کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەنێوان ماڵئاوایی شیرکۆ بێکەس و هیڕشی تیرۆریست و سنور داخستنی پارتی بۆ کوردانی لەرۆژاوا

Thursday, 08/08/2013, 12:00


ئەو دەسەلاتە ناپاکەی باشور ، تاکی کوردی بەگشتی وا فێری دەبل مۆرالی ، دارمانی هەستی نەتەوەیی و مرۆیی ، هەلپەرستی ....کردووە، مرۆڤ زۆر جار بیرکردنەوەی بۆ ئەوە دەروات و خۆزیا دەخوازێت، کە راپەرین نەکرایە و ئەو کۆمەلگە بەکەلتورە جوان و بەمۆرال و بوێرە ئاوای لێ بەسەردا نەهاتایە .
ئەمە یەکەم جار نیە ، کە دەیبینین لە دوو رووداوی جیادا، لەیەک چرکەساتدا ، یەکێکیان هەرچی بکرێت و بگوترێت، هیچ باجێکی لەسەر نییە، یەکێکی تریش باج و قوربانیدان و مۆرەی پارتێکی وەک پارتی روبەرو دەبێتەوە ئەرز و ئاسمان لەجیاکاری لەهەولێست دەربرین دەبینی . وەک ئەوەی ئیستا لەنیوان مالئاوایی شیرکۆ بێکەس و کوشتاری بەکۆمەلی کوردانی رۆژاوا، لەبەرامبەر هیزە تیرۆریستە ئیسلامیەکان لەلایەک و سنور داخستنی ئازوقە و خۆراک لەلایەکی ترەوە لەلایەن پارتی و مەسعود بارزانیەوە.
لێرەدا دەبێت ئەوە بڵیم کۆمەلگای کوردی یەکێک لە سروشتە جوانەکانی ئەوەیە ، ئەوەی مرۆڤی رەسەن و جوانی بێ کاردانەوەی خۆشەویستی بەرامبەر دەردەبڕێ ،شیرکۆش لەم سەردەمەدا سەرباری هەندێ رەخنەی لەم چەند سالانەی دوایی هاتە سەر، بەلام لەکۆی گشتیدا، لەناو ئەو هەموو مرۆڤە پیسەی ئەمرۆ لە کوردستان و ناو نووسەرانی کلاسیکی وەک ئەودا بەمرۆڤێکی جوان ئەژمار دەکرێ ، لەرۆژگاری ئەمرۆ یەکێ لەو شاعیرە هەرەدەگمەنەکانێتی ، بۆیە ئەوە بەروبومی خۆیەتی دەیبینی، بەلام لەبەرامبەر ئەوە وەرە سەیر بکە ، چۆن بەسەدان پەیچ و لۆگۆ بۆتە شیرکۆ ، بەلام ببینە چەند پەیج بۆتە وێنەیەکی گەریلای یەپەگە کە داکۆکی لە شەرەف و دژە کۆنەپەرستیبون دەکەن!؟ وەرە سەیر بکە چۆن هەرچی هەلدەستێ شعرێکی شیرکۆ دادەنێ و باس لەنیشتمان پەروەری دەکات، بەلام چەند پەیج و مالپەر نابینیت هەوال و کوردپەروەری و کوشتاری بەکۆمەلی هاوشیوەی ٨٠کانی باشور دەبینی؟ یان جەند قارەمانیتی ئەو کچ و کورانە بەو چواردەوروبەرە پر لە دوژمنە دەبینی؟ وەرە سەیر بکە هەرچی هەلدەستێ باسی شیرکۆ دەکات بەرادەیەک پەشیویش کە بەدەگمەن دێتە سەر تێڤێ قسەی لە سەر کردوە کە من دەست خۆشی لێ دەکەم ، بەلام ئەی بۆ  ئەو تاوانە قسە و رەخنەیەک ناگرێ کە نەتەوەکەی وا روبەروی چرکەساتێکی ناخۆش بۆتەوە؟ وەرە سەیر بکە هەرچی نووسەری دەربار و هەلپەرستە باسی شیرکۆ دەکات، بە خەسارەتێکی گەورە ئەژمار دەکات ، بەلام وەرە چەند لەو نوسەرانەت بینیوە ، دەوێری رەخنە لە سنور داخستن بگرێ لەو چرکەساتەی کە٥ ملیۆن کورد لە ناخۆشترین جرکەساتدا دەژین؟ هەموی یەک شتە داخستنی رۆژاوا هەلوێست و قوربانیدانی دەوێ ، بەلام ئەوەی شیرکۆ هیچ مۆرەی دەسەلاتی لێ ناکەوێتەوە.
گەر باوەر بەوتەی بەناو سەرۆکایەتی هەرێم دەکەن کە گوایە سنور دانەخراوە ، ئەوا لەتەک ئەوە گوتەبێژی پارتی بێشەرمانە دەلێ لەبەر دیکتاتۆریەتی پەیەدە دامان خستوە! کە هەردوو گوتە بیژەکە (پارتی و سەرۆکایەتی هەرێم) پسمامی یەکن ، ئاخر پارتی شەرم لەخۆی ناکات باسی دیکتاتۆریەت دەکات، چونکە ئەگەر بۆی بلوێ ئەو هەموو کوردستان وەک بلێ وبارزان رەفتار پی دەکات کەدەلێی ناوچەیەکی کابۆلە لەنەبونی هیچ مەدەنیەتیک

ئەوەی دەشلین سنور دانەخراوە ، ئەوا ئەمرۆ هاورێیەک ئەوزانیاریەی لەفەیسبوک بۆ باس کردوم کەرەخنەگری هەندێ لەسیاسەتەکانی پکک یە کەمن دلنیام بەو شیوەیە
دوو ڕۆژ بەر لە ئێستا لەگەڵ دوو هەڤاڵی پکک قسەمکرد کە هەردووکیان لە شاری دێرکی سەر سنوری باشور-ڕۆژئاوا کار ئەکەن و بەرپرسی لیژنەی پەیوەندین لەگەڵ پارتی. ئەوان گوتیان سنورەکان بە گشتی بۆ خەڵک داخراون. بەڵام ئەگەر ئێمە داخوازیەکمان هەبێ و بچین بارەگای پارتی هەندێک جار یارمەتی کەممان دەدەن. بۆ نمونە ئەو گوتی پێرێ دوو هەڤاڵمان بریندار بوون زۆرمان داوا لە برادەرانی پارتی کرد، لە کۆتاییدا یەک ئامبوڵانسیان بۆ ناردین و بریندارەکانیان بردن.
واتە سنور بۆ ئەو لایەنە بەمەرجی کراوەیە و بۆ خەڵکانێک کە پارتی نین یان سڤیلن داخراوە.

لەکاتێکدا ئەوەی ئیستا لەرۆژاواپڕ لەتاوان رودەدا ، کۆمەلکوژی و هەرەشەی لەناوبردنی دەستکەوتێکی گەورەی کوردە ،لەتەک ئەوەش پارتی ئابلۆقەی ئابوری و داو دەرمانی بەناوی نەتەوەبونەکەی خۆی خستۆتە سەر ٥ ملیۆن مرۆڤی کورد. لەکۆتاییش دەلێم ، سەرنجەکەی من ئەوەیە کۆچی دوایی شیرکۆ لە کۆمەلکوژی و برسی کردنی ٥ ملیۆن کورد گەورەتر نیە ، مرۆڤ و نەتەوەی زیندوو هەرشتە بەقەبارەی خۆی هەلدەگرێ . بۆیە لەو نمونە وە ، خەم ساردی و بچوک سەیرکردنەی ئەو روداوە نەتەوەیە تێدەگەی ، هەستی نەتەوەیی ومرۆڤ بونی نەک پارتی بەلکو نوخبەی ڕٶشنبیر ومیدیاکارو پارتەکان لەکوێ وەستاوە !؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە