دوێنێ تالهبانی گهیشته کهرکوک و لهگهڵ پیاوهکانی خۆیدا کۆبوونهوهیهکی نهێنی کرد
Tuesday, 06/09/2011, 12:00
سهرچاوهیهک له کورکوکهوه به کوردستانپۆستی راگهیاند، که لەدوێنیەوە 06 - 09 -2011 جەلال تاڵەبانی گەیشتۆتە کەرکوک و ئەمرۆ لەگەڵ مەڵبەندی کەرکوک کۆبۆتەوە، کۆبونەوەکە لەلایەن رەفعەت عەبدوڵڵا لێپرسراوی مەڵبەندەوە ئامادەسازی بۆ کرابوو - دیارە ئەویش وەک پیشەی هەموو کاتێکی ئەنجومەنی مەڵبەند، ئەو کادرانە بانگ دەکات کە سەر بە تەکەتوولەکەی خۆین و ئەمەش کێشەی گەورەی لێدەکەوێتەوە و راپۆرت نووسین و هەرەشەی دەستلەکار کێشانەوە دەستی پێکردووە .
هەروەها دەنگۆی ئەوە هەیە کەجەلال تاڵەبانی لە رەفعەت عبدوڵا توڕە بووبێگ، چونکه لەسەر کەم تەرخەمی دامودەزگا ئەمنییەکان وەک دەزگاکانی هەواڵگری و پۆلیس وئاسایش بەتایبەتی لەسەر تورکمانەکان کەسکاڵایان لەلای تاڵەبانی کردبوو سەبارەت بە کوشتن و رفاندنی تورکمانەکان، بەتایبەتیش کە دۆێنێ لەگەڵ گەیشتنی تاڵەبانی دکتۆر یاڵدرم یەکێک لە بەناوبانگترین دکتۆرەکانی کەرکوک کوژراوە.، گومانی ئهوه ههیه که عهرهبه تیرۆریستهکان کوشتبێتیان، بهڵام تالهبانی دهیهوێت شانی کوردی پێ ئارداوی بکات و به تاوانی کوردی بزانێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست