کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەرلەمانتارانی بەرەی رەنج، ئازادی و دیموكراسی لەبڕی ئەنكەرە لەئامەد سوێندی یاسایی بخۆن

Tuesday, 28/06/2011, 12:00


ئەمرۆ پەرلەمانی توركیا دەستی بەكارەكانی كرد بەڵام نە پەرلەمانتارانی بەرەی رەنج بەشداریان كرد كە ژمارەیان 36 پەرلەمانتارە و نە 153 پەرلەمانتاری جەهەپەش سویندیان ‌خوارد. بەوەش هەر لە ئیستاوە ڕەوایی پەرلەمان لە ژێر پرسیاردایە. پەرلەمانی توركیا وەك ئەوەی كە شتێك ڕووی نەدابێ ئەمرۆ كاتژمێر دەستی بە دانیشتنی یەكەم كرد و ، كاری یەكەمیشی سویندخوارردنی ئەندامەكانی بەڵام ئەو سوێندخواردنە جەهەپە بەشداری نەكرد و بەدەپەش بایكۆتی دانیشنتەكەی كرد.
لە دانێشتنی یەكەم دا بە تەمەنتریین پەرلەمان ئۆتای ئەكشی سەرۆكایەتی دانیشتنی یەكەمی كرد و وا بڕیارە كە دوای مەراسیمی سوێندخواردن سەرۆك وەزیر هەڵدەبژێردرێ، گروپی پارتە سیاسیەكان و كۆمسیۆنەكان ساز دەكرێن، دوای ئەوەش حكومەتی نوێ سازدەكرێ وپرۆگرامی حكومەتیش ئەرێ دەكرێ. بەڵام وا دیارە ئەو ڕۆژەڤە كە وەك هەر جارێك لە دۆخی ئاسایی دا بەریوەناچێ.
لەبەرئەوەی كە بەهۆی ڤیتۆكردنی پەرلەمانتارێتی خەتیب دیجلە و بەرنەدانی 5 پەرلەمانتاری تری كورد لە زیندان بەرەی رەنج دا بایكۆتی دانیشتنەكەی كرد.
دوو پەلەمانتاری جەهەپە و یەكێكی مەهەپەش لە گرتوخانەدان. جەهەپە لەپای هەڵویست لە بەرامبەر پەرلەمانتارە گیراوەكانی بڕیاری دا كە بەشداری مەراسیمی سویندخواردن نەبێ. جەهەپە لە كۆبونەوەی دەستەی بەرێوبەرایەتی پارتەكەیان كە ئەمرۆ بەرێوە چوو ، بریاریان دا كە بەشداری مەراسیمی سوێندخواردن نابن. بەڵام وەك ئەوە دانیشتنەكە ئاسایی بێ مەهەپە بەشداری مەراسیمی سوێندخواردن بوون.
پەرلەمانتارانی بەرەی ڕەنج ئازادی و دیموكراسی، بەشداری 24هەمین كۆبونەوەی پەرلەمانی توركیا نەبوون و لەبری ئەنقەرەی پایتەخت لە شاری ئامەد كۆبونەوە. پەرلەمانتاران رایانگەیاند: هەتا دەرفەتی چارەسەری پێك نەیەت، ئەوان ناچنە پەرلەمان و ئیدی لەمەو دواش كۆبونەوەكانی گروپەكەیان لە شاری ئامەد بەڕیوەدەبەن.
بەر لە كۆبونەوەكەی ئەمرۆی پەرلەمانی توركیا، پەرلەمانتارانی بەرەی ڕەنج ئازادی و دیموكراسی لە هۆڵی ناوەندی چاندی جگەرخوێنی شاری ئامەد كۆبونەوە و لێدوانێكی گرنگیان دا. پەرلەمانتارانی بەرەی ڕەنج جارێكی دیكە نە چوونە پەرلەمانیان دووپات كردەوە. پاش كۆبونەوەكە، پەرلەمانتاری شاری سێرت گولتان كشاناك لە لێدوانێك بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن دوا و ڕاوەستەی لە سەر هۆكارەكانی بایكۆتكردنیان بۆ پەرلەمان كرد و دوای كرد، هەڵوێستیان بەباشی مایەی تێگەیشتن بێت.
كشاناك وتیشی: توركیا بە قۆناغێكی هەستیاردا تێپەردەبێت، بەڵام كاربەدەستانی دەوڵەت و حكومەتی ئا‌كەپە ئەو هەستیارییە نابینن و رایگەیاند: ئێمە دەمانەوێت سەرەتا ڕی لە بەردەم پێڤاژۆی چارەسەری دیموكراتی و دەستوری بنەڕەتی دا بكرێتەوە ، ناونیشانی چارەسەری پەرلەمانە و موخاتەبانیش ئاكتۆرە سیاسیەكانن ، مافیان نییە خۆیان بەدوور لە پرسەكە بگرن ، بەرپرسیاری یەكەمینیش لە پرسەكە دا سەرۆك وەزیرە.
كشاناك ئاشكراشی كرد، ئیدی لەمەو دواش لە بری پەرەلەمان كۆبونەوەكانی گروپەكەیان لە شاری ئامەد بەڕیوەدەبەن و وتیشی: ئەوان ئەو بەرپرسیاریەی دەكەوێتە سەر شانیان دەزانن و لە پای نەنانی هەنگاوی بەرچاو ڕەخنەی لە دەسەڵاتدارێتی سیاسی گرت. كشاناك بەتاڵكردنەوەی پەرلەمانتارێتی خەتیب دیجلە و بەرنەدانی پەرلەمانتارانی گیراوی وەك، كودەتای سیاسی بەناو كرد و وتی: هەتا چارەسەری، ئەوان درێژە بە تێكۆشان دەدەن و ناچنە پەرلەمان .
ئەنجومەنی شاری ئامەد بانگەوازی لە پەرلەمانتارانی بەرەی ڕەنج ئازادی و دیموكراسی كرد تا لە بارەگای ئەنجومەنەكەی ئەوان سوێندی یاسایی بخۆن. ئەنجومەنەكە ڕایگەیاند: ئەگەر دەرگاكانی پەرلەمان بەڕووی نوێنەرانی ئەم گەلە دا دابخرێت ، با ئەوانیش بێنەوە ناو گەل و لە بارەگاكەی ئەوان دا سوێند بخۆن.
لەو بارەوە وتەبێژی ئەنجومەنی شاری ئامەد زوبەیدە زومورود رایگەیاند: ئەوان وەك ئەنجومەن پشتیوانی لە بڕیاری پەرلەمانتارانی بەرەی رەنج بۆ بایكۆتكردنی پەرلەمان دەكەن و وتیشی: هەتا ئاكەپە هانگاو بۆ پێشەوە نەنێت، ئەوا ئێمەش پشتیوانی لەو بڕیارە دەكەین. زومورود بانگی لە پەرلەمانتارانی بەرەی ڕەنج ئازادی و دیموكراسی كرد تا وەكو بێن و لە بارەگای ئەنجومەنەكەی ئەوان سوێندی یاسایی بخۆن و ئاشكراشی كرد، ئەوان سبەی بۆ ئەو مەبەستە كۆدەبنەوە و بانگەوازیەكەیان دەخەنە بواری كردەیەوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە