کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گه‌وره‌ترین ده‌سكه‌وتی ئۆباما له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا

Sunday, 24/04/2011, 12:00


له‌ ئینگلیزییه‌وه‌: كاروان حه‌یده‌ری

ده‌سته‌كانت خۆش به‌ڕێز ئۆباما. هه‌روه‌كو یه‌كێ له‌ سه‌رۆكی رێكخراوه‌ ناحكومیه‌كان، له‌ كوردستانه‌وه‌ له‌سه‌ر فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، ئۆباما تۆ كورده‌كانت، نزیكترین هاورێیانی ئه‌مه‌ریكا له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌كه‌یته‌ دژی خۆت. تۆ ده‌سه‌ڵاتێكی بێسنورت داوه‌ به‌ ده‌سه‌ڵاته‌ شێوه‌ ئاساكه‌ی به‌عسی هه‌رێمی كوردستان رێگه‌دانی به‌ كوشتن و سه‌ركوتكردن و خستنه‌ به‌ندینخانه‌ی خۆپیشانده‌رانی ئاشتیخواز له‌ماوه‌ی دو مانگدا له‌و كاته‌وه‌ی له‌ په‌نجه‌ره‌كانی لقی پارته‌كه‌ی مه‌سعود بارزانییه‌وه‌ ته‌قه‌ له‌و خوێندكارانه‌ كرا كه‌ له‌ دژی گه‌نده‌ڵی خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدابو. تۆ چه‌پڵه‌ت لێدا كاتێك سوریا یاسای باری نائاسایی راگه‌یاند، به‌ڵام تۆ بێده‌نگ ده‌بیت له‌ كاتێكدا دیكتاتۆریه‌ت له‌ كوردستانی عێراق خۆپیشاندان قه‌ده‌غه‌ ده‌كات، یه‌كه‌مجار له‌ هه‌ولێر و ئێستاش له‌ سلێمانی. شوان زولال، كه‌ من نایناسم، تائێستا ئازایانه‌ هه‌مو روداوه‌كانی له‌ بلۆگه‌ره‌كه‌یدا به‌ ناوی ئه‌ستوری شه‌ره‌كه‌thick of the fight بڵاو كردۆته‌وه‌.

له‌گه‌ڵ باهۆزی گۆڕان له‌ تونس و میسر و به‌ڵێنه‌كان بۆ چاككردنی شته‌كان له‌ یه‌مه‌ن و لیبیا و سوریا، له‌ راستیدا جێگای ره‌خنه‌یه‌ كه‌ كوردستانی عێراق، نمونه‌یه‌ك له‌ شیاوی بۆ دیموكراسی، ببێته‌ كێشه‌ی منداڵ كاتێك مه‌سعود بارزانی به‌شێوه‌یه‌كی توند هه‌رێمه‌كه‌ به‌ره‌و رابردو ده‌باته‌وه‌.

تازه‌ترین هه‌واڵه‌كان ئه‌وه‌ ده‌خه‌نه‌ رو كه‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رهه‌م ساڵح، ناسیاوی زۆر كه‌س له‌ واشنتن، له‌وانه‌یه‌ ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه‌. با ئێمه‌ هیوا بخوازین به‌وه‌. ئه‌و تائێستا ده‌سه‌ڵاتێكی كه‌می هه‌بوه‌ بۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر گۆران له‌ هه‌رێمی كوردستاندا، به‌ڵام زیانی كوشنده‌ی بۆ دیموكراسی هه‌بوه‌ به‌ ریگه‌دان به‌خۆی بۆ به‌كارهێنانی وه‌كو په‌رده‌یه‌ك بۆ هێزه‌ سه‌ركوتكه‌ره‌كان.

سه‌رچاوه‌: گۆڤاری كۆمێنته‌ری
له‌ سایتی سبه‌ی وه‌رگیراوه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە