کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەیامێک بۆ بارزانی و پارتی......

Tuesday, 15/03/2011, 12:00




زولم وچەوساندنەوەو نادادپەروەریەکانی ئێوە ویەکێتی ، هەردەگەیەشتە ئەو ئاستە نارەزایەتیەی کەئێستا زۆر شارو شارۆچکەی کوردستانی گرتۆتەوە ، ئەمە رەورەوەی ژیان و مێژووە ، مەحالە بەهیچ هێزێک بوەستێ گەربە فاشستانەش ڕەفتار بکات . بەتایبەتی ئێستا لەزەمەنێکدا دەژین پێشکەوتنی تەکنەلۆلجیا و گەیاندنی پەیوەندی و خەباتی جەماوەری سەرتاسەری لەدنیا زۆر ئاسان کراوە . لەتەک هاریکاریکردنی ناوەندە جیهانیە مرۆڤ دۆستەکان بۆ گەلان و ئۆکەی کردنی ولاتە ڕۆژئاوایەکان بە کۆتایی هاتنی سیستەمە تۆقێنەرەکان . هەموو ئەمانە پێمان دەلێت هاوکێشەیەکی نوێ لەناو چەکە لەئارادەیە زویان درەنگ دەگاتە پیرەهەولێریش عەقڵی پۆلیسی ، بای بای لەقەلا و منارە ش دەکات

ئەمڕۆ ٢٦ ڕۆژە لەدەڤەری سەوز خۆپیشاندان و نارەزایەتی هەمە جۆر بۆ هاتنە ئارای سیستەمێکی نوێی سیاسی لەباشوری کوردستانەوە لەمەیدانە . کەچی دەبارە ئاسا پارتی بەتوندترین شیوە هەوڵ دەدات ئەم نارەزایەتیانە نەگاتە دەڤەرەکەی ، بەرادەیەک ئەمڕۆ زیاد لەرەفتاری بەعس لەهەولێر دەبینرێت .

بەرلەوەی بچمە ناو شیکردنەوە و بێ ئاکامی ئەوئیرهابە ، بەرامبەر هەولیریەکان . دەمەوێت ئاماژە بە هەلەیەکی ستراتیژی خۆپیشاندەران بکەم ، کەهەر لایەن وپارتێک داینەمۆی ئەو نارەزایەتیانە بوبن ،نەدەبوایە هێرشکردنە سەربارەگاکانی پارتی ببوایە خالی سەرەکی خۆپیشاندەران . راستە پارتی هێزێکی خێلەکی دواکەوتووی سیاسیە و هێز مەنتقی عەقلێتی نەوەک هزرو خۆگونجاندنی لەگەل روداوە سیاسیەکان ، بەلام چرکردنی داخوازی و فشار تەنیا لەسەر پارتی جوانی خۆپیشاندان و داخوازیەکانی لاوازکرد و هێزێکێشی دا بەپارتی هەست بەکۆدەتابەرامبەری بکرێت بەمەش بەهانەی دادەست پارتی وەهمی ئیران و کۆدەتا بەسەری ، بتوانێ هاوسۆزی ئەندامانی بۆ پارتەکەی رابكێشت .

هاوکات پارتی دەبێت ئەو راستیە بزانێت ، نەوەیەک پەیدا بووە ، مەحالە بەهیچ هێزێک بوەستێت ، ئەمە پەروەردەی پێشکەوتنی تەکنەلۆجیای سەردەمی لە دەیان بەرنامەی وەک مالپەری ئەلکترۆنی ، پالتالک ، فەیسبوک ، تویتەر ، کەدلنیام لەئایندەیەکی یەکجار نزیک دەیان بەرنامەی هاوشێوەی تر دێتە بەرهەم ، بۆ ئەوەی هوشیاری سیاسی تاک لەجیهان بەرفراوانتر و ڕێگای خەبات زۆر سانتر بکات .

ئەم نەوەیە نەوەیەکە بەدوای خۆشگوزەرانی وژیانێکی مۆدێرنی سیاسی و هەولدانی بۆ کۆت و بەندکردنی بەرپرسە دزەکان وکۆتایی هاتنی زەبروزەنگی دەسەلاتە عەقڵ میلیتارەکان دادەگەڕێت کەنەک هیچ هێزێکی دەسیسەی بیانی و داگیرکەر کاریگەری لەسەر نیە بەلکو بەئاستی پەری و کۆتری سپی پاکن لە خۆشەویستبون بۆ نیشتمان . ئەم نەوەیە بەتەواوی نەهەواداری گۆران نەئیسلامیەکانن . دلنیابن بەدڵنیا ، ئەم نەوەیە تێنویان بۆ ئازادی و خوشگوزەرانی لە خواستەکانی رەخنەگرترین مالپەر کوردستان پۆست . بەهێزترین ئۆپزسیۆن گۆران .رەخنەگرترین قەلەم زۆر زیاتر وبەرفراوانترە . ئەوان ئێمەش نەتێیان دەگەین نەدەتوانین بیان وەستێنین ، چونکە ئەوان وەک دو دنیای جیا لەباوک وکور بیردەکەنەوە . . ئەم نەوەیە نەوەیەکە داخستنی زانکۆو بازگە و هەرەشەو تۆقان و ئەشکەنجە دانی هاولاتیەکان کاری تێ ناکات وناشتوانێ پێش بەداخوازیەکانی بگەیەنێت . خۆ ئەگەر بەکاتیش بیوەستێنن ، ئەوا دلنیابن هەردێتەوە بەردەمتان . ئەوەی گۆران و یەکگرتوو کۆمەل دەیکەن تەنیا شقارتە لێدانەکە بوو ، ئەوەی کوردستان پۆست دەیکات تەنیا دەرگا ئاواڵاکردنی ئازارەکانە . بۆیە لەبڕی ئەوەی هەزار بارە ئاسا وەهمی ئێران لەپشت خۆپێشاندان و دانیشتن لەگەل گۆران و بەکابۆلکردنی هەولێر بکەن . تازوە خۆتان بگۆڕن و گوێ لەدەنگی خۆپیشاندەران بگرن . بەهەلبژاردنێکی تریش کۆتایی نایێت . ئەگەر بۆ کاتیش هەزار بەردەرکی سەرا کپبکەنەوە، نارەزایەتی خەڵک سەرهەڵدەداتەوە . ئەوە رەورەی میژووە پێتان ناوەستێت ، سەیربکەن یەک مالپەر(ویکلیکس) چ حەشریکی بەئیمپراتۆریەتە بەهێزە سیاسیەکانی جیهان کرد ، بەفەیسبوک و تویتەر و چۆن سیستەمە دیکتاتۆرەکانی تونس و میسر روخان .

بیربکەنەوە وسەیری رەفتاری ئیرهابیانەی خۆتان لە کەمالی سەید قادرەوەبۆ تیرۆری هەردو سیمبۆلەکەی ئازادی { سۆران و سەردەشت} و سکالا لەسەر ڕۆژنامەنوسان و یاسای خۆپێشاندان هەموو یاسا وئیرهابەکانتان ، نەیتوانی دەنگی بوێرانەیان کپ بکاتەوە ، بەپێچەوانەوەئەوا دەبینن لەبەردەرکی سەرا بۆ شەهید گەرمیانی ١١ سال هەزاران گەنج هاوار دەکەن سەرۆک بە قوربانت بێت . ئەم هێزو بارودۆخە لەهەولێریش بونی هەیە ، هەمان ئازاری سلیمانیەکان ئازاری هەولێریەکانیشە ، لەناخی سەدان هەزار خەلک کوردستانپۆست ئاسا بیردەکەنەوە ، بۆیە نەهاوکێشەی ناوخۆ نەدەرەکی بوارتان پێ نادات تاسەر بەو زمانەتوندوتیژیە دەنگی قەلا و منارە بێدەنگ بکەن . وتمان کوردستان هاوشیوەی تونس و میسر , ئازاری تیایە, باوەرتان نەکرد . ئێستاش دەیلێن ئازاری هەولێریەکان گەرئەم جارەش نەگاتە ئاستی بەردەرکی سەرا , دلنیابن لەجەولەیەکی تر دەگاتە بەرگوێتان.
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە