پارتی به‌هۆی بارزان قه‌سابی برای نه‌وزاد هادی گه‌نجانی هه‌ولێر ته‌سفیه و شوێن بزر ده‌کات !
Thursday, 16/09/2010, 12:00
مایکل ڕۆبن ده‌ڵێت : -
پارتی نادیموکراتی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ، ئه‌و که‌سانه شوێن بزر و تیرۆر و تۆمه‌تیان بۆ دروست ده‌کات که دژی ده‌سه‌ڵات و گه‌نده‌لێ ده‌نووسن ،
من له مسعود بارزانی ده‌پرسم ئایا نووسینه‌کانی ئه‌و گه‌نجه قه‌ڵه‌م ئازاده له که‌سێکی ئه‌نسار و ئیسڵام ده‌چێت ؟!!!
*سه رۆک بارزانی چه‌ند جار هه‌وڵی کوشتنی که‌مالی سه‌ید قادرتان داوه ؟
*سه رۆک بارزانی کێ بوو له سلێمانی هه‌وڵی کوشتن و سیاره‌که‌ی به‌ختیار سه‌عیدی سووتاند ؟
*سه رۆک بارزانی کێ بوو له‌سلێمانی و له هه‌ولێر هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی نه‌به‌ز گۆرانی کرد ؟
سه رۆک بارزانی کێ بوو سۆرانی مامه حه‌مه‌ی شه‌هید کرد ؟
*سه رۆک بارزانی به فه‌رمانی کێ ئاغای زراریان (زێدان) تیرۆر کرد؟
*سه رۆک بارزانی کێ بوو کوڕه بچوکه‌که‌ی کاکه‌مین نه‌جاری به‌ر پرسی لقی 16ی کوشت ؟
*سه رۆک بارزانی کێیه رۆژانه گه‌نجانی هه‌ولێر شوێن بزر ده‌کات به ناوی تیرۆریست ته‌سفییه‌یان ده‌کات ؟
ئه‌مانه هه‌مووی یه‌ک دڵۆپن له‌و ده‌ریایه تاوانه‌ی پاراستن و که‌ریم سنجاری و بارزان قه‌ساب !
خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی کوردستان ، ڕوون و ئاشکرایه که پارتی بارزانی ، ده‌ستیان نه پاراستوه له ئه‌شکه‌نجه و له سێداره‌دانی سه‌دان که‌سی گه‌نجی بێ‌تاوان و ڕه‌خنه‌گر بێ بڕیاری دادگا !
ئه‌ی کێ به‌رپرسیاره له‌و هه‌موو رۆشهنبیرانهی هه‌نده‌ران که دێنه‌وه بۆ کوردستان وه‌ک سه‌گی هار ده‌یان گرن و ئه‌شکه‌نجه‌یان ده‌ده‌ن و ، وه به‌ناچاری به‌فه‌رمانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه ئازادیان ده‌که‌ن ؟!!!
مسعود بارزانی سوێندی به قورئان و کوردستان خوارد که به‌رپرس بێت له پاراستنی سه‌ر و ماڵی کوردان ، که‌چی رۆژ نییه چه‌ندین که‌س شوێن بزر نه‌بێت و که‌سیش ناتوانێت بڵێت له‌ل ! ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه بۆ باوه‌ڕنه‌بوون سه‌رۆکی ته‌زویر به قورئان وکوردستان.
خه‌ڵکی هه‌ولێر هه‌موویان ده‌زانن که بارزان و نه‌وزاد هادی قه‌ساب ده‌ستێکی باڵایان هه‌یه له بزر کردنی و کوشتنی گه‌نجانی هه‌ولێر ، ئه‌م کاره‌ش بۆیه ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دڵسۆزی خۆیان بۆ مسرور بارزانی نیشان بده‌ن و له پۆسته‌کانیان به‌رده‌وام بن ، هه‌موومان ده‌زانیین که شه‌هید کردنی سردشت و هاوڕێکانی ده‌ستی چه‌په‌ڵی پاراستنی له پشته و ده‌تانه‌وێت شه‌هید کردنی کاکه سردشت بخه‌نه ئه‌ستۆی ئه‌نسارو ئیسلام ، دهچاک بزانن تازه ده‌سته‌که‌تان ئاشکرابوو ، ئێوه‌ی جه‌لاد ده‌تانه‌وێت شێخ زانایه‌کی تر دروست بکه‌ن و وه دروستانیش کرد ،
هۆ خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی کوردستان ، گه‌ر به‌م زوانه پێشی ئه‌و تیرۆر‌و قه‌تل و عامه‌ی پاراستن و سه‌رانی پارتی نه‌گرن ئه‌وه گه‌نجان و رۆشهنبیرانمان هه‌موویان کوردستان چۆل ده‌که‌ن بۆ بنه‌ماڵه‌ی مسرور بارزانی و نه‌وزاد هادی پاراستن !!!
هه‌ولێر
15/9/2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست