کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەگەڵ ئەم دەسەڵاتەدا، رەخنە بەزمانی گوڵ یان به‌ چەكوش!؟

Saturday, 29/09/2012, 12:00


مەترسی دەسەڵاتی کوردی هەر لە سەر فەسادکردنی کۆمەڵگا نەوەستاوە ، بەلکو لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی کوردیشە ، چونکە تا دەتوانن تاکی کورد ، بێ ئیرادە، تێکشکاو، زەلیل، ناپاک و دووڕوی کردووە د. بەواتای هاوشێوەی بالندە ، کلک و باڵی خه‌ڵکی کوردستانیان کردووه‌ ، تا ده‌سته‌مۆ بێت و نەتوانێ بەئازادیی بفڕێ.


تێپەرینی ٢٢ سال ، واتا ٥ خۆلی دەسەلات ، بۆیە یەکێک دوای ئەو هەموو ساڵە و ئاشکراکردنی سەدان تاوانی ناپاکی ، سیماو رەفتاری مافیایی بەهۆی ئامرازەکانی پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا، تائەمڕۆش ، داکۆکی لەم دەسەلاتە لێ بکات ، ئایا مافمان نیە بە بەهەلپەرست نەزان یان تاوانباری بزانین؟ ئاخرزۆرمان لەئەورپا دەژین ، گەل و مرۆڤی زیندوهوشیاردەبینین ، بە ٢ خولی دەسەڵات ، بریاری گۆڕینی پارت و کەسایەتیەکان لەحوکمرانێتی دەدا . بەلام ئەوەی لەکوردستان دەکرێ حزب و سەرۆک وەک خێل و سەرۆک خێل ، سەیر و داکۆکی لێ دەکرێ .

گەرچی لەوەتەی ئەم دەسەلاتە هەیە من لەبەرەی رەخنەگریم ، بەلام ، ساڵ لەدوای ساڵ منیئش وەک چەندین نوسەری تری بەمٶڕال ، شێوازی نوسین و دەربرینەکانم زیاتر چۆتە سەر وردکردنەوەو خاڵ دانان لەسەر ووشە ، ئەمەش دەرەنجامی رەفتارەکانی ئەو دەسەلاتەیە ،کەهەستی پێ دەکرێ ، زمانی گوڵ و یاداشت ، هیچ سەنگێکی ، بەپێچەوانەوە هەموو کار و پەیمانەکانی ، درێژە دانە بە دیاردەی قێزەوەن . ئەوەی وای کردوە رەخنەکان بەچری بگرین ، کەلێرەدا مەبەست زیاتر هەندێ دەنگی هەندەرانە ، مەسەلەکە مٶرالیە لامان ، ئەگەرنا هیچ یاسا و ئیرهابێکی ئەوان بەسەر ئێمە ناسەپێ و بودجەی ئەو ولاتەی لێێ دەژین لەخۆمان و مناڵەکانمان تەرخان دەکرێ وکەرامەتی کەسیتی و ئازادیەکی بەرفراوانیشمان هەیە . بەلام ئازارەکان ویژدانە بەرونی دەبینین چ تاوانێک بەرامبەر خەڵک دەکرێ ١/ زمانی گوڵ :

1. ئەزمونی زمانی گوڵەکان هیچ بەروبومی نەبوو



٢٢ساڵە دەیان و سەدان مینبەری راگەیاندن و دیداری حزبی ، بەزمانی گول و یاداشت نەرمە رەخنەیان گرت کەهەیانە بەردەوامە ، بەڵام نەک نەیان توانی پێش بەو کۆدەتایەی پارتی ویەکێتی بەسەر ئەخلاقی سیاسی و کۆمەلایەتی خەلک بگرێ بەلکو رۆژ لەدوای ڕۆژ لەبێ هەڵوێستی و نەبونی نارەزایەتی ، هەرچی دیاردەی مەترسیدار هەیە دەچیتە ناو شادەماری کۆمەلگا . بۆیە مافی خۆمان نیە بپرسین هەموو کەسێک پیلان و هەلسەنگاندنی هەیە ، ئایا رێرەو ستراتیژێک سەرکەوتو نەبێ ، نابێ گۆرانکاری پێ بکەی

٢/ ئێوە جنێو دەدەن :



کاتێک مرۆڤ لەنوسین دا دەڵی دەسەلاتی ئەو دوو بنەماڵە و پارتە ، مەترسیدار و ناپاکە ، ئەمە جوێن نیە ، بەئاستی ئەوەی پیناسەیانە ، کەبەبەرچاوی خەلک ملیارەها دۆلار دەدزێ ، هەرچی کەسایەتیە ناپاکەکان هەیە لێی خۆشبون و بەرپرسیارەتی بالایان هەیە.... کوردستان بە دەرمان خۆراکیەوە ژارباران کراوە... ئایا ناراستگۆیەک لەم ووتانەدا لەکوێدا هەیە ؟ . ڕۆژنامەنوسێک بەمنی ووت تۆ لە کوردستان پۆست مەنوسە ئێوە لەسوێد دەژین دەبینن ، چۆنکە مۆرالی نوسین ئەوە نیە ... لەوەلامدا ووتم ئاخر دەسەلاتی پارتی و یەکێتیش ، سۆسیال دیموکرات و مۆدێڕاتی سوێد نیە ، گالتە جارو زەلیل بێ بەدەست دوو پارت و بنەمالەدا ، دواتر ئەو رەفتارانەی دەسەلاتی کوردی دەیکات ، دەسەلات و پارتەکانی سویدیش بیکەن دەیان کوردستان پۆستی لێ دروست دەبێ . بۆیە داوا بکە چەندین مالپەر و نەهجی تری وەک کوردستان پۆست زیاد بێ نەوەک کەم بێ

٣/ لەماڵەوە کوردستان پۆستن لە دەرەوەش کوردستانی نوێ و خەبات



ئەمرۆ دەمی زۆرینە خەلک بکەیتەوە ، لەدانیشتنی ماڵەوە بۆ دیدارەکانی دەرەوەی هاوڕێ و تەلەفۆنەکردن لەگەل یەکتر ، باس باسی تالانی و تاوانەکانی ئەم دەسەلاتەیە ، ئیتر تێناگەم هەمان ئەو خەڵک ، کەدەبێتە کاری فەرمی و پراکتیکی و هەلسەنگاندن ئەو هەموو پاساوو لەرزۆکیە چیە دەهێنێتەوە ، راستە نوسەر نابی بەزمانی شەقام بنوسێ ، بەلام ئەی کەی ئەمەش بووە نوسەر کە لەبڕی پێشەنگی و دەربڕی ویژدانی گەل ، خۆپەرست و دەبل مۆڕال و ترسنۆک بێ .



٤/ بەخیلیی و لەرزۆکی
زۆرینەی ئەوانەی رەخنە لەو میتۆدە نوسینە دەگرن (باسکردنی تاوانی دەسەلات و یەکەبەیەکەی بەرپرسان) خۆیان هەست بەکەم بوون بەرامبەر ئەو نوسەرانە دەکەن کە لەدەربڕینی ووشەکان دا بوێرن بەلام خۆیان لەرزۆکن ، بۆیە لەدوای دۆزیینەوەی پاساو هۆکار دەگەرین ، تا ویژدانی خۆیان بەدرۆ ئاسۆدە بکەن ، هاوکات بۆ بەخیل بردنیش پێیان . جەندین کەس گفتوگۆم لەگەک کردیە ، لەکۆتایی دەلێ ئاخر من جوێن نادەم ، بەردەوام منیش پێم گوتونە دە بڵێ ناوێرم ڕەخنە بەپێی تاوان و ناوی بەرپرسە کە بگرم ئەگەرنا گوتنی ئەو دەسەلاتە مەترسی و ناپاکە ئەمە کەی جوێنە !؟

٥/رەخنە بەگشتگیری نەوەک خاڵ لەسەر ووشە دانان .
هەموو ئەوانەی دەنوسن وەتەنانەت ئەوانەی خۆیان پێ کەلە نوسەر و شاعیر .... ئەگەر لەناوسەدانیان یەکێک هەبێ ، کەچی بەگشتگیری رەخنە دەگرن ، لەرۆژگاری ئەمرۆش ئەمە خۆدزینەوە و ترسنۆکیە ، چونکە ئەو شێوە نوسینە بۆ سەرەتای راپەرین تاسەرەتای ساڵانی دوو هەزار کاریگەری هەبوو ، بەڵام لەڕۆژگاری ئەمڕۆ نەگوتنی خۆدزینەوەیە لەراستیەکان ، هەمومان لەیادمانە کەس نەیدەوێرا بەراشکاوانە رەخنە لەم دوو پارتە بگرێ ، بەڵکو پینە وپەڕۆ دەکرا ، بەلام ئەمرۆ تارەخنە بەگشتگیری بگری کەس قسەت لەگەل ناکات ، تەنیا مەچوە سەرناوی بەرپرس .
. هاوکات زۆر جار پاساوی لەرزۆکانە لەم بارەوە دەگوترێ کەئەمە دەچیێتە ، خانەی تەشهیر ... بەلام با پرسیار بکەین ئەرێ لەهەموو ولاتە پێشکەوتوەکان ، کەی میدیا و رۆژنامەنوسان ، هەموو رەخنەکانیان گشتگیریە ؟ بەپێچەوانەوە بەپێی رەفتاری هەر بەرپرسێ ، وەزیر بەوەزیر ، سەرۆک پارت بەدوای پارت ، تاوان و کەم وکورتیەکان بەسەرنج و راپۆرتی ڕۆژنامەگەری دەردەبڕن ، کۆی ئەو وردەکاریەش لەسەر هەلوێستی سیاسی پارتەکە لەگەرمەی هەلبژاردن دوبارە و ئەژمار دەکرێ
وە خاڵیکی گرنگی تریش هەیە ، کاتێک مرۆڤ رەخنە لەسیاسیەکی گەورە و یان نوسەرێکی دیار دەگری ئەوا جەماوەری ئەوانە کوێرانە بێ هەلسەنگاندنی بابەتەکە ، سەنگەر و هەلمەتت دەکەنە سەر، بۆیە خەلکێکی زۆر هەیە لەترسی لەدەست چونی جەماوەربونی و زۆرکردنی دوژمن لەپەنجە خستنە سەر ئازارەکانی گەل دەدزێتەوە و پاساویش دەهێنیتەوە
بەڵام بەشێکی تر هەیە دەچێتە سەر ناوهێنانی بەرپرسی سیاسی و ئۆپزسیۆن و رٶشنبیران ، ئەمەش زۆرترین کێشە و گرفت بۆخۆمان و چواردەورمان توش بووە. بەلام کاتیە چونکە هەنگاو نان بەرەو کۆمەلگایەکی دیموکرات ، پیویستی بەقوربانیە ، وەهەموو کارێکیش سەرەتا بەچاویكی دوژمنکارانە و چیرۆک هۆنینەوە دەست پێ دەکات ، بەلام دواتر دەبێتە ئاسایی ، بۆیە ئەوەی ئەمڕۆ بە سەرئێشە ئەژمار دەکرێ سبەی دەبتە جوانی و ئەو پەندە چینیە کە ڕێگای هەزار میل بەشەقاوێک دەست پی دەکات



ئاخر یەکێک کە تاوانی نەتەوەیی و تالانی ولاتی بکات یان رەخنەی بچیتە سەر لەسەر باوەرنەبون بەئازادی ، پاساوهێنانەوە لەهەر لایەنێکەوە بێ ، دەبل مۆرالیە ، چونکە مرۆڤی رەخنەگر ناکرێ گولىژیری ناو ی پارتو کەسایەتی بکات

٦/هەمووی بۆتە مەلا و خوتبە دەدات
بەهۆی رەفتارەکانی دەسەڵات کوردی گیانی قوربانیدانی تاکی کورد لەباشور ، یەکجار لاواز بووە ، چونکە هەمووی فێر بووە رەخنە و پێشنیاز بدات بەتایبەتی لەمیدیاکان ، مەلا ئاسا و هەولێر گوتەنی وەعز بدات . بەڵام خۆی هیچ نەکات ، یان بەیەک کارو چالاکی و ١٠٠ مەتر خەبات کردن هەناسە تەنگ دەبێ ، بروبیانوو دەدۆزیتەوە ... ئەمە باس لەوە ناکەین کەئەمرۆ رەخنە لەدەسەلات و ئەو دوو بنەمالەیە ، بێ سەر ئێشە ترە لەرەخنە لەزۆر مینبەرەکانی دەرەوەی دەسەلات ، چونکە ئەمان ئەوەندەیان لێ گیراوە و لێ راهاتون بەلام هەلگرانی دەرەوەی دەسەلات بەهۆی رەخنە نەگرتن لێیان ، بچوکترین رەخنە لێیان وەک دەسەڵات کۆمەلێ ناوناتورەو بایکۆتت دەکەن . بۆیە زۆر جار دەیان نوسەر و هەواداری ئۆپزسیۆن و میدیای ئەهلی دەبینم کەراستە لەدەرەوەی دەسەلاتن ، بەلام لەکردار و رەفتاردا لە ئەندامێکی پارتی و یەکێتی دەچن .
تێبینی ،سەرجەم وێنەکان لەپیجە تایبەتیەکانی فەیسبوک وەرگیراوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە