تاڵه‌بانی له ڕێگای تورکیاوه، له لای ئه‌مه‌ریکییه‌کان شکات له نه‌وشیروان ده‌کات
Monday, 01/06/2009, 12:00
سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له نێو مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی نیشتیمانی کوردستان، ئه‌م هه‌واڵه‌ی به کوردستانپۆست ڕاگه‌یاند:پاش ئه‌وه‌ی تاڵه‌بانی بۆ ئاشکرابووه، که له نێو خه‌ڵکی کوردستان و جه‌ماوه‌ری حیزبه‌که‌ی خۆیدا ئه‌و پێگه و بڕوایه‌ی نه‌ماوه و پاشه‌ڕۆژی خۆی و بنه‌ماله‌که‌ی به‌ره‌وه داکشان ده‌چێ، ئه‌و ڕێزه‌ی وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌ک نییه، ئه‌وه‌ی که له‌گه‌ڵیشیدایه ته‌نها که‌سانی به‌رژه‌وه‌ندیی په‌رست و مشه‌خۆر و ڕابردوو خاوێن نین، به‌تایبه‌تیی پاش ئه‌وه‌ی که نه‌وشیروان موسته‌فا به ناوی ڕیفۆرم، دواجار به‌ناوی گۆڕانه‌وه سه‌نگه‌ری به‌رامبه‌ری لێگرتووه، له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌یه‌وێت گۆڕانێک به‌سه‌ر تێگه‌یشتن و هزری حیزبایه‌تییدا بهێنێ، کۆمه‌ڵگای کوردیی له‌و قه‌یرانه ڕزگاربکات، که به‌هۆی ئه‌م بنه‌ماڵانه‌وه تووشی بووه، بۆیه تاڵه‌بانی ئه‌مه‌ش به مه‌ترسییه‌کی زۆر گه‌وره‌ی ده‌زانێت بۆ پاشه‌ڕۆژی خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی. تاڵه‌بانی به‌رده‌وام له پلان داناندایه بۆ بێهێزکردنی تواناکانی نه‌وشیروان و لیسته‌که‌ی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر له لای ئێرانییه‌کان، دواجار له لای مالکی که‌وته پرۆپاگه‌نده‌ی خراپ له سه‌ر سیاسه‌تیی نه‌وشیروان و ئه‌و گروپه‌ی که له یه‌کێتیی جیابوونه‌ته‌وه، به‌ڵام حکومه‌تیی عێراقی گوێیان بۆی ڕانه‌گرت و بایه‌خیان به قسه‌کانی نه‌دا، هه‌روه‌ها له لایه‌ن ئێرانییه‌کانیشه‌وه که‌مته‌رخه‌میان به‌رامبه‌ر نواند، پاش ئه‌وه‌ی که زانیی پلانه‌که‌ی به‌و شێوه‌یه سه‌رناگرێت و کاریگه‌رییه‌کی نابێت، ئیستا له ڕێگای تورکه‌کانه‌وه شکاتی له نه‌وشیروان کردووه و ئه‌وه‌ی پێڕاگه‌یاندوون که سه‌رکه‌وتنی نه‌وشیروان مه‌ترسییه‌کی زۆر گه‌وره ده‌بێت بۆ یه‌کێتیی خاکیی عێراق و ئه‌و په‌یوه‌ندییه باشه‌ی که تاڵه‌بانی دروستی کردووه له‌گه‌ڵ تورکیا و ده‌وڵه‌ته دراوسێکان و ئه‌مه‌ریکادا، نه‌وشیروان هه‌مووی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، نه‌وشیروان کابرایه‌کی توندڕه‌وه، ته‌نانه‌ت کار بۆ دروستبوونی ده‌وڵه‌تێکی کوردیش ده‌کات له ناوچه‌که‌دا. ئه‌م قسانه‌ی تاڵه‌بانی له لایه‌ن تورکه‌کانه‌وه گه‌یه‌ندراوه‌ته ده‌م لێپرسراوانی ئه‌مه‌ریکی، ئه‌مه‌ریکاش بۆ به‌دواداچوون له سه‌ر ئه‌و قسانه و دڵنیابوون و وه‌رگرتنی به‌ڵین له لایه‌ن نه‌وشیروانه‌وه، داوای لێکردووه که سه‌ردانی ئه‌مه‌ریکا بکات.
په‌یامنێره‌که‌مان ویستیی به‌دواداچوون له سه‌ر ته‌واویی ئه‌و قسانه بکات، چونکه ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو، که نه‌وشیروان ئیستا له ئه‌مه‌ریکایه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌مڕاستکرده‌وه که نه‌خێر تا نووسینی ئه‌م ڕاپۆرته هه‌واڵه، نه‌وشیروان له شوێنی خۆی نه‌جوڵاوه، له‌وه‌ش ناچێت کاک نه‌وشیروان سه‌باره‌ت به دروستیی و نادروستی ئه‌م هه‌واڵه هیچ قسه و لێدوانێ بدات. شایانی باسه هه‌ر به هه‌مان ڕه‌فتاری جه‌لال تاڵه‌بانی، دوو قۆڵی مه‌سعود بارزانی و د. به‌رهه‌م ساڵح، له لای مالکیی و ئه‌مه‌ریکییه‌کان هه‌مان پرۆپاگه‌نده‌یان کردبوو، وایان له ئه‌مه‌ریکییه‌کان گه‌یاندبوو که نه‌وشیروان کابرایه‌کی کۆمۆنیسته و خه‌ته‌رێکی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریکا. هه‌روه‌ها کوردستانپۆست زانیارییه‌کی دیکه‌ی سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌ست که‌وت، که پارتیی و یه‌کێتیی ده‌یانه‌وێت تورکیا سه‌رپه‌رستیی هه‌ڵبژاردنه‌کان بکات، به‌ڵام ئه‌و پێشنیاره له لایه‌ن نه‌وشیروانه‌وه ڕه‌ت کراوه‌ته‌وه، چونکه به پلانی ژێر به‌ژێری هه‌ر سێ لایه‌نه‌که‌ی زانیوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست