کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نەیارانی گۆڕان ، بۆ لە گۆڕان دەخوێنن ؟

Wednesday, 23/04/2014, 12:00






گۆڕان لە پێش ٢١-٩-٢٠١٤ دا بڕیاری ڕۆشتنە دەسڵاتی داو ئەو پەیمانەشی بە دەنگدەرو لایەنگرانی خۆی دا کە ڕێز لە ویستی دەنگدەرانی دەگرێت و دەستبەرداری بەرکەوتی هەڵبژاردن نابێت و پاشەکشە لە مافەکانی گۆڕانخوازان ناکات ، ڕێکخەری گشتی چەند جارێك ئەوەی دوپات کردەوە کە دەچینە دەسڵات تا بەرهەمی چوار ساڵی ئۆپۆزسیۆن بونمان بچنینەوە ! چنینەوەی بەرهەمی ئۆپۆزسیۆن بونمان چۆن ئەنجام دەدرێت؟ چۆن دەتوانین ئەو بەرهەمانە بچنینەوە ؟ ئەمانە کۆمەڵێك پرسیارن دەبێت تاکی کوردی و گۆڕانخوازان بیوروژێنن و بیکەن ، هەتا لە ڕێی وەڵامدانەوەیانەوە جیاوازی دنیا بینی گۆڕانمان بۆ دەربکەوێت لە گەڵ حزبەکانی تری کوردستاندا.
- بەرهەمی ئۆپۆزسیۆن بونمان وشیار بونەوەی تاکی کوردی و شارەزا بونێتی بە ماف و ئەرکەکانی و بە ئەو داهات و دەرامەتەی کە لە کوردستاندا بونی هەیە، هەروەها چاندنی گیانی بوێری و شکاندنی تەلیسمی ترس و بیم و بێدەنگییە.
- دەتوانین ئەم بەرهەمە بچنینەوە بە ڕێگەی گرتنە دەستی ئەو جومگەو وەزارەت و فەرمانگانەی کە لەڕێیانەوە ئەو ماف و ئەرکانە بە شێوەیەکی یەکسان دابەش دەکرێت بە سەر تاکەکاندا، کە ئەوانیش وەزارەتە گرنگ و هەستیارو سیادییەکانە ، هەروەها دەتوانین بەهۆشیانەوە ترس و بیم و تۆقاندن بگۆڕین بە ئارامی و دڵنیایی و ئاسودەیی.
بۆیە ئێستا کە بزوتنەوەکەمان توانیویەتی بەشێوەیەکی بەرنامە ڕێژ و بە شێوازێکی گونجاو ڕێچکەی خۆی بگرێت و بەڵێنە ڕاگەیەندراوەکانی لە بە جێبەجێکردن نزیك کردۆتەوە لە ڕێگەی بە شدارییەکی کاریگەر و ڕاستەقینەی دەسڵاتەوە ، بووە بە جێگەی تانوت لێدانی نەشیاوو ئیرەیی بردنی سیاسی و تۆمەت لێدانی دوژمنان ، چونکە باش دەزانن خێرایی باهۆزی

گۆڕان لە دەسڵاتدا زیاد دەکات و هەمو ڕەشماڵی گەندەڵکاران تەفرو تونا دەکات.






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە