کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئازادی علوج ئەیبزڕکێنێ یان دەیەوێ لاسایی محەمەد سەعید سەحاف بکاتەوە..؟

Sunday, 29/03/2009, 12:00

1316 بینراوە


ئازادی علوج لە ڕۆژنامە بێنرخەکەی بەناو کوردستانی نوێ دا. لەژێر ناونیشانی. تاکە ڕێگە گەڕانەوەیە بۆ یەکێتی نێشتمانی کوردستان .. چەند قسە هەلەق و بەلەقی نوسیوە با س لە یەکێتی یەکات . کام یەکێتی یە بۆ یەکێتی ماوە..؟ ئەو یەکێتیەی دەیانی وەك تۆ دزو داوێن پیس و دو ڕو مەلای کۆنە ئاش و دکتۆری بێ بەرهەم و حاکمی قادری شەهوەت بازو پیاو کوژو ئەڕسەلانی گڕوێ و عیمادی ئیتلاعاتی ئێران و خولە سەنگاوی سمێڵ فش و فواد مەعسومی برین پێچ وکورە خۆ ئەم دزانە هەر لە ژمارە نایەن . باواز لەوان بێنین چونکە لای هەمو خەڵکی کوردستان ئاشکران . ئەو یەکێتیەی ئێوە وەك مۆرانە تێتان داوەو لە ژێر باڵی یەکێتی دا بە چەپ و ڕاستدا ئەدزن و ئەخۆ‌ن و درۆ ئەکەن و دەستان گرتوە بەسەر هەمو بەهایەکی ئەخلاقی و بە ئاشکرا تەعدای ناموسی خەڵك دەکەن. شەخسیەتی تاکی کوردتان تیا شکاندوە. مامیشتان خۆی لێکەڕو کوێر کردون خوی داوەتە ماچو مۆچی داگیر کەرانی کوردستان و وەك جاشیەتی ڕابوردوی بەکرەجۆی دەستی کردوە بە کلکە لەقێ بۆ داگیر کەران و دوژمنانی کورد. توخوا ئەوە دەکرێت پێی بگوترێت یەکیتی بون.؟ ئازادی علوج درێژەی ئەداتێو دەڵێ ماوەیەکە ڕۆژنامەی(وشە و) هەندێ لەوانەی پشتیوانی لێدەکەن مەبستی لە کوردستانپۆستە و ڕاستەو خۆ ناشوێڕێت بڵێت کاک نەوشیروان و دەڵێت کەسانێک لەبارەی لیستی جیاواز دەنوسن و قسە دەکەن وادەزانن یەکێتی لەگەڵ پارتی لەترسان دانە چۆقەیان پێکەوتوە. ئینجا دەڵێت لە ڕاستیدا هەراو هوریای بەرپاکراوی ئەوان نیشانەی ترسو دو ‌ڵیەو ئەوان دانە چۆقێان پێکەوتوە . ئاکامیش نایانگەیەنێتە هیچ کوێ.. هاهاهاها وەڵڵا مایەی پێکەنینە.. وابزانم ئازادی علوج بە هەمو عەقلێ خۆی لاسایی محەمەد سەعید سەحافی بەعس بکاتەوە ئەویش لەکاتێکدا فڕۆکەخانەی دەولی بەغداد لە لایەن هێزەکانی ئەمەریکاوە گیرابو خەڵکی لە کاتو ساتی ڕاپەڕین دابون هاتە سەر تەلەفیزۆن و وتی هیچ باس نیەو هێزەکانی ئەمریکا تێك و پێك ئەشکێنین و کەس نەترسێت. هەردوای لێدوانەکەی خۆی ون کردو کەس نەی زانی چوە چ کونێکەوە. لە ئاکامیشدا ئەوەمان بینی کە بینیمان بە داڕوخانی بەعس کۆتای هات..دەشڵێت یەکێتی هەمیشە پابەندە بەیاساوە . یاسا کام یاسا..؟ ئێوە کەی بە یاسا جوڵاونەتەوە ئەگەر یاسا لەم کوردستانەی ژێر دەستی بنەماڵەکان سەروەری تەواوی هەبێت و بەیاسا بجوڵێنەوە دەبێت جەنابت و هاوشیوەکانت لە سەر داوێن پیسی و دزیەکانتان لەناو جەرگەی شاردا بکرێن بەدارا. بەڵام لەم وڵاتە ئەوەی ناوی یاسا بێت نیە ئەگەر یاسا هەبێت ئاغاکەت فڕۆکەوانی تاوانبار و دەست سور بو بەخوێنی ڕۆڵەکانی هەڵەبجە لەبەر خاتری چاوی عەرەب و بەعسیەکان ئازاد ناکات و پیاوەتی بەسەر خوێنی خەڵکی کوردستانەوە ناکات یان سەر بەخۆ بونی کوردان بە خەونی شاعیران ناداتە قەڵەم و ئەوەندە بێڕیزی بە هەوڵ وکۆششو قوربانیانی چەندین ساڵەی خەڵکی ستەم دیدەی کوردستان ناکات. بۆیە دەڵێم هەرگیز باسی یاسا نەکەیت یاسا وا لەژێر پێڵاوو داوێنی پیسی ئێوەدا دەناڵێنێ. چۆن لەڕوت هەڵدێت باسی یاسابکەیت.؟
ئەوجا زیاتر دای ئەدڕێو دەڵێت قبوڵ ناکەین ئەوانەی بیانەوێ قاچێکیان لەناو لیستی یەکێتی بێ و قاچەکەی تریان لەناو لیستی تر بێت بۆ ئەوەی هەڵێك بقۆزنەوە . با ئازادی علوج دڵنیا بێت ئەوانەی خاوەن شەرەفن و خاوەنی هەڵوێستن دەمێكە قاچیان لەو بۆگەناوەی ئێوە بۆگەنتان کردوە دەرهێناوە ئامادەش نین جارێکی تر قاچی خۆیان گڵاو بکەنەوە و لەگەڵ کەسانی هاوشێوەی جەنابتان داوێن پیس و دز هەڵسو کەوت بکات. ئێوە ناوی خۆتان بە خۆتانەوەیە و خەڵکی کوردستان باشتان دەناسێت . ئینجا ئازادی علوج دەڵێ یەکێتی ترسی لە هەڵبژاردن نیە بەڵکو پشتی بە جەماوەرەکەی قایمە ،کام جەماوەرە ئەو جەماوەرەی کە بە پارە و بەخشیش و ماستاو کردن بۆیان ڕاتان گرتون یان ئەو جەماوەرەی بەرزانی ئەحە سمێڵ بۆی کۆ کردونەتەوەو بۆی ڕێک خستون کە تەنها ناویان هەیە بونیان نیە..؟ ئینجا دەڵێت یەکێتی هی هەمو هەڤاڵان و هی هەمو خەڵکی کوردستانە و داهاتیشی بەشی هەموان دەکات هاهاها وەڵڵا جوانە ئەگەر وابوایە لەم کوردستانەدا کەسێکت نەدەدۆزیەوە بچوکترین ناڕەزایی هەبێت وەك شا ئەژیان ئەگەر ئێوەی وەك مۆرانە و گەلە گورگ نەتان دایە بەسەر داهاتی ئەم کوردستانەو یەکێتی دا کە سێكت نەدەدۆزیەوە لە هەژارو لێقەوماوان و هەموی خاوەنی خانوی خۆی ئەبو . ئەزانی ئێوە چەندتان پارەی ئەم میللەتە دزیوە ؟ لە بەرامبەر هەر شەوو ڕۆژێكی پێشمەرگایەتیتان کە هەر چەندە لەسەر ورگی خەڵکی ڕەشوتی گوندەکان ژیاون دەیان دەفتەرتان دزیوە هاو پەیمانەکەتان کە بە ئاشبەتاڵ مەشهورن ئەوە هەر لە ژمارە نایەت چەندیان سەفتە دۆلاری دزراو لە بانقەکانی دەرەوە لەسەر خوێنی ئەم میللەتە هەڵچنیوە .. ئەگەر خەڵکی کوردستان ئەوەندە گێڵ بێت جارێکی تر دەنگ بە ئێوەی دزو داوێن پیس بداتەوە و بۆ ماوەیەکی تر ئێوە بکاتەوە بە کوێخای بکوژو ببڕو بدز لە کوردستاندا ئەوە قابیڵی هەمو شتێکە. بەڵام بەداخەوە ئێوە لە خەوی خەفڵەتان و ئەی بزڕکێنن تا ئەوکاتەی بەئاگا دێنەوە فریای هەڵاتنیش ناکەون . چونکە خەڵکی کوردستان بەگشتی بە ئەندامەکانی خۆشتانەوە ماهیەتی ئێوەی بۆگەنیان بۆ دەرکەوتوە دەزانێت بایی چەندن . ئەگەر سەدان فڕو فێڵیش وەك ڕابوردو لە هەڵبژاردندا بکەن دۆڕاوی هەمیشەی بنەماڵەی تاڵەبانی و بارزانین و کاسە لێسەکانی هاوشیوەی جەنابتانە ...بەدەردی لاوی سلێمانی ئەیوت بڕۆ بیخوڵننەوە......


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)