(شه‌ره‌ف و که‌رامه‌ت، شۆڕش و کوده‌تا ... هتد)
Wednesday, 29/06/2011, 12:00
ئه‌م نامه‌یه‌ی خواره‌وه بۆ زۆر که‌سمان ناردووه، چه‌ند پرسیارێکی له هه‌ناوی خۆی ناوه، هیوادارین هه‌ر که‌سێک توانای وه‌لامدانه‌وه‌ی هه‌یه، هاوبه‌شی پرۆژه‌که‌مان بکات، مه‌رج نییه‌هه‌موو وه‌ڵامه‌کان بڵاوبکرێته‌وه، به‌شێکی هه‌ڵده‌گرین که ناوه‌رۆکی بۆچوون و تێگه‌یشتنه‌کانیان بخه‌ینه توێی نووسینێکه‌وه.
*****************
نامه‌که:
سڵاو برایانی به‌ڕیز
ده‌مێکه له بیری ئه‌وه‌دا بووین که هه‌ندێک زاراوه و وشه هه‌ن ، نه‌ک ته‌نها خه‌ڵکی ساده، به‌ڵکو نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسان به‌کاری ده‌هێنن، زۆر جار به هه‌ڵه له شوێنی نه‌گونجادا به‌رامبه‌ر به دیارده‌کان، یان که‌سه‌کان به‌کار ده‌هێنرێن، هه‌ر یه‌که له بیروبۆچوون و تێگه‌یشتن و ئاستی رووناکبیریی و که‌لتووریی خۆیه‌وه پێناسه‌ی تایبه‌تیی بۆ ده‌کات، ره‌نگیشه زۆر هه‌بن جیاوازیی، یان تێکه‌ڵاویشیان بکات له‌کاتی راڤه‌کردنی ئه‌و زاراوه و وشانه‌دا.
زۆر له نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسه‌کانیش بۆ ده‌وله‌مه‌ندکردن و بۆ پێکانی مه‌به‌ستێک، به‌هه‌ڵه به‌کاری ده‌هێنن، واته وشه‌کان فڕێ ده‌ده‌نه ناو نووسینه‌کانیانه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی له شوێنی شیاودا بێت، یان لێشی تێگه‌یشتبێتن، بۆیه ئێمه پێویستمان به پێداچوونه‌وه‌یه‌ک هه‌یه له سه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌و وشه و زاراوانه، ئه‌مه‌ش ئه‌رکی ئێمه‌یه پێکڕا مانای ته‌واویی خۆی بده‌ینێ و له خۆڕا له شوێنی نه‌گونجاودا به‌کارنه‌هێنرێن
به‌هه‌ر حاڵ لێره‌دا ده‌مه‌وێت ئه‌وه بخه‌مه به‌ر چاوی ئێوه‌ی به‌ڕێز، که ئه‌مه بیری چه‌ند ساڵ له‌مه‌وپێشی ئێمه بوو، ئه‌و پرسیاره‌ی سێیه‌میان کاتی خۆی ئاڕاسته‌ی چه‌ند که‌سێک کرد، به داخه‌وه ته‌نها سێ که‌س وه‌ڵامی داینه‌وه، ئیتر وازمان له پرۆژه‌که هێنا، که به‌رده‌وامی پێبده‌ین، له‌هه‌مان کاتیش‌دا به‌ڕیزێک پێش چه‌ند رۆژێک وه‌بیری هێنامه‌وه و وای به‌باشزانی چه‌ند زاراوه‌یه‌کی تر هه‌یه پێویسته قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ین له‌وێوه ده‌توانین قسه و ره‌خنه‌ی خۆمانی له‌سه‌ر بونیاد بنێین
درێژه‌ی ناده‌مێ حه‌ز ده‌که‌م له خواره‌وه به کورتیی و بۆ ئه‌مڕۆ له‌و چه‌ند پرسیاره‌ی خواره‌وه‌دا، ده‌ست بۆ پرۆژه‌که ببه‌ین و به‌ره‌و رووی ئێوه‌ی بکه‌مه‌وه، هیوادارم به زووترین کات هه‌ر که‌سه راوبۆچوون و تێگه‌یشتنی خۆیم بۆ بنووسێته‌وه، منیش له توێی بابه‌تێکدا ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌سه پێی خۆش بوو، ناوه‌که‌شی ئاشکرا ده‌که‌ین، یان ئه‌گه‌ر ویستیشتان ئه‌وا به جیا وه‌کو بابه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ بڵاوی ده‌که‌ینه‌وه، گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌ر که‌سه له شوێنی خۆیه‌وه وه‌ڵام بداته‌وه، هه‌ر که‌سێک فه‌رامۆش، یان که‌موکوری تێدا کرد، ئه‌وا له‌و باره‌یه‌وه ناچار ده‌بم وازی لێبهێنم و هیچ نامه و پرسیارێکی له‌و شێوه‌یه‌ی بۆ نانێرمه‌وه
له‌گه‌ڵ رێزمدا
که‌مال
****************
یه‌که‌م: (شه‌ره‌ف و که‌رامه‌ت) زۆر به‌کار ده‌هێنرێت، تێگه‌یشتنی تۆ بۆ ئه‌و دوو وشه و زاراوه‌یه چییه، واته ده‌مه‌وێت بپرسم: شه‌ره‌ف یانی چیی؟ هه‌روه‌ها که‌رامه‌ت یانی چیی؟ ئایا له نێوان ئه‌و دووانه‌دا جیاوازی هه‌یه؟دووه‌م: چۆن پێناسه‌ی (شۆڕش، کوده‌تا، راپه‌ڕین، خۆپیشاندان، رێپێوان) ده‌که‌یت؟ یان جیاوازی و نزیکایه‌تیی نێوان (شۆڕش و کوده‌تا) چییه؟ یان جیاوازیی (راپه‌ڕین و خۆپیشاندان، یان خۆپیشاندان و رێپێوان) ؟ هه‌ر ده‌سته‌وشه و زاراوه‌یه‌کی تر که هاوتای ئه‌م بزووتنه‌وانه بن باسی بکه؟ سێیه‌م: (جنێو، سووکایه‌تیی)، ئه‌مانه چۆن پێناسه ده‌که‌یت؟ بۆچی جنێو ده‌درێت، بۆچی که‌سێک سووک ده‌کرێت؟ تێبینی: ئه‌م نامه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌یه که ئیمه‌یله‌که‌یان له‌لای من تۆمارکراوه، به‌شێکیان نووسه‌ر ، یان رۆژنامه‌نووسیش نیین، وه‌کو ده‌بینن ئه‌و زاراوه و وشانه رووی هه‌موو که‌سێک ده‌گرێته‌وه، پێمخۆشه هه‌ر که‌سێک له شوێنی خۆیه‌وه چۆنی لێتێگه‌یشتووه وا وه‌ڵامی بداته‌وه، ئاساییه ئه‌م نامه‌یه بۆ که‌سانی تر بنێردرێت، به مه‌رجێک وه‌ڵامه‌که‌ی به من بگاته‌وه، چونکه ئه‌مه و کۆمه‌ڵێک زاراوه‌ی تر وه‌کو پرۆژه‌که کۆده‌کرێته‌وه و ده‌وڵه‌مه‌ندتریان ده‌که‌ین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست