كە دەبیستم مەسعود سەرۆكى هەرێمە شەرمەزار ئەبم
Monday, 30/08/2010, 12:00
بەداخەوە ئێمە میللەتێكین ئەوەى دوێنى ڕووى دا ئەمڕۆ لە بیرى دەكەین ,میللەتێكین زاكیرەمان زۆر لاوازە ,میللەتێكین هەتا ئێستاش خائینەكانى دوێنى بە تێكۆشەرى ئەمڕۆ دەزانین , لە هەموو جیهاندا شتى وا زۆر دەگمەنە , هەر دوێنێ بوو بەڵێ دوێنێ بوو ئەو خائینەى ئەمڕۆ سەرۆكى هەرێمە بە بروسكەیەك داوا لە گەورەترین دوژمنى ئەم میللەتە ئەكات , ئەو دوژمنەى دوێنێ ئەنفالى كردین و كیمیا بارانى كردین كە سوپاى بۆ بنێرێ و هەولێر لە جەلالیەكان ڕزگار بكات , بروسكەیەك , بەڵام ئەو بروسكەیەى هەتا ماوە دێر بە دێڕى , ووشە بە ووشەى پەڵەى ڕەشن بە ناوچەوانى مەسعودو بنەماڵە خائینەكەیەوە ,هەموو بیرمانە , كە جاشەكانى پارتى و سەركردەكانى بنەماڵەى بارزانى , بە ئاڵاى ڕووزەردەوە , بە جامانەى سەر شۆڕى سورەوە ,پێش دەبابەكانى بەعس كەوتن و كۆڵان بە كۆڵان , ماڵ بە ماڵى هەولێرەكەم ئەگەڕان بە دواى جەلالیەكاندا , نەك تەنها جەلالیەكان بەڵكو هەموو ئەوانەى ئەیانویست عێراق لە سەدام ڕزگار بكەن بە عەرەبى سوننەو شیعە و توركمان كەوتنە بە ر هێرشى پیاوانى سەر شۆڕى بنەماڵەى بارزانى و برایانى عەرەبى چاوڕەش , ئەو نەوەیەى بەعسیان نەدیبوو , شتێك نەبوو ناوى بەعس بێت لە زاكیرەیاندا مەسعودى خائین پێى ئاشنا كردن , مەسعود بە هاوكارى حەرەس جمهورى و پیاوانى بەعس هەولێرى گرتەوە , بە سەدان تێكۆشەرى عەرەب و توركمان و كوردى تەسلیمى هێزەكانى بەعس كردو ئیتر مەسعود دوا پێكى خیانەتى خواردەوە و ئەو شەوەش هەر هێزەكانى بەعس حیمایەى ماڵەكەى مەسعود بوون , ئەو ساتە شەرەف و كەرامەتى نەبوى بنەماڵەى بارزانى ومەسعودكە وتە ژێر پێى پۆستاڵى بەعسەوە , هەر ئەو ساتە و ئەو شەوە ئەو بنەماڵەیە شەرەف و كەرامتیان نەما ,چونكە خائینەكان لە كاتى خیانەتدا خاوەنى شەرەف نین , مەسعود لەگەڵ پێكى سەركەوتندا ئەو شەرەفەى نەیبووئەو ساتە دۆڕاندى ,ئاى كە قورسە سەرۆكى ووڵاتێك خاوەنى شەرەف نەبێت , خاوەنى كەرامەت نەبێت , كەچى ئێستا ئەوەندە بێ ئابڕوو بێت سەرۆكى ووڵاتە بێت ,سەرۆكێك لە خیانەتێكدا شەرەفى دۆڕاندبێت كەچى لە سەر شەرەفى بنەماڵەكەى گەنجێكى وەكو سەردەشت شەهید دەكەن تەنها لە سەر ئەوەى ووتبوى من ئاشقى كچەكەى بارزانیم , بۆیە ئەڵێم ئێمە میللەتێكین زاكیرەمان لاوازە , مەسعود , نێچیر , مەلا مستەفا لە ناو هەر میللەتێكى تردا بونایە ئەبوایە تف باران بكرانایە نەك ئێستا سەرۆكى میللەتێك بونایە , ئاخر كەممان هەیە ئەو خیانەتەى نەبینیبێ , یان نەیبیستبێ , كەچى لەبەر ئەوەى زاكیرەمان لاوازە و دوێنێمان لە بیر كردوە , جارێكى تر ئەو خائینە دەكەینەوە بە سەرۆك , من خەتاى مەسعود ناگرم , خەتاى ئەو میللەتە ئەگرم كە بەردەوام پێى خۆشە سەرۆكەكەى خائین بێت , جاش بوبێت , نیشتمانەكەى ئەتك كردبێت , ئەوە میللەتە و بە دەنگى خۆى شەرعیەتى دا بە خیانەت ,پێتان ناخۆش نەبێت بەڕاستى ئێمەمیللەت نین , ئەگەر میللەت بوینایە قەت نەمان دەهێشت ئەو خائینانەى بە ئاشكرا وبە دزى خیانەتیان كردوە ڕۆژێك سەرۆك و سەركردەمان بێت , من ئەپرسم كێ ئەوەى قبوڵە كەسێكى وەكومەسعود بەو هەموو خیانەتەوە ئێستا سەرۆكى بێت ,كێ قبوڵیەتى كەسێكى وەكو مەلا مستەفا سومبولى نەتەوەكەى بێت ,كێ قبوڵیەتى كەسێكى وەكوجەلال كەیەكەم كەس بوو فەرهەنگى جاشایەتى هێنایە كوردستانەوەسەرۆكى بێت , ئێستا هەمومان ئەڵێین كەسمان , بەڵام كەسمان لەخۆمان نەپرسیوە ئەى بۆ دەنگمان داوە بەم ڕیزەخیانەتكارە ,هەقەهەمومان سەر كۆنەى خۆمان بكەین , پێویستە ئێمەى میللەت ڕەخنە لە خۆمان بگرین , چونكەئەوەئێمەبوین ئەوخائینانەمان كردوە یە سەرۆك , میللەتێك بزانێ سەرۆكەكەى جاش بوە , خیانەتى كردوە , پەلى هەموو دوژمنەكانى گرتوە و هێناویەتیە ناوهەرێمەوە , كەسمان نیە بیرمان نەبێت ,ئەى بۆ و چۆن دەنگى ئەدەینێ ,كێ هەیە خۆى بەشەرمەزار نەزانێ كاتێك ئەبیستێ جاشێك , خیانەتكارێك ,دزێك , بكوژى هەزاران ڕۆڵەى میللەتەكەى سەرۆكێتى , بەڵام لەبەر زاكیرە لاوازى بێین و دەنگیشى بدەینێ وبیكەینەوە بە سەرۆك و سەردار ,ئەمەخەتاى میللەتە نەك ئەوان , بەردەوام میللەت ئەوان شكست پێ دەهێنێ یان سەر دەخات ,لەدنیادا ئەوانەتوشى شكست ئەبن كەچى لاى ئێمە ئەبن بە سەرۆك , كەواتە خیانەت و جاشایەتى مەرجى یەكەمە بۆ سەرۆكایەتى لاى ئێمەى كورد 00 خوا خراپترمان پیشان نەدەیت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست