مێزگرتێک بۆ گفتوکۆکردن (باسی یەکەم)
Wednesday, 16/07/2014, 12:00
2395 بینراوە
کوردستانپۆست ئەم مێزگرتەی بە مەبەستی گفتوگۆکردن لە سەر چەند تەوەرێکی گرنگ دانا، تێیدا کۆمەڵێک پرسیار دەوروژێنین، تایبەتن بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و کوردستان، هەرچەندە رووداوەکان بە پەلە بەسەرماندا دەگوزەرێن، کارەساتەکان لە ناکاودا روودەدەن، بە جۆرێک کەس نازانێت ئەوەی ئەمڕۆ روودەدەن بەیانی چی بە دوادا دێت، تەنانەت کەسایەتی و چاودێرە سیاسیییەکان بۆ خۆشیان ناتوانن بڕیار لەسەر هەنگاوی بە دوای پێشووتردا بدەن، لێرەدا بە پیویستمان زانی دەرفەت بە نووسەر و کەسایەتییەکانی ئەو بوارەش بدەین، کە بە ئەزمون و تاقیکردنەوەی خۆیان، ئەگەر بتوانن بە شێوەیەکی زانستیانە لەسەر ئەو رووداوانە قسە بکەن، بۆچوون و وەڵامیان بۆ ئەوە پێ بێت، رێگایەک بدۆزنەوە چارەسەری ئەو مەترسییانەی، لە پاشەڕۆژدا دێنە بەردەممان، کۆمەڵگاکەمان لە کارەسات دوور بخاتەوە.
بۆ ئەو مەبەستە کوردستانپۆست وەک ئەرکێکی نیشتیمانی و نەتەوەیی، وەک راگەیاندنێک هەوڵ دەدەین لێرەوە بەو کارە هەڵبستین، بە پێچەوانەی میدیا ئەهلییەکانی کوردستانەوە، رووی خوێنەر بەلای ئەم باسانەد وەربچەرخێنین، وەک ئەوان نەکەین بۆ گەوجاندنی خوێنەر، دووریان بخەینەوە، سەرقاڵیان بکەین بە باس و هەواڵی ئەکتەری نێو زنجیرە پەرپوت و بێکەڵکەکانی تورکی و هیندی و کۆرییەکان، (
وەک نمونە تکایە کلیکی ئێرە بکە بۆ بینینی ئەم هەواڵە بێ تامە، کلیکێکی زۆر کراوە و خەڵکێکی زۆریان پێ گەوجاندووە). ئێمە وەک کوردستانپۆست بە پێچەوانەوە هەوڵ دەدەین چاوی خەڵکیی و خوێنەر بەرەو ئەو ئاڕاستەیە بەرین و بیانخەینە سەر هێڵێکی راست وشیاریان بکەینەوە.
بۆ ئەمجارە ناسک قادرمان میوانداریی کردووە، تا پێکەوە گفتوگۆ بکەین.
تێبینی:
ئەم تەوەرە بریتییە لە شەش باس، کە بە دوای یەکتردا دێن، هەر نووسەر و کەسایەتییەکی تر، پێی خۆش بێت دەتوانێت لەسەر هەمان تەوەر بنووسێت و قسەی خۆی بکات.
باسی یەکەم
ده‌رباره‌ی هۆکاره‌کانی سه‌رهه‌ڵدان و ماهیه‌تی داعش، ئایا به‌بێ قسه‌کردن له‌سه‌ر سیستەمی حوکمڕانی له عێراق له پاش ڕوخانی ڕژێمی بەعس و سه‌دام حسین، هەروەها شکستی ئه‌مەریکا له پشتیوانی دروستکردنی ده‌وڵه‌تێکی دامه‌زراوه‌یی، تووشی هه‌ڵه‌مان ناکات؟کۆی کایه‌ی په‌یوه‌ندییه نێو ده‌وڵه‌تییه‌کان کار له سه‌ر وه‌ڵامی ئه‌و باسە ده‌که‌ن که ده‌وڵه‌تێک چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تدا ده‌کات له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه؟ ئه‌م باسە پێمان ده‌ڵێت هه‌ر ده‌وڵه‌تێک پشت به چ تیۆریه‌کی سیاسی ده‌به‌ستێت. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له عێراقدا ڕوو ده‌دات پێمان ده‌ڵێت هێزه سیاسییه‌کانی عێراق سه‌ر به هیچ یه‌ک له قوتابخانه فیکریه‌کانی کایه‌ی په‌یوه‌ندییه نێو ده‌وڵه‌تییه‌کان نین (بۆ نموونه، نازانرێت ڕیالیستین، لیبراڵن، بونیاتگهرین، دامه‌زراوه‌یی یان....شتێکی تایبه‌تن). به‌هۆی غیابی ئه‌م دیده سیاسییه‌وه ئه‌و ڕاستییەی که عێراقی لێ پێکهاتوه بریتییە لە تێکه‌ڵه و پێکهڵهیهک له پیاوی ئاینی و مه‌زهه‌بی جیاواز و خێڵ و نه‌ته‌وه‌ی جودا، که له جیاتی بونیاتنانی دەوڵەتێکی دیموکرات و دامەزراوەیی فرە پێکهاتە سیاسەتی پشکپشکێنە لە نێو سەرکردە هەلپەرستەکانی سێکتەرە مەزهەبی و کەمە نەتەوەییەکان سیستمی نوێنەرایەتیان خستە خزمەت ئەجێندا نا نیشتمانی و ناعەقڵانییەکانیانی خۆیانەوە، کە بەرئەنجامەکەی پەیدابوونی دەیەها حیزبی بەرژەوەندخواز و بەکرێگیراوی وڵاتانی ناوچه‌که بوو. له سایه‌ی ئه‌م حوکمه پشکخوازیهدا زۆرێک له توێژه سیاسی و مه‌عریفی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی کۆمه‌ڵگا په‌راوێزخران و له ڕێگه‌ی ختوکه‌دانی سۆزداری مه‌زهه‌بی و خێله‌کی و نه‌ته‌وه‌یی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکیان خسته خزمه‌ت ئه‌جێندا ترسناکه‌کانی ئه‌م هێزه نامۆیانه به سیاسه‌ت و ڕژێمه شمولیه‌کانی ناوچه‌که.
له هاوکێشه‌یه‌کی نامۆ به په‌یوه‌ندییه نێو ده‌وڵه‌تیه‌کان و به پیرۆزکردنی له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه له دوای 2003 به‌هۆی به‌رقه‌رارکردنی سیستمی پشکپشکێنه، هێزه سیاسیه عێراقییه‌کان سه‌ربه‌خۆیه‌تی و سه‌قامگیری وڵاتیان له گه‌مه‌یه‌کی بازرگانی و ئایدیۆلۆژی ڕایجدا خسته به‌رده‌م مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌وه. ده‌ست تێوه‌ردانی سیاسیی و ئابوریی و کلتوریی وڵاتانای ناوچه‌که له کاروباری عێراق و بگره به‌ڕێوه‌بردنی عێراق له لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌وه ده‌لاله‌تێکی ئاشکرایه به جه‌هل و نانیشتمانپه‌روه‌ری سه‌رجه‌م هێزه سیاسیه‌کان که به‌رئه‌نجامه‌که‌ی بریتیه له ده‌ستدانی ئیراده‌ی سیاسی و سۆڤرنتی عێراق و بوونی سیاسییه‌کانی به ده‌سته‌یه‌ک له بازرگانی مافیائاسا که بۆ ئه‌وان نیشتمان بۆتە کاڵایه‌کی به‌رده‌سته بۆ مامه‌ڵه‌و سه‌ودا پێوه‌کردن. په‌یوه‌ندی شیعه به ئێران و عه‌ره‌بی سونه به سعودیه و قه‌ته‌ر و کورد به دوو ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری وه‌ک تورکیا و ئێران له پاڵ نادادپه‌روه‌ری سه‌رتاسه‌ری نێو پێکهاته چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگای عێراقی مه‌سافه‌یه‌کی بۆ سه‌رهه‌ڵدانی هێزێکی نیشتمانپه‌روه‌ری خاوه‌ن دونیابینی نه‌هێشته‌وه، که پاش ڕوخانی ڕژێمی به‌عس ده‌وڵه‌تێک بونیات بنێنه‌وه که به‌ربنه‌مای پێکه‌وه ژیانی ئاشتیانه له چوارچێوه‌ی سنورێکی یه‌کگرتودا سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانی ڕه‌زامه‌ندانه داکۆکی له سه‌روه‌ری و ئاسایشی نیشتمانیان بکه‌ن. کێشمه‌کێشی به‌رژه‌وه‌ندخوازانه‌ی نێو هێزه فه‌رمانڕه‌واکان له عێراقدا تا ئه‌و ڕاده‌یه توند بۆوه، که هێزه سیاسییه‌کان که‌وتنه پێکهێنانی خانه‌ی تیرۆریستی دژ به یه‌کتر و کوشتارگای گه‌وره له نێو هێزه‌کان ڕوویدا به ناوی تیرۆری نادیاره‌وه، فه‌زایه‌ک نه‌مایه‌وه بۆ خه‌ڵکانی سیکیولار و دژ به مهزههبگهرایهتی شیعه و سونه‌کان که ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر ئه‌و کوشتارگا دژ به‌یه‌کانه ده‌رببڕن، هه‌مان ئه‌م بۆچونه بۆ کوردیش ڕاسته، سه‌رکرده کورده‌کان له عێراقدا هێنده‌ی سه‌رقاڵی پایه‌دارکردنی پێگه‌ی ماددی بناماڵه وحیزبه‌کانیان و خه‌ریکی خۆده‌وڵه‌مه‌ند کردن بوون، هێنده ناسه‌قامگیری ناوچه‌کانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق بۆیان مه‌سه‌له‌یه‌ک نه‌بوو. کورد له ماوه‌ی یازده ساڵی ڕابردودا سه‌رباری بانگه‌شه کردنیان بۆ یه‌کگرتویی خاکی عێراق و توافقی نیشتمانی وه‌ک ده‌غیله سه‌یری عێراقیان کردوه و به به‌رده‌وامی داوای مافی مادییان کردوه به بێ هه‌ڵگرتنی هیچ لێپرسراوێتییه‌کی سیاسیی، ئه‌م هێزه کوردیانه له باشترین حاڵ‌دا ڕۆڵی پینهچیان بینیوه که لێره‌و له‌وێ ئه‌م سه‌رکرده‌ی سونه‌ی له شیعه پاراستوه یان ئه‌و سه‌رکرده‌ی شیعه‌ی پایه‌دارتر کردوه! به‌هۆی ئه‌م شێوازه له حوکمڕانی و خراپی ئاستی ژیانی خه‌ڵک، که سەرباری بوونی سەرچاوەی مرۆیی و ماددی زۆر ژیانی خەڵک لە سەرجەم بوارە سیاسی و ئابوری و کۆمەڵاییەتیەکان بە بەراورد بە پێودانگی نێودەوڵەتییەکان لە خراپترین ئاستەکاندایە. عێراق له لایه‌که‌وه بووه مۆڵگه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی گروپ و ده‌سته‌ی تیرۆریستی ههمهجۆر و له لایه‌کی دیکه‌وه بووه گۆڕه‌پانی یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ململانێی هێزه‌کانی ناوچه‌که. که‌واته ده‌رکه‌وتنی داعش یان هه‌ر هێزێکی توندڕه‌وی مه‌زهه‌بی دیکه له عێراقدا به‌رئه‌نجامێکی بابه‌تیانه‌یه بۆ ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی عێراق. داعش و هاوشێوهكاني، که له په‌رله‌مان و حکومه‌ته‌کانی کوردستان و عێراقد پێگه‌یان داکوتیوه، بابه‌تێکه قسه‌ی جدی هه‌ڵده‌گرێت، باس کردنی داعش له ده‌ره‌وه‌ی یازده ساڵ شکستی سه‌رجه‌م هێزه عێراقیه‌کان بۆ ده‌وڵه‌تداری گفتوگۆیه‌کی سۆزداری ده‌بێت که به هیچ تیۆریه‌کی سیاسیی قابیل به خوێندنه‌وه نییه، بۆ کوردیش به بێ دداننان به‌و ڕاستیه‌ی که چۆن به‌رژه‌وه‌ندی کورد و سنوره‌کانی کوردستان به‌ره‌ڵاکراون بۆ ته‌راتێنی هێزه دژ به کورده ناوخۆییه‌کانی و ئیقلیمیه‌کان ناتوانین وەکو پێویست قسە لەسەر ئەوە بکەین و وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌ینه‌وه که ده‌بێ چی بکرێت؟!
سه‌رهه‌ڵدان و کارا بوونی هێزه ئیسلامییه‌کان له عێراقدا له سه‌رئاستی نێوده‌وڵه‌تی به‌ر له هه‌ر شتێک شکستی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکایه که نه‌یویستوه و نه‌یتوانیوه کۆنترۆڵی ئه‌و ئاژاوه‌یه بکات که خۆی له عێراقدا دروستی کرد ئه‌و کاته‌ی ڕازی بوو سیستمی نوێنه‌رایه‌تی له عێراقدا تا نزمترین ئاستی خۆی ڕیسوا بکرێت کاتێک له جیاتی دونیابینی سیاسیی و به‌رنامه‌ی کار بۆ بونیاتنانی ده‌وڵه‌تێکی هاوچه‌رخ و دیموکرات، سیاسه‌ت کرایه کایه‌ی شه‌رعیه‌تدان به کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تی و هێز، که به هیچ لۆژیکێک ناتوانین ناوی که‌س و هێزی دیموکراتخوازیان لێبنێین، پاشان شکستی بێوێنه‌ی عێراقییه‌کان له بونیاتی ده‌وڵه‌تێکی عێراقی دامه‌زراوه‌یی و ته‌سلیم بوونی خۆیان و ئه‌مریکای "مانح" یان به سیستمی پشکپشکێنه و به‌یان کردنی وه‌لائی ئایدۆلۆژی و شێوازی حوکمڕانی هه‌ر هێزێک یان پێکهاته‌یه‌ک بۆ وڵاتێکی ناوچه‌که خه‌ونی هێنانه کایه‌ی عێراقێکی جیاواز له‌وه‌ی ڕژێمی به‌عس له باربرد. پایه‌ماڵ کردنی ئازادییه‌کان و زیندووکردنه‌وه‌ی عه‌قڵیه‌تی مه‌زهه‌بگه‌رایی و پیاده‌کردنی حوکمڕانی کلیپتۆکراتی و نواندنی بێباکی له به‌رامبه‌ر سه‌ربه‌خۆیه‌تی عێراق و دابینکردنی ژیانێکی پڕ که‌رامه‌ت بۆ تاکی عێراقی به‌رئه‌نجامی هه‌ڵه سیاسییه ناوخۆییه‌کان و نیفاقی سیاسه‌تی کۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تین. داعش که ئه‌مڕۆ وا وێنا ده‌کرێت که تاکه هێزی تیرۆریستی بێت له عێراقدا له ڕاستیدا ته‌نها یه‌ک هێزی ڕێکخراوه و له دیدی منه‌وه سه‌رجه‌م هێزه ئیسلامیه‌کانی ناوچه‌که به پیرۆزکردنی کردنی ئێران و سعودیه هه‌مان ستراتیژی داعشیان هه‌یه که بریتیه له پایه‌ماڵ کردنی ئازادییه‌کان و بونیاتی حوکمڕانیه‌تی خورافه و ترس و تۆقاندن، له ڕاستیدا ئه‌وه‌ی جیاوازه ته‌نها تاکتیک و ته‌کنیکی گه‌یشتنه به ده‌سته‌ڵات و پاشانیش چۆنیه‌تی داسه‌پاندنی حوکمڕانییه‌که‌یان، هێزێک به ئاشکرا و له ڕێگای تیرۆری ڕاسته‌وخۆ و سه‌پاندنی شه‌ریعه‌ته‌وه له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا ده‌یکات، به‌ڵام هێزگه‌لێکی دیکه له ڕێگای کارکردن له سه‌ر گۆڕینی ستراکتۆری کۆمه‌ڵایه‌تی و که‌لتوری و گۆڕینی فابریکی کۆمه‌ڵگا و شێواندنی زه‌ینی تاکه‌وه کارده‌کات، به‌رئه‌نجامی هه‌ریه‌ک له‌م هێزانه بونیاتی حوکمڕانیه‌که که هه‌رگیز ناتوانێت له جمهوری ئیسلامی ئێران یان سعودیه یان ئه‌فغانستان باشتر بێت، ئه‌گه‌ر ترسناکتر نه‌بێت.