کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


شاجوانى سەماكەرمان

Sunday, 01/07/2012, 12:00


باسى هەڵبژاردنى شاجوانى كوردسانیان بۆ كردم، وتم پێدەچێت بچن و دێ بەدێ و شاخ بەشاخ و بن بەرد بە بن بەردى قەندیل بگەڕێن و جوانترین كچى كورد زمان و كورد نەتەوە و هەڵوێست كوردانە بدۆزنەوە و تاجى شاجوانیى ئەخلاقیى كوردانى لەسەر نێن.
وتم پێدەچێت بچن و سەرجەم ماڵە هەژار و ماڵە كوردەكانى وڵات بەسەر بكەنەوە، یان لانى كەم لە سەرجەم شار و شارۆچكەكاندا نووسینگەیەك دابنێن "كچینە وەرن خۆتان هەڵبژێرن بۆ شاجوانیى ئەخلاق دواتر ڕووخسار"، یان هەر رێگەیەكى گونجاوى دیكە.
نەمزانى دەچن و چەند كچێكى بە حساب كوردى لە دەرەوە ژیاوى نامۆ بە كلتور و نەریتى میللەتم بۆ دێنن و دەڵێن ئەمە شاجوانى كوردستانە، من قسەم لەسەر ئەوە نییە ئایا شاجوانە یان نا؟ چونكە پێوەرەكانى هەڵبژاردنى شاجوانێتى ڕووخسارییش بۆخۆى یەك دونیا نیشانەى پرسیارى لەسەرە، بەڵام من لە چۆنێتى ئەنجامدانى پرۆسەكە و دیاریكردنى ئەو بەناو شاجوانە دەكۆڵمەوە و قسەم لەسەر ئەو هەڵە مێژوویی و هەلە لەدەستچووەیە.
ئێستا كچێك شاجوانى كوردانە كە ساڵانێك لە وڵاتى نەرویج ژیاوە كە بەیەكێك لە هه‌ره‌ وڵاتە ئەوروپییەكان دادەنرێت، لە وڵاتێك ژیاوە كە بە گۆشەى 360 جیایە لە وڵاتەكەى خۆمان، لە وڵاتێك ژیاوە تاكە نەریت و ئەخلاقێكى هاوشێوەى وڵاتەكەمان نییە، ئەو كە لەم وڵاتە نەژیابێ و هەواى كوردستانى هەڵ نەمژیبێ بۆچى دەبێ ببێتە شاجوانى ئەم وڵاتە؟ هەزارەها كچى زۆر لەو جوانتریش بۆخۆیان سەیرى بكەن؟.
ئەوەى كە من زۆر لەگەڵى كێشەم هەیە پیشەى ئەم (دادە)یەیە، كە سەماكردنە، بەراستى نەمزانیبوو سەماكەریش دەبێتە شاجوانى کوردان.
من وەك كوردێك، وەك گەنجێكى ڕازى نییم شاجوانى وڵاتم ته‌نها سەماكەرێك بێت، پێم وابێت داواكەم ڕوونە!.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە