کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕاپۆرته‌که‌ی بێکه‌ر- هامیلتۆن نه‌خشه‌ ڕێگای ئه‌مه‌ریکایه‌ بۆ عیراق

Monday, 12/04/2010, 12:00


٦٠- پێویسته‌ وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریکا سه‌رپه‌رشتی سه‌رله‌نوێ دامه‌زراندنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌کانی داد و ناوخۆی عێراق بکات.
٦١- پێویسته‌ ئه‌مه‌ریکا شان به‌ شانی عێراق پاره‌ ته‌رخان بکات و پێکه‌وه‌ به‌رنامه‌ی پوخت دابنێن بۆ دامه‌زراندنه‌وه‌ی دادگاکانی عێراق و ڕاهێنان و کردنه‌وه‌ی خۆلی گه‌شه‌پێدانی تواناکان بۆ دادوه‌رانی عێراقی، هه‌روه‌ها دامه‌زراندنی هه‌ندێ ده‌زگا بۆ دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی له‌ عێراق. باشتره‌ ئه‌م کارانه‌ش هه‌موی به‌ سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریکی بکرێت.
٦٢- پێویسته‌ له‌ سه‌ر حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا کۆشش بکات بۆ ئه‌وه‌ی حکومه‌تی عێراق و لایه‌نه‌کانی تر هانبدات
یاسای نه‌وت و گاز واژۆ بکرێت، به‌ مه‌رجێ ماف و ئه‌رکی حکومه‌تی مه‌رکه‌زی و حکوماته‌ لۆکاڵییه‌کان به‌ ڕوونی تیا ده‌ستنیشان بکرێت.
٦٣- پێویسته‌ ئه‌مه‌ریکا له‌ ڕیگه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و کۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه‌وه‌ هانی سه‌رمایه‌گوزاری بدات له‌ که‌رتی نه‌وتی عێراقدا.
٦٤- پێویسته‌ ڕاده‌ی یارمه‌تی ئابوری ئه‌مه‌ریکا بۆ عێراق بگاته‌ ٥ ملیار دۆلار له‌ ساڵێکدا.
٦٥- پێویسته‌ له‌ سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ته‌نها به‌ پاره‌ کۆمه‌ک به‌ عێراق نه‌کات، به‌ڵکو هانی کۆمپانیاکانیان بده‌ن که‌ هه‌م سه‌رمایه‌گوزاری له‌ عێراق بکه‌ن و هه‌میش به‌شداری له‌ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی عێراقدا بکه‌ن.
٦٦- پێویسته‌ له‌ سه‌ر ئه‌مه‌ریکا کۆمه‌ک و یارمه‌تی ئاواره‌کانی عێراق بدات و پاره‌ی ته‌واو دابین بکرێت بۆ
کاربه‌ده‌ستانی یوئێن و ئه‌وانه‌ی سه‌روبه‌ری کێشه‌کانی ئاواره‌ عیراقییه‌کان ده‌که‌ن چ له‌ ناوه‌وه‌ یان له‌ ده‌ره‌وه‌ی
عیراق.
٦٧- پێویسته‌ سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا یه‌کێک له‌ ڕاوێژکاره‌کانی ناوزه‌د بکات بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی عێراق.
٦٨- پێویسته‌ ئه‌ ڕاوێژکاره‌ ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی بدرێتێ بۆ سه‌رفکردن و ته‌رخانکردنی بودجه‌ بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی عێراق.
٦٩- پێویسته‌ سه‌ر له‌ نوێ پشکێنه‌ری گشتی (المفتش العام) ده‌ستنیشان بکرێته‌وه‌ بۆ ئه‌و ماوانه‌ی که‌ پرۆژه‌کانی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی عێراق ده‌که‌وێته‌ بواری جێبه‌جێکردنه‌وه‌.
٧٠- پێویسته‌ به‌رنامه‌یه‌کی پوخت و هاوسه‌نگ بدۆزرێته‌وه‌ بۆ هه‌ماهه‌نگی له‌ نێوان هه‌مو ئه‌و ئاژانسانه‌ی
(الوکالات) که‌ سه‌روبه‌ری کاره‌کانی عێراق ده‌کان له‌ هه‌مو بواره‌کاندا.
٧١- پێویسته‌ هه‌ماهه‌نگییه‌ک هه‌بێت بۆ چونیه‌تی په‌یداکردن و سه‌رفکردنی ئه‌و پارانه‌ی که‌ له‌ لایه‌ن ئه‌مه‌ریکا یان کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌ تایبه‌ت الدول المانحە- دابین ده‌کرێ له‌ گه‌ڵ پارتنه‌ره‌کانیان له‌ عێراق.
٧٢- پێویسته‌ سه‌رۆک له‌ کاتی ئاماده‌کردنی بودجه‌ی گشتی ساڵانه‌،وه‌ک خاڵێکی جودا بودجه‌ی شه‌ری عێراق و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی تیا ده‌ستنیشان بکات.
٧٣- پێویسته‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌ نێوان وه‌زاره‌ته‌کانی ده‌ره‌وه‌ و به‌رگری ئه‌مه‌ریکا و ئاژانسی هه‌واڵگری CIA، به‌رنامه‌ی ڕاهێنان له‌ ڕووی زمان و کولتوره‌وه‌ بۆ ئه‌و ئه‌فسه‌ر و سه‌رباز و کارمه‌ندانه‌ی که‌ له‌ عێراق کار ده‌که‌ن
دابین بکرێت.
٧٤- ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ئه‌و ئه‌فسه‌ر و سه‌رباز و کارمه‌ندانه‌ی که‌ به‌ خۆبه‌خش (به‌ڕه‌زامندی خۆیان) له‌ عیراق کار ئه‌که‌ن که‌م بووه‌، ئه‌وا پێویسته‌ له‌ ڕیگه‌ی ئاژانسه‌کانی تره‌وه‌ به‌ ته‌ماح خستنه‌به‌ر ئه‌و پۆست و بۆشایانه‌ پڕ بکرێنه‌وه‌.
٧٥- له‌ مه‌دای دووردا، پێویسته‌ ئاژانسه‌کانی ئه‌مه‌ریکا پلانی درێژخایانیان هه‌بێت بۆ کاره‌کانیان له‌ عێراق و ئه‌فغانستان.
٧٦- پێویسته‌ له‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا، کارمه‌نده‌کانی وا ڕابهێنێ که‌ جگه‌ له‌ ناو بینایه‌ی سه‌فاره‌تی ئه‌مه‌ریکا ئاماده‌ییان تیا بێت که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌، له‌ ناو ده‌زگاکانی عێراق و له‌ گه‌ڵ عیراقییه‌کان کار بکه‌ن.
٧٧- پێویسته‌ له‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا و ئاژانسی هه‌واڵگری CIA پاره‌ ته‌رخان بکه‌ن، ڕایه‌ڵه‌ی پێویست دروست بکه‌ن بۆ مه‌زه‌نده‌کردن و شیکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ و کاره‌ تیرۆریستانه‌ی که‌ ئێستا یان له‌ داهاتودا ڕو ئه‌ده‌ن و پلانی چونیه‌تی مامه‌ڵه‌ کردن و ڕوبه‌ڕونه‌وه‌ و په‌کخستنیان دابڕێژن.
٧٨- پێویسته‌ له‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا و ئاژانسی هه‌واڵگری CIA، زانیاری وورد له‌ سه‌ر هه‌مو ئه‌و کرده‌وه‌ و تونده‌تیژییانه‌ی که‌ له‌ عێراق ڕو ئه‌ده‌ن کۆ بکه‌نه‌وه‌، شێکردنه‌وه‌ی ووردی له‌ سه‌ر ئه‌رزی واقیع- شوێنی ڕوداوه‌که‌- بۆ بکه‌ن.
٧٩- پیویسته‌ له‌ سه‌ر CIA کارمه‌ندی زۆر به‌ توانا و کارا و به‌ ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ ناو عێراق دابین بکات، سینته‌ری دژه‌ تیرۆر دابمه‌زرێنێ بۆ فه‌راهه‌مکردنی که‌شێکی له‌بار بۆ دژایه‌تی کردنی تیرۆر.
ئه‌و که‌سایه‌تییانه‌ی که‌ گرۆپه‌که‌ی بێکه‌ر هامیلتون چاوپێکه‌وتنیان له‌ گه‌ڵ کردوون
بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌م دیراسه‌یه‌، گرۆپه‌که‌ی بێکه‌ر- هامیلتۆن ڕاوێژکردن و چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌کی زۆری لێپرسراوانی کۆن و تازه‌ی ئه‌مه‌ریکادا کردووه‌، هه‌روه‌ها له‌ گه‌ڵ کۆمه‌ڵێ سه‌فیری عه‌ره‌ب و بێگانه‌، جگه‌ له‌ ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ شاره‌زایان و لێکۆڵه‌ر و ڕۆژنامه‌نوس، به‌شێک له‌وانه‌ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه‌:
سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی ئیتالی ڕۆمانۆ برودی
وه‌زیری ده‌روه‌ی سوریا وه‌لید الموعه‌للم
سه‌فیری سوریا له‌ واشینتۆن عیماد موسته‌فا
جێگری وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل یفراییم سنییه‌
نوێنه‌ری ئێران له‌ UN جه‌واد زه‌ریفی
سه‌فیری سعودی له‌ واشینتۆن ئه‌میر تورکی الفه‌یسه‌ڵ
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات شێخ عبدوللا بین زائید
سه‌فیری مـیسـر له‌ واشینتۆن نه‌بیل فه‌همی
سه‌فیری ئوردون له‌ واشینتون که‌ریم قه‌عوار
سه‌فیری قه‌ته‌ر له‌ واشینتوان ناسر بین حه‌مه‌د ئال خه‌لیفه‌
نوێنه‌ری کۆمکاری عه‌ره‌بی له‌ عێراق موختار لیمانی
نوێنه‌ری تایبه‌تی UN له‌ عێراق ئه‌شره‌ف قـازی
سه‌فیری تورکیا له‌ واشینتون نـابی سه‌نسۆی
کۆمه‌لێک له‌ کۆنه‌ لێپرسراوان
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکای پێشوو بیل کلینتۆن
جێگری پێشووی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا واڵته‌ر مۆندێل
وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا مادلین ئۆلبرایت
وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا وارین کریستۆفه‌ر
وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هینری کێسێنجه‌ر
وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا کۆڵن پاوڵ
وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جۆرج شولتز
نوێنه‌ری پێشووی ئه‌مه‌ریکا له‌ UN ریتچارد هۆڵبرووک
ڕاوێژکاری پێشووی ئه‌منی قه‌ومی ئه‌مه‌ریکا زبیغنیۆ بیرجنیسکی
ڕاوێژکاری پێشووی ئه‌منی قه‌ومی ئه‌مه‌ریکا ئه‌نتۆنی لایک
ڕاوێژکاری پێشووی ئه‌منی قه‌ومی ئه‌مه‌ریکا برنت سکۆکرۆفت
ف. پێشووی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریکا ئه‌نتۆنی زیینی
ج. وه‌زیری پێشووی ئه‌مه‌ریکا بۆ کاری سیاسی دۆگلاس فایپ
کۆمه‌ڵێک له‌ گروپی پسپۆر
ج. سه‌رۆکی په‌یمانگای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست داڤید مــاک
به‌ڕێوبه‌ری سێنته‌ری ئیسلام و دیموکراسی له‌
په‌یمانگای هودسۆن هیلال فرادکین
لێکـۆڵـه‌ر له‌ دامه‌زره‌وه‌ی برۆکـینز شـبلی ته‌لحـه‌می
به‌ڕیوبه‌ری پرۆگرامی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌
سێنته‌ری دیراساتی ستراتیجی ه‌ ده‌وڵه‌تی جـۆن ئه‌لته‌رمان
لێکـۆڵه‌ر له‌ کۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ سـتیڤن کـۆک
به‌ڕیوبه‌ری سێنته‌ری سیاسه‌تی به‌رگری و
ئاسیشی ده‌وڵه‌تی له‌ دامه‌زراوه‌ی ڕانــد جێمس دۆبینز
کۆمه‌ڵێک له‌ شاره‌زا و ڕۆژنامانوس
ڕۆژنامه‌نوس له‌ نیۆیۆرک تایمز تۆماس فریدمان
به‌ڕیوبه‌ری بیرۆی ده‌سپێشکه‌رییه‌ ستراتیجییه‌-
کان و شیکردنه‌وه‌ ریـچارد هـێل
به‌ڕیوبه‌ری سێنته‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌
په‌یمانگای برۆکـێنز مارتین ئێندیک
لێکـۆله‌ر له‌په‌یمانگای ئه‌میریکان ئینته‌رپرایز' فریدریخ کاغان
ڕۆژنامه‌نوس له‌ گۆڤاری ویکلی ستانده‌رد ولیام کریستۆل
جێگری به‌ڕیوبه‌ری سێنته‌ری دیراساتی
سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ له‌ په‌یمانگای برۆکینز کارلۆس باسکوال
سه‌رۆکی په‌یمانگای بـرۆکینز ستروب تالبۆت
مامۆستا له‌ پرۆگرامی دیراساتی ئه‌منی له‌
زانکـۆی جۆرج تاون بروس هۆفمـان
مامۆستای دیراساتی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ له‌
زانکـۆی ناسیۆنال دیفـێنس جـۆن زیـگله‌ر
سه‌رۆکی لیژنه‌ی به‌ڕێبه‌رایه‌تی ڕێکخراوی
نێوده‌وڵه‌تی ژنان له‌ پێناوی ژنان زینه‌ب ێلێنی
جیگری سه‌رۆکی چالاکییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌
ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی ره‌بیع گه‌ربیە
هه‌ڵوێستی لایه‌نه‌کان
١- ئیسرائیل
زۆر به‌ توندی دژی ئه‌و ڕاپۆرته‌ وه‌ستایه‌وه‌، بگره‌ ڕۆژنامه‌کانی ئیسرائیل جێمس بێکه‌ریان به‌وه‌ تاوانبار کرد که‌ کۆمه‌ڵێ پاره‌ی خواردوه‌ له‌ و کاته‌ی که‌ ئابڵۆقه‌ی ئابوری له‌ سه‌ر عێراق له‌ ئارادا بوو، جگه‌ له‌وه‌ی له‌ ڕێگه‌ی
ئه‌و مکتب محاماە ه‌ی که‌ هه‌یبو وه‌ک وه‌کیلێک بۆ حکومه‌تی عێراق کاری کردووه‌ و سه‌رو به‌ری شكاته‌کانی عێراقی کردووه‌ که‌ دژ به‌ دام و ده‌زگا وکۆمپانیا ئه‌مه‌ریکییه‌کان و دام و ده‌زگاکانی UN به‌رزکرابوه‌وه‌، حکومه‌تی ئیسرائیل به‌ ڕه‌سمی پابه‌ند نـه‌بونی خۆی به‌و ڕاپۆرته‌وه‌ ئاشکراکرد. ئێستاشی له‌ گه‌ڵدا بێت ئیسرائیل نه‌ ژێر باری ئه‌و دیراسه‌یه‌ی بێکه‌ر- هامیلتۆن.
٢- عه‌ره‌به‌کان
أ- ده‌وڵه‌ته‌ عه‌ره‌بییه‌ میانڕه‌وه‌کان
ئه‌مان پێیان وایه‌ که‌ ئه‌و ڕاپۆرته‌ هه‌ڵسه‌نگاندنێکی هاوسه‌نگ و واقیعییه‌، چۆنکه‌ پاراستنی یه‌کێتی خاکی عێراقی ڕه‌چاوکردووه‌ و له‌ ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ده‌بێته‌ هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی عێراق بۆ باوه‌شێ ئوممه‌ی عه‌ره‌بی، جگه‌ له‌ هه‌وڵدان بۆ هێنانه‌دی ئاشتی له‌ نێوان ئیسرائیل و عه‌ره‌ب که‌ ئه‌مه‌ریکا پابه‌ندی بووه‌.
ب- تۆندڕه‌وه‌کانی عه‌ره‌ب
ئه‌مان پێیان وایه‌ که‌ ئه‌و ڕاپۆرته‌ ده‌لیلی شکستهێنانی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مه‌ریکایه‌ له‌ عێراق و ناوچه‌که‌، ئه‌مه‌ش له‌ ئه‌نجامی ئه‌و گورزه‌ جه‌رگبڕانه‌ی که‌ هێزه‌کانی به‌رهه‌ڵستاکری عێراقی ئیسلامی له‌ ئه‌مه‌ریکایان وه‌شاند. هه‌ر بۆیه‌ش ناچار کرا چاو به‌ سیاسه‌ته‌کانیا بخشێنێته‌وه‌.
٣- ووڵاتانی ئه‌وروپا
ئه‌مان پێیان وایه‌ ئه‌و تـێزه‌ی دۆنالد ڕامسفێلد (وه‌زیری پێشوی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا) که‌ باسی ئه‌ورپای پـیر (مه‌به‌ستی فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا بوو) و ئه‌وروپای تـازه‌ (مه‌به‌ست چیک، پۆڵۆنیا و ووڵاتانی رزگار بوو له‌ سیسته‌می کۆمۆنیستی)، ده‌کرد شکستی هێنا و له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵه‌کانی ئیداره‌که‌ی جورج بۆش

٤- سوریا
سوریا له‌ سه‌رتاوه‌ پێی خۆش بوو که‌ ئه‌مه‌ریکا له‌ ئه‌نجامی شکسته‌کانی ،خه‌ریکه‌ سیاسه‌تێکی تر ئه‌گرێته‌ به‌ر، حیساب بۆ ڕۆلی سوریا ئه‌کرێت و ئه‌مه‌ریکا ناچاره‌ به‌ کشانه‌وه‌ له‌ عیراق. به‌ڵام زۆر به‌ ئاشکرا پۆزی لێنه‌ئه‌ دا، چونکه‌ زۆربه‌ی تیرۆریسته‌کانی عێراق له‌ خاکی سوریاوه‌ دزه‌یان بۆ ناو عێراق ئه‌کرد. پاش فشار خستنه‌ سه‌ر سوریا بۆ کێشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له‌ لوبنان (ئه‌مه‌ خاڵێکه‌ له‌ ڕاپۆرته‌که‌ی بێکه‌ر- هامیلتۆن) بۆی ده‌رکه‌وت که‌ ئه‌و پلانه‌ له‌ قازانجی سوریا نییه‌،جگه‌ له‌ دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌که‌ی ڕه‌فیق حه‌ریری که‌ وه‌ک چه‌قۆیه‌ک له‌ سه‌ر ملی سوریا دانراوه‌، پاش ئه‌وه‌ی که‌ له‌ لێکۆلینه‌وه‌کان ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ ئه‌و پاسه‌ ڕه‌نگ سپییه‌ که‌ ته‌قێنراوه‌ته‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامدا ڕه‌فیق حه‌ریری کوژرا، ئه‌و پاسه‌ له‌ مالیزیاوه‌ هێنراوه‌ته‌ سوریا له‌وێشه‌وه‌ موخابه‌راتی سوری به‌ قاچاغ ئاودیوی لوبنان کردوه‌.
٥- ئێران
تێکشکانی تـالیبان له‌ ئه‌فغانستان و ڕۆخانی رژێمی سه‌ددام له‌ عێراق له‌ لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه‌ له‌ قازانجی ئێراندا یه‌، به‌ڵام بوونی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ چوارده‌وری ئێران (له‌ که‌نداو، عێراق، تورکیا، ئه‌فغانستان) به‌لای ئێرانه‌وه‌ به‌ مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌ی ده‌زانێ له‌ سه‌ر ئه‌منی قه‌ومی خۆی. بۆیه‌ هه‌ر له‌ سه‌رتاوه‌ ڕۆلی نیگه‌تیڤی بینیووه‌، هه‌میشه‌ له‌ پیلانگێڕیدایه‌ دژ به‌ ‌هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، بۆیه‌ ئێران به‌ گۆمانه‌وه‌ ته‌ماشای ئه‌و ڕاپۆرته‌ی
کرد، ئه‌مه‌ریکاش له‌ ڕێگه‌ی به‌کار هێنانی فشار بۆ په‌کخستنی به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌که‌ی ئێران هه‌ر به‌رده‌وامه‌.
ئێران له‌ لایه‌که‌وه‌ پێی خۆشه‌ ئه‌مه‌ریکا عیراق جێبهێڵی، به‌ڵام له‌ لایه‌کی تریشه‌وه‌ باش ده‌زانی که‌ به‌شێک له‌و هێزانه‌ی ئه‌مریکا که‌ له‌ عیراق پاشه‌کشێ ده‌که‌ن، سه‌ر له‌نوێ له‌ ووڵاتانی که‌نداوی عه‌ره‌ب جێگیر ده‌کرێته‌وه‌. له‌و حاله‌ته‌ش ئه‌مه‌ریکا زیاتر ده‌ستی واڵا ده‌بێت بۆ لێدانی ئێران، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ عیراق بمێنێته‌وه‌ ئه‌وه‌ ئێران ده‌توانی زیاتر گورزیان لێ بدات له‌ ڕیگه‌ی ئه‌و گرۆپه‌ عێراقییانه‌ی که‌ له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ پشتگیری ده‌کرێت.
٦- تورکیا
تورکیا هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ له‌ گه‌ڵ لێدانی عێراق نه‌بو، به‌ڵام که‌ ڕوویدا ئه‌و به‌ خه‌می ئه‌وه‌وه‌ بوو که‌ عیراق پارچه‌ پارچه‌ نه‌کرێت و قه‌واره‌ کوردیه‌که‌ی باکوری عێراق که‌ پێشتر وه‌کو ناوچه‌ی ئارام ناوزه‌د ده‌کرا، نه‌بێته‌
ده‌وڵه‌تۆکه‌یکی سه‌ربه‌خۆ و له‌ ڕووی ده‌وڵه‌تییه‌وه‌ ئیعترافی پێبکرێ. له‌ کاتیکدا له‌ ساڵی ١٩٧٥وه‌ تورکیا به‌ زه‌بری هێز به‌شه‌ تورکییه‌که‌ی قوبرسی دابڕی به‌ڵام تاوه‌کو ئێستاش غه‌یری تورکیا خۆی نه‌بێت، که‌س ئیعترافی به‌و قه‌واره‌یه‌ نه‌کردووه‌.
به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌که‌ی بێکه‌ر- هامیلتون، تورکیا خۆشحالێ خۆی ده‌ربڕی له‌ به‌ر ئه‌م هۆیانه‌
- له‌ ڕاپۆرته‌که‌ تاکیید له‌ سه‌ر یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراق ده‌کاته‌وه‌.-
- له‌ خاڵی ژماره‌ ٣٠ به‌ ئاشکرا گرۆپه‌که‌ی بێکه‌ر- هامیلتون داوای دواخستنی ڕاپرسییه‌که‌ی که‌رکوک ده‌کات که‌ قه‌رار بوو له‌ کۆتایی ساڵی ٢٠٠٧ ئه‌نجامبدرێ.
- له‌ ڕاپۆرته‌که‌ پێشنیاری دروستکردنی گروپی ده‌وڵه‌تی بۆ پشتگیری له‌ عێراق (المجموعە الدولیە لدعم العراق)، له‌و گرۆپه‌شدا رۆڵی تورکیا ده‌وڵه‌تانی دراوسێی عێراق به‌ ئاشکرا دیاره‌.
- له‌ ڕاپۆرته‌که‌ باسی هاندانی کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌له‌تی کراوه‌ بۆ به‌شداری له‌ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی عێراق له‌ وانه‌ش هه‌ڵبه‌ته‌ کۆمپانیا تورکییه‌کان بێ به‌ش نابن.
- هاندانی سوننه‌ی عێراق بۆ به‌شداری له‌ پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی نیشتمانی عێراق و به‌شداری له‌ حوکم،ئه‌مه‌ش به‌ قازانجی تورکیایه‌، چونکه‌ ته‌نها حوکمی عیراق به‌ ده‌ست شێعه‌وه‌ نابێت که‌ لایه‌نگری ئێرانن.
٧- سه‌رکردایه‌تی کورد
پاش بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ هه‌م سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان هه‌میش په‌رله‌مانی کوردستان ئه‌و ڕاپورته‌یان به‌ نـاڕه‌وا و نه‌ گونجاو وه‌سف کرد، ئه‌وان ئاشکریان کرد که‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک پابه‌ندی ئه‌و ڕاپۆرته‌ نابن،چونکه‌ واقیعی کوردستانی عێراقی به‌ هه‌ند وه‌رنه‌گرتووه‌.ئه‌وان باسیان کرد که‌ به‌م زووانه‌ ڕه‌ددی ئه‌و ڕاپۆرته‌ ئه‌ده‌نه‌وه‌...
پێداچونه‌وه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندن
پاش بلاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌، له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا زیاتر له‌ ٣٥ هه‌زار نوسخه‌ی لێفرۆشرا،ئه‌وانه‌ی که‌ عه‌وداڵی ئه‌و ڕاپۆرته‌ بوون په‌یمانگاو ئینستتیوت و سه‌فاره‌ته‌کان و ڕۆژنامه‌نوس ئه‌و گروپانه‌ی که‌ مه‌شغولی
ڕوداوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوون.
هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌مه‌ریکا ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌کانه‌ (مـﺆسساته‌)، له‌ هه‌ر سیاسه‌تێک که‌ تووشی ته‌نگه‌ژه‌ بوون، دێن سه‌ر له‌نوێ دیراسه‌ی ئه‌که‌ن و ڕیگه‌چاره‌ی گونجاوی بۆ ئه‌دۆزنه‌وه‌. ئه‌م ڕاپۆرته‌ش ڕیگه‌جاره‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئه‌مه‌ریکایه‌ که‌ تووشی ته‌نگه‌ژه‌ بووه‌.
ئه‌وه‌ی جێی گومان و سه‌رنجه‌ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه‌
-به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک باسی ئه‌و ته‌جروبه‌یه‌ی کوردستانی عێراق نه‌کردوه‌.
-له‌ بڕگه‌ی ٢٩ باسی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان ده‌کات که‌ ئه‌مه‌ش مه‌سه‌له‌ی فیدرالیه‌ت له‌ عێراق له‌ ئیقلیمییه‌وه‌ ده‌کرێ به‌ هی پارێزگاکان
-له‌ بڕگه‌ی ژماره‌ ٣٠ به‌ ئاشکرا باسی ئه‌وه‌ ده‌کات که‌ ئه‌بێت مه‌سه‌له‌ی ڕاپرسییه‌که‌ی که‌رکوک دوابخرێ،ئه‌و ڕاپرسییه‌ی که‌ قه‌رار بوو له‌ کۆتایی ساڵی ٢٠٠٧ بکرێت.
-له‌ بڕگه‌ی ٥١ دا نوسراوه‌ که‌ ده‌بێت پۆلیسی پاسه‌وانی سنوره‌کان بخرێته‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری، ئه‌مه‌ بۆخۆی به‌ زیانی هێزی پێشمه‌رگه‌ ته‌واو ئه‌بێت، چونکه‌ زۆربه‌ی پۆلیسه‌کانی کوردستان له‌ پێشمه‌رگه‌ پێکهاتون، سبه‌ینێ وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق ئه‌توانێ جوله‌یان پێبکات بۆ ناوه‌ڕاست و خوارووی عیراق، هه‌ر بۆیه‌ش تا ئێستا حکومه‌تی مه‌رکه‌زی ئاماده‌ نییه‌ مانگانه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ بدات.
- ئه‌مه‌ خۆی له‌ خۆیدا ئه‌وه‌ ئه‌گه‌یێنێ که‌ مه‌سه‌له‌ی کورد تا ئێستاش ته‌نها له‌ ڕووی ئینسانییه‌وه‌ ته‌ماشا ده‌کرێ، وه‌ وه‌ک ژماره‌یه‌ک له‌ سیاسه‌تی ناوچه‌که‌ حیسابی بۆ نه‌کراوه‌ وه‌ ده‌کڕی ئه‌و ڕاپۆرته‌ وه‌کو په‌یمانی لوزان ته‌ماشابکرێ
-به‌وه‌ ئه‌چێ سه‌رکردایه‌تی کورد و نوێنه‌ره‌کانی بێ ئاگابوون له‌و ڕاپۆرته‌، چونکه‌ معقول نییه‌ ئه‌و گرۆپه‌
له‌ ١٥-٣-٢٠٠٦ وه‌ تا ١٤-٣-٢٠٠٧ خه‌ریکی ئاماده‌کردنی ئه‌و دیراسه‌یه‌ بوون و هاتوچۆی ناوچه‌که‌یان کردووه‌
سه‌رکردایه‌تی کورد له‌ ناوه‌وه‌ و نوێنه‌ره‌کانیان له‌ ده‌ره‌وه‌و ئاگادار نه‌بون
-هه‌میشه‌ هه‌ڵویسته‌کانی سه‌رکردایه‌تی کورد کاردانه‌وه‌ (رد فعل) بووه‌ نه‌ک کردار (فعل)، ئه‌گینا کوا ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی سه‌رکردایه‌تی کورد که‌ بیسه‌لمێنێ که‌ پابه‌ند نه‌بون به‌ۆ ڕاپۆرته‌وه‌. بۆ نمونه‌ یه‌کخستنی ‌هیزی پێشمه‌رگه‌،یه‌ک لایه‌نه‌ گێڕانه‌وه‌ی کفری و که‌لار و چه‌مجه‌ماڵ بۆ سه‌ر که‌رکوک، یان هه‌وڵدان بۆ کردنی شاره‌کانی خانه‌قین، مه‌خمور یان دوزخورماتو به‌ پارێزگا بۆ ئه‌وه‌ی له‌ده‌ست دیالی، موسل و تکریت ده‌ر-
بهێنرێن، کوا کردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم له‌ ووڵاتان که‌ به‌ ڕه‌سمی له‌ ده‌ستور دانی پییانراوه‌، ئه‌وانه‌شی که‌ هه‌ن هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌ساسی حیزبایه‌تی و خزمایه‌تی دانراون.
- بۆ هه‌وڵنه‌درا پێش یان پاش بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌، کۆمه‌ڵێک له‌ کارمه‌ندی ئه‌و ئینستتیوتانه‌ی (که‌ ڕۆڵیان هه‌بووه‌ له‌ ئاماده‌کردنی ئه‌و ڕاپۆرته‌) ده‌عوه‌ت بکرانایه‌ بۆ کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی به‌ چاوی خۆیان واقیعه‌که‌یان ببینایه‌. شان به‌ شانی ئه‌و کۆمپانیانه‌ی له‌ لایه‌ن نوێنه‌ره‌کانی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ که‌ ده‌عوه‌ت ده‌کرێن بۆ کوردستان.
له‌ کۆتاییدا ده‌ڵێم ئه‌و بڕگانه‌ی که‌ له‌ ڕاپۆرته‌که‌دا هاتووه‌، نه‌خشه‌ڕیگای سیاسه‌تی ئیداره‌که‌ی ئۆبامایه‌، هه‌ر چۆن پێش ئه‌ویش به‌ هه‌ند وه‌رگیرا، هه‌روه‌ها به‌لاوه‌نانی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی کوردستانه‌، زیانێکه‌ له‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی (که‌ نیوه‌چڵێشه‌) خه‌ڵکی کوردستانه‌ که‌ به‌ده‌ستی هێناوه‌.
پۆڵای موهه‌ندیس
ڤییه‌ننا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە