کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هاوکات له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ، پاراستن پرۆپاگه‌نده‌یه‌کی ترسناک دژ به‌ خه‌ڵکی کوردستان بڵاوده‌کاته‌وه‌..

Friday, 08/04/2011, 12:00


سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له‌ نێو ده‌زگای پاراستنی بنه‌ماڵه‌ بۆ کوردستانپۆستی ئاشکراکرد : دوای هاتنی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا بۆ هه‌ولیر ،‌ کاتژمێری سفر ده‌ستی پێکرد بۆ ئه‌وه‌ی پاراستن به‌ هاوکاری ده‌زگای زانیاری ده‌ست بکه‌ن به‌ بلاوکردنه‌وه‌ی پڕۆپاگه‌نده‌یه‌ک که‌ گوایه‌ مه‌سعود بارزانی چرای سه‌وزی له‌ ئه‌مه‌ریکا وه‌رگرتووه‌ بۆ به‌کارهێنانی چه‌ک له‌ دژی ئۆپزسیۆن و ته‌فروتوناکردنیان و خۆپیشانده‌رانیش به‌ زه‌بری تۆقاندن و کوشتوبریان بیاننێرنه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌.
چاودیرێکی به‌ ئاگا بۆ کوردستانپۆستی دووپاتکرده‌وه و وتی:‌ ‌ ئه‌و ریپۆرتاژه‌ی که‌ دوێنێ ئێواره‌ کوردستانپۆست بڵاوی کرده‌وه‌ ، ده‌رهه‌ق به‌ سیناریۆیه‌کی مه‌ترسیدار به‌ڕێوه‌یه‌ ، دواتریش ده‌رچوونی به‌یاننامه‌ی یه‌کێتی و پارتی، که‌ به‌یاننامه‌ی جاڕدانی شه‌ره‌ دژی خه‌ڵکی کوردستان ، ئه‌و راستییه‌ ده‌رده‌خه‌ن که‌ ده‌سه‌لات به‌ نیازه‌ ، مۆدێلی لیبیا له‌ دژی خه‌ڵکی کوردستان دووپاتبکاته‌وه‌ و قه‌تل و عامی خه‌ڵکی بێ دیفاع بکات. له‌سه‌ر ئۆپزسیۆن و ده‌زگا راگه‌یاندنه‌کان و به‌تایبه‌تی سه‌رای ئازادییه‌ که‌ هه‌رچی زووه‌ ،داوای روونکردنه‌وه‌ له‌ ئیداره‌ی ئۆباما بکه‌ن و هه‌ڵوێستیان جاربده‌ن ، و داوایان لی بکه‌ن که‌ فشار زیاتر بخه‌نه‌ سه‌ر ده‌سه‌لاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا ، له‌ پێناو به‌ده‌نگه‌وه‌ هاتنی شه‌قام.
ئۆپزسیۆن ده‌بێ له‌ خالێکی گرنگ ئاگاداربێت ، به‌وه‌ی ده‌سه‌لات هیچ دوور نییه‌ به‌رپرسه‌کانی لۆکاڵی ئه‌مه‌ریکی له‌ نێو هه‌رێمی کوردستان و عێراق به‌ پاره‌یه‌کی زۆری دزراوی خه‌ڵکی کوردستان به‌رتیلخوارد نه‌کردبێت ، تا راپۆرتی ناراست و نادورست ده‌رهه‌ق به‌ ئامانجه‌کانی خۆپیشانده‌ران و ئۆپزسیۆن بۆ ئیداره‌ی ئۆباما و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا به‌رزنه‌کردبێته‌وه‌‌ . بۆیه‌ پێویست ده‌کات راسته‌وخۆ و بێ دوودڵی داواوی هه‌ڵویست له‌ ئۆباما و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بکرێت. چونکه‌ پێده‌چێت گره‌وی ده‌سه‌لات به‌ته‌واوی له‌ سه‌ر به‌کاربردنی چه‌که‌ دژی خه‌ڵکی کوردستان هیچ نیه‌تێکی گویگرتن بۆ داواکارییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان له‌ ئارادا نییه‌.
چاودێره‌که‌ ئه‌وه‌شی زیادکرد ، هیچ که‌م وکورتییه‌کی تیا نییه‌ ئه‌گه‌ر ئۆپزسیۆن و سه‌رائی ئازادی داوا له‌ کۆماری ئیسلامی ئیرانیش بکه‌ن ، تا روونکردنه‌وه‌یه‌ک ده‌رهه‌ق به‌و پڕۆپاگه‌ندانه‌ی ده‌سه‌ڵات ، که‌ گوایه‌ ئێران ده‌ستی له‌ پشت ئه‌و خۆپیشاندنانه‌یه‌، بداته‌ رای گشتی و ،هه‌ڵوێستی خۆی به‌ ئاشکرا ده‌ربخات.
گومانی تێدانییه‌ خه‌ڵکی راپه‌ڕیوی کوردستان ، له‌ ته‌ک ئه‌جندای خۆیه‌وه‌ جولاوه‌ و ده‌جوڵێ ، بوونی ده‌سه‌ڵاتیکی تاڵانچی و تاوانکار و سته‌مکار له‌ پشت ئه‌و بزاڤه‌ جه‌ماوه‌رییه‌ ، ئۆپزسیۆنیش پستیوانی لێده‌کات.
خه‌ڵکی کوردستان که‌ ئیراده‌که‌ی له‌ سه‌رای ئازادی نوێنه‌رایه‌تی ده‌کرێت و هه‌روه‌ها ئۆپزسیۆنیش ، با ده‌سته‌وه‌وه‌ستان دانه‌نیشن ، به‌ڵکو تا کاره‌ساته‌که‌ رووینه‌داوه‌ ، هه‌موو که‌ناڵه‌ شه‌فافه‌کانی خۆیان بۆ ریسواکردنی نیه‌تی ده‌سه‌ڵات بخه‌نه‌ڕوو و رێگیریان لێ بکرێت بۆ قه‌تل وعامی قه‌زافیانه‌ی مه‌سعود و جه‌لال.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە