شه‌ڕی ئێمه و مالکی، شه‌ڕی ئێمه و ئه‌وانی تر
Tuesday, 20/11/2012, 12:00
قه‌یران ئیدیا دروست ده‌کات
ئیدیا ئایدیۆلۆژی دێنێته به‌رهه‌م
ئایدیۆلۆژی ئیستراتیج ده‌خه‌مڵێنێت.
ئه‌مانه بنه‌ما زانستییه ڕه‌سه‌نه‌کانی میکانیزمی کاری سیاسین.
ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه نه‌خشه‌یه‌کی نۆی بۆ ئیستراتیجێتێکی نۆێ، پێشکه‌ش به‌یادی سلیمانی. شاری شێخی نه‌مر و قوتابخانه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی.
1: شه‌ڕی ئێمه و مالکی
هیچ کێشه‌یه‌ک له میژوودا بێ تووند و تیژی نه‌گۆردراوه. مارکس
پڕۆسێسی(دجله) بۆ هوشیاری میدیاوانی کورد پیوه‌ره. پڕێنسیبی میدیای ڕادیکاڵ لێبڕاڵ یانی ده‌ق وه‌رنه‌گرتنه له شێوه‌ی ووتار و تۆژینه‌وه و ههڵۆێستهوه. پێویسته ڕۆژنامه‌نووسێکی چه‌پی ڕادیکاڵ پڕۆفیشیناڵ ستایشی ڕژێمێکی که پیتالیست له‌مه‌ڕ کارێکی باش بکات.
پێویسته ئاشتیخوازیکی سه‌رتاپا سپی داکۆکی له جه‌نگێک بکات که ئامانجی ئاشتی بێ.
له ته‌ک هه‌موو به‌کارهێنانی هێزێکم بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئازادییه‌کی بێ سنوور (دهستویفسکی).
ئێمه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌کان که ڕاڤه یان داکۆکی له شهر ده‌که‌ین داکۆکیکڕدنێکی کوێرانه نییه له شه‌ڕ، شه‌ڕدۆستی نییه).
چه‌ند جۆرشهڕ هه‌یه.ئه‌وه‌نده‌ش جۆر به‌رژه‌وه‌ندی هه‌یه
میلله‌تێک وڵاتێک نیه له‌سه‌رگۆی زه‌وی له مێژوودا شه‌ڕی تۆمار نه‌کردبێ. چ ووڵات و کۆمه‌ڵگایه‌کی دیموکراس هه‌یه؟ له پێناوی پاراستنی نیشتمان و ماڤ و به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیدا په‌نا نه‌باته به‌ر شه‌ڕ و چه‌ک و هێز و ڕاپه‌ڕین؟
تونی بلیر سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا له‌مه‌ر داگیرکردنی عیراق
(militrische Gewalt Sichere den Triumph des Guten)
توندوتیژی سه‌ربازی بۆ سه‌رکه‌وتنی چاکه‌و خیره.
ئا لێڕه‌دا شێوه‌ی شه‌ره‌کان ده‌گۆردرێ شه‌ری جوان و شه‌ری ناشیرین. هه‌موو شه‌ره‌کانی جیهان به‌م دوو ڕه‌نگه ڕه‌نگکراون. ئه‌وێش جیاوازی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانه. شه‌ڕی کۆلۆنیالیست جیاوازه له‌ته‌ک شه‌ڕی به‌رگری نیشتمانیدا.
سترۆکتۆری شه‌ڕ
سترۆکتۆری شه‌ڕی نێوان دوو مێرووله وشه‌ڕی نێوان دوو فیل یه‌ک سترۆکتۆڕیان هه‌یه.ئه‌ویش به‌رژه‌وه‌ندییه.
شه‌ڕی کورد و مالێکێش هه‌مان ستروکتۆری هه‌یه سترۆکتۆری شه‌ڕی مالکی کۆلۆنیالیسته (به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب ومه‌زهه‌بی شیعه و نیشتمانی عیراق) شه‌ڕی به‌رگری کوردی شه‌ڕی نه‌ته‌وه‌ی نییه، شه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی ته‌نیا دوو خێزان (جه‌لالی و مه‌لایی) له‌نیوان ئه‌م بڵانسهدا بۆشاییه‌ک هه‌یه که تێیدا به‌رژه‌وه‌ندییه‌ک (وونه.غائبه) ئه‌ویش به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کوردی باشوره. ئێمه شه‌ڕ له سه‌ر ئه‌و بۆشاییه ده‌که‌ین. که‌واته ئێمه به‌ره‌و ڕووی دوو هیزی نه‌یاری نابارامبهر بووینه‌ته‌وه که هیچیان تینۆێتی نه‌ته‌وه‌یه‌کان ناشکێنێ. به ڕوونتر بڵێین هه‌ردووکیان دووژمنی ویسته مرۆیی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی کوردن. ئالێره‌دا هوشیاری ئێمه‌ی(نه‌ته‌وه‌یی) ده‌چێته ژێر وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پڕسیارێک که له‌م حاڵه‌ته‌دا ئێمه لایه‌نگیری کامیان بین؟ له‌وه‌ڵامی ئه‌م پڕسیارهدا هوشیاری تاکتیک ڕۆڵ ده‌بینێ. بوونی هه‌ر هێزێکی چه‌کدار (کوردی . ئه‌مه‌ریکا یان UN) وه‌ک له‌مپه‌ر له‌به‌ر هێرشی سوپای عه‌ره‌بی کۆلۆنیالیست کارێکی باشه. ئه‌وساته ده‌سه‌ڵاتێکی نیمچه کوردی دروست ببێ . شه‌ڕی ئێمه و ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌ستپێده‌کات.
2: شه‌ڕی ئێمه و ده‌سه‌ڵاتی کوردی
بزووتنه‌وه‌ی کوردی له هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستان بێ بزووتنه‌وه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌ییه. ئێستاله باشوری کوردستاندا کۆمه‌ڵی پارتی سیاسی هه‌یه لێ شوناسنامه‌ی سیاسیان(نه‌ته‌وه‌ی) نیه.
نه‌ک ڕێکخڕاوی سیاسی تیپی شانۆیه‌ک . تۆپی پێی ده‌بێت ڕۆحی نه‌ته‌وه‌یی و ئیستراتیجێتی نه‌ته‌وه‌ی سترۆکتۆڕی بێ. باسی پارته ووردییلهکان(ئیسلام و کۆمۆنیست) ناکه‌م هه‌م ڕۆڵیان نییه. نه ئازادانه نه به‌پێ فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلام ، کۆمۆنیست و لۆژیکانه زانستایانه مامه‌ڵه له ته‌ک کێشه‌ی کورد وه‌ک گه‌لێکی کۆلۆنیالیکراو مامڵه ناکه‌ن (جه‌لالی و مالایی) دووڕێکخراوی بێ که‌ساییه‌تی و پڕێنسیبی شه‌ره‌فی نه‌ته‌وه‌ین.
تا ئێستاگۆڕان له‌هه‌ردوو رێکخڕوه گه‌وره‌که باشتره، چونکه کۆمه‌ڵێک که‌سی دڵسۆز و ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌یان له ئامێزگرتووه، به‌ڵام .سیسته‌می سیاسی گۆڕان (ڕیفۆڕمه) نه‌ک شۆڕش. گۆڕینی سیسته‌می سیاسی(نیشتمان و نه‌ته‌وه‌ی کۆلۆنیالیکراو) بهڕیفۆڕم ناکرێت (ڕیفۆڕم ئاڕایشت(مکیاج) به‌لکوو به شۆڕش ده‌کڕی. شوڕش ته‌نیا به‌چه‌ک ناکرێ.
مه‌سعود سه‌رکرده‌یه‌کی (ده‌ماخسزه) له سایکۆلۆجیتی شهر ناگات. سه‌رکرده‌ی هوشیار ئه‌گه‌ر نیوه‌ی هێزی سه‌ربازیشی فهوتابی هه‌وڵده‌دا دوژمنه‌که‌ی نه‌زانی. له چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌ته‌ک ڕۆژنامه‌ی(میلله‌ت)ی تورکی ووتی(منیش سه‌رم لێشیواوه) که‌سێکیش سه‌ری لێبشێوابێت و مێشکی جام ده‌بێت بۆیه مه‌سعود شایه‌نی سه‌رکردایه‌تی ئه‌م جه‌نگی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی فاشی مالکی نییه.، چونکه مێشکی جام بووه، هه‌ر دوای ئه‌م هه‌واڵه مالکی هێزی زۆرتری بۆ کوردستان نارد.
بار و دۆخی باشور ڕۆژ به رۆژ به‌ره‌و ترسناکتر ده‌ڕوات.سه‌رکردایه‌تی کوردیش زۆر بێده‌سه‌ڵاتن زۆر ناسیاسیانه و نا لۆژیکانه مامه‌ڵه له‌ته‌ک دۆزه‌که‌دا ده‌که‌ن. به‌دڵنیایه‌وه ئه‌گه‌ر سه‌ردانه‌که‌ی نه‌وشیروان بۆ که‌رکوک نه‌بوایه تا ئێستا جه‌لال له بدغداد ده‌بوو.
شه‌ڕی ئێمه‌و و چاره‌نووس
باڵاترین به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه بوونی(ده‌وڵه‌ته).
ئیسلام به‌و کرۆکه فه‌لسه‌فیه تورت و توڕه‌یه‌ی بوو به قوربانی(ده‌وڵه‌ت)
(ده‌وڵه‌تی عه‌باسی.ئه‌مه‌وی.هتد).
با له هه‌ڵه‌کانه‌وه خۆمان ببینین میژوو هاوار ده‌کات سیسته‌می کاری سیاسی ئیستراتیجی بزوتنه‌وه‌ی کوردی به‌م شێوه کلاسیکییه ئیکسپایه‌ر بووه. ئه‌م قۆناغه و ئه‌م ئهدمووسفیره سیاسیه‌ی ناوچه‌که‌ی ته‌نیوه پێویستی بهئیسترایجیتیکی تر هه‌یه. ئێستا له هه‌ر چۆار پارچه‌ی کوردستان ڕۆحی کوردایه‌تی ده‌کوڵی ئه‌وه‌ی که بوونی نییه (ئۆڕگانێکی سه‌ربازی و سیاسی نه‌ته‌وه‌ییه) تاهێزی هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان له ئامێز بگڕێت. به‌پڕاکتیک ئێستا سنوره ده‌ستکرده‌کان ئاواڵه‌ن له به‌ر هه‌نگاوی شه‌پۆلێکی نه‌ته‌وه‌یدا. ده‌بێ ئه‌و ترسه له ڕۆحمان ده‌رکه‌ین كۆلۆنیالیستهکان گه‌وره و ئێمه پچوک.ئه‌وان ئاغا و ئێمه کۆیله.
هێزی قه‌ندیل و سه‌رۆکی ئاپۆ
له ووتارێکدا نووسیم
(به‌قوربانی چاوی ڕه‌شی بێ ماسک کاری خوشکان و ڕێشی چه‌ند ڕۆژ نهتاشاراوهی برایانی قه‌ندیل بم) .
شکاندنی مانگرتووه‌کان به ووته‌یه‌کی سه‌رۆک ئاپۆ. فاشسته تورکه‌کانی ساکان په‌یامێک بوو بۆیان سه‌رکرده‌و پهیاماکهمان یه‌که. به‌دڵنیاییه‌وه. ئه‌و سامانه زابهلاحه ئه‌و ماوه زۆره‌ی کورد ده‌سه‌لاتی له باشوردا هه‌یه. ئه‌و هه‌موو مرۆڤه تینوه باشور ئه‌گه‌ر له‌سه‌رده‌می شێخی نه‌مر و سه‌رۆک ئاپۆدا بوایه زۆرده‌مێک بوو ده‌وڵه‌تی کوردی دروست ببوو.
سه‌رکرده‌ی نموونه:
شێخی نه‌مر تا دوا چرکه‌ی ژیانی ووتی نا بۆ عیراقبوونی کوردستان.
سه‌رکرده‌یی شۆڕشی لیبیا عمر مختار ته‌مه‌نی 72 ساڵ بوو. له 1931.09.16له سێداره درا.
ماندیلا دوای 27 ساڵ زیندانی سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا.
عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له زیندانێکی چه‌ند مه‌تریدا سهرکهدایهتی خه‌باتی شاخ و شه‌قام و زیندانی و په‌رله‌مان ده‌کات . نه‌ک سه‌ری لێ شێواوه چه‌ند په‌رتووکی نووسیوه.
مه‌سعود به ملیارد دۆلاری هه‌یه و هه‌رێمێکی له‌به‌رده‌ستایه.بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی مالکی مێشکی جام بوو.
ئامانج
گۆڕان ئه‌گه‌ر هیوای زۆر که‌س بووبێت، نه‌وشیروانیش ئه‌زمونێکی زۆری هه‌یه له شه‌ڕی نێوان کورد و به‌غدا، ئه‌رکی نه‌وشیروان له‌م قۆناغه‌دا جوودایه، ئه‌ویش کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگی توره‌بوونی شه‌قامه، نه‌ک له سلیمانی به‌ڵکو له هه‌موو شاره‌کانی باشوور.
پژاک و(PKK) باشوری گه‌وره(سلیمانی و حه‌له‌ب) به ته‌نیا چێمههێڵن.
ئێوه پێویستان به فیزه نییه.چونکه کوردستان نیشتمانی کوردانه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست