بۆ میری ئیزەدی
Tuesday, 09/09/2014, 12:00
2130 بینراوە
باباشێخ سەرۆکی روحانی ئیزەدیەکان دەڵێ:
کە چومە لای مەسعود بارزانی ریشی گرتم وگریا بۆ حاڵی ئیزەدیەکان.!؟ (لڤین پرێس) ئەو کەسایەتیە نوێنەرایەتی ئایینی ورێبەرایەتی دینی بۆ بەشێک لە نەتەوەی کورد دەکا کە رێگوزەرێکی کەونارەی مێژووییان لە ناوچەی مێزۆپۆتامیا تۆمار کردووە. گەلی کوردی ئیزەدی لەسەرەتای دەستپێکی مێژووی خۆیان هەتا ئەو سەردەمە بە هیندێک هۆ فەرمان لەسەر فەرمان لەسەری جێ بەجێ کراوە تا بتوێتەوە لەناوی بەرن.هۆیەکان بە کورتی ئەوانەن : پەرەستگەی جیاواز، ئایینی جیاواز، دینی جیاواز،دابونەریتی جیاواز، حەجی جیاواز، پێک هێنانی ژیانی هاوبەشی کچ کوڕ پێکەوە وجودا لە گەڵ ئایینەکانی دی، پەڕتووکی جیاواز، رێوڕەسمی چوارشەممە سۆر،،،،،و .بۆتە بەڵگەی دوور بون وتێکەڵاو بونی کۆمەڵگایی لە کۆمەڵگای ئایینەکانی دیکە. بەو واتایە دەتوانین بڵێن ئەوەی کە نەیاری ئایینی ئیزەدەی بەسەریان دێنێ کەمتر لەوە نییە کە بۆخۆیان بەسەر خۆیانی دێنن.
هەر لەو تڕاژیدیایە کە چەکدارەکانی بارزانی لەسەر ناوی ،،، پێشمەرگایەتی،،، بەسەریان هێنان هێشتا میری ئیزەدی دەچێتە لای کاک مەسعود وبە شانازییەوە دەڵێ:ریشی گرتوم! ئیدی ئەو نەهامەتیەی کە لەسەر ناوی ئایینی ئیزەدی تەنیا کاتێک بەرەو باشی دەڕوا کە لەمەو بەدوا سیستمی رێبەرایەتی ئایینی ئیزەدی نەدرێتە دەست کەسێکی ئاوا بێ خەیاڵ کە گەمەی سیاسی پێ بکەن وهەموو جارێک ئاوارەو سەرگەردان لەسەر چیای شەنگال منداڵیان لە برسان وتونیان لە ناو بچێ. ١٤ ساڵ لە دەستپێکی هەزارەی سێ تێپەڕیوە. لە زۆر گۆشەو کەناری ئەو جیهانەدا ئایین هەیە کە کەس ناسنامەکەی نازانێ ومێژووەکەی هێشتا دیار نییە.ئەو ئایینانە تێکەڵاوی شارستانیەتیش نەبون قەت وەک ئەو بارودۆخەی کە لە شەنگال بەسەر خوشکو برای ئیزەدیمان هات ، نەهاتوون.ئەو میرانە دەبێ جوابی ئەو خەڵکە هەژارە بدەنەوە کە بۆ چی پێیان وایە بارەگای ئەو دەسەڵاتە دۆڕاوە دەتوانێ بیانپارێزێ؟ مەسعود بارزانی ئەگەر ئەربابەکانی لێی دوور کەونەوە سەگ وشوانی وێکڕا دێنەوە. کوا هێزی پاراستنی کوردی هەیە.؟ دەتوانم لە چەند ساڵی رابوردوودا شاهیدی بدەم کە ئەو میرانە تەنیا لەرۆژی مەراسیمی حەج کە خەڵک دێنی شەنگال روو لە وێ دەکەن .کارو پیشەیان بۆتە دەستدرێژ کردن بۆ ئەوەی دەستیان ماچ کەن.! مەسعود بارزانی بە ریشی هەموومان پێدەکەنێ دەزانێ جێگاکەی تەختە پەین کراوە هەر کەس فززەی لێ بێ لە ناوی دەبا. ئەوەی کە ریشت دەگرێ بۆت دەگری لەرووی دڵسۆزییەوە نییەوکاری پێتە. من ئەگەر ریشم وەک ریشی تۆ گەورەبێ وبارزانی بەدەست بیگرێ وبۆم بگری، بە بێ یەکودوو لێ کردن ریشم دەتاشم.
جەعفەر کەریمی
٨/٩/٢٠١٤