لێدان و داخستنی کەناڵەکانی موعارەزە نزیکبۆتەوە
Saturday, 23/04/2011, 12:00
سەرچاوەیەکی هەواڵگری سەربازی (استخباراتی عسکری) و سەرچاوەیەکی هەواڵگری بیانی (کۆمپنیایەکی بیانی ئەمنی) کە لە عێڕاق کار دەکەن و بە پارەیەکی زۆر کار بۆ پارتە دەسەڵاتدارەکان دەکەن،پێیان راگەیاندین کە پڕۆسەی تەشویش خستنە سەر هەردو کەناڵی کەی ئێن ئێن و پەیام، تەنها سەرەتایە بۆ کاری سەربازی و داخست یان تێکدان یان سوتاندنی کەناڵەکە.
هەردو سەرچاوەکە ئەوەیان راگەیاند کە تەشویش خستنە سەر کەناڵی کەی ئێن ئێن بۆ ئەوەیە کە لە کاتی لێدان یان سوتاندنی، بینەرانی ئەو کەناڵە و هەوادار و دۆستانی گۆڕان دەستبەجێ پێی نەزانن و کاردانەوەی دەستبەجێیان نەبێ، وەک هەمو لایەک ئاگادارن ئەوا بۆ دو رۆژە کەناڵی کەی ئێن ێێن لە کار کەوتوە یان بە پچڕ پچڕی پەخش ئەکات.
سەرچاوە ئەمنیە بیانیەکە ئەوەی پێ راگەیاندین، کە ئەوان پلانێکی چەند قۆناغیان پێشکەش بە دەسەڵات کردوە بۆ کپکردن و داخستنی هەردو کەناڵەکە، قۆناغی یەکەم تەشویشە قۆناغی دوهەم پەکخستنی کەناڵەکەیە لە روی تەکنیکی و پەیوەندیەوە (بڕینی ئەنتەرنێت و تەلەفۆن و کەناڵە تایبەتەکانی پەیوەندی) سێهەم قۆناغ هەوڵی تێکدانی تاوەرەکانی پەخش و دوا قۆناغیش گرتن و تێکدان و سوتاندنی کەناڵەکەیە،، هەمان سەرچاوە ئەوەی راگەیاند دوا دو قۆناغ کێشەی زۆر دەنێتەوە و کاردانەوەی توندی لێ دەکەوێتەوە،، بەڵام وا دیارە دەسەڵات سورە لە ئەنجامدانی ئەو کارە، بەڵام بەدوای دەرفەتێکدا دەگەڕێ.
سەرچاوە سەربازیەکە ئەوەشی پێ راگەیاندین، کە ئامانجی یەکەمیان کەناڵی کەی ئێن ئێنە، پاش گرتن و سوتاندنی تۆمەتەکە دەخریتە پاڵ خەڵکی تورەی شار یان کێشەی ناوخۆی گۆران یان دەستێکی نادیار.
سەبارەت بە کەناڵی پەیام، ئەوا تۆمەتی حازری تیرۆر و هاندان بۆ جیهاد دەدرێتە پاڵیان.
شایەنی باسە گروپەکەمان ماوەی دو رۆژە لە هەوڵی پەیوەندیدایە بە سەرچاوەکانمان لە دەزگای زانیاری بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر، بەڵام سەرچاوەکانمان وەڵام نادەنەوە پێ دەچێت فشار و چاودێریەکی توندیان لەسەر بێت.
لە دوا هەواڵ ئاگادارتان دەکەین
گروپی شۆڕشی نێرگز
http://www.facebook.com/home.php?sk=group_154282511292864&ap=1
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست