کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ کوردستان پۆست وه‌ک ده‌زگایه‌ک خۆی راگه‌یه‌نێت

Thursday, 05/08/2010, 12:00




 
له‌ وڵاتی ئێمه‌دا وشه‌ی ڕه‌خنه‌ واتایه‌کی جیاوازی هه‌یه‌ له‌ چاو ئه‌و مانایه‌ی که‌ خودی ڕه‌خنه‌ خۆی هه‌ڵی گرتووه‌ ڕه‌خنه‌ به‌ واتای هه‌ڵسانگاندن و لێ وردبونه‌وه‌ و شیکیردنه‌وه‌ و دیاریکردنی لایه‌نی باش و خراپ یه‌ت جا چ له‌ ڕووی سیاسی و ئه‌ده‌بی و هونه‌ری هتد... ئێمه‌ له‌ وڵاتێکداین که‌ ئه‌وه‌ی هه‌ڵگری بیری ڕه‌خنه‌ بێت دووچاری کێشه‌ ئه‌بێته‌وه‌ بۆیه‌ ڕه‌خنه‌ بۆته‌ شتێکی بڤه‌ که‌س ناوێرێ شان با له‌ شانی به‌ڵام نه‌ک هه‌موو که‌سێک به‌ڵکو لێره‌وله‌وێ چه‌ندین که‌س چمکی ئاڵای ڕه‌خنه‌یان هه‌ڵگرتووه‌ و پێشڕه‌وی ئه‌که‌ن و بونه‌ته‌ پێشه‌وای ئه‌و ڕێبازه‌ ئێستا له‌ کوردستاندا چه‌ندین گۆڤار و ڕۆژنامه‌ و ماڵپه‌ڕی ئه‌لکترۆنی بوونیان هه‌یه‌ که‌ به‌ شێوه‌یه‌کی ئاشکرا ڕه‌خنه‌ ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات ئه‌که‌ن هه‌رچه‌نده‌ کێشه‌ و مه‌ترسیان بۆ دروست ئه‌بێ به‌ڵام چونکه‌ ڕێبازه‌که‌یان به‌ توندی گرتووه‌ کار ناکاته‌ سه‌ر نوسینه‌کانیان ئه‌گه‌ر سوور بزانن کۆتای مه‌رگ ئه‌بێ، کوردستان پۆست یه‌کێکه‌ له‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی که‌ ساڵانێکه‌ له‌ لوتکه‌ی ڕه‌خنه‌دایه‌ و خوێنه‌رێکی زۆری هه‌یه‌ جگه‌ له‌ هاوڵاتیان به‌لکو ده‌سه‌ڵاتدارانیش ڕۆژانه‌ سه‌ردانی ئه‌که‌ن و بۆی بزانن چیان له‌سه‌ر نوسراوه‌ ،هه‌ر چه‌نده‌ ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ و ته‌نانه‌ت نوسه‌ره‌کانیشی به‌ره‌و ڕووی مه‌رگ بونه‌ته‌وه‌ و چه‌ند جارێکیش ده‌سترێژی کراوه‌ته‌ سه‌ر نوسه‌ره‌کانی بگره‌ کورسدتان پۆست شه‌هیدیشی یاوه‌ له‌ پێناو ژیانی هاوڵاتیان و هه‌ڵماڵینی گه‌نده‌ڵیدا، من به‌ باشی ئه‌زانم که‌ کوردستان پۆست بکرێ به‌ ده‌زگایه‌ک و نوسینگه‌ی خۆی له‌ زۆربه‌ی شاره‌کان بکاته‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی فه‌رمی خۆی ڕاگه‌یه‌نێت تاکو وا له‌ ده‌سه‌ڵاتداران بکرێت به‌ ناچاری ڕه‌خنه‌ قبوڵ که‌ن و چی تر ڕه‌خنه‌ نه‌بێته‌ وشه‌یه‌کی بێزراو له‌ ناو هه‌رێمه‌که‌مان بوونی کوردستان پۆست وه‌ک ده‌زگایه‌ک ته‌نها به‌ کوردستان پۆست ناکرێت به‌ڵکو ده‌بێت نوسه‌ران و خوێنه‌ران و شوێنکه‌وتوانی ڕیبازی ره‌خنه‌ هاوکاری بکه‌ن و به‌ هه‌موومان پێشی بخه‌ین و ده‌ستی بگرین هیوادارم ئه‌م بیرۆکه‌یه‌ بگات به‌ پرۆژه‌ و هه‌وڵی جدی بۆ بدرێت و وه‌ ئارازوش ئه‌که‌م ڕاپرسیه‌ک بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ئه‌نجام بدرێت تا ڕای خوێنه‌رانیش ڕه‌هه‌ند وه‌رگیرێت.




 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە