پارتی سەلماندی كە بكوژی راستەقینەی سۆران مامە حمەیە
Saturday, 25/04/2009, 12:00
"دار هەڵبرە سەگی دز دیارە."پەندێكی كوردی دوای ئەوەی ساڵی رابردوو لە شاری كەركوك، رۆژنامە نوس، سۆران مامە حەمە، بە كردەوەیەكی تیرۆریستی قێزەوندا لەبەردەم ماڵەكەی خۆیدا لە شاری كەركوك شەهید كرا، تائێستاش هیچ لێكۆڵینەوەیەك لەمبارەوە نەكراوە، زۆرترین گومانەكانیش ئاراستەی" پارتی دیموكراتی كوردستان" كرا بەوەی هەرلەسەرەتای كردەوە قێزەونەكەوە بەرپرسانی ئەم حیزبە" دیموكراتە" بە تەنیا وشەیەكیش ئیدانەی ئەم كردەوەیان نەكرد، لەبەرامبەر كوشتنی رۆژنامەنوسێكی كورد لە شاری كەركوك نە بهناو سهرۆكی حكومەت و نە بهناو سەرۆكی هەرێم تەنیا وشەیەكیان نەدركاند، دوبارە ئەمە لە مەراسیمی دابەشكردنی خەلاتی سۆرانی مامەحهمە بۆ رۆژنامە گەری ئازاد، كەلەلایەن گۆڤاری لڤین، و رێكخراوی ئایرێكس،ەوە دابینكرابوو، تاكە بەرپرسێكی پارتی یان بەشە حكومەتەكەی پارتی یان لانی كەم راگەیاندنەكانی پارتی ئامادەی ئەو بۆنەیە نەبوون.
بەوتەی بەرپرسان و رێكخەرانی خەلاتی سۆرانی مامەحەمە، داوەتنامە بۆ تەواوی بەرپرس و ناوەندە حیزبەیكانی كوردستان نێردراوە لەناویشیان دا پارتی، تەنانەت داوەتی رەسمی بۆ كەناڵە راگەیاندنەكانی سەربە پارتیش نێدرابوو بەلام تاكە نەفەرێكیشان ئامادەی ئەو بۆنەیە نەبوو، بەتەواوەتی شەهید كردنی ئەو رۆژنامە نوسەیان لەسەر ساغ بویەوە بۆیە چیتر پێویست بە لێكۆڵینەوە و بەدواداچون ناكات، دەستهكە كەشف بوو، لەمروهوه پیویستە سەندیكای رۆژنامە نوسان سەرۆكی هەرێم بداتە دادگا، چونكە ئەو لانی كەم سەرۆكی بەشێك لە هێزەكانی ئاسایشی كەركوكە ئەگەر وەك سەرۆكی پارتی سەیر بكرێت، وە ئەگەر وەك سەرۆكی هەرێمیش سەیر بكرێت بەرپرسی یەكەمە لەبابەتەكەدا.
كورد راستی گوتووە كە دەلێت" دار هەڵبرە سەگی دز دیارە."
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست