کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کارەسات

Tuesday, 11/12/2012, 12:00


سه‌رۆک کۆمارێکی شه‌یدای کورسی و ناوو پله‌و پایه..
قورس و گران له‌سه‌ر شان و بازووی میلله‌ت...
لای بێگانه‌ش بێ‌نرخ و سووک.
* * *
سه‌رۆک هه‌رێمێکی غیرەت جووڵاو ته‌نها بۆ سه‌رمایه..
دەست بڵاو بۆ به‌خشینه‌وەی ....
خاک و شه‌رەف و نامووسی میلله‌تی کورد ..لای داگیرکه‌ر..
لای میلله‌تیش...
دڵ پڕ له بوغز و ئیرەیی و ڕەزیل و دەستگیر و چرووک.
* * *
دوو سه‌رۆکی ئاوا ناپاک...
به هه‌ردووکیان به‌ر بوونه‌ته گێڕانی دوو ئاشی پارە...
دووکۆمپانیای بازرگانی گه‌ورە و گران.
زۆر بێ‌شه‌رمانه و زۆر بێ باک.
له‌ژێر ناوی حیزب و نه‌ته‌وەو میلله‌ت و خاکی پیرۆزی کوردستان.
* * *
له‌کاتێکدا میلله‌تێکی گه‌ورە و گرانی وەکو کورد...
له‌ هه‌ر چوارلا..
چاوی له‌دەستی ئه‌وان بوو.
به‌ڵکو ئه‌وان هه‌رێمه‌که‌یان بکه‌نه هه‌وێنی ووڵاتێک بۆ کورد !
به‌ڵام سه‌د حه‌یف..
کاری جاش و خۆفرۆش و چڵکاوخۆری وەکو ئه‌وان...
هه‌ر دزی و تاڵانکردن بوو..
نه‌وەک سه‌ربه‌رزی نیشتمان.
* * *
خۆزگه ئیتر...
هه‌رچی چه‌کدار و ئه‌ندامی ئه‌و دوو کۆمپانیا دزەیه..
خۆیان لێ پاک دەکردنه‌وەو دەبوونه پێشمه‌رگه‌ی میلله‌ت.
به‌سیه ئیتر..
که‌مێک عه‌قڵ و که‌مێک ئاوەز ..
تاکه‌ی له دنیای فراوان ...
وەرناگرن دوو دەرس ..دوو عیبرەت.
به‌سیه ئیتر...
ناوی پێشمه‌رگه‌ش پیس مه‌که‌ن.
ڕق و قین و په‌ڵه‌ی پیسیش مه‌هێننه سه‌ر ئه‌و ناوە.
کوا له‌سه‌ردەمی ئه‌مڕۆدا...
باوی چه‌کداری عه‌شرەت و حیزب و که‌سایه‌تی ماوە!
چاک بزانن...
هه‌موو سه‌رکردە‌که‌ڵه‌گا و پاڵه‌وانه‌کانی(!) ئێمه...
هه‌موو هه‌ر جاش...
هه‌موو هه‌ر میلله‌ت فرۆش بوون..
هه‌ر له (نێچیر)...
هه‌تا (کاوە).

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە