لێدوانەكانى بەرهەم ساڵح و سیاسەتى چەواشەكردن
Sunday, 01/03/2009, 12:00
1262 بینراوە
پێویست ناكات باسی ژیان و ئەو شەهادەى بەرهەم ساڵح لە ووڵاتى انگلترا بەدەستى هێناوە بكەین. زۆربەى خەڵكى كوردستان دەزانن ئەم پیاوە لە ئەوروپا خوێندنى تەواو كردووە, بەڵام كەس نازانێ كێ ناردوویەتى بۆ ئەوروپا بۆ خوێندن, ئەم باسە دادەنێم بۆ جارێكى تر. خەڵكى ئەم پیاوە دەناسن بەوەى قسەى خۆش دەكات وا پیشان دەدات كە لایەنگرى خەڵكى هەژارو رەنجدەرى كوردە. لە كاتى پێویست بوون بە جەماوەر بە دڵى خەڵكى قسە دەكات وەكو مامۆستا خائین و نۆكەرى بێگانەكەى (جلال تاڵانى). كرو كردەوەشی سەدە هەشتا دەرەجە پێچەوانەى قسەكانێتى.
گەر ئاورێك لە رووداوەكانى عێراق و كوردستانى پاش رووخانى سەدام حوسێنى دۆست و برادەریان بدەینەوەو پیاچوونەویەك بكەین بە لێداون و كارەكانی بەرهەم ساڵح , دەتوانین ماهیەتى ئەم پیاوە باش بزانین. پێش ئەوەى بچمە ناو باسەكەمەوە دەمەوێ بڵێم كە زۆر ئیشێكى باشە گەر مرۆڤێك بتوانێ لە بوارێكدا شەهادەى بەرز بە دەست بێنێت و بتوانێ خزمەتى پێ بكات لە رێگەى ئەو كارو ئەركەى پێى دەسپێردرێت. بەڵام لە بووارى سیاسەت و بەرێوەبردندا ئەنجامى كارو بە دیهێنانى ئامانجەكان دەبێت ببنە پێوەر نەك شەهادەو قسەى زل.
ئەنجا دێمەوە لاى ئەم بەرهەم ساڵحە كە تاوەكو ئێستا هیچ بەرهەمێكى بۆ خەڵكى هەژارو نەدارى كۆمەڵى كوردى نەبووەو ناشبێ. تا ئێستا نەیتوانیوە ئیشێك بكات كە لە سایەیدا خەڵكى رەنجدەرو ستەمدیدەى كوردستان سوودیان لێ وەرگرتبێ , تا ئێستا عەقڵى پیا نەشكاوە ماڵە شەهیدێك بەسەر بكاتەوە, سەردانى گەڕەكێكى نەكردوە كە زۆربەى خەڵكەكەى كەسوكارى ئەنفال و فەقیرو هەژارن.
گەندەڵى و فەسادى لەسەر دەستى ئەم پیاوە دەستى پێ كرد, ئەم با پاكە بۆ قایمكردنى پێگەو دەسەڵاتى خۆى دەستى كرد بە تاپۆكردنى هەرچی جێگاى باش هەیە لە سلێمانى بە ناوى بنەماڵەى تاڵانى(تاڵەبانى) خائین. عومەر تەعبانیش هات و ئیشەكانى ئەمى تەواو كرد. جەلالى فێلباز ویستى پیاوێك بێنێتە جێگاى ئەم بۆ ئەوەى خەڵك رۆژێك ئاواتەخوازى گەڕانەوەى بن.
بەرهەم ساڵح كرا بە جێگرى سەرۆك وەزیرانى عێراقی عروبە, عێراقی جەلال و مەسعودى خائین بەو پێوەرەى گەنجەو وریایەو گۆڵى لێ ناكرێ دژ بە بەرژەوەندێكانى كورد, بەڵام لە راستیدا ئەمیان دانا چونكە ئەم پیاوە یەك شت دەزانێت ئەویش نۆكەریی ئەو دوو بنەماڵە خائینەیە وەكو كۆسرەتی نەخوێندەوار و مەلا كەمتیارو ئەرسەلان مێباز و ئازادە علوج.
ئەم بەرپرسە فاشیلە تەنها قسەى رەنگاو رەنگ بۆ خەڵك دەزانێ بكات و هیچی لە باردا نییە. وەرن با ئاورێك لەو ماوەیە بدینەوە كە ئەم شتە سەرۆكى بە ناو ئەنجومەنى وەزیرانى سلێمانى بووە, چی كردووە بۆ ئەو سنوورەى كە ئەمانە دەسەڵاتدار بوونە, كام پرۆژەى ستراتیژی, توانیان پرۆژەیەك بكەن كە سەدان و هەزاران گەنج و خەڵكى بێكار بتوانن لە سایەیدا ببن بە خاوەن كارو ژیانى خۆیان و ماڵ و منداڵیان پێ دابین بكردایە؟. كام رێگاو بان, پرۆژەی ئاو, پرۆژەى كشتوكاڵی.هتد. خەڵكینە ئەمانە نابێ ووڵات بەجێ بهێڵن, ئەمانە گروپێكى دزو جەردەن لە پێستى مەڕدا خۆیان شاردبۆوە, هەموو ئەم دزو جەردانە دەبێ داداگایی بكرێن و باجی ئەو نەهامەتىیەى بەسەر میللەتى كوردیان هێناوە بیدەنەوە.
ئەم جێگرە سەقەتە لە ماوەى ئەم هەموو ساڵە نەیتوانى یەك نموونە پیشان بدات و بڵێت برادەرینە وەكو من ئیش بكەن, وەرن لە منەوە فێری خزمەت كردن بن و ئێمە تەنها بە خزمەتكردتى میللەتەكەمانەوە جوانین و بە پیشتوانى میللەتەو پشت ئەستوور دەبین. بەڵام من زۆر گومانم هەیە لەوەى ئەم پیاوە توانیبێتی سوود لە سیستمى بەرێوەبردن وەربگرێت لەو ووڵاتانەى لێى ژیاوە.ئەگینا هەر دەبووایە شتێكمان بەدی بكردبایێ كە رەنگدانەوەى ئەو هەموو ساڵە ببا كە تەشریفی لە ووڵاتى پێشكەوتوو ژیاوە!!. ئەم لە دەرەوەى كوردستان دەبنە مرۆڤێكى تر(دیموكراسی,نەرم,شەریف,دەست پاك, لە خزمەتى خەڵك..هتد) . بەڵام لە كوردستان مرۆڤى كورد بە لایانەوە زۆر كەم و هیچە. گەر وانیە, تەماشاى دزى و گەندڵی, قۆرخكردنى دەسەڵات بۆ خۆیان و خزم و كەسیان و داوێنپیسێكانیان بكەن, لە هەمووشی گرنگتر گوێ نەدان نەك بە داواكارى خەڵك بە ڵكو بە ئەندامانى خۆشیان, چونكە ووڵات بێ خاوەن و رەقیب ئۆخەى ئۆخەى هەركەس بۆ خۆى. ئەمانە لە هەر شوێنێكى ترى سەر ئەم ئەرزە بوونایە, دەمێك بوو خرابوونە زبڵدانى مێژۆوەوە.
بەرهەم ساڵح بە هیچ شێوەیەك جێگاى باوەڕ نىیە, هەرچی قسەى هەیە درۆو چەواشەكردنە. ئاورێك لە دەنگدانى دەستوورو هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق بدەینەوە هەموومان چاكمان لە بیرە كە ئەم جاسوسو نۆكەرە ئەپاڕایەوە لە خەڵكى بۆ ئەوەى بچن بۆ دەنگدان, بە بیانووى ئەوەى بە دەنگدان مافی كورد وەردەگرین, هەروەها دەیان وەعدى درۆ و چەواشەكارانەی دا بۆ جێ بە جێ كردنى خزمەتگوزارى و هەمووشی درۆ. هەموو ئامانجى لە گەڵ جەلال تاڵانى هەزارجار خائین, دەسكەوتى كورسی و دۆلار بوو.
هیوادارام یەكێك لەو رۆژنامە سەربەخۆ دلێرانە بتوانێ تەنها لە ماوەى پێنج ساڵی رابردوودا پیاچوونەوەیەك بۆ هەڵسوكەوتو لێدوانەكانى بەرهەم بكات و زیاتر رووی دزێوى ئەم دزو نۆكەرە بۆ گەلی كورد و كادرو ئەندامەكانى یەكێتى دەربخەن.
بەرهەم ساڵح تەنها شخێی خۆى دەوڵەمەند نەكردووە, بەڵكو براو دایك و ئامۆزاو پورزاو..هتد. هەرچی كەسوكارى خۆی هەیە وەكو دیپلۆمات دایمەزراندوون و ئەوەش كە ماوەتەوە تەندەرو تجارەتەكانى ئەم خائین و نۆكەرە بە ناویانەوەیە. هێندە خۆی دەوڵەمەند كردووە خۆشی باش نازانێ چەند سەد ملیۆن دۆلارى هەیە.
لە پەراوێزى ئەو كێشانەى لە ناو یەكێتی تەقییەوە, جەلال تاڵانى ئەمى كردە دەم راست چونكە خۆى ئەزانێ خەڵكی سنوورى یەكێتی بە تایبەتى و كوردستان بە گشتى پڕن لە جەلال و كەس باوەڕو متمانەى بە قسەكانى نەماوە, ئەم نۆكەرەى ناردۆتەوە بۆ سلێمانى وا پیشان دەدات كە پیاوێكی راستەو لە راگەیاندنەكاندا باسی كێشەكان ئەكات, هێندە ترسنۆكو بێ ئیرادەیە نەیتوانى راستێكان بڵێت و دەست بخاتە سەر برینەكان و بڵێت تاڵەبانى و بنەماڵەكەى قۆرخی دەسەڵاتیان كردووە ئێمەش وەكو مەكتەب سیاسی لێیان قبوڵ ناكەین. بەڵام ئەو قسانە تەنها پیاوى مەرد دەتوانێ بیكات نەك بەرهەمى ترسنۆك كە تەنها پیاوى كورسی و دۆلارە.
بەرهەم تازە ناتوانێ بە قسە دیماگۆگێكانى سەرنجى خەڵك بۆ خۆى رابكێشێ و وا پیشان بدات كە لەگەلأ دڵسۆزانى گەلی كوردە. دونیا گۆڕاوەو خەڵكى كوردستان و كادیرو ئەندامانى یەكێتى چەواشە ناكرێن بە قسەى رەنگاو رەنگ, بەرهەم خۆی كەسى نەماوە پۆستى دیپلۆماسی و مەنێەب و زەمالەو و پارەو عەرزى باتێ, ئەنجا دێ باسی نەمانى مەحسوبیەتمان بۆ ئەكات. پاش چی (بعد خراب بهسرە).
پێنج ساڵىى رابردوو باشترین بەڵگەن بۆ هیچ لە بارنەبوونى تۆ و هاوشێوەكانت, تۆیەك كە هاتوویتە سەر حازرى و هیچ دەورێكت نەبووە نە لە خەباتى شاخ و نە لە ئیشی دیپلۆماسی وەكو نوێنەرى ی.ن.ك نەتوانیوە هیچ ئیشێك بكەیت بۆ بەرژەوەندى گەلى كورد و یەكێتى. تەنانەت نەتوانیوە بەو شەهادەیەى كە لە انگلترا هێناوتە سوودت بۆمیللەتى كورد هەبێت. یەك رۆڵت هەبووە ئەویش جاسووسی بێگانەو نۆكەرى بۆ جەلالى ئاخرشەڕ. پاداشتەكەشی منێەب و دۆلار بۆ خۆت و براو خزمەكانت.
هەموو خەڵكى كوردستان و ئەندام و لایەنگرانى یەكێتى باش دەزانن گۆڕینی دەمووچاوە بڵحەكان بە دەمووچاوە قەبیحەكان یەكێتی و گەلی كورد رزگار ناكات. رزگاربوونى خەڵكى كوردستان و یەكێتی بە نەمانى دزو جەردەكانە, نەمانى ئەوانەى كە میللەت و كادرەكانى یەكێتى بە پارەو منێەب ئەگۆڕنەوە, نەمانى ئەوانەى كە مووچەى زیندانێ سیاسىیەكانیش دەدزن. (ومن الشرارە تندلع اللهیب)