بۆچونێک له‌باره‌ی ئه‌نجامده‌رانی ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی شاری هه‌ولێر .
Monday, 30/09/2013, 12:00
1239 بینراوە
ماڵی درۆزن گڕی گرت ، که‌س بڕوای پێنه‌کرد . پارتی وه‌ک درۆزنکهی لێهاتوه ، کێ ئه‌ڵێ پارتی ده‌ستی له‌گه‌ڵ ڕێکخروای ئه‌لقاعیده تێکه‌ڵ نه‌کرده‌وه ؟
هه‌موو کارێکی خراپ و قێزهوێن له پارتی ده‌وه‌شێته‌وه ، درۆ و سیناریۆکانی هه‌ر زوو ئاشکرا ده‌بن . بۆ، هه‌ر پارتی نه‌بوو له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ڕژێمی سه‌ددام وئه‌سه‌د ڕێککه‌وتبو ؟ هه‌ر پارتی نه‌بوو که به ده‌یان چه‌کداره‌کانی پ.ک.ک ته‌سلیم به میتی تورکی کرده‌وه ؟ زۆر له‌مێژه ده‌زگا هه‌واڵگریه‌کانی پارتی په‌یوه‌ندی ڕاسته‌خۆ و ناڕاسته‌خۆ په‌یداکردوه له‌گه‌ڵ ده‌زگای هه‌واڵگری چه‌ند وولاتێکی دراوسێ و ده‌وروبه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان ، پارتی - میتی تورک ، پارتی - مۆساد ، پارتی - ئیتلاعاتی ئێران ، ئێستا په‌یوه‌ندی نێوان پارتی و سوننه توندڕه‌وه‌کانی ئێراقیش له ئاستێکی باشدایه .. پارتی له‌ڕوی چه‌ک وداراییه‌وه زۆر به‌هێزه ، به‌و دوو شتانه‌ش ده‌توانێت هه‌رچی کاری نه‌شیاوه پێی ئه‌نجام بدات له‌پێناو مانه‌وه‌ی خۆیدا ، ئاماده‌یه هه‌موو خراپه‌کارییه‌ک بکات .سیخوره‌کانی ئه‌م حیزبه له زوربه‌ی پارێزگاکانی ئێراقدا بونیان هه‌یه به‌تایبه‌تی له هه‌رێمی کردستان و پارێزگای موسڵ ، ئه‌م سیخوڕانه به ناڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان به چه‌کداره‌کانی ئه‌لقاعیده و سوننه‌کان کردوه بۆ ئه‌نجامدانی کاری تیرۆرستی له هه‌رێمی کوردستان ، بۆ پارتی و سه‌رکرده‌کانی گروپه تیرۆرسته‌کان گرنگ نییه چه‌ند که‌سێک له هه‌ردوولا بکوژرێن یان بریندارن بن ، یه‌که‌میان (پارتی) مه‌به‌ستی ترساندنی لایه‌نه سیاسییه‌کانی هه‌رێمه ، ده‌یه‌وێ په‌یامێک ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م هێزه سیاسیه‌کان بکات و پێیان بڵێت ؛ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێ به‌بێ ئێمه مه‌حاڵه ، دووه‌میشیان (سه‌رکرده‌کانی گروپه تیرۆرسته‌کان) پاره‌یه‌کی باش وه‌رده‌گرن و ده‌ستی ئێمه‌ش ماچ ده‌که‌ن بۆ کارێکی وه‌ها له‌م چه‌شنه .
تێبینی ئه‌و که‌سانه بکه‌ن که که له ته‌قینه‌وه‌که‌دا کوژراون یان برینداربونه ، یه‌ک له‌و که‌سانه سه‌ربه خێڵی به‌رزانی نه‌بوو .