بامنیش شتێك لە بارەی راگرى كۆلێژى پەروەردەى بنیاتى زانكۆى سەلاحەددینەوە بنووسم
Saturday, 25/04/2009, 12:00
1489 بینراوە
زۆرجار لەم دونیا پڕ لە سەیرو سەمەرەیە بابەتى وا هەن، كە بەدەستى خۆت نییە مرۆڤ ناتوانێ لێ بێدەنگ بێت، بە ناچارى دەبێت ماوەیەك لە كاتى خۆت بگرێتو سەرى خۆتى پێوە بهێشێنێت، لەبەر ئەوەى دەمارت دەگرێتو ناچار دەبیت بەروویدا بتەقیتەوەو هەرچى داخى دڵى خۆت هەیە دایبرێژیت.
سەرتان نەهێشنم ئەوەى دەمەوێت ئەمرۆ لەسەرى بدوێمو باسى بكەم ئەو شتە ناشرینە، قێزەونە، سەركەچەڵەیى راگرى كۆلێژى پەروەردەى بنیاتى زانكۆى سەلاحەددین/ هەولێرە، كە ئەوە یەكەمین جار نییە لەبارەیەوە شت دەنووسرێت، بەڵام مەخابن نە ئەو شەرم لەخۆیى دەكات نە لە نووسینەكاندا توانراوە بە شێوەیەكى وا پێشان بدرێت، بەڵكو لە هەندێ كاتدا كارەكانىو هەڵسووكەوتەكانى تێكەڵاو بە خەباتى پڕ لە شانازى پارتى كراوەو بە نموونەى ناشرینى رێبازى پیرۆزى بارزانى لە قەڵەم دەدراوە؟! بەڵام حاشا رێبازى بارزانى نموونەى وا قێزەونى نەبووەو نابێ.
خوێنەرى بەرێز...
نامەوێت ئەوەى لەوەو پێش لە بارەیەوە نووسراوە دووبارەى بكەمەوە كە چۆن رەفتار لە تەك فەرمانبەرو مامۆستایانى كۆلێژەكەى دەكات، كە بێ گومان هەمووان پێ ئاشنان، ئەوەتە بەم دوایانە گەیشتە ئەوەى بە مامۆستایەكى ئافرەتى كۆلێژەكەى بڵێ بۆ ئەوەندە منداڵت دەبێ؟!. بەڵام دەمەوێت ئاماژە بۆ ئەوە بكەم كە ترسنۆكێكى وا بەختەى پشیلیەك شیرى نۆ ماڵان دەرێژێى، دەستە چەورەكەى خۆى بەوە دەسترێت، گوایە ئەوەى دەربارەى نووسراوە دوورە لە راستىو ناحەزەكانى نووسیویانە، لەبەر ئەوەى كەیفیان پێنایەت. ئەوەش وەكو ئەوەیە كەر لە كوێ كەوتبێو كوندە لە كوێ درابێت.
بۆیە دەڵێن كاكى ڕاگر تۆ خۆت هەێ تا نەیارت هەبێ؟!. بۆیە من پێم وایە ئەمانەى دەنووسنو رۆژانە لە دانیشتنەكانى ناو كۆلێژ باسى رەفتارەكانى تۆ دەكەن، دڵسۆزى دەسەڵاتو حیزبەكەى تۆن، بەبەڵگەى ئەوەى كە رۆژانەى تەقریر لەسەر تۆ بۆ ناوچەى زانكۆ ڕەوانە دەكەنو، لە كۆبوونەوەى حیزبى پارتەكەدا گلەیىو گازاندە لە تۆ دەكەن، بۆ زیاتر زانیارى لەو بارەیەشەوە دەتوانى لە بەرپرسى پارتەكەت لە كۆلێژەكەت(د....) بپرسى بزانى چى دەڵێن، یاخود دەتوانى لە جاسووسەكانت بپرسى، ئەوە لە لایەك، لە لایەكى دیكەوە دمەوێت ئەوەش بلێم تۆ دارێكى ئەوەندە بەرز نیت خەڵكى لێت بترسێو لە بەرامبەر كارەكانى تۆ هیچى بۆ نەكرێت، بەڵكو لەبەر ئەوەیە دەنگە دەنگت لەگەلأ ناكەن چونكە ئەوان لە قیژە قیژى ...و بێ حەیا دەترسن.
خوێنەرى بەرێز ...
درێژدارى لە نووسینەكەم ناكەم تەنیا دوو داواكاریم هەیە:
یەكەمیان لە ناوچەى زانكۆ بەرێز بۆ ئەوەى دەنگى بگەیەنیتە سەرەوەو ئەو كەسانەى كە پاڵشتى دانى ئەو كەسەیان كردووە بۆ ئەوەى هەرچى زووە پەشیمان ببنەوەو لە شوێنكە لاى دەن تا حەیامان پێوەى نەچووە.
دووەمین داواكاریم لە بنەماڵەى ئەو كەچەڵەیە كە بیگەرێنەوە ماڵەوە تا زیاتر نەخەلفاوەو حەیاو ئابرووى بنەماڵەكەتانى نەبردووە، چونكە زۆر جار هەیە لە بنەماڵەیەكدا بە تیاترۆیەك حەیاى هەمووان دەچێت، بەمەش بەپێى نەریتى جاران دەكوژرا، بەڵام بۆ بەختى ئەو تیاترۆیەى ئێوە بە گوێرەى یەكێك لە برگەكانى مافى ئافرەت تیاترۆییەكان كوشتیان لەسەر هەڵگیراوە، بۆیە بە ناچارى دەڵێین بیبەنەوە لە كۆڵ ئەو خەڵكەى بكەنەوە با ئاوو نووزەى ئەو خەڵكە بەستەزمانانە لە گەنجو لاوى بنەماڵەكەتان كار نەكات.
وێنەیەك بۆ
ناوچەى زانكۆى بەرێز.
بنەماڵەى عومەر حەسەن بەرێز.
راگرى كۆلێژى پەروەردەى بنیات
بەرپرسى حیزبى كۆلێژى پەروەردەى بنیات بەرێز
تەواوى مامۆستایانى كۆلێژى پەروەردەى بنیات بەرێز
تەواوى فەرمانبەرانى كۆلێژى پەروەردەى بنیات بەرێز