ناڕەزایەتی لاوانی كورد لەباكووری كوردستان روو لەزیاد بوون دەكات
Monday, 07/12/2009, 12:00
لاوان دوێنێ شەو لە زۆربەی شار و دەڤەرەكانی باكوری كوردستان لە چالاكی دا بوون و روبەروی دەستێوەردانی هێزەكانی پۆلیسی تورك بوونەوە . شەوی رابردوو لە شارەكانی جۆلەمێرگ، وان و ئەدەنە چالاكی بەریوە بران. بەهۆی دەستێوەردانی پۆلیەوە شەر و پێكهەلپژان هاتە ئاراوە و تاكوو دەرنگانی شەو چالاكی و ئالۆزی بەردەوام بوو. لە ناوچەی ئەرغەنی ئامەد بۆ شەرمەزار كردنی ئەشكەنجەی ئیمرالی و باش كردنی هەڵومەرجی ئۆجەلان لاوان بە بۆمبی مۆلۆتۆف كۆكتێل ماشێنێكی پۆلیسیان سوتاند. لەلایەكی دیكە لە سرتیش چالاكی بۆ ئۆجەلان بەرێوەچوو.
ئەمەو بەهۆی هێرشەكەی پۆلیسەوە 5 كەس بریندار بوون. تورەیی لاوان بە هۆی ڕەوشی ڕێبەرەكەیانەوە تا دەچێت زۆرتر دەبێت. لاوان توڕەیی خۆیان بە سوتاندنی ماشێنەكان بەرجەستە كرد. لەو چوارچێوەیە دا، لاوان لە لە ناوچەی بسملی ئامەد لە دژی بانگی كشتوكاڵ هێرشێكیان بە بۆمبی مۆلۆتۆف كۆكتێك ئەنجام دا و زیانی زۆری مادیان بە بانكەكە گەیاند. گروپێك لە لاوان كە ناوی دەستپێشخەری لاوانی ئاپۆیان لە خۆ ناوە،لەگەرەكی ئالتۆك بەرپرسیاری هێرشەكەیان لە ئەستۆ گرت.
هەروەها هەر لە هەمان ناوچە ،شەوی ڕابردوو ،2 ماشێنی ئاكەپەیەكان لە لایەن لاوانەوە سوتێنران. ئەمەو دوێنی ئێوراەش لە مەیدانی دەریێ چیایی ئامەدیش ،بە بۆمبی مۆلۆتۆف كۆكتێل هێرش كرایە سەر خوێندنگەی سوری سەر بە تاقمەكەی فەتحوڵلا گولنیەكان ئاگریان تێبەردا.
دەستپیشخەری لاوانی ئاپۆیی، بەرپرسیاری چالاكیەكەی گرتە ئەستۆی خۆی. لە لایەكی دیكەوە لە ناوچەی پەرسوسی رحا، لاوانی كورد 5 ماشێنی ئاكەپەیەكانیان سوتاند. لە ناوچەی سوێرگیش لاوان ئاگریان لە ماشێنێك بەردا. لە ناوچەی زەیتون بڕنۆی ستانبوڵیش، ماشێنك لە بەردەم بارەگای جەهەپە سوتێنرا. هەروەها لە ناوچەكانی عەلی بەی كۆی ،باخچەلەر و سوڵتان بەیلییش 3 ماشێن سوتێنران. دەستپیشخەری لاوانی ئاپۆیی لە ئەستەمبوڵ بەرپرسیاری چالاكیەكانی وە ئەستۆ گرت و ووشیاری دا ئەگەر گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی كورد عەبدوڵڵائۆجەلان كۆتایی نەیێت، ئەوا پەرە و درێژە بە چالاكیەكانیان دەدەن.
چەولیكیەكانیش بۆ رێبەری گەلی كورد عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رژانە ناو مەیدانەكانەوە و سیستەمی ئەشكەنجی ئیمرالیان شەرمەزار كرد. بە سەدان چەولیكی رێیان پێواو دروشمی ئیمە جیهانێكی بە بێ ئۆجالان قبول ناكەین، وتەوە.
بەسەدان كەس لەبەردەم بارەگای دەتەپەدا كۆبونەوەو بە دروشمەكانی، ئێمە جیهانێكی بێ ئۆجالان قبول ناكەین، پەكەكە گەلە و گەلیش لێرەیە، دەستیان بە رێپێوان كرد. بەرێوبەری دەتەپەی ناوچەكە سەلاحەدین ئەلچی پاش رێپێوانەكە لێدوانێكیدا. ئەلچی، گۆرانكاریەكانی ئیمرالی وەكو هەرەشەیەك هەڵسەنگاندو داوای لە ئاكەپە كرد، كە كۆتایی بە هەوڵە چەپەڵەنەی. پاش لێدوانەكان،جەماوەر جارێكی دیكە دەستیان بە رێپێوان كردەوە. لەلایەكی دیكەوە دوێنێ لە ناوچەی سلۆپیش سیستەمی ئەشكەنجەی ئیمرالی شەرمەزار كرا. دوێنێ شەو لە گەرەكەكانی یەنی شەهیر و نورە جەماوەر كۆبونەوە و رێپێوانێكیان ئەنجام دا. پاشان بە هۆی دەستێوەردانی پۆلیسەوە، شەرو ئالۆزی هاتە ئاراوەو هەتا درەنگانێكی شەو بەردەوام بوو.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست