سلێمانی هه‌سته‌ سه‌ر پێ

Saturday, 19/02/2011, 12:00



 سلێمانی،
  ئه‌ی کوڕه‌ مه‌رده‌که‌ی نیشتیمان،
 ئه‌ی گۆڕه‌پانی خویندنگه‌ی کورد و ئه‌ی کارێزی لاوی مه‌رد و ئه‌ی بازوی هێزی شۆڕش و ئه‌ی خوێنی ڕژاوی شوبات ..
  هه‌سته‌ سه‌ر پێ.
 سلێمانی،
  ئه‌ی شمشێری تۆڵه‌ و سه‌نگه‌ر،
  ئه‌ی لافاوی بێبه‌زه‌یی و ئه‌ی شاری ڕپه‌ڕینه‌کان،
 هه‌سته‌سه‌ر پێ و وه‌کو جاران،
  به‌ مشتێ گولله‌ی نوک سه‌وز و به‌ کڵاشینکۆفێکی ژه‌نگاویه‌وه‌ ڕاپه‌ڕه،
 به‌ نوسینی سه‌ر دیوار و به‌ به‌ به‌رده‌رکی سه‌رای فرۆشراوته‌وه‌ ڕاپه‌ڕه،
 به‌ ڕوفاتی هه‌ڵکه‌ندراوی ئه‌سحابه‌سپییه‌وه‌ ڕاپه‌ڕه.
 سلێمانی،
 تۆ ئه‌و شێره‌ نیت خۆفڕۆشێک ڕامت بکات،
 ئه‌و ئه‌سپه‌ نیت سه‌رۆکێکی بێ ده‌رپێ سوارچاکت بێ،
 تۆ  کوته‌کی  ئه‌و ده‌مانه‌یت که‌ مانگه‌شه‌و چرای ڕێگای پێشمه‌رگه‌ت بوو،
 تۆ هه‌تاوی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یت که‌ پێشمه‌رگه‌  نمونه‌ی مامه‌ ڕیشه‌بوو،
 تۆ هه‌ر کوڕی ڕۆژگارێک بوویت که‌ غیره‌تت شه‌هامه‌ت بوو.
 من دڵنیام،
 ئه‌م پێشمه‌رگه‌ی بنبه‌ردانه‌ ناتوانن تا سه‌ر کۆدت که‌ن،
 ئه‌م ڕاپۆرت نووسانه‌ی ڕژێم، ناتوانن تا سه‌ر حوکمت که‌ن
 ئه‌م سه‌رۆک کۆماره‌ گێله‌ کوا له‌ نه‌وه‌ و ڕۆڵه‌ی تۆیه؟
 هه‌سته‌سه‌ر پێ،
 ئه‌م به‌رپڕسه‌ شه‌ڕواڵ پیسه‌ ده‌م درێژه‌  فه‌یله‌قوچه‌ بده‌ له‌ دار
 ئه‌م کۆنه‌ کۆمۆنیسته‌ فاشیلانه، له‌سه‌ر مه‌رقه‌دی کاکه‌حمه‌د بسوتێنه‌
 ئه‌م پارێزگاره‌ بێسه‌ره‌فه‌ی خوێنت ئه‌خوات، خوێنی بڕژه‌
 ئه‌م پۆلیسه‌ جاش په‌روه‌ره‌ی که‌ تێناگات مرۆڤ چیه،
 ئه‌م سه‌ربازه‌ کۆیله‌ و جاشه‌ی که‌نازانێ مێژوو چیه،
 ئه‌م گرگنه‌ ئه‌نجومه‌نه‌ی که‌ نازانێ شه‌ره‌ف چیه،
 بسوتێنه.
  سلێمانی،
  هه‌سته‌ سه‌رپێ و به‌ڕوی گولله‌ی ئه‌منی زه‌رد و ئه‌منی سه‌وزا بنه‌ڕێنه،
  ئه‌م هه‌موو شه‌هید ئارامه‌ت بۆ ئه‌م جه‌نگه‌ دامه‌زرێنه،
 هه‌سته‌ سه‌ر پێ و تۆڵه‌ی 20 ساڵ بێحورمه‌تی له‌م سه‌رۆکه‌ جاش مه‌بده‌ئه بکه‌ره‌وه،
 ده‌رسێ فێری مێژوو بکه‌ تا هه‌تایه‌ دونیا بیری نه‌چێته‌وه،
  هه‌سته‌و ئه‌مجار ئه‌م ڕێژوانه‌ خوێناویانه‌ت له‌ ژێر چنگی ئه‌م فیرعه‌ونه‌ نه‌وت فرۆشی خاک فرۆشه‌ ده‌ربهێنه،
 ته‌رمی گه‌رمی ئه‌م لاوانه‌ی 17 ی شوبات  به‌ نه‌شید و به‌ ڕاپه‌رین تا نێو به‌هه‌شتی ئازادی بخه‌ره‌ سه‌ر شانی مه‌ردت،
  تۆ کوا فێری سه‌ر نه‌ویکه‌یت بۆ سیسرکی خۆ فرۆش و بۆ مارمێلکه‌ی نه‌وت فرۆش و بۆ فیشه‌کی میلیشیا و قوه‌خاسه‌ی سور؟
  که‌ی تۆ سه‌رت نه‌وی بووه‌ له‌ئاست جه‌یشی جامانه‌ی سور؟
 کوا تۆ ڕۆژێ ڕاوه‌ستابیت دوژمن له‌شی کۆڵان بخوات؟
 که‌ی ڕویداوه‌ لاوت بدرێته‌ به‌ر فیشه‌ک و تۆ بێده‌نگ بیت،
 تۆ ئه‌ودایکه‌یت، له‌سه‌ر دڵۆپه‌ خوێنی ئێمه‌ عه‌رشی به‌عست له‌رزاندووه‌
 ئه‌و لانکه‌ جوامێر و مه‌رده‌یت، له‌ خوێنی که‌ست نه‌بووردووه،
 ده‌ده‌ی دایه،
 وا چه‌ندساڵه له‌ ئیجه‌دا خۆمانت بۆ  ئه‌خنکێنین
 له‌ هه‌نده‌رانی غه‌ریبی فرمێسکت بۆ ئه‌بارێنین
 وا چه‌ن ساڵه‌ مناڵه‌کان بۆیاخچین، پاکه‌ت ئه‌فرۆشن
 وا چه‌ند ساڵه‌ لاوی ماندوو بێ هیوا و مه‌ست و سه‌رخۆشن
 چه‌ند لاوی سه‌ر ئه‌م شه‌قامه‌ت، ئه‌م زوحاکه‌ سوره‌ خواردی
 ده‌ده‌ی دایه،
 ئه‌م مناڵه‌ خوێن گه‌رمانه‌ت له‌ دۆشکه‌ و شه‌ست تیر‌ی لقی چوار و مه‌ڵبه‌ندی یه‌ک، قوتار بکه.
 ئه‌م نه‌وه‌ خوێنده‌واره‌ت، له‌ده‌ست حوکمی خێڵی شێخ و خێڵی مه‌لا ڕزگار بکه.
 ده‌ی سلێمانی، ‌
 هه‌سته‌ سه‌رپێ ئه‌ی شێره‌ برینداره‌که،
  ئه‌ی ئه‌و ده‌مه‌ی ئاسۆی ده‌لاک
 پڕ سنگێتی له‌ گولله‌ی دوژمن و
  که‌چی هێشتا هه‌ڵمه‌ت ئه‌بات.
 
 سلێمانی، 
 چه‌نده‌ جوانی،
 هێشتا برینه‌کانت خوێنیان لێدێت،
  که‌چی تۆ هه‌ر به‌ بڕستی،
  تۆ هه‌میشه‌ وانه‌یه‌کی بۆ ده‌ستپێک و تۆ هه‌میشه‌ ده‌رگایه‌کیت بۆ جوامێریی.
 هه‌سته‌ سه‌ر پێ سلێمانی،
 به‌ ویقاری ئه‌ی ڕه‌قیبی راپه‌ڕینه‌که‌ی به‌هاره‌وه‌ هه‌سته‌ سه‌رپێ،
  ئه‌وه‌ ئاسۆی ده‌لاکه‌ له‌ژێر باڵی ڕاستی تۆدا ڕاوه‌ستاوه‌
  ئه‌وه‌ کاکه‌ به‌کری پشده‌ره‌ باڵی چه‌پتی هه‌ڵگرتووه،
  ئه‌وه‌ چوار ئه‌فسه‌ره‌که‌ی کۆمارن
  له‌ به‌رده‌متا ده‌ست له‌سه‌ر سنگ بۆت وه‌ستاون ،
 سلێمانی هه‌سته‌ سه‌ر پێ،
 ئه‌وانه‌‌ منداڵی شه‌هیدانن نێوچه‌وانیان ئاڵایه‌کی کوردستانه‌ و
  له‌ گۆڕه‌پانی زانکۆدا،  به‌دیار هه‌ستانی ئه‌مجاره‌ته‌وه‌ ڕاوه‌ستاون.
  هه‌سته‌ سه‌ر پێ  نوری چاوم،
 وا کوڕو کچی ئه‌م هه‌واره‌
 له‌سه‌ر یه‌که‌م هه‌نگاوی تۆ،  له‌پاڵ تۆدا،  پڕ چنگیانه‌ له‌ خومپاره‌ی ڕاپه‌ڕین و له‌ فیشه‌کی ڕاوه‌دوونانی بنه‌ماڵه،
 گوێت لێنیه‌ هه‌ولێر ئه‌ڵێت :
 هه‌سته‌ سه‌رپێ، بۆ پێشه‌وه‌ پێشمانکه‌وه‌ سلێمانی،  بۆ پێشه‌وه‌ پێشمانکه‌وه‌ شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی، بۆ پێشه‌وه‌ ڕابه‌رمانبه‌ سلێمانی، بۆ پێشه‌وه‌ پێشمانکه‌وه‌ سلێمانی.
 
 سلێمانی،
 ئه‌ی سه‌رشه‌قامی ڕاپه‌ڕین،
  ئه‌ی سه‌رچناری ئازادی و ئه‌ی به‌رده‌رکی سه‌رای شه‌ره‌ف،
 ئه‌ی شاڕێی سالمی گه‌وره‌ و
 ئه‌ی شاری به‌عسی ڕوخێن.
 ئه‌ی ده‌ست پێکی مه‌ردایه‌تی و
  ئه‌ی لانکه‌ی شه‌هید ئارام و کورده‌ ی هه‌ڵه‌بجه‌ و کۆساری،
  ئه‌ی شاره‌که‌ی حه‌زره‌تی عه‌لی بۆسکانی،
 ئه‌ی شاری ده‌ریایه‌ک شه‌هید.
  ئه‌ی شار‌ی مامه‌ یاره‌که‌ی مێژوو   و
   ئه‌ی ماڵه‌که‌ی کاک ئه‌حمه‌د و شێخی نه‌مر،
  ئه‌ی خانه‌قاکه‌ی مه‌ولانا،
  هه‌سته‌ سه‌ر پێ،
  ئه‌م جه‌لادانه‌ ڕاماڵه،
 ئه‌ی شاره‌که‌ی مه‌حوی و سالم
  ئه‌ی تۆزی خاک و ڕێی نالی و
 ئه‌ی  ڕۆژنامه‌ ئازاده‌که،
 هه‌سته‌ سه‌ر پێ و ماڵ و مووڵکی که‌رکوک فڕۆشان بسوتێنه،
 خوێن مژانی سه‌وز و زه‌رد بکه‌ره‌وه‌ به‌ په‌ند،
 سه‌ری ئه‌م سه‌رۆکه‌ جه‌لادانه‌ بتاشه‌ و بیان نێره‌وه‌ بۆ ئێران و بۆ ئه‌سته‌مبووڵ، ته‌لئه‌بیب
 ئه‌م گرگنه‌ خڕ و سوکه‌ی سه‌رۆک کۆمار  - تل -  که‌ره‌وه‌ ،
 ئه‌م قه‌زه‌مه‌ خۆفڕۆشه‌ی 31 ی ئاب   بۆ هامیشه‌ -تف- که‌ره‌وه،
  سلێمانی دار و به‌ردی ئه‌م وڵاته‌ چاوه‌ڕوانته،
  هه‌سته‌ سه‌ر پێ،  
 تۆ ئه‌و شه‌تاوه‌ شله‌ نیت،
  ئێوارانێک جه‌یش و جاشی سوپای پیاوی بازرگان و میله‌ت فرۆش بتترسێنێت.
 ئێوارانێک له‌ سه‌ر شه‌قامه‌که‌ی سالم، میلیشیاکانی سه‌ری شۆڕ ته‌قه‌ت لێکه‌ن و بێده‌نگ بیت.
 هه‌سته‌ سه‌ر پێ و وه‌ک بروسکه‌ و چه‌خماخه‌ و گڕ
 جه‌یش و جاشی داگیر که‌ر و میلله‌ت فرۆش بکه‌ به‌ په‌ند
 هه‌سته‌ سه‌ر پێ و تۆڵه‌ی که‌رکوکی فڕۆشراو وهه‌ولێری زیندانی کراو بکه‌ره‌وه‌
 هه‌سته‌ سه‌رپێ سلێمانی
 گشت کوردوستان هاوار ئه‌کات
 ئه‌مجاره‌شیان خۆت ڕابه‌ربه‌ و بۆ پێشه‌وه‌ پێشمان که‌وه‌ سلێمانی.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە