكدا , بۆ ئەوەى بە خەڵكى شارى سلێمانى بڵێن ئەها ئەوانە لە رۆژى تەواو بونى ئەو خەتەى هەژدە ساڵە بە تەماین و ئێستاش بە نیوە ناچڵ كراوەتەوە ئەبوایە شاییتان بگێڕایە كەچى ئەو چوار كەسە لێیان تێكدان , هەر لە وەڵامێكى تردا كە وەڵامى كاك عومەرى سید عەلیان داوەتەوە كە ئەو ووتویەتى هیچ بۆ سلێمانى نەكراوە , بەڵام ئەم سایتە ڕوو زەردەى مەلا بەختیارى كۆنە ئاش ئەزانم بەم ناو هێنانەى بەكۆنە ئاش زۆر قەڵس ئەبێت چونكە خۆى ئەزانێ خەڵكى سلێمانى بەكێ ئەڵێن كۆنە ئاش كردویەتى بە منەتێكى گەورە بەسەر خەڵكى ئەم شارەوە و ئەڵێ ئەمەندە پرۆژە كراوە لە شارى سلێمانیدا وەكو ئەوەى پارەى ئەو پرۆژانە مارەیى دایكیان بێت وا منەت ئەكەن بە سەرماندا , ئاخر ئێوە و پارتى بێجگە لە داهاتەكانى ناوخۆ ساڵانە بە قەد ووڵاتى ئەردەن بودجە وەرئەگرن ئەى ئەگەر بۆ مان نەكەن بە پرۆژە ئەى چى لێ دەكەن , ئەوە پارەى خوێنى میللەتە , ئەوە بەرهەمى ماندوو بونى خەڵكە نازانم ئەم منەت كردنە چ مانایەكى هەیە ,ساڵانە حەوت ملیار دۆلار بێجگە لە شتى تریش ئەى چى لێ دەكەن , ئەگەر پارەى گیرفانى خۆتانە مەیكەن و ئەوەى كردوشتانە بیڕوخێنن , پارەى خۆمانە , ئەگەر یەك پرۆژەمان بۆ بكەن پارەى دوان ئەدزن , ئیتر مەلا بەختیار منەتى چى ئەكات بە سەرماندا , چەندین جار مەلا بەختیار لە كۆبونەوەكاندا ووتویەتى سلێمانى هیچى بۆ نەكراوە , ئەوەى كراویشە لەئاستى سلێمانیدا نیە كەچى بۆ خۆى ڕەوایە بەڵام ئێستا كەسێكى تر ئەم قسەیە بكات ئیتر دەیان داتامان بۆ ئەهێنە پێِشەوە و منەت بارانمان ئەكەن , ئەگەر پرۆژەیەك دوو قات خێرى خۆتانى تیا نەبێت نەتان كردوە , ئیتر ئەم منەت كردنە بۆ ؟ ئێوە نیوەى ئەو پارەیە ئەدزن ئێمە قسە ناكەین , بەڵام پرۆژەیەك ئەكەن شەو لە خەویشدا پێمان ئەفرۆشنەوە , ئەم مەلا داماوە و سایتە ڕوو زەردەكەى ئیشیان نەماوە تەنها ئەوە نەبێت قاچى ئەم و ئەو بگرن , بۆیەش كەوتونەتە ئەم وەڵام دانەوەیە چونكە ئەترسن و ئەزانن ئەوانیش ئەگەر قسە بكەن سەدانى وەكو مەلا بەختیار ڕیسوا ئەكەن , تۆ ئەگەر داتاى پرۆژەیەكت لایە , ئێمەش سەدان داتاى دزی و گەندەڵیەكانتانمان لایە , دوا قسەم ئەوەیە ئەبێت باخ و خانوەكەى جەنابیشت كە یەك ملێون دۆلارى تێ چوو هەر لەسەر ئەم پرۆژانە بێت یان نا ؟ئەوەى مایەى بێ شەرمیشە بۆ ئەم سایتە لە خوارەوە نوسیویانە (وسلام على من ئیتبع الهدى) ئاخر مەلا بەختیار و بەڕێوەبەرانى ئەم سایتە ئەم ئایەتە بۆ چى بەكار دێت هەى نەزانینە , بە سەرى هەمووتان مەلا بەختیار بەم جارەش دەرباز نابێت , ئەم قرخە قرخەش دادى نادات ..