کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەی هەڵەبجەی شاری شەهید

Monday, 18/03/2013, 12:00






ئەی هەڵەبجەی
شاری شەهید
ئەی هەڵەبجەی
شاری بێ دەنگ
شاری
ڕەنگ دانەوەی
ژەهر و
هۆکاری مەرگ

هێشتا خوێنت
ڕەنگی یادە
هێشتا ژینت
برینی ژەهری
سامناکە

ناوت
کۆسپی ژەهرو
کێسێکی نادیارە

کەسەکانت
هەموو ڕۆژێک
سەد جار دەمرێ
ژیان و مەرگ
رەگی هەناسەی
گرتووە

لە هەر شوێنێک
بۆنی سێو بێ
بۆنی ژەهرو
ڕەگ مردنە

ئەی زەبوونی
سێوی شەکر
بۆچی ناوت
زەردەخەنەی
لێو منداڵان
ئەتۆرێنێ ؟
خۆشەویستی
لەسەر بێشکە
ئەفڕێنی

دەریای شەهید
قەبرەکانی
کێلی سپی و
سەکۆی لاکێشیەی
وردە
بەئەدازە
رێز کراوە

كێ لە ئازارتان
تێ دەگات
ئەمە تەنها
کۆسپێکە
لەسەر ڕازی
شاری شەهید
ووشەکانی
بۆ خاک ئەدوێ

وەک چۆلەکەی
فڕیی و لە داو
لە هەلێکی نایەکسانە
هەڵئەفڕێ و
خاکی بێ رۆژ
بە جێ دێڵێ

ئەی نازانی
لەهەندەران
بۆنی سێوە
جەرگ دەبڕێ
بۆنی سێوە
دەستی
شێر پەنجە
دەگرێ
ئەوەی هەڵهات
بۆهەندەران
لە ترسی سێو
خۆی شاردەوە
بەڵام
سێوی
شێر پەنجە
ماڵی زامی
دۆزییەوە

ئەی وڵاتی
شەهید
زیاتر
زیاتر
لە پێنج هەژار

مەرگ
لە قۆڵپەی
گریانەوە
دائەبەزێ و
ئەڕوێتەوە

چاو فرمێسکی
جێی ژوانە
یادەکانت
تەرمی ژینی
ڕاپەڕینە

لە لای دەستەی
بەختەوەران
چی یادێکە ؟
زامت سەختە
تەنها زامت
گوێی لە ناخی
ئازارتە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە