کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


یه‌كێتی حیزبی سۆسیال ده‌مانچه...

Sunday, 15/09/2013, 12:00

1901 بینراوە




له‌هه موودنیادا ئه‌وحیزبانه‌ی كه‌خۆیان به‌حیزبی دیموكرات و پێشكه‌وتوو خوازئه‌زانن هه میشه‌ شۆرشی فكری به‌رپائه‌كه‌ن تاكارله‌سه‌رهۆشیاركردنه‌وه‌ی تاك و به‌رزركردنه‌وه‌ی ئاستی رۆشنبیری خه‌ڵك به‌كه‌ن تازیاتر درك به‌ ئه‌رك و مافه‌كانی خۆیان بكه‌ن وه كاتێكیش كه‌ ئه‌چێته‌ كێ به‌ركێی هه ڵبژاردنه‌وه‌ هه میشه‌ كار له‌سه‌ر پرۆژه‌ی گرنگ ئه‌كات كه‌ هه‌ موو بواره‌كانی پێشكه‌وتن و چاكسازی سیاسی و ئیداری و ئابووری و ته‌ندرووستی و كۆمه‌ڵایه‌تی وپه‌روه‌رده‌یی و ئه‌منی له‌خۆ بگرێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی من ئه‌ی یبینم و ئه‌ی بیستم حیزبه‌ سۆشیال دیموكراته‌كه‌ی لای خۆمان نه‌ك هیچ به‌رنامه‌یه‌كی گرنگی وای پێ نیه‌ كه كاریگه‌ری ئیجابی هه بێت له‌سه‌ر كۆی كایه‌ جیاوازه‌كانی ژیانی خه‌ڵك به‌ڵكو له‌رابردوودا خۆی ده‌ستێكی باڵای هه‌بوه‌ له‌دزین و به‌هه‌ده‌ردانی سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵكی و بێ دادی و ناعه‌داله‌تی و فه‌سادی ئیداری و سیاسی و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی به‌رپرسه‌كانی خۆیان و هه‌ژاركردنی ده‌یان وسه‌دان هه‌زار كه‌س و خێزانی ئه‌م هه‌رێمه‌ "وه‌ هه‌ر وه‌ها له‌رابردوودا زه‌مینه‌یه‌كی وای ره‌خساند كه‌ كوشتن و گرتن و رشتنی خوێنی هاوڵاتیانی ووڵاته‌كه‌ی كرده‌ مۆدێل و له‌پێناو مانه‌وه‌ی خۆی چه‌ندین كه‌سی كرده‌ قوربانی" ئێستاش له‌سه‌روبه‌ندی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆپه‌رله‌مانی كوردستان له‌باتی ئه‌وه‌ی بێت داوای لێبوردن له‌ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بكات و داوای لێ خۆشبوون بكات له‌خه‌ڵكی بۆئه‌وه‌ كاره‌ قێزه‌و ن و خراپانه‌ی كه‌ كردوویه‌تی هاتوه‌ پاره‌ و ده‌مانچه‌ ئه‌به‌خشێته‌وه‌ و هه ر سه‌رۆك عه‌شیره‌تێك و كه‌سێك ئه‌بینێ به‌پاره‌ی ئه‌م میلله‌ته‌ ده‌مانچه‌ی بۆئه‌كرێت و ئه‌یكاته‌دیاری بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن "سه‌مه‌ره‌یه‌ حیزبیكی وه‌ك یه‌كێتی خۆی به‌ سۆشیال دیموكرات بزانێت و گره‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌سپی تۆپیو بكات و ده‌مانچه‌ ببه‌خشێته‌وه‌ به‌سه‌رخه‌ڵكیدا تاپشتگیری لێ بكه‌ن و ده‌نگ به‌كاندیده‌كانی بده‌ن بۆئه‌وه‌ی ده‌رچوون مسۆگه‌ربكات..
ئه‌وكاره‌ی یه‌كێتی ئه‌یكات ئه‌گه‌ربه‌دیوێكیدا ته‌خشان و په‌خشان كردنی سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵكی بێت ئه‌وا به‌دیوه‌كه‌ی تریدا بۆئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ده‌رچوو ته‌قه‌ی خۆشی بۆبكه‌ن وئه‌گه‌ردۆراشم ته‌قه‌ له‌خه‌ڵكی بكه‌ن و خه‌ڵكی بكوژن. حیزبێك هه میشه‌ كاری له‌سه‌ر شێواندنی سایكۆلۆژیای خه‌ڵكی كردبێت و بێ ده‌ربه‌س و بێ منه‌ت بووبێت له‌ گیان و ژیانی میلله‌ته‌كه‌ی خۆی و له‌باتی پرۆژه‌و به‌رنامه‌ی باش و خزمه‌تگوزار بۆمیلله‌ته‌كه‌ی كاری گه‌شتبێته‌ سه‌ردابه‌شكردنی ماكسی وته‌به‌قه‌ هێلكه‌و ده‌مانچه‌ و پاره‌ ئیتر خۆری سیاسی ئاوائه‌بێت و مێژووش به‌شه‌رمه‌وه‌ رابردووی ئه‌نوسێته‌وه‌ "چونكه‌ ئێستا خاوه‌نی میلله‌تێكی هوشیارو چاوكراوه‌ین ئه‌سته‌مه‌ ئه‌م جۆره‌ به‌خششانه‌ ئیراده‌و مه‌بده‌ئی ئه‌و خه‌ڵكه‌ له‌ق بكات و وویژدانیان هه‌رزان فرۆش بكه‌ن تاده‌نگ بده‌ن به‌ یه‌كێتی "ئه‌وه‌ی بۆمن گرنگ نیه‌ رابردووی خراپی ئه‌و حیزبه‌یه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆمن گرنگه‌ داهاتووی كورو كچ و منداڵ و ژن و پیاوی ئه‌م میلله‌ته‌یه‌ كه‌نابێت له‌ناوببرێت و ره‌شبكرێت" چونكه‌ ئیتر كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌ خه‌ڵك به‌ده‌ستی خۆی چاره‌نووسی خۆی دیاری بكات و ژیانی خۆی هه‌ڵبژێرێت نه‌ك بۆی هه‌ڵبژێرن..






چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)