کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، کە بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بەرزانی شێرپەنجەی کوردە

Tuesday, 07/08/2012, 12:00







بەلێدوانێك كە لە ماڵپەڕى سەرۆکایەتی هەرێمدا بڵێوکراوەتەوە بارزانی , چالاکیە دیموکراتیك و ڕەواکانی هێزەکانی پاراسنی گەلی شەرمەزار کردووە. ئەم کردەوەیە کە هەموو جارێك بەرزانی دەیکات لە لایەن کۆمەڵگای کورد و ئەو کەسانەی بە مەسەلەی کوردەوە پەیوەندی دارن دەبێت هەڵ بسەنگێرێ .
ئایا ئەم لێدوانە کە چەند رۆژ دوای سەردانەکەی داود ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورك دراوە چ واتاو مەبەستێکی هەیە؟
ئایا دولات بونی هێزی کوردی لە رۆژئاوای وڵات لە سەر چ بنەمایەك بوو؟
هەروەك دەزانین دەوڵەتی فاشیستی تورك بە هەموو شێوەیەك گەلەکەمانی لە باکووری وڵات خستۆتە ژێر زەخت و گۆشارەوە ، بەتەواوەتی شەری لەناوبردنی کوردان دەکات و"تیرۆری دەوڵەتی" بەڕێوە دەبات
دەستوری تورکیا کورد وەك ئاژەڵیش نازانێت چ بگات بە مرۆڤ بە پێی یاسای"دژە تیرۆری تورکیا" گەلی کورد تیرۆرستە بۆیە هەر جۆرە کردەوەیەك لەبەرامبەر ئەوان ئاسایی و رەوایە .
زیاتر لە دەهەزار کورد کە لەنێوانیاندا منداڵیش هەیە لە زیندان توند کراون ،قسەکردن بە زمانی کوردی قەدەخەیە وکورد وەك تورك پێناسە دەکەن

تورکیا ئامادەکاری دەستتێوەردانی رۆژئاوای کوردستان کە بەر"دەوڵەتی سوریا"کەتووە دەکات و هەرستێك بەناوی کوردەوە بکرێت ئەو هێرشێك بۆ خۆی دەبینێت کە تەوەرێکی سەرەکی سەردانەکەی ئۆغلۆ بو بۆ هەولێر ئامادەکاری ئەو هێرشە بوو بە پشتیوانی بەرزانی و هێزە کوردیە بەکرێگیراوەکان و ئیخوان موسلیمین
، بەچەک و تەقەمەنی منداڵانی کورد تیرۆر دەکات هەموو جۆرە سوکایەتیەك بە کوردان رەوا دەبینێت پەکەکە ش بەرهەمی سیاسەتی قڕکردن و نکوڵی دەوڵەتی تورکە و جووڵانەوەیەکی جەماوەری گەلەکەمانە لە باکووری وڵات.
http://www.youtube.com/watch?v=GWVFOjbH4Z8&feature=channel&list=UL

پەکەکە هێزێکی داگیر کاری نیە تەنها شکاندنی داگیر کارییە سڕینەوەیە دەستی داگیر کەرانە لە کوردستان بەرگری کورد ماڤێکی گەردونی ڕەوایە ئەوەی دەوڵەتی تورك دەیکات هێرشەو ئەوەی پەکەکە دەیکات بەرگری ڕەوایە، واتە ئەوەی هێرش دەکات گەریلا نیە گەریلا تەنها بەرگری لە خۆی و نرخە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکانی دەکات . جائێستا پرسیار لەوەدایە بۆچی بەرزانی داگیرکەران و خوێن مژان شەرمەزار ناکات بە پێچەوانەوە ئەوەی کە هێرسی کراوەتە سەر و بە هەق شەرمەزاری دەکات؟ بە یەك وشە دەتوانین بڵێین خۆفرۆش و نیشتیمان فرۆش ، بەڵام هەر ئەوە نیە بێ ئەقڵ بون و بێغیرەت بوون و بێ ویژدان بوون و بێکەساییەتی بوون و...هتد ەیە

بەرزانی دەڵێ خەباتی چەکداری بەسەر چووە !ئەی ئەوە کێ بوو کە پێشمەرگەی ڕەوانەی بەرەنگاربونەوەلەگەڵ سوپای عێراق لەناوچە سنوریەکان دەکرد، ئەمە لەکاتێکدایە کە جیهان وازی لە چەکی سوک هێناوە و شیڕی وزەی ئەتۆم دەکات کورد تەنانەت" ئێف "16
ی نیە تانک وتۆپی نیە تەنها و تەنها بە کڵێشیکۆڤیکەوە و بەپشت بەستن بە لوتکە بەرزەکانی کوردستان و ڕۆڵە قارەمانەکانی شەر دەکات .
شەری پەکەکە و دەوڵەتی تورك لە خۆیدا ناعەدالەتییە تورکان بە چەکی کیمیاوی و کوردەکانیش بە چەکی سوکەوە شەر دەکەن، گەر ناتوانێ پشتیان بگرێ پێشییان لێ مەگرە
هەموان دەزانین پەکەکە چەندین جار ئاگربەستی تاك لایەنەی راگەیاندووە بەڵام دەوڵەتی تورك نەك پرسی کورد چارەسەر کردووە بەڵکوو زیاتر هێرشی کردۆتە سەر کوردان و قەتڵ وعامی کردون زیاتر بەرێز ئۆجەلانی گۆشەگیر کردووە زیاتر رۆژنامەنوس و ئەندام پەەرلەمان و سیسەدمەداری کوردی بە زیندانەکان پڕ کردۆتەوە لە رەوشێکی وەهادا چۆن ئاگر بەست و ئاشتی بەرقەرار دەبێت ؟چۆن پرسی دانانای چەك دەکەیت ؟
بەرزانی گەر مرۆڤیکی بە هەست بوایە ئیدانەی ساڵێك گۆشەگیری بەرێز ئۆجەلانی دەکرد لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە کە کوردان و ماڵباتی بەرێزیان هیچ ئاگاداریکی تەندروستی نین
بەرزانی دەبوایە ١٤ تەمووز ویژدانی بجوڵێیە کاتێك بینیمان چۆن فاشیستی تورکیا کچ گەل کور گەل ی ئامەدیان دایە بەر دارو زنجیر کە لەنێویاندا دەمیرتاش و کشناك و بایدەمیر و دەیان ئەندام پەرلەمانی تێدا بوو کە بۆ ئازادی کوردان و بەرێز ئۆجەلان هاتبوونە
شەقامەکان
http://www.youtube.com/watch?v=eCDYhJMU_dY


زۆر کەس وا دەزانێ کە بەرزانی سیاسەت دەکات و دەڵێ هەرچەندە بەرزانی لە راگەیاندنەکان دژی پەکەکەیە بەڵام لە ژێرەوە یارمەتی دەدات نا وانیە ئەو قسانە قسەی دڵی بەرزانیە دەبێت ئێمەش خۆمان نەخەڵەتێنین و راستیەکان هەرچەندە تاڵیش بن بیبینین کە بەرزانی ڤایرۆسێکی دەرەکیە و سیستمی پاراستنی نەتەوەی کوردی خستۆتە مەترسیەوە .

کوردێکی نیشتیمان پەروەر و بی ناس نامە کاروان هەمەوەندی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە