نه جه‌لال کورد و تێکۆشه‌ره، نه مسعوودیش خاوه‌ن ئه‌قڵ و سیاسه‌ته
Wednesday, 01/04/2009, 12:00
2043 بینراوە
کورد ده‌ڵێ کووپه پڕبوو لێێ ده‌ڕژێ. بێگومان ئه‌مه ڕاسته! پیاو ناتوانێی نابێ و ناشێ هه‌ر بێده‌نگبێ و خۆڕاگربێ له‌مه‌ڕ دیارده و ڕووداوه‌کان کاتێ ڕوو له تاریکی و سه‌رگه‌ردان ده‌که‌ن! چ جه‌لال تاڵه‌بانی، چ مه‌سعوود بارزانی، چ یه‌کێتی و چ پارتی، هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سانه و ئه‌و پارتانه‌ی له‌ژێر ڕکێفی ئه‌مانه‌ن هه‌موو سنوورێکیان به‌زاندووه و هیچ شتێکیان نه‌هێشتووه‌ته‌وه که به‌ره‌و وێڵی و گومڕایی و کاره‌ساتی نه‌بن. نه ڕێزیان هه‌یه بۆ گه‌ل، نه بۆ جه‌ماوه‌ر، نه بۆ شه‌هیدان، نه بۆ نیشتمان، نه بۆ مێژوو، نه بۆ ئاکار واتا ئه‌خلاق، هه‌موو شت هه‌ر بۆ ده‌سه‌ڵات و گیرفان! من نازانم ئه‌مانه چۆن کوردن، یاخود چۆن کوردێکن، ئایا ئاوی کانیاوه سازگاره‌کانی کوردستانیان نهخواردووهتوه؟ ئایا نانی گه‌رمی ده‌ستی ئافره‌تی کوردی‌یان نه‌خواردووه؟ له‌ژێر سێبه‌ری دار تووی کوردستان سهرخهوێکێان نه‌شکاندووه؟ ئه‌مانه تۆ بڵێی ڕۆڵه‌ی کوردستان بن؟ ئه‌مانه چۆن ئاوها ناپاک و گه‌نده‌ڵ و بێوێژدانن؟!
نهم ده‌ویست ئه‌م گوتاره بنووسم به‌ڵام ئه‌م دوو مڵۆزمه و ده‌روێشه‌کانیان کارێکی وه‌هایان کردووه به کورد و کوردستان که ته‌نانه‌ت به‌ردیش دێننه قسان! ده‌با بێینه سه‌ریان. هه‌رچی جه‌لاله له‌وه‌تی هه‌یه بێخێربووه بۆ گه‌له‌که‌ی، بهڵابووه بۆ نیشتمانه‌که‌ی. چۆن؟ به‌ڵێ با بچینه ناو بابه‌ته‌که‌وه.
ئه‌م کابرایه یاخود چاتر ئه‌م بوونه‌وه‌ره ژیانی سیاسیی به شێوه‌یه‌کی گشتی به‌م شێوه‌یه خواره‌وه بووه:
- له دوای کوده‌تای 1958 گه‌ڕایه‌وه بۆ به‌شی قانوون له دانیشگای به‌غدا و دواجا بوو به ئه‌فسه‌ر له سوپای عیراق وه‌ک سهرکهتیبهی تانک! واتا زۆر بڕوای به سوپای داگیرکه‌ر هه‌بووه ئه‌گینا بۆچی ده‌بێته ئه‌فسه‌ر و ئاره‌زوومه‌ندانه‌ش! (الزعیم الوگنی الكردستانی جلال الگالبانی قائد فكر وعێر، الدكتور خالد یونس خالد، الگبعە الپالپە، لاپه‌ڕه 16).
- له ساڵی 1947 واتا کاتێ که 15 ساڵان بووه! بووه‌ته نوێنه‌ری قوتابیانی کۆیه بۆ به‌شداریکردووه له یه‌که‌م کۆنفرانسی قوتابیانی عیراق له مانگی نیسانا له مه‌یدانی (السباع) له به‌غداد. واتا جه‌لال هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه عیراقی بووه یان عیراقچی بووه. (هه‌مان سه‌رچاوه ل.182).
- له ساڵی 1963 په‌یوه‌ندیی هه‌بووه به کودهتاکهرانی 1963 که به‌عسی و نه‌ته‌وه‌خوازه‌کان بوون، هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه بوو به سه‌رۆکی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ به‌غدا و دانیشت له‌گه‌ڵ دژمنانی سه‌ختی ئه‌وسا و ئه‌مڕۆ! جا خۆی ئه‌م ڕووداوه مه‌زنه ده‌گێڕێته‌وه و ده‌بێژێ: "له ساڵی 1963 ئه‌ز شه‌ره‌فی سه‌رۆکایه‌تیکردنی شاندی کوردیم هه‌بوو بۆ به‌غدا بۆ گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ حوکمه تازه‌که پاش موئامهرهکی شوبات"(له عاره‌بییه‌وه وهڕمگێڕاوه له نامیلکه‌ی جلال الگالبانی رجل القرار، مكتبە الفكر والوعی فی الاتحاد الوگنی الكردستانی 2008، ل.13). ته‌ماشاکه باسی ئه‌و بۆچوونه ده‌کات بۆ به‌غدا و به شه‌ره‌ف له‌قه‌ڵه‌می ده‌دات و دواجا ده‌بێژێ "پاش موئامهرهکی شوبات! باشه خۆ ئه‌وه‌ی به‌عسییه‌کان کردیان پاش ئه‌و کوده‌تایه به سه‌رپه‌رشتیی حهروسولقهومی له شاره‌کانی کوردستان ئه‌وپه‌ڕی دڕه‌نده‌یی و ڕه‌گه‌زپه‌رستی بوو، باشه ئایه تۆ نه‌ته‌زانی ئه‌مانه چین، دواجا دیسانه‌وه هه‌ر بۆ لایان نه‌چووی له 1966 که ئه‌وسا هه‌ر نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌کان بوون وله به‌عسیش پیستربوون پاکتر نه‌بوون؟! له هه‌مان نامیلکه و له لاپه‌ڕه‌ی 15 باسی برادهرێتیی خۆی ده‌کات له‌گه‌ڵ به‌عسییه‌کان به تایبه‌تی "عبد الخالق السامرائی" به شه‌هید ناوی ده‌هێنێ، تۆ به‌عسیت بینیوه شه‌هید بێ؟! دواجاش له هه‌مان شوێن درۆیه‌کی شاخدار ده‌کات و ده‌بێژێ "ئه‌ز بڕوام هه‌بوو به به‌رده‌وامبوون له خه‌باتگێڕان تاکوو ڕووخاندنی ڕژێمی دیکتاتۆری- مه‌به‌ستی ڕژێمی به‌عسه - و سه‌ددامیش ئه‌م شته‌ی ده‌زانی" (دیسانه‌وه له عه‌ره‌بییه‌وه کردوومه به کوردی).
- له ساڵی 1956 کاتێ که هێڕشکرایه سه‌ر میسر له‌لایه‌ن فه‌رنه‌سا و بریتانیا و ئیسرائیل تاڵه‌بانی له پۆلی چواری قانوونی به‌غدا بووه و به‌م بۆنه‌یه‌وه به‌شداریکردووه له خۆپێشاندان دژی ئه‌وه کاره و به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه ده‌رکراوه له کۆلێج واتا فه‌سڵکراوه! هه‌ڵبه‌ته بۆ عه‌ره‌ب فه‌سڵکراوه نه‌ک له‌به‌ر خه‌بات بۆ کورد و کوردستان! (هه‌مان دواسهرچاوه ل.11).
- له هه‌مان بۆنه‌ی سه‌ره‌وه باسی شه‌ڕی عه‌ره‌ب و ئیسرائیل ده‌کات و پێی ده‌ڵێ (ده‌ستدرێژییه‌که‌ی دیکه!) باشه له 1967 که‌ی ئیسرائیل هێڕشێ کرده سه‌ر ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌کان مه‌گه‌ر پێچه‌وانه نه‌بوو، وه‌ها ده‌ره‌که‌وێ جه‌لال تاڵه‌بانی به‌پێێ خواستی ئه‌و که‌سه وه‌ڵام ده‌داته‌وه که پرسیاره‌که‌ی ئاراسته ده‌کات! نامیلکه‌ی ناوبراو سه‌باره‌ت به چاوپێکه‌وتنێکه له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانی له‌لایه‌ن ته‌له‌فزیۆنی"العراقیە".
- له هه‌مان چاوپێکه‌وتن جه‌لال ده‌بێژێ که تاوانبارکردنی هه‌رێمی کوردستان به جوداخوازی تاوانێکی سته‌مکارانه‌یه واتا خۆی گوته‌نی: "تهمە ڤالمە" لێره جه‌لال به سه‌ربه‌خۆییی کوردستان ده‌بێژی جوداخوازی. مه‌گه‌ر نووسه‌ری تورکی هه‌ڵوێستدار و دۆستی کورد و کوردستان ئیسماعیل بێشکچی فێرتی نه‌کرد که به‌کارهێنانی "جوداخوازی" هه‌ڵه‌یه! چونکه کورد له تورکیا تورکیایی نییه تاکوو پێی بێژن جوداخواز ئه‌گه‌ر خه‌باته‌که‌ی بۆ ئازادی و سه‌رخۆبوون بێت. به‌هه‌مان شێوه‌ش له عیراق. دواجا مافی خۆچارهنووسینی گه‌لان که‌ی تاوانه! ئه‌گه‌ر وابێ گه‌لانی جیهان هه‌ر هه‌موو تاوانباران چونکه ویستوویانه جیاببنه‌وه له گه‌لانی تر و ده‌وڵه‌تی خۆیان هه‌بێ! پاشان ده‌بێژێ که ده‌سه‌ڵاتی سه‌ددام نه‌مابوو له هه‌رێمی کوردستان واتا له 1991ه‌وه و ناوچه‌که له‌ژێر به‌رگریکردنی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بوو و ئه‌وسا په‌رله‌مانی کوردستان جاڕی دا که کوردستانی عیراق به‌شێکه له عیراق هه‌ر وه‌هاش ده‌مێنێته‌وه. جه‌لال درێژه به قسه‌که‌ی ده‌دات و ده‌ڵێ ئه‌وسا ئێمه ده‌مان توانی بڕیاری جیابوونه‌وه بده‌ین ئه‌گه‌ر جیابوونه‌وه‌مان بویستایه! باشه ئه‌گه‌ر وه‌هایه، ئه‌ی لۆچی ئێستا ده‌بێژی ده‌وڵه‌تی کوردی خه‌ونه و مه‌حاڵه و نابێ؟ ئاخر ئه‌مه‌ت له‌چی و ئه‌وه‌ت له چی هه‌ی دووڕوو، ڕواڵه‌تباز و جامباز و درۆزن! ده‌بێژێت که کورد هه‌میشه عیراقی ڕاسته‌قینه بوونه! ته‌ماشا که و بڕوانه تاکی کوردی له‌خشته‌براو جه‌لال له‌بری ملیۆنه‌ها کورد قسان ده‌کا و خۆی ده‌کاته زمانحاڵیان! ئه‌گه‌ر کورد هه‌میشه عیراقییه‌کی ڕاسته‌قینه بووه ئه‌ی له‌م دۆخه‌دا به شێخ مه‌حموود چ بێژین؟ سه‌رگه‌ردان، سه‌رلێشێواو یان یاخی؟! ئاخر که‌مێ ڕاستگۆیی و که‌مێ که‌رامه‌ت و که‌مێ مه‌ردی و که‌مێ ئابڕوو! به‌ڵام له کوێ بۆی بێنین کوردگوته‌نی "حه‌یا قه‌تره‌یه‌که که تکا جارێکی دی ناگه‌ڕێته‌وه"!
- خاڵێکی تریش له هه‌مان سه‌رچاوه و له لاپه‌ڕه‌ی 43 باسی ئه‌وه ده‌کات که %17ی ده‌سکه‌وتی عیراق له نه‌وت ده‌سه‌ڵاتی کوردی داینه‌ناوه به‌ڵکوو وه‌کوو خۆی ده‌ڵێ دکتۆر ئایاد عه‌للاوی دایناوه به هاوکاریی دکتۆر عادیل عه‌بدولمه‌هدی (ئه‌م دوو پیاوه که‌ریمه خۆیگوتهنی)! دواجاش ده‌یسه‌لمێنێ که ئه‌م ڕیژه‌یه که‌متره له %13ه‌که‌ی کاتی سه‌ددام! بۆ له‌به‌رئه‌وی ئێستاکه تێچوونه‌کانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و به‌رگری و سه‌رۆکایه‌تیی وه‌زیره‌کان و کۆماری لێدهرهکهن! واتا ئه‌نجامه‌که‌ی که‌متره له‌وه‌ی کاتی سه‌ددام. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ که جه‌لال و مه‌سعوود و ده‌روێشه‌کانیان له 2003وه کوردی‌یان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه!
- له په‌رتووکه‌که‌ی خالد یونس خالد له لاپه‌ڕه‌ی 23 نووسه‌ر ده‌نووسێ"به‌ڕاستی ئه‌و (مه‌به‌ستی جه‌لاله) نووسه‌رێکی پرشنگداره و نووسراوهگهل و لێکۆڵینه‌وه‌گه‌لێکی زۆری هه‌یه به زمانههای کوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی و گرینگ‌ترین کتێبیشی ئه‌مه‌یه: "كردستان والحركە التحرریە الكردیە" بیروت 1971" باشه کاک خالد پێم نابێژی ئه‌م زێدهڕۆیییهت لۆچی؟ باشه ئه‌م مامهحهمهیییه له‌به‌رچی؟ بۆ پاره یان بۆ پله‌وپایه یان هه‌روه‌ها بۆ خۆشی و سوپاسوهرگرتن؟! ئاخر جه‌لال ئینگلیزییکهی دووکهڵهکات چلۆن پێێ ده‌نووسێ ده‌رباره‌ی سیاسه‌تیش؟ دواجا جه‌لال که‌ی نووسه‌ره و ئینجا یه‌کێکی گه‌وره‌ش؟
- ته‌ڵه‌بانی 50 ساڵه سیاسه‌ت ده‌کا له‌پاڵ دروشمگه‌لێک که بریتین له خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ییی کورد، ئێستاش وا له به‌غایه وه‌ک ئه‌نجامێکی ئه‌و ڕێبازه.به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی بووته سه‌رکۆماری عیراق ده‌بینیت سیاسه‌ته‌که‌ی هه‌ر بۆ عیراقه و کورد و کێشه‌ی کوردی له‌بیرنه‌ماوه و بگره سووکایه‌تیشیان پێده‌کات. بۆ نموونه کاتێ چوو بۆ ئوسترالیا ئه‌وسا سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی حوکم بوو بۆ مانگێ دوای نه‌مانی سه‌ددام له‌وێنده‌رێ هیچی جێنه‌هێشت دوو بابه‌ت نه‌بێ که یاوه‌ره‌کانی باسیان لێوه ده‌کرد له ئوسترالیا: یه‌که‌م وه‌ڕسبوونی له بینینی ئاڵای کوردستان به شێوه‌یه‌کی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر کاتێ که له فرۆکه‌خانه‌ی ئهدیلاندی باشووری ئوسترالیا دابه‌زی و فه‌رمانی دا که لایبه‌ن و ئاڵای عیراق دابنێن له‌جیاتی. دووه‌م له چێشتخانه‌یه‌کی به‌هادار داوای سۆنهیهکی کوڵاوی کردبوو و دایپاچی بوو به شێوه‌یک که تووشی کێشی ته‌ندروستیی کردبوو! (جلال الگالبانی والمكنون الكردی فی عالم السیاسە، علی سیرینی 29ی ئازاری 2008، ماڵپه‌ڕێکی ئینته‌رنێت).
- نه‌وشیروان موسته‌فا له کتابه‌که‌ی "له ڕووباری دانووبه‌وه بۆ خڕی ناوزه‌نگ" باسی هه‌ڵوێستی سه‌یروسه‌مه‌ره ده‌کات سه‌باره‌ت به تاڵبانی له‌مه‌ڕ ئه‌ندامانی پارته‌که‌ی و کورد به‌گشتی، ئه‌و خه‌سڵه‌تانه‌ی که جالال هه‌یه‌تی و باسیان لێوه ده‌کات ده‌یسه‌لمێنن که له‌وپه‌ڕی سه‌رکێشی و پڕکێشی و لووتبه‌رزی و سهرشێتیدایه.
- له کتێبێکی تر که نووسه‌ره‌که‌ی دژی جه‌لاله که ناوی ئاسی ڕهباتییه و پڕیشی به‌ڵگه‌نامه‌یه. له‌وێنده‌رێ که‌سایه‌تیی جه‌لال به‌ته‌واوه‌تی ده‌ره‌که‌وێت.
- جه‌لال گرێکوێره‌ی ده‌روونی هه‌یه که بریتییه له خۆبهچکۆڵهزانین وه‌کوو تاکێکی کورد، هاوکات ناکورده‌کان زۆر به گه‌وره داده‌نێ به‌تایبه‌ت تورک و عه‌ره‌ب و فارس. ده‌توانین بێژین که سادییه به‌رامبه‌ر به کورد و ماسۆشیشه له‌مه‌ڕ دوژمنان و ئه‌وانی تر که کورد نین!
- کاتێ که وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا کۆندۆلیزا ڕایس جه‌لال پێشوازیکرد له به‌غا، به هه‌ر دوو ده‌ستی ئه‌ملاوئه‌ولای گرت و دایه به‌ر ڕیزهماچ! بێگومان ئه‌مه له نه‌ریتی دیبلۆماسی و سیاسی کارێکی زۆر ناشرینه و له ئه‌وروپا و ئه‌مریکا به ڕه‌فتارێکی که‌ره‌کی و سه‌ره‌تایی لهقهڵهمدهدرێ!
- ئه‌وی ئه‌مڕۆش ده‌یکات له تورکیا و گاڵته‌ی دێت به ده‌وڵه‌تی کوردی و به خه‌ون و مه‌حاڵی داده‌نێت و ستایشی تورک و تورکیا ده‌کات تاکوو ئێستا نه‌ک هه‌ر سه‌رۆکێکی عیراق به‌ڵکوو هیچ سه‌رۆکێکی ئه‌م دنیایه کاری وه‌های نه‌کردووه. قه‌ززافی به سه‌روه‌زیرانی تورکیا نه‌جمه‌ددین ئه‌ربه‌کانی گوت، ئه‌مه‌ش به‌رامبه‌ر کامیره‌کانی که‌ناڵه ئاسمانییه‌کان، "مافی کورد بده‌ن ئه‌وانیش نه‌ته‌وه‌ن، مافی خۆیانه ده‌وڵه‌تیان هه‌بێت له‌ژێر هه‌تاودا! ماندێلاش خه‌ڵاتی ئهتاتورکییان داپێێ به‌ڵام په‌سه‌ندی نه‌کرد و گوته سه‌نگینه‌که‌ی جاڕدا که له هه‌موو جیهان ده‌نگی دایه‌وه: "ئه‌وه‌ی خه‌ڵاتی ئه‌تاتورکی ده‌وێ با بڕوات بۆ تورکیا و دوو ڕۆژ وه‌ک کوردێک بژێ"! جا ئه‌ی ڕۆڵه‌ی کوردی لێقه‌وماو ته‌ماشای هه‌ڵوێستی جه‌لال بکه که کورده و بڕوانه قه‌ززافی که عه‌ره‌به و بڕوانه ماندێلا که ئه‌فریقییه.
- تاڵه‌بانی ئه‌و تاکانه‌ی زۆر خۆش ده‌وێ که له هه‌موو که‌س زیاتر ڕکوکینیان له کورد و کوردستانه. تاکوو ئێستاکه گوڵی له‌سه‌ر گۆڕی سێ دوژمنی سه‌ختی کورد و کوردستانی داناوه: خومه‌ینی که جاڕی جیهادی دا دژ به گه‌لی کورد له خوڕههڵاتی کوردستان، حافیز ئه‌سه‌د که پشتێنی ئه‌منی عه‌ره‌بی په‌سه‌ندکرد بۆ سڕینه‌وه‌ی خاکی کوردستان که له ژێر ده‌ستی سوریایه و کوردی ئه‌و وڵاته‌ی به بێگانه له قه‌ڵه‌م ده‌دا و هیچ مافێکیان نه‌بووه و تاکوو ئێستاش هه‌مان سیاسه‌ته له کاتی کوڕه هه‌رزه‌کاره‌که‌ی!، ئه‌تاتورک که ناسنامه‌ی کوردی سڕییه‌وه نه‌ک هه‌ر له تورکیا به‌ڵکو له هه‌موو جیهان و ئه‌مه‌شی له ده‌ستووری ده‌وڵه‌ته‌که‌ی تۆمارکرد.
- نموونه‌یه‌کی تر که سه‌رۆکی ئیستیخباراتی عیراق بوو له کاتی سه‌ددامه ئویش وه‌فیق سامه‌ڕائییه که باشترین هه‌ڤاڵی جه‌لاله و تاکوو ماوه‌یه‌کی درێژێش ڕاوێژکاری جه‌لال بوو له به‌غدا. له‌و بڕوایه‌م ئه‌م به‌عسییه‌ی له سه‌ددام خۆشتر ده‌وێ چونکه سه‌ددام به ئه‌ندازه‌ی وه‌فیق ڕهگهزسپهرست نه‌بوو له‌مه‌ڕ کورد! چۆن؟ ده فه‌رموون بڕواننه بۆچوون و هه‌ڵوێستی وه‌فیق بۆ کورد: "ئه‌و دواکه‌وتنه سیاسی و ئابووریی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی که له عیراق هه‌یه، بووه‌ته هۆی چه‌سپاندنی سنووری دیموگرافی ئه‌م ناوچه‌یه (مه‌به‌ستی کوردستانه به‌ڵام ئه‌و بابه‌ته‌که‌ی به ده‌سته‌واژه‌ی {اکراد فی الشمال} ده‌ستی پێ ده‌کات)، ده‌سته‌یه‌ک {ئه‌و وشه‌ی شریحه به‌کار دێنێ بۆ کورد!} زمانی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، هه‌روه‌ها ڕهگوڕیشهش، کۆکه‌ره‌وه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ ناوه‌ند که دینه به هه‌موو چڵهکانییهوه...)، (لاپه‌ڕه‌ی 8 له کتێبی ناوبراو به ناونیشانی "حگام البوابە الشرقیە، شركە دار القبس، الكویت، 1997) جا ته‌ماشای وه‌فیقه نه‌ته‌وه‌په‌رست و توندڕه‌و که کورد به "شهریحه" له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات و جه‌لالیش باشترین دۆستییهتی! واتا کورد نه گه‌له و نه خاوه‌ن خاکه و نه خاوه‌ن مێژووی خۆیه‌تی و نه هیچ! سه‌ددام به‌و سهفالهتهی خۆیه‌وه ده‌یگوت گه‌لی کورد و دهیگوتیش کوردستان هه‌رچه‌نده‌ش ڕواڵه‌تبازی بوو به‌ڵام له‌وه‌ی وهفیقی بۆگه‌ن باشتربوو!
- جه‌لال له 1964 خۆی و برایم ئه‌حمه‌دی خه‌زووری له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌ندامێکی تر جیابوونه‌وه له مه‌لا موسته‌فا و پارتی به‌ره‌و دژمنان و داگیرکه‌ران هه‌ڵهاتن! یه‌که‌م جار بۆ ئێران دواجاش به‌ره‌و به‌غدا. له‌م کاته‌وه تاکوو 1970 ناوبراوان به شێوه‌یه‌کی ڕاستاوخۆ هاوکار بوون له‌گه‌ڵ دوژمن، له 1970وه بۆ 75 بێکاربوون و له‌ژێر ڕه‌حمه‌تی مه‌لا موسته‌فا بوون که لێیان خۆش‌بوو. واتا جه‌لال 11 ساڵ له ته‌مه‌نی سیاسی‌دا یان له‌گه‌ڵ دوژمن بووه یانیش خانه‌نشین بووه وه‌ک سیاسه‌تمه‌دارێ.
- له دیمه‌شق یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانی دروستکرد به یارمه‌تی و پشتگیریی به‌عسی سوریا. ئه‌م دروستبوونه بووه هۆی ئه‌وه‌ی که گه‌وره‌ترین زیان بگه‌یه‌نێت به کومه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی کوردستان که له ساڵی 1970 دروستکرا له‌لایه‌ن چه‌پڕه‌وه‌کانی کوردستان و دروستکه‌رانی کوردگه‌لێکی پاک و دلسۆزبوون. به‌ڵام کاتێ که بوون به به‌شێ له یه‌کێتی و قایل‌بوون به جه‌لال وه‌ک سکرتێری گشتی ئه‌وسا هێدیهێدی بزووتنه‌وه‌که کوژایه‌وه تاکوو له‌ناوچوو. تاکوو ئێستاش تاڵه‌بانی مهمنووونی سوریایه که ڕێگای داوه‌تێ له‌وێنده‌رێ بژێ و کار کات. ئێستاش که سه‌رکۆماره هه‌ر ستایشی سوریا ده‌کات جار وه‌ها هه‌یه ده‌یکاته وڵاتی دووه‌می و جاری وه‌هاش ته‌نانه‌ت نیشتمانی یه‌که‌می ئه‌مه‌ش دووپاته‌کراو واتا خۆیگوتهنی "وگنی الأول مكرر"! به‌ڵام ئایا سوریا بۆچی پشتیوانی جه‌لالی کرد؟ بێگومان هه‌موو ده‌زانین که به‌عسی سوری هه‌میشه دژی به‌عسی عیراقی بووه. بۆیه سوریا ویستی جه‌لال به‌کاربێنێ وه‌کوو کارتێکی فشارکردن به‌سه‌ر عیراقا و هاوکات بۆ ئه‌وه‌ی دووبهرهکانی دروسکات له باشووری کوردستان له نێوان پارتی و ڕێکخراوه تازه‌که‌ی جه‌لال. له سه‌ره‌تاوه‌ش جه‌لال بیروڕای خۆی په‌سه‌ندکردبوو لای به‌عسییه‌کانی سوریا که ئامانجی خه‌باتی بۆ عیراق نه‌ک بۆ کوردستان واتا دژی ڕژێم ده‌جه‌نگێ نه‌ک دژی عیراق و مه‌به‌ستی دیموکراسییه و پاراستنی یه‌کێتیی خاکی عیراقه. ئه‌م خواستانه‌ش یان ئه‌م ئارمانجانه‌ش تێکڕا له به‌رژه‌وه‌ندیی سوریا و نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌به بێگومان. که‌چی تاڵه‌بانی هێشتا هه‌ر مه‌منوون و شه‌رمه‌زاره له‌مه‌ڕ که‌ره‌م و میواندارێتیی ڕه‌گه‌زپه‌رستانی سوریای به‌عس و عرووبه! چونکه هاوبیره له‌گه‌ڵیان! مه‌گه‌ر به زاری خۆی نه‌یگوت که ئه‌و هه‌رگیز خه‌باتی بۆ کوردستان نه‌کردووه به‌ڵکوو بۆ عیراق و به‌س!
- نزیکه‌ی 40 ساڵ جه‌لال جه‌لال تاڵه‌بانی دژایه‌تیی ڕۆژاوای کرد و به‌تایبه‌تی ئه‌مریکا. تاکوو پاشهیاتی له عیراق فه‌رمانڕه‌وا بوو نه‌فره‌ته‌کان بۆ ئه‌وروپا و بریتنایا بوو. ده‌یگوت که خه‌باتی کورد دژی پاشه‌یه‌تی و ئیمپریالیزله و کۆنه‌په‌رستییه، دواجا پاش پاشه‌یه‌تی ئینجا بوو به خه‌بات دژی ئیپریالیزم و سیۆنیزم و کۆنه‌په‌رستی! واتا سیونیزمیشی هاوشته سه‌ری و وه‌کوو بڵێی عاره‌به و دژ به ئیسرائیل ده‌جه‌نگێ! ئه‌مه‌ش زیاتر په‌سه‌نکرا پاش 1975. بێگومان ڕێکخراوه‌یه‌ک له دیمه‌شقی به‌عسییه‌کان دروستکرابێ هه‌ر ئه‌م دروشمانه به‌رزده‌کاته‌وه. که‌چی هه‌مان جه‌لال پاش هاتنی ئه‌مریکا بۆ عیراق به‌بێ هیچ دوودڵییه‌ک و به‌وپه‌ڕی شادی و شانازییه‌وه بێرییه‌ی - واتا کڵاوی سه‌ربازی ئه‌مریکایی به‌ده‌ستی خۆی کرده سه‌ری و به پێکه‌نینه‌وه! ئه‌مه گه‌واهی ئه‌وه‌مان ده‌داتێ که ئه‌م بوونه‌وه‌ره هه‌ر ئه‌وه نییه بێهه‌ڵوێست و بێشه‌رمه، به‌ڵکوو خودی خۆی بڕوای به‌خۆی نییه و نازانێ شوێنی و کات چینه، چونکه هه‌ڵوێستی خۆی و خه‌باتی 40 ساڵه‌ی خۆی (بێگومان به گوته‌ی خۆی) به ده‌ستی خۆی تووڕی هه‌ڵدایه نێو زبڵخانه‌ی مێژووه‌وه! ئاخر مرۆڤێ که‌رامه‌ت و شه‌ره‌فی هه‌بێ کڵاوی سه‌ربازی داگیرکه‌ری وڵاته‌که‌ی ده‌خاته سه‌ری! نه‌ک هه‌ر ئه‌مه به‌ڵکوو مرۆڤ نابێ و ناشێ کڵاوی هیچ سه‌ربازێکی دیکه - بێجگه له سه‌ربازی وڵاته‌که‌ی خۆی - بخاته سه‌ری. هه‌ر ئه‌مریکا نه‌بوو کوردی وه‌ک کارتێکی جۆکه‌ر به‌کارهێنا بۆ تاکتیکه‌کانی خۆی له‌ژێر چه‌تری جه‌نگی سارددا! هه‌ر هه‌مان ئه‌مریکا نه‌بوو له 1991 هه‌موو دنیا لێی پاڕایه‌وه که نه‌هێڵێ سه‌ددام کورد و شیعه قهڵاچۆکا که‌چی گوتی نا! خۆ ئه‌مریکا نه‌هاتووه گه‌لانی عیراق ڕزگارکات به‌ڵکوو پرۆژه‌گه‌ل و به‌رنامه‌گه‌لی خۆی هه‌یه له ناوچه‌که. به‌ڵام له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ک به‌رژه‌وه‌ندیی کوردی باشوور و ئه‌مریکا یه‌کبوون هاتن به‌عسییان له‌ناودا و عیراق له‌و کابووسه ڕزگاری بوو. بێگومان ئه‌ز گله‌یی و گازه‌نده له ئه‌مریکا ناکه‌م چونکه سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی هه‌رگیز ئاکاری مرۆیی تیا نییه مه‌گه‌ر به ده‌گمه‌ن! سیاسه‌ت پهیوهندیگهلێکه له نێوان هێزه سیاسییه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان نه‌ک ماچومۆچ و مامه‌حه‌مه‌یی و ستایش‌کردن و چه‌مانه‌وه و خۆسووککردن وه‌کوو که جه‌لال ده‌یکات!
- فاتیح ره‌سوول له کتێبه‌که‌ی "مێژووی خه‌باتی گه‌لی کورد، به‌رگی سێیه‌م 1994" له لاپه‌ڕه‌ی 350 و 351 باسی (ینک) ده‌کات به شێوه‌یه‌کی بابه‌تییانه خه‌سڵه‌ته‌کانی ئه‌م پارته ده‌خاته ڕوو. دوو خاڵی گرنگ دێنێته سه‌ر باس، یه‌که‌میان ده‌رباره‌ی نامیلکه‌ی (یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان بۆچی؟) که یه‌که‌م به‌یاننامه‌ی دامه‌زراندنی ینک بوو له‌لایه‌ن جه‌لال و یاوهرهکانیهوه. له‌وێنده‌رێ بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا مسته‌فا به دوژمنی سه‌ره‌کیی نه‌ته‌وه‌ی کورد و نۆکه‌رانی بێگانه له قه‌ڵه‌م ده‌درێن. بێگومان هه‌روه‌کوو نووسه‌ر باسی ده‌کات، ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌کی چه‌وت و ناڕه‌وابوو و هه‌روه‌ها بوو به بنه‌ما بۆ تازه‌بوونه‌وه و په‌ره‌پێدانی ناکوۆکییه کۆنه‌که‌یی نێوان مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی و مه‌لا مسته‌فا که له نیسانی 1964 ڕوویدا. دیسانه‌وه خوێنڕشتن به‌رپابوو. خاڵێکی تریش ئه‌وه‌یه که ینک که هاته نێو گۆڕه‌پانی باشووری کوردستان ڕاسته‌وخۆ خۆی کرد به تاکه پاڵه‌وانی ئه‌و گۆڕه‌پانه، ته‌نانه‌ت هه‌ر لایه‌نێکی تر ئه‌گه‌ر به ته‌مای خه‌باتگێڕان بووایه، ده‌بوایه په‌سه‌نکردنی له‌لایه‌ن ینک وه‌ربگرتایه! وه‌کوو بێژی کوردستان ماڵی جه‌لال و ڕێکخراوه‌که‌ی بووبێت! ئه‌مه‌ش بوو به هانده‌رێکی مه‌زن بۆ شهڕگرسانهوه له نێوان ده‌سته‌کانی خه‌باتگێڕان له باشووردا. سه‌یروسه‌مه‌ره ئه‌وه‌یه که ئیمڕۆ جه‌لال و مه‌سعوود پێکه‌وه حوکمده‌که‌ن و سامان و ده‌سه‌ڵات دابه‌شده‌که‌ن وه‌ک دووبرای چه‌ته! ئه‌مانه ئه‌وه‌ی ناوی مهبدهئبێت له قامووسیان نییه و وه‌کوو چه‌ته و ڕێگر وان کاتێ که ده‌سکه‌وت که‌مبێت دهسهدهنه چه‌که‌وه و به‌شه‌ڕدێن، کاتێکیش که داهات چه‌وربوو -وه‌کوو ئه‌مڕۆ- ئه‌وسا دابه‌شیده‌که‌ن له نێو ئه‌شکه‌وتی چه‌ته‌کان!
- جه‌لال له 1991 و 2003 دوو تاوانی کردووه که باشترین به‌ڵگه‌ن که ئه‌م بوونه‌وه‌ره گه‌وره‌ترین دوژمنی کورد و کوردستانه، نۆکه‌ری بێگانه‌یه و جاشی داگیرکه‌رانی ژماره یه‌که!
- له 1991 کاتێ که کێشه‌ی کورد بوو به بابه‌تێکی نێوده‌وڵه‌تی و تێکڕای جیهان ئاگاداری ڕاپه‌ڕینه مهزنکهی جه‌ماوه‌ری کوردستان بوو، جه‌لال چوو بۆ به‌غدا و سه‌ددامی ماچکرد! هه‌موو دنیا تووشی ڕاچڵه‌کین و سه‌رسووڕمان بوو! له‌وێنده‌رێوه هاواری کرد و به دنیای گوت ئێمه کێشه‌ی خۆمان خۆمان چاره‌سه‌ری ده‌که‌ین و پێویستیمان به یارمه‌تیی ده‌ره‌کی نییه! ته‌نانه‌ت به نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانی گوت بڕۆنه ده‌رێ و کێشه‌ی ئێمه ناوخۆییه. ئه‌مه له که‌ناڵه تهلفیزیۆنهکانهوه بینیمان و بیستمان. کێشه‌ی کورد هاته خواره‌وه و که‌وته نێو زه‌لکاوی بیابانه‌وه و سه‌ددامیش جێگه‌ی به‌رزبووه‌وه و هه‌ستی به هێزی سیاسیی خۆی کرد.
- له 2003 پاش ڕزگارکردنی که‌رکووک، جه‌لال چووه نێو شاره‌که‌وه و نه‌یهێشت که‌رکووک بخرێته سه‌ر کوردستان، به‌ڵکوو چوو ئه‌نجوومه‌نێکی کارتۆنی دانا له کورد و تورکمان وعاره‌ب و شاره‌که‌ی دیسانه‌وه به‌سته‌وه به به‌غدا. به‌غدا ئه‌وسا تێکشکابوو و نه‌مابوو! به‌ڵام لای جه‌لال هه‌ر پایتهختبوو! ئه‌مه‌ی کرد بۆ دوژمن و داگیرکه‌ر، بۆ دیمه‌شق که ئێستاکه‌ش هه‌ر مه‌منوونی ئهسهدهکانه و ستایشیان ده‌کات! هه‌روه‌ها بۆ تورکه ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌کانی کرد و بۆ مه‌لاکانی ته‌هران! دهها چۆن من به جه‌لال بێژم مرۆڤ؟ چۆن پێێ نه‌ڵێم ئه‌ندامی ده‌سته‌ی مێشومه‌گه‌ز؟! ئه‌وه‌تا ئێستاش که‌رکووک هه‌ر کێشه‌یه‌کی هه‌ڵواسراوه و له‌گه‌ڵ خانه‌قین و شه‌نگار و مه‌خموور و ناوچه‌کانی تر. بێگومان جه‌لال ئه‌م چڵکاوه‌ی ڕشت که‌چی پاش ئه‌وه مه‌سعوود هات و پێێ تیاکرد! هه‌میشه جه‌لال ئاو ده‌ڕشێنێ و مه‌سعوود پێێ تیاده‌کا!
- نموونه‌یه‌کی تر که سهفالهتیی تاڵه‌بانی ده‌سه‌لمێنێ ئه‌وه‌یه که خۆی به سۆسیالدیموکرات له قه‌ڵه‌م ده‌دات، هه‌روه‌ها گوایا ئه‌م بوونه‌وه‌ره دژی سزای له‌سێداره‌دانه! به‌ڵام کاتێ که سه‌رجه‌می کاره‌کانی جه‌لال ده‌خوێنینه‌وه له سه‌ره‌تای ژیانی سیاسییه‌وه تاکوو ئه‌مڕۆ هیچ دیارده‌یه، نموونه‌یه، هه‌ڵوێستێ، بۆچوونێ، کرده‌وه‌یێ، کارێ، یاخود پرۆژه و به‌رنامه‌گه‌لێ نابینین وهه‌ستی پێناکه‌ین که بوونیان ڕۆژێ له ڕۆژان بینرابێ که ببن به به‌ڵگه و بنچینه بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌م زاته ناپاکه سۆسیالدیموکرابووه و یان ئێستاکه ئه‌وه‌یه. سۆسیالدیموکرات ئه‌و که‌سه‌یه یاخود ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره‌یه که بڕوای به سۆسیالیزم و دیموکراسی هه‌یه له هه‌مان کاتا، واتا بڕوای به شۆڕش نییه به‌ڵکوو به سۆسیالزمێ که هه‌نگاوهه‌نگاو دێته کایه‌وه و به که‌رسه‌ته‌ی چاکسازی نه‌وه‌ک شۆڕش و چهکبهکارهێنان. بۆێه‌ش جاربه‌جار به فه‌لسه‌فه‌ی سۆسیالدیموکراسی ده‌گوترێ سۆسیالزمی چاکسازهکی یاخود چاکسازی. گرنگترین بنه‌مای سیاسی بۆ ئه‌م سیاسه‌ته‌وانه دادپه‌روه‌ری و یه‌کسانییه، نه‌ک هه‌ر یه‌کسانیی نێوان ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگا وه‌کوو هاوڵاتیگهلێ، به‌ڵکوو یه‌کسانیی نێوان ژن و پیاویش. هه‌روه‌ها چه‌مکی دیموکراسی و فه‌رمانڕه‌واییی گه‌ل بابه‌تێکی نێوهندهکییه له بیروباوه‌ڕی سۆسیالدیموکراسی. سۆسیالدیموکراسی مێژوویه‌کی دێرین و مه‌زنی دوورودرێژی هه‌یه و ڕهگوڕیشهشی هه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ فه‌لسفه‌ی مارکسیزم و سۆسیالیزمی فه‌ره‌نسی و ئه‌م بیردۆزه سیاسییه ئێستاکه له زۆربه‌ی وڵاته ئه‌ورووپییه‌کان یان خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتن یان به‌رهه‌ڵستکارن و ڕۆڵێکی سه‌نگینیان هه‌بووه له بنیاتنانی کۆمه‌ڵگای هاوچه‌رخی که له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ماگه‌له‌ی که باسمان کردن پهرپاکراوه.
- به‌پێێ ئه‌و پێناسه‌یه که کردمان بۆ سۆسیالدیموکراته‌کان، ئاسان و سانایه که بیسه‌لمێنین که تاڵهبانبی فڕی به‌و فه‌له‌سه‌فه و پارتگه‌له و بیردۆزه سیاسییه نییه و هه‌رگیزیش نه‌یبووه! جه‌لال له‌وه‌تی ینک هه‌یه هه‌ر خۆی سه‌رۆکه واتا ئه‌م کابرایه گرنگترین بنه‌مای سۆسیالدیموکراسی فه‌رامۆشکردووه و به مێشکه پووکهکهیدا تێپڕنهبووه که دیموکراسییه و گۆڕنکارییه له‌نێو پارتا چ وه‌ک بیروباوه‌ڕ چ وه‌ک ئه‌ندام و تاکه‌که‌س، ئه‌مه‌ش بۆ په‌ره‌پێدانی خودی پارته‌که خۆی و هێنانه‌پێشه‌وه‌ی گه‌نجان ونه‌وه‌ی نوێ بۆ چاکسازیکردن له ئایدیۆلۆژیا و سیاسه‌تی پارته‌که. هه‌موو کاروباری پارته‌که له چنگی خۆی و ژنه‌که‌یه‌تی! بڕوای به ده‌سه‌ڵاتی نێوه‌نده‌کی هه‌یه نه‌ک ده‌سه‌ڵاتی بنکه‌یی. کاتێ که پرسیاری لێ‌کرا ده‌رباره‌ی بارودۆخی کوردستان له ژێر سێبه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێم، ناوبراو له وه‌رامدا گوتی که ئابووریی کوردستان بووژاوه‌ته‌وه و باشترین به‌ڵگه‌ش ئه‌ویه که سه‌ته‌ها ملیۆنێر هه‌یه له شاری سلێمانی! ئه‌ی دادپه‌روه‌ری بۆ کوێ فڕی، ئه‌ی کوانێ دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌لایه‌تی؟ ئه‌گه‌ر ئه‌م قسه‌یه له زاری سه‌رمایه‌دارێکی ڕهقوڕووت بهاتایه ده‌رێ، پیاو تووشی سه‌رسووڕمان نه‌ده‌هات. له ڕاستیدا ئه‌گه‌ر ئه‌م گوته ساکاره له‌لایه‌ن سه‌رۆکی پارتێکی سۆسیال‌دیموکراتی ڕاسته‌قینه بگوترایه، ئه‌وسا نه‌ک به‌رهه‌ڵسته‌کانی ئه‌و پارته یاخود ڕۆژنامه‌نووسان و جه‌ماوه‌ر، به‌ڵکوو له‌لایه‌ن خودی پارته‌که‌وه دهرهکرا و ده‌بووه مایه‌ی گاڵته‌پێکردن! پاشان جه‌لال بڕوای به شه‌ڕکردن هه‌یه، بێگومان خۆی گوته‌نی نه‌جه‌نگاوه بۆ کوردستان وڕزگارکردنی له‌ده‌ستی داگیرکه‌ر به‌ڵکو بۆ دیموکراسی بۆ عیراق شه‌ڕی کردووه به ناخێری گیانی! شه‌ڕکردن بۆ سۆسیالدیموکراته‌کان بابه‌تێکی نامۆیه و هه‌ر ئه‌مه‌ش جودایان ده‌کاته‌وه له سۆسیالیسته شۆڕشگێڕه‌کان که به‌داخه‌وه جه‌لال له‌وانیش نییه! جه‌لال کومه‌ڵێ کۆشک وته‌لاری هه‌یه و سه‌ته‌ها بکره هه‌زاره‌ها- که‌س نازانێ ژماره‌یان چه‌نده- چه‌کدار و بێچه‌ک پاسه‌وانی و خزمه‌تی ده‌که‌ن، ته‌نانه‌ت بێشه‌رمانه ده‌چێته که‌رکووک و له کۆشکه‌که‌ی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جیدی دڕنده و ڕه‌گه‌زپه‌رست ده‌خه‌وێ و پشووده‌دا! ئه‌م ڕهفتارهنهش هی سۆسیالدیموکرات نییه، هی کوێخایه‌کی کۆنهپوهرستیی بێیمهبدهئه، چونکه نه‌ک هه‌ر کورد به‌ڵکوو تێکڕای عیراقییه‌کان له بارودۆخێکی تا بێژی نابووت و خهراپا ده‌ژین که‌چی جه‌لال سسهرقاڵی که‌شخه‌یی و که‌یفوسه‌فا و سهنتهنهته!
- ده‌بێژێ وه‌کوو گوتمان گوایا دژی سزای له‌سێداره‌دانه، به‌ڵام خۆی تاکوو ئێستاکه چه‌ند ئه‌ندامی پارته‌که‌ی خۆی و پارته‌کانی تری کوردستانی کوشتووه و به بڕیاری که‌سه‌کی خۆی! به‌س له پشتئاشان له 1ی 5ی ساڵی 1983 نزیکه‌ی 60 پێشمه‌رگه‌ی حیزبی شیوعی عیراقی کوشت به مه‌رجێک زۆربه‌یان دیل و برینداربوون! باشه دیلکوشتن و بریندارکوشتن له کام فه‌لسه‌فه هه‌یه، مه‌گه‌ر له ڕێبازی نازی و فاشی و به‌عسییه‌کان به‌ولاوه! ته‌نانه‌ت چه‌ند ئافره‌تێکیشی تیا‌بوو و ئه‌وانیش نامه‌ردانه کوژران له‌لایه‌ن چه‌کداره‌کانی یاخود چه‌ته‌کانی جه‌لال. دواجا چی هه‌بوو له باره‌گاکه‌ی شیوعییه‌کان تاڵانکرا به پاره و چه‌ک و تروتفاقهوه. ئه‌مانه سۆسیالدیموکراتن یاخود تهڕهماشکراتن! (هه‌مان سه‌رچاوه‌که‌ی فاتیح ره‌سوول لاپه‌ڕه‌ی 335 و 344). جگه له‌مه‌ش له چه‌ند خۆپێشاندانێکی جه‌ماوه‌ری دا چه‌کداره‌کانی ینک چه‌کیان به‌کارهێناوه و هاوڵاتیانیان کوشتووه له سلێمانی و له کفری و له هه‌ڵه‌بجه. دواجا ئه‌گه‌ر جه‌لال دژی له‌سیداره‌دانه، که‌واتا بۆچی بووته سه‌رکۆماری ده‌وڵه‌تێک که بڕوای به‌و سزایه هه‌یه به‌رده‌وام جێبه‌جێی ده‌کا! ئایا ئه‌مه ئه‌وپه‌ڕی سه‌فاله‌ت و دووفاقی و دووڕوویی نییه؟
- له‌وه‌تی ینک دروستکراوه ئه‌م کابرایه هه‌موو هێز و ته‌قه‌لای چڕکردووه بۆ دژایه‌تیکردنی لایه‌نه‌کانی تری کوردستان و هاوکات باشترین هاوکاری دوژمنانی کورد و کوردستانی کردووه. ئه‌گه‌ر به شێوه‌یکی بێلایه‌نانه و زانستی لێکدانه‌وه بکه‌ین بۆ خه‌باتی یاخود کاری چه‌کداری جه‌لال له 34 ساڵای ڕابووردوودا، ئه‌وا بۆمان ده‌ره‌که‌وێ که ئه‌و ژماره‌یه‌ی که له دوژمنی کوشتووه واتا عیراق ناگاته یهکلهدهی ئه‌و ژماره‌یه‌ی که له کوردی کشتووه واتا کوردی هه‌ر چوارپارچه‌که (چونکه له پێشمه‌رگه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان کوردی ڕۆژاواش هه‌نه). ئه‌م سافیله له‌گه‌ڵ کێ بهشهرنههاتووه، له ڕاستیدا له‌گه‌ڵ هه‌موو چه‌کدارانی کوردستان جه‌نگیوه و لێێانی کوشتووه یان ته‌سلیمی کردوونه‌ته‌وه چ به ئێران و چ به تورکیا. هه‌ر ئه‌میش بوو که ڕێگای خۆشکرد بۆ ده‌وڵه‌تی عیراق که کوردستان کاولکات به سروشت و مرۆڤییه‌وه. چونکه سیاسه‌ته‌کانی (بێگومان هاوکات له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی پارتی و پارته‌کانی تری باشوور) ته‌نها و ته‌نها و هه‌میشه پێکهاته‌که‌ی ئه‌مانه بوونه: که‌رایه‌تی و ده‌به‌نگی، هه‌ڵه‌ی گه‌وره، ناپاکی و خیانه‌ت، تاوان، سه‌رکێشی، سه‌رشێتی و پڕکێشی!) به‌ڕاستی نووسه‌ر جه‌زا چنگیانی ناوێکی باشی لێناوه واتا "کهرهدێزه"!
ئه‌مه بوو چه‌ند خاڵێکی سه‌ره‌کی ده‌رباره‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی وه‌ک بنه‌مایه‌ک بۆ تێگه‌یشتنی ئه‌م که‌سایه‌تییه چه‌وت و بێنموود و ناپاکه، هیوادارم ئیتر به‌سبێت و که‌س هاوکاری ئه‌م بوونه‌وه‌ره زیانبه‌خش و پڕوپووچه نه‌کات چ له کوردستان، چ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات. چونکه به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر تاکی کورد که‌رامه‌ت و شه‌ره‌فی هه‌بێ له‌گه‌ڵ جه‌لال و نموونه‌ی جه‌لاله هه‌رگیز نابێ! زۆر گرنگه که جه‌لال تاڵه‌بانی پێش مردنی تووڕههڵدرێته نێو زبڵخانه‌ی مێژووه‌وه نه‌کوو پاش مردنی! ئه‌وه‌شمان له‌بی نه‌چێ که جه‌لال و پارته‌که‌ی دوو ڕوون بۆ هه‌مان دراو!
ئه‌مه به‌شی یه‌که‌می باسه‌که‌م بوو و به‌شی دووه‌م ده‌رباره‌ی مه‌سعووده. ئیتر تاکوو ئه‌و کاته.