سه‌ردانه‌که‌ی مالیکی بۆ سلێمانی
Tuesday, 04/08/2009, 12:00
دوو فاکته‌ری گرنگ له‌پشت سه‌ردانه‌که‌ی مالیکی بۆ سلێمانی ئه‌خوێنرێته‌وه:
یه‌که‌مینیان/فاکته‌ری ناوخۆ‌و تایبه‌ت به‌خۆدو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی مالیکی.
دووه‌میان/ فاکته‌ری ده‌ره‌کی و جێبه‌جێکردنی ئه‌جندای ئێران له‌عێراقدا.
ئاشکرایه که مالیکی بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌ی خۆی و پارته‌که‌ی له عێراقدا بچه‌سپێنێ وله خولێکی تردا وه‌ك فگه‌رێکی سه‌رکه‌وتوو نمایش بکرێ، پێوستی به‌چه‌ند کاره‌کته‌رێك هه‌یه تا له ڕێگه‌یانه‌وه بگات به‌م ئامانجانه‌ی که نه‌خشه‌ی بۆ کێشاوون، له‌وانه؟
1- پاڵپشتی لیستی کوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی عێراقی بۆ خودی مالیکی وهاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ شیعه‌کان.
2- هه‌موارکردنی ئه‌و ده‌ستووره‌ی که بۆ عێراق نووسرایه‌وه‌و خودی مالیکی له گۆڕین و هه‌موارکردنه‌وه‌ی سڵی نه‌کردۆته‌وه‌و له چه‌ندین بۆنه‌ی جیاوازدا جه‌ختی له‌سه‌ر کردۆته‌وه.
3- ئاره‌زووی مالیکی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هێز بۆ تاکه که‌س و ناوه‌ندێکی به‌هێز.
دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی 25/7 ی کوردستان وئه‌و گۆڕانکاریه نوێیانه‌ی له‌هاوکێشه‌ی ناوخۆیی هه‌رێمدا دروست بوو، سه‌باره‌ت به سه‌رکه‌وتنی لیستی گۆڕان له‌شارێکی گه‌وره‌ی وه‌ك سلێمانی و پاشان بۆ زیاتر خۆ دورخستنه‌وه له دۆڕاندن و هه‌ڵپه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ دزی وفرت وفێڵ بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ده‌نگ له‌هه‌ردوو شاری هه‌ولێرو دهۆك، بۆته هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم وسه‌رۆکی عێراق به‌هه‌ر نرخێ بێ بتوانن دڵی مالیکی ڕازی بکه‌ن، تاکو جارێکی تر وه‌ك زلهێزه‌کان بتوانن درێژه به ده‌سه‌ڵاتیان بده‌ن.
له‌ڕاستیدا مالیکی هه‌ست به‌و په‌شۆکاوی ودۆڕاندنه‌ی ئه‌م دوو سه‌رکرده‌یه ئه‌بیننێ وئه‌زانێ که به‌هه‌موو شێوه‌ك ئاماده‌ن سازش وقه‌بڵاندن بکه‌ن، له‌هه‌مان کاتیش‌دا مالیکی زۆر پێوستی به‌وه هه‌یه که پاڵپشتی ئه‌وان بۆ ئه‌جنداکه‌ی ئه‌م به‌رده‌وامه، چونکه ئێستا لیستی سوننه‌کان زیاتر له‌جاران به‌هێزترن وگه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ ده‌سه‌ڵات چانسی باشتر و گه‌وره‌تری له‌به‌ر ده‌ستدایه.
تاکه ڕێگه‌یه‌ك که مالیکی وه‌ك تاکه هێز له گۆڕه‌پانی سیاسی عێراقدا بهێڵێته‌وه، ئه‌ویش له ڕێگای لیستی کوردستانی ولیسته نه‌یاراکانه عه‌ره‌به‌کانی سوننه‌کانن، بۆیه هه‌موارکردنی ئه‌و ده‌ستووره‌ی دوای ڕووخاندنی ڕژێمی به‌عس نووسرابۆوه هێزێکی پته‌و به‌مالیکی و شێعه ئه‌دا.
که‌واته به‌رانبه‌ر ئه‌م داواکاریانه‌ی مالیکی ئه‌بێ لیستی کوردستانی چی بوێ؟ له‌ڕاستیدا ئه‌و پیرۆزباییه‌ی مالیکی له مه‌سعود بارزانی کردی پێش ئه‌وه‌ی بێت بۆ سلێمانی ئاماژه‌ی ئه‌وه‌مان ئه‌داتێ که مالیکی پێشتگیری له لیسته براوه‌کان ناکاو بێ ده‌نگی هه‌ڵئه‌بژێرێ له‌هه‌ر پشێوی و پێشێلکاریه‌ك که له‌کاتی هه‌ڵبژاردن ڕووی دا‌و له داهاتووشدا ڕوبدات، بۆیه به‌بڕوای ئه‌ز یه‌کێتی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی دۆڕاوی له‌سلێمانی په‌نا بۆ هێزی چه‌کداری ئه‌باو هه‌وڵ ئه‌دا لیستی گۆڕان له‌ناو به‌رێ، ئه‌مه ئه‌گه‌رێکی به‌هێزه له‌پشت هه‌ر پشتیوانیه‌ك مالیکی داوای له هاوپه‌یمانێتی کوردستانی کردبێ .
ئاشکرایه که سیستمی به‌ڕیوه‌بردنی سیاسی له‌عێراق سیستمێکی په‌رله‌مانیه‌و سه‌رۆکی ووڵات ته‌شریفیه‌و سه‌رۆك وه‌زیران ڕه‌وشی سیاسی ووڵاتی له‌ده‌سته، بۆیه مالیکی ئه‌یه‌وێ ئه‌م سیستمه زیاتر بچه‌سپێنێ وداوای ده‌سه‌ڵاتی زیایر ئه‌کا، تا بتوانێ به‌رانبه‌ر سوننه‌کان پێدابگرێ له‌و مافی زۆرینه‌ی شێعه له عێراقدا.
ئاشکرایه ئه‌مریکا له‌کاتی به‌ڕێوه‌بردنیه‌وه له‌لایه‌ن دیموکراته‌کانه‌وه ئه‌وه‌نده بایه‌خ به کاروباری ئابووری ناوخۆیی وڵات ئه‌ده‌ن ، چاره‌کی ئه‌وه‌ش گوێ ناده‌نه سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، ئه‌مه ڕاستیه‌که‌و ئه‌وه‌ی شاره‌زایی له‌سیاسه‌تی ئه‌مریکادا هه‌بێ ئه‌وه باش ئه‌زانێ، بۆ نمونه له‌کاتی سه‌رۆك کلنتۆن، که بۆ یه‌کمین جار هێرشی ئه‌لقاعده گورزی تیرۆری له‌ئه‌مریکادا له دار‌و سه‌لام له وڵاتی کینییا ، ئه‌وه‌بوو وه‌ڵامی ئه‌مریکا ته‌نها به‌ڕه‌وانه‌کردنی چه‌ند ساروخێکی دور هاوێژی له چه‌شنی تۆما هۆك نارد بۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌کی شاخاوی له ئه‌فغانستان، هه‌روه‌ها ئه‌و کاته‌ی 17 ئه‌مریکی دوای خستنه‌خواره‌ی هیلیکۆپته‌ره‌که‌یان له مه‌قادیشۆی پایته‌ختی سۆماڵ، سه‌رۆك کلینتۆن هه‌ستا به کێشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی تر‌و هیچ گۆرزێکی سه‌ربازی نه‌نواند .
بۆیه ئه‌مڕۆش دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌ریه‌ك له لوبنان وئێران وکوردستانی باشوور ئه‌مریکا بێ لایه‌نی خۆی ڕاگه‌یاندوه‌و چاوی له‌هه‌موو ئه‌و پێشێلکاری وقه‌یرانانه داخستوه که له‌و سێ پرۆسه‌یه‌دا بینران، ئه‌مه‌ش زیاتر ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رئه‌خا که ئه‌گه‌ر هه‌ر شێوازێکی تر له پێشێلکاری وبه‌کارهێنانی چه‌کداری ڕووبدا، ئه‌وا ئه‌مریکا هه‌ر بێلایه‌نی هه‌ڵئه‌بژێرێ.
ئه‌جندای دیموکراته‌کان ڕێ به‌که‌مترین بودجه ئه‌دا بۆ به‌رگری و سوپا، له‌به‌رانبه‌ردا جه‌خت له‌چاره‌سه‌کردنی کێشه ئابووریه‌کان ئه‌کات وکه‌متریش خۆی له‌سیاسه‌تی ووڵاتان ئه‌دا، بۆیه گه‌ڕاندنه‌وه‌و کیشانه‌وه‌ی زۆربه‌ری هێزه‌کانی له‌عێراق تا کۆتایی ساڵی 2011 به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه ئه‌بێ که بۆی دیاری کراوه، ئه‌م ئه‌گه‌ره‌ش وا له‌هێزه‌کانی ده‌سه‌ڵات ئه‌کا که زۆرترین پێشلکاری له‌مافی ده‌نگدان وپه‌نا بردن بۆ کڕینی ده‌نگدان بگرێ.
سه‌باره‌ت به‌فاکته‌ری دووه‌م و ڕۆڵی ئێران جگه له‌وه‌ی ئێران قووڵاییه‌کی مێژوویی وکێشه‌یه‌کی دوور و درێژی له‌گه‌ڵ گشت حکومه‌ت وبه‌ڕێوبه‌رانی عێراقدا له‌کۆن و نوێ‌دا هه‌یه، ئه‌مه به‌یه‌کمین هه‌ل ئه‌ژمێردرێ که ئێران بتوانێ به‌ئاسانی ڕۆڵی خۆی ببینێ و ئه‌جنداکانی جێ به‌جێ بکا، هه‌ر له‌سه‌رده‌می خومه‌ینی وئه‌و کاته‌ی سیاسه‌تی هاورده‌کردنی شیعه‌سیزم و دواتر په‌یامی موسته‌سزعیفه‌کان ، پاشان کۆکردنه‌وه‌و پاڵپشتی نه‌یارانی حکومه‌تی سه‌دام له ئێران وپڕ چه‌ك کردنیان و له‌سه‌رو هه‌مویانه‌وه هێزی شێعه‌گه‌رایی و چه‌کداره‌کانی هێزی به‌در، که به‌هۆیانه‌وه توانیان ڕه‌گ وڕیشه‌ی ئێران له عێراقدا بڵاوبکه‌نه‌وه‌و دایبکوتن.
هه‌ر له‌دوای داگیرکردنی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریکاو به‌ریتانیاوه، ئێران کێش که‌وتۆته کۆڵی و به‌هه‌ر نرخێ بوه هه‌وڵی داوه پشێویی و نائارام له عێراقدا دروست بکا، بۆیه بۆ ئه‌مه‌به‌سته‌ش ته‌واوی تواناکانی خۆی ئه‌داته پاڵ گروپی سه‌درو هه‌موو گروپه شیعه‌کان به‌گشتی و گروپی مالیکی به‌تایبه‌تی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌رکه‌وتنی لیستی نوێ ونه‌یار له ناوچه‌ی کوردستانی باشوور به‌مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاینده‌ی سیاسه‌تی ئێران له‌ناوچه‌که‌دا ئه‌بینی ومانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستای یه‌کێتی و پارتی به قازانج هه‌ژمار ئه‌کاو بۆیه هه‌روه‌ك چۆن وویستیان له هێزی نه‌یاری ئێرانی وه‌ك موجاهیدن بده‌ن وته‌فرو تونایان بکه‌ن، ڕه‌نگه له‌داهاتووشدا داوا له‌هێزه‌کانی یه‌کێتی و پارتی بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له پژاك و کۆمه‌ڵه‌و ئه‌وانی تر بده‌ن وشار به‌ده‌ریان بکه‌ن.
مانه‌وه‌و درێژه‌دان به‌سیاسه‌تی پارتی ویه‌کێتی هه‌رده‌م به قازانجی ئێران وتورکیاو عێراقی مالیکی ته‌واو ئه‌بێ، که ئه‌مه‌ش ڕێ له‌و ده‌رفه‌ته جه‌ماوه‌ریه به‌رفراوانه ئه‌گرێ که ڕێگای لیستی گۆڕانه‌وه هاتۆته کایه‌وه، بۆیه پێوسته له‌سه‌ر لیستی گۆڕان و نه‌یارانی تر نه‌پشت به‌ئه‌مریکاو نه‌به مالیکی ببه‌ستن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست