کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

سەباح عەلی قارەمان


دادوەرێك قومار بۆ تاڵەبانی و بارزانی دەكات و لە ڕۆژنامەی هاوڵاتی 13 مللوین دیناریان بۆ دەباتەوە

Monday, 16/03/2009, 12:00

2238 بینراوە


كفری
ئێمە دەزانین ئەوانەی پێیان دەڵێن دادوەر جگە لە كارتۆنێكی حزب هیچی تر نینە،هەر بۆ ڕاستی و درووستی و بەڵگەیەنانەوەمان لە سەریان ئەو دادوەرە نادادەیەی كە دكتۆر كەماڵ سەید قادری بە(30)ساڵ زیندانی مەحكوم كرد بەس لە سەر نوسین ، لەبەر ئەوەی لەلای مەسعود بارزانی هەمیشە جاش ئەقلیمی خۆی بەرێتە پێشەوە، ئەو نادادوەرەی فەنتەڵوسی سلیمانی سەوز بە هەمان نادادوەرەكەی فەنتەڵوسی هەولێری زەرد هەڵگەڕاوە، لە بەر ئەوەی خۆی نزیك بكاتەوە لە تاڵەبانی هەمیشە كورد كوژو پیاوی دوژمنانی گەلەكەمان، زۆر بە دووڕویانە هەستا بە غرامە كردنی هاوڵاتی بە 13 مللوێن دینار، بەڵام من پێم وایە خودی تاڵەبانی و بارزانی تەكلیفیان لەو دادوەرە كردووە ئەو پارەییان بۆ پیدا بكات، چونكە هەموو لایەك دەزانین بەس تاڵەبانی لەم ماوەیەدا دوو جار سەردانی ئەحمەد نەژادی براگەورەی و جارێكیش سەردانی كوڕەكەی ئەتاتوركی كردوە ئەوە جگە لە وسەفەری بۆ كۆریا ، ئەوە مەسعودی گەورە دزی نیشتمانیش لە ترسی ئیمزاكردنی یاسای هەڵبژاردنەكان خۆی ونكردووە ،چووەتە ئەوروپا لە لایەن هەرچ جل فرۆشێكەوە چاك و چۆنی لە گەڵ كرابێ دەزگای ڕاگەیاندنە درۆزنەكەی، ئەو كوتاڵفرۆشانەی ئەورۆپای لە خەڵك كردوە بە سیاسەتمەدارو پرۆفیسۆر زۆر بی ئابڕوانا دەڵێ سەروەكی هەرێمی تاڵانكراو ی كوردستان لە گەڵ سیاسەت مەداراندا كۆبووەتەوە، بۆ مەسەلە چارەنوس سازەكانی گیرفانی خۆی تاڵەبانی براشەریكی گیرفانی، جا بەهۆی ئەو هەموو سەفەرەی ئەو دوو خیانەتكارەوە پارە لە گیرفانەكانیاندا نەماوە، بۆیە ناچار بوونە داوا لەو دادوەرە بكەن هەرچۆن بێت بەزوترین كات 13 مللوێن دیناریان بۆ پیدا بكات، چونكە پارەی فندقیان بە قەرز داوە ، بۆیشە جەنابی دادوەری فەنتەڵوسی سلێمانی بە پەلە قومارخانەكەی كردەوە 13 مللوێن دیناری بردەوە،دەست بەجێ بە مەلا مۆرانەدا ناردیان بۆ ئەحمەدی نەژاد ،چونكە ئەو لە بری تاڵەبانی پارەی فندقی دابوو.
یاسا ناسێك پێی وتم: بە گوێرەی یاسا دەبێ حاكم (8) ساڵ پارێزەر بێ و خزمەتی هەبێ ئەوسا دەكرێت بە دادوەر، وتیشی: كەچی دادوەرێك بە واسیتە(2) ساڵ پارێزەر بووە بووەتە دادوەر!دەپرسین ئەگەر دادوەرێك ئاوا بە واسیتە بوبێت بە دادوەر ئەبێ چۆن دادپەروەر بێت لە كاتی بونی كێشەیەكدا،پێش بینی دەكەم ئەو دادوەرەی فەنتەڵوسی سلێمانی سەوزیش وابێت، ئەگینا ئەگەر دادوەرەكانی كوردستان دادپەروەر بونایە ئەبوایە ئێستا مەسعود و جەلال لە زیندان بوونایە نەك سەروەكی وڵاتی خەواڵستان.
بۆ ئەوەی دادوەرەكان بیانەوێت ڕاستگۆبن لەگەڵ سوێندەكەی خۆیاندا دەبێ یاسا وەكو یەك بەسەر هەموو تاكی كۆمەڵگەدا جێبەجی بكەن، نەك وەك ئەمەی دادوەرەكەی تاڵەبانی لە سلێمانیە حیاتەكەی بنەماڵەی تاڵەبانی و هیرۆی خێزانی، بۆڕزگار بونیش لەو قەیرانەی ئەمڕۆ دادوەرەكان نا دادی تێدا دەكەن، ئەگەر دەیانەوێت ڕزگار بن ئەوە من ئەو ڕێگایەیان بۆ دادەنێم كە هەموو بە یەكەوە مان بگرن لە كار كردن، هەتاوەكوو كەس نەتوانێت دەست وەربدات لە كارو باری ڕۆژانەیان، وەكو دادوەرەكانی وڵاتی میسر كە زۆر جار لە بەر دەستێوەردانی حكومەت و حیزبەوە مان دەگرن وچەندین جار ئەوەمان لە كەناڵی جەزیرەوە بینیوە، ئەگەر دادوەرەكان ڕاست دەكەن با هەموویان مان بگرن لەو حاڵەی ئێستایان باشترە كە بونەتە كۆنترۆڵی حیزب و حكومەت خۆ لە برسیا نامرن، ئەگەر دەزانن لە برسا دەمرن ئەوە پارەیان بۆ كۆدەكەینەوە، بەڕاستی ئەو دادوەرەی سلێمانی دەبێ دادگای بكرێت لەسەر ئەو كارەی كەكردوێتی بەرامبەر بە ڕۆژنامەی هاوڵاتی ، هەرچەندە خۆشی خستە نێو زبڵدانی میژووی پیسی بەرپرسانی خوڵستانەوە.
[email protected]


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)