کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كه‌یسی كانی عاشقان دواخرا

Thursday, 10/12/2009, 12:00


پاش ئه‌وه‌ی بریار بوو ڕۆژی 9 - 12-2009 دانشتنی تایبه‌ت به‌كه‌یسی كانی عاشقان ببه‌ستریت به‌ڵام دواخرا بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌یه‌ك هه‌فته‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ گۆران ئه‌ده‌م له‌ده‌سته‌ی پاریزه‌رانی كه‌یسی كانی عاشقان تایبه‌ت به‌هه‌ڵه‌بجه‌ ئین فۆ گوتی .به‌هۆی ئه‌وه‌ی داوه‌ره‌كانی كه‌یسی كانی عاشقان به‌سه‌فه‌رێك چونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ی عێراق دانشتنی تایبه‌ت به‌كه‌یسی كانی عاشقان دواخرا بۆماوه‌یه‌كی كه‌.ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد له‌لایه‌ن پاریزه‌رانه‌وه‌ سه‌رجه‌م كاروباری ئاماده‌كردنی شاهید و سكاڵاكار ئاماده‌كرابوو به‌ڵام هۆكاری سه‌فه‌ركردنی داوه‌ران بویه‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ دانشتنه‌كه‌ دوابكه‌وێت .گۆران ئه‌دهه‌م وه‌ك پارێزه‌ری كه‌یسی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید تایبه‌ت به‌ بریاری كۆتایی دادگاكه‌ بۆ تاوانبارانی كه‌یسی كیمیابارانكردن گوتی : بڕیاری دادگا گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ تایبه‌ت بریاری كۆتایی له‌سه‌ركه‌یسی هه‌ڵه‌بجه‌ و پێده‌چێت پاش دانشتیك یان دوو دانشتنی تر بریاری كۆتایی تایبه‌ت به‌و كه‌یسه‌ بدرێت . كه‌یسی كانی عاشقان له‌ 4 -11 -2009 ده‌ستی پیكرد و تیدا عه‌لی كیمیاوی وه‌ك تاوانباری ئه‌و كه‌یسه‌ ئاماده‌بوو وته‌ی چه‌ند شاهیدێك وه‌رگیراو چه‌ند تاوانێی تایبه‌ت به‌زینده‌به‌چاڵكردن و توب بارانكردنی گه‌ره‌ك له‌لایه‌ن فرۆكه‌كانی رژێم سابت بوو .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە