کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کوردستانپۆست یه‌که‌م راگه‌یاندن بوو که‌ گرته‌ ڤیدیۆیه‌ی بڵاوکرده‌وه‌ له‌سه‌ر لێدانی کوڕه‌ هه‌ولێرییه‌که‌

Wednesday, 30/03/2011, 12:00


سڵاو
دیاره‌ من وه‌کو (هیوا سه‌عید) کاری ڕۆژنامه‌وانی ناکه‌م ئه‌گه‌ر به‌ که‌می نه‌بێت ئه‌ویش ته‌نیا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی کوردستانپۆست، بۆیه‌ ده‌مه‌وێت قسه‌ له‌سه‌ر بابه‌تی ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆیه (لێدانی گه‌نجه‌که‌ی هه‌ولێر)‌ بکه‌م ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌ ئێستا ڕاگه‌یاندنه‌کان باسی یه‌که‌م سه‌رچاوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ناکه‌ن که‌ کوردستانپۆسته‌ چونکه‌ من به‌ر له‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی یه‌که‌مجار له‌ یوتوب به‌ ئه‌کاونتێك که‌ له‌ خواره‌ ده‌ینووسم، دامنا. دواتر کۆپییه‌کیشم بۆ کوردستانپۆست نارد بۆیه‌ سه‌رچاوه‌ی یه‌که‌می ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆیه‌ کوردستانپۆسته‌ و پێویسته‌ ئاماژه‌ی پێ بده‌ن چونکه‌ من ته‌نیا کار له‌گه‌ڵ کوردستانپۆست ده‌که‌م.

له‌گه‌ڵ ڕێزم
***************************************
وه‌ڵام:
سڵاو کاک هیوا سه‌عید
سوپاس نامه‌که‌تان
برا گیان له‌ کوردستان ته‌نها ده‌سه‌ڵات مافی خه‌ڵکیی ناخوات و سامانی وڵات به‌ هه‌ده‌ر و تاڵان نابات، به‌ڵکو راگه‌یاندنه‌کانیش له‌گه‌ڵیاندا ئۆپۆزیسیۆن و ئه‌هلییه‌کانیش به‌ هه‌مان عه‌قڵی ده‌سه‌ڵات له‌ شوێنێکی تره‌وه‌  گه‌نده‌ڵن و  هه‌واڵ ده‌دزن و وه‌کو یه‌که‌مین سه‌رچاوه‌ ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن، به‌ تایبه‌تی کوردستانپۆست چونکه‌ پێیان وایه‌ که‌ بۆاین هه‌یه‌ ئه‌و کاره‌ بکه‌ن و ناوی کوردستانپۆست سانسۆر بکه‌ن، هه‌ندێکیان به‌بیانویی ئه‌وه‌‌ که‌ ناوێرن ناوی کوردستانپۆست بهێنن، ئێمه‌ ئاگادارین که‌ ئیستا زۆر له‌و شوێنانه‌ رایانگه‌یاندووه‌ که‌ ئه‌وان بۆ یه‌که‌م جار ئه‌م گرته‌ ڤیدیۆیه‌یان ده‌ست که‌وتووه‌ و بڵاوی ده‌که‌نه‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی کوردستانپۆست بهێنن، بۆیه‌ لێره‌دا به‌ خۆێنه‌ره‌کانمان ده‌ڵێین که‌ نه‌خێر ئه‌وه‌ کوردستانپۆست بوو که‌ بۆ یه‌که‌مین جار بڵاوی کرده‌وه‌،  ئه‌ویش له‌ رێگای کاک هیوا سه‌عیده‌وه‌ ئه‌و به‌ڵگه‌ ڤیدیۆیه‌مان بۆ هات.
به‌ڵێ برای به‌ڕێز ئه‌و کرته‌ ڤیدیۆییه‌ له‌لاینه‌ به‌ڕێزتانه‌وه‌ بۆمان هات، هه‌ر هه‌مان رۆژیش کاک ته‌ها هه‌ڵه‌دنی ئاگاداری کردینه‌وه‌ و ئه‌ویش لینکه‌که‌ی تۆی بۆ ناردین
سوپاس بۆ نامه‌ و سه‌رنج و ئاگادارکردنه‌وه‌که‌تان.
کوردستانپۆست

********************************

*********************************‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە