کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گۆڕان وخودکوژی

Tuesday, 06/04/2010, 12:00


به‌کاک نه‌وشیروان وگۆڕان ده‌ڵیم مه‌رجی ده‌نگدانی ئێمه‌ی خه‌ڵکی کورد بۆ ئه‌وه‌ نه‌بوو که‌ ئێوه‌ش له‌ ژووره‌ داخراوه‌کانه‌وه‌ وه‌ک قیزه‌ونه‌کانی تر بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ڕای جه‌ماوه‌ری خۆتان ده‌نگ بده‌ن بۆ سه‌رۆک کۆمارێکی وه‌ک تاڵه‌بانی که‌ چه‌ند ساڵی ڕابووردوو له‌ به‌غدا ته‌نها بار گرانی بووه‌ بۆ گه‌لی کورد له‌ گه‌ڵ هوشیار زێباریدا. له‌ کوردستانیشدا هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی به‌سه‌ر گۆڕان ولایه‌نگرانی گۆڕاندا هات بۆ که‌سمان شاراوه‌نی یه‌ که‌ به‌فیت وپلان وبڕیاری تاڵه‌بانی بوه‌و به‌س. ئه‌و به‌هانانه‌ی ئێوه‌ ده‌یهێننه‌وه‌ که‌ گوایه‌ ئێوه‌ ده‌نگ بده‌ن یان نه‌ده‌ن تاڵه‌بانی نابێته‌وه‌ به‌سه‌رۆک کۆمار ئه‌مه‌ به‌هانه‌یکی زۆر سووک وڕزیوو ته‌مبه‌ڵانه‌یه‌.
ئه‌گه‌ربه‌بیانووی نان بڕاوه‌کانیشه‌، ئه‌مه‌ش ڕاست نی یه‌. چونکه‌ تۆ له‌ ڕیگای 25 په‌رله‌منتاره‌که‌ی په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه‌ یاسایی وله‌ڕیگای 8 په‌رله‌منتاره‌که‌ی په‌رله‌مانی عیراقته‌وه‌ یاسای ده‌توانی ئه‌مه‌ بکه‌ی وزیاتر خه‌جاله‌تی ده‌سه‌ڵات بکه‌ی ومافه‌کان بۆ نان بڕاوه‌کان بگه‌رێنیته‌وه‌ نه‌ک له‌ ڕیگای سازشکاری خۆکوشنده‌وه‌ به‌خاتر کورسێ شڕه‌که‌ی تاڵه‌بانی، که‌ کورد هه‌ر له‌ زه‌مانی نوری سه‌عیده‌وه‌ تا ده‌گاته‌ ته‌ها محی الدین مه‌عروف وتاڵه‌بانی له‌م کورسیانه‌ی زۆربووه‌. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی که‌ کورسێ که‌ی تاڵه‌بانی ته‌نها ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یه‌ که‌ به‌مێهوانان ده‌ڵی به‌خێر بێن خواتان له‌گه‌ڵ به‌خیربێن خواتان له‌گه‌ڵ دووباره‌و سه‌د باره‌.
ڕاسته‌ 1800/2000 هه‌زار نان بڕاو هه‌یه‌. خۆکه‌ حه‌ساری یوئێن و سه‌دام له‌ سه‌ر کورد بوو ره‌وش له‌ ئێستا زۆر خه‌راپتربوو وبگره‌ 100دان هه‌زارکه‌س وبه‌ملیۆن کورد نان بڕاوبوون وخه‌ڵکی خۆی ده‌کوشت، چونکه‌ی نه‌یان ده‌ویست مناڵی خۆیان به‌برسێتی ببین.
من خۆم یه‌که‌م له‌ 7.32010 دا یه‌که‌م جاربوو بچم بۆ ده‌نگدان ،چونکه‌ ئیمان به‌عیراق بوونی کوردستان نه‌بوو وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ ده‌یانه‌وێ، به‌ڵام به‌خاتربه‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی گۆڕان وئه‌م قۆناغه‌نوێ یه‌ی کوردایه‌تی چووم. به‌ڵام جارێکی تر په‌نجه‌ی خۆم ده‌مڕم ئه‌گه‌ر ده‌نگ به‌گۆڕان بده‌م.لێره‌دا بۆ منیش وهه‌زارانی وه‌ک من ده‌رده‌که‌وێ که‌ ئێوه‌ گروپێکی کۆنه‌ جه‌لالی تۆراون، ئه‌وه‌تان پێ هه‌زم ناکرێت که‌ جه‌لال تاڵه‌بانی به‌خاتر ده‌سه‌ڵات وبه‌رژه‌وه‌ندی خۆی یه‌کێتێ که‌تانی ته‌سلیم به‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی کردووه‌ و ئێستاش مه‌یل تان هه‌رماوه‌.
ئه‌م بڕیاره‌تان بۆ سه‌رۆک کۆماربوونی دووباره‌ تاڵه‌بانی وادیاره‌ شیکاری سایکۆلۆجیتان بۆ نه‌کردووه‌.
من لێره‌وه‌ پێتان ده‌ڵیم که‌ گۆڕانه‌که‌تان به‌م بڕیاره‌ وه‌ک ڕووخان وهه‌ره‌س هێنانی سۆڤیه‌ت وئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵاتی به‌سه‌ردێ وبگره‌ زۆر به‌خێرایی و به‌ره‌و دۆڕان خلۆرده‌بنه‌وه‌. جه‌نابه‌که‌نی گرده‌گه‌ لێره‌دا نموونه‌یه‌کی زیندوتان به‌بیردێمه‌وه‌:
له‌ساڵانی هه‌شتاکاندا چووم بۆ یه‌کێک له‌ پایته‌خته‌کانی ووڵاتانی به‌ناو کۆمه‌نیست وسۆسیالیست،ڕۆژێکی یه‌ک شه‌مه‌بوو .پێم سه‌یربوو که‌ ئه‌م شاره‌ ملیۆنێ بۆ وا چۆله‌؟وگه‌ڕام به‌دوای هۆکاره‌که‌یدا، ووتیان وه‌ڵلا له‌ ته‌له‌فیزۆنی ده‌وڵه‌تی وخۆماڵی یه‌وه‌ زنجیره‌ فیلمی داڵاس ی ئه‌مریکی پیشان ده‌درێت که‌ پربوو له‌و شتانه‌ی که‌ کۆمه‌لگای ئه‌ ووڵاتانه‌ نه‌یان بوو وخه‌ونیان پێوه‌ده‌بینی وحه‌زیان لێ ده‌کرد. هه‌ربیه‌ش که‌ زوورف لی له‌باری په‌ره‌سترۆیکا ی گۆرباجۆف هاته‌ پێشه‌وه‌، هه‌رئه‌و ته‌ماشاکه‌رانه‌ی فیلمی ده‌ڵاس بوون هاتنه‌ سه‌ر جاده‌کان و سیسته‌مه‌که‌یان بۆ هاتاهه‌تایه‌ ڕوخاندو له‌ ڕۆمانیاش بگره‌ سه‌رۆکه‌که‌یان که‌ چاوچیسکۆ بوو گووله‌بارانیان کرد. پرسیار بۆ ئه‌مه‌ ڕوویدا ؟ وه‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی سیسته‌م وحیزبی کۆمه‌نیست کۆمیته‌ی مه‌رکه‌زی شیکاری سایکۆلۆجیان بۆخه‌ڵکه‌که‌ی خۆیان نه‌بوو موراعاتی شعوری خه‌ڵکی خۆیان نه‌کرد. که‌ گه‌ڕامه‌وه‌ بۆووڵاته‌که‌ی ئه‌وروپای سه‌رمایه‌دارییه‌ی که‌ لێ ی ده‌ژیام، به‌ چه‌په‌ کوردو عه‌ره‌ب وفارس وتورکه‌کانم ووت وبۆم گێڕانه‌وه‌ ووتم، ئه‌م بلۆکی شه‌رقێ ده‌ڕووخێن، که‌ چی به‌منیان دووت ئه‌تۆ به‌ڕاستی تێک چووی . شۆڤیه‌ت وپه‌یمانی وارشۆ سارۆخی ئه‌تۆمی 18 مه‌تریان هه‌یه‌ چۆن مه‌گه‌ر به‌گوونی تۆ بڕووخێ که‌ 18 سانتی مه‌تر درێژنیه‌، ئه‌مه‌ وه‌ک گاڵته‌ پێ کردن به‌من.
‌هه‌‌ڵبه‌ته‌ له‌هه‌مان ساڵدا چووم بۆ مۆسکۆش له‌وێ به‌زمێکی تربوو که‌ به‌ڕاستی لێره‌دا جێگای گێڕانه‌وه‌ی که‌مه‌ وبابه‌ته‌که‌ دووروودرێژ ده‌بێته‌وه‌. لێره‌دا هه‌رئه‌وه‌نده‌ به‌ کاک نه‌وشیروان وگرده‌که‌و شۆڕش حاجێ کان ده‌ڵیم که‌ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بڕیاره‌تان فریا خۆتان نه‌که‌ون ئه‌وا ئاساره‌که‌ی بۆ گۆڕان ودواڕۆژی گۆران له‌ ئاساری بۆمبی ئه‌تۆمێ که‌ی ناکاساکی وهیرۆشیما وهه‌رس هێنانی ئه‌وروپای ڕۆژهه‌لات که‌متر نابێت. بۆیه‌ دووباره‌ پێتان ده‌ڵیم ئه‌وکه‌سه‌ که‌سه‌ حه‌رفێکی به‌سه‌.
سۆرانی ناسر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە