بە پەلە.. سبەینێ هێزێكی دیكەى سەربازی رەوانەى سلێمانی دەكرێت
Wednesday, 20/04/2011, 12:00
ئەم ئێوارەیە سەرچاوەیەكی نەناسراو پێی راگەیاندم كە ئەم هەواڵە لەكوردستان پۆست بڵاو بكەمەوە بەوەی سبەینێ پێنج شەممە 21/4 فەوجی دوو لە لیواى دووی پیادە كە دەوامی فەرمیان لە تەكێیە لای چەمچەماڵ و زیاتر لە 300 دەبێت بە فەرمانی وەزارەتی پێشمەرگە لەپردێوە رەوانەى ناو پارێزگاى سلێمانی دەكرێت بەمەبەستی پارێزگاریكردن لەمەڵەبەندو لق و بارەگا حزبییەكان.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی یەكێتی و پارتی رێككەوتوون لەسەر ئەوەی بە هەر شێوەیەك دەبێت سنورى سلێمانی هاوشێوەی هەولێر لێ بكەن بۆیە رۆژانە هێز رەوانەى ئەو شارە دەكەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست