ڕونکردنه‌وه‌یه‌کی نـــــــــــــــــا پێویست، بۆ چه‌ند که‌سێکی نـــــــــــــــا ته‌ندروست!!
Monday, 08/03/2010, 12:00
تێبینی: وێنه‌کان تایبه‌تن به کوردستان پۆست، و وه‌ک به‌ڵگه‌یه‌کیش بۆ یه‌که‌م جار ئه‌م وێنانه بڵاو ده‌بێته‌وه هیچ که‌سێک مافی نییه به بێ پرسی کوردستان پۆست و خاوه‌نه‌که‌ی بیبات. و دواجار بۆ گه‌وایی دانمان و خسته‌ن ڕوی به‌ڵگه که به‌ڵێ ئاگاداری ڕێژه‌ی ده‌نگده‌رانین!!..
به‌ر له پێشه‌کی باسه‌که‌م، پێم خۆشه ئه‌وه بۆ هه‌مو لایه‌کتان ڕونبکه‌مه‌وه، که ئه‌م وه‌ڵامه بۆ ئه‌و دۆست و هاوڕێیانه‌مه که په‌یوه‌ندییان پێوه‌کردوم و داواکاریان لێکردم که ئه‌م ڕونکردنه‌وه‌یه بنوسمه‌وه. و بڵاوی بکه‌موه
به‌ێزان خوێنه‌رانی کوردستانی پۆستی پیرۆز، دوێنێ شه‌و بابه‌تێکم بڵاو کرده‌وه، که هه‌واڵێکی به په‌له‌م ڕاگه‌یاندبو له نێو بابه‌ته‌که‌مدا
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=125f8b2e ، ئاماژه‌م به ڕێژه‌ی (ده‌نگده‌ران) کردوه له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کانی وڵاتی به‌ریتانیادا، وه‌ک له هه‌واڵه‌که‌شدا ڕونم کردۆته‌وه جارێکی دیکه ئاماژه‌ی پێده‌که‌م، له ووڵاتی به‌ریتانیا ته‌نها سێ بکه‌ی ده‌نگدان ئاماده‌کرابو، بۆ ڕه‌وه‌ندی کوردی و ئێراقی که ده‌نگی خۆیان بده‌ن، بنکه‌کانیش له‌م، سێ شاره‌دا بون، بنکه‌ی له‌نده‌ن، له له‌نده‌نی پایته‌خت، بنکه‌ی بێرمینگهام له ناوه‌ڕاستی به‌ریتانیا، بنکه‌ی سێهه‌م له شاری مانجێسته‌ر ، واته باکوری ئه‌و وڵاته،
به‌ڕێزان، هه‌ر دوێنێ شه‌و له دوای بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه راسته‌و خۆ چه‌ندین جار په‌یوه‌ندیم پێوه‌کراوه، به ڕۆژگاری ئه‌مڕۆ من سه‌رقاڵی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی بوم، جا له نێوان په‌یوه‌ندیه‌کاندا، دو جۆر تێگه‌یشتنو بۆچون هه‌بون، ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیان پێوه ده‌کردم ، زۆربه‌یان به هه‌واڵه‌که دڵخۆش بون و خۆشحاڵی خۆیان ده‌رده‌بڕی، لێ هه‌ندێکی دیکه‌یان وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌واڵی به‌یان کردنی مه‌رگی لیسته‌کانی دیکه‌م ڕاگه‌یاندبێت ئاوها، نیگه‌ران و په‌ست و توڕه‌بون، من له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی که ده‌ستم که‌وتون و ئه‌وه‌ی به چاوی خۆم له بنکه‌کانی ده‌نگدان بینیومه‌و ، سه‌رجه‌م ئه‌و گرته ڤیدیۆی و وێنه‌و چاودێرانه‌م دواندوه، ئه‌و ڕاستیه ده‌خه‌نه ڕو که به‌ڵێ رێژه‌ی ده‌نگده‌ران به‌و شێوه‌یه بوه که من ئاماژه‌م پێیکردوه،
لێ به داخه‌وه زۆرێک له خوێنه‌رانی ئه‌و بابه‌ته به هه‌ڵه تێگه‌یشتون و نیگه‌رانن، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی منیش ئه‌و ڕاستیه ده‌زانم که ئه‌و ئه‌نجامه دڵته‌زێنه بۆ چه‌ند لایه‌نێک و چه‌ند که‌سێک، لێ ئه‌وه له ده‌سه‌ڵاتی مندا نیه‌و ، من وه‌ک ڕۆژنامه نوسێک ڕوماڵی ئه‌و هه‌واڵانه‌م کردوه که به ده‌ستم گه‌یشتون.
به هه‌ر حاڵ ئاماده نه‌بوم ئه‌م ڕونکردنه‌وه‌یه بنوسم و بڵاوی بکه‌مه‌وه،لێ وه‌ک ئاماژه‌م پێیکرد، له به‌ر داخوازی چه‌ند هاوڕێیه‌کی هاو پیشه‌م ئه‌م ڕونکردنه‌وه‌یه بڵاو ده‌که‌مه‌وه
یه‌که‌م من ئاماژه‌م به ڕێژه‌ی (ده‌نگده‌ر) کردوه، نه‌ک ڕێژه‌ی (ده‌نگه‌کان)، که ئه‌مه لای هه‌مو که‌سێکی ته‌ندروست و وشیار ڕونه، که (ده‌نگده‌ر) له گه‌ڵ(ده‌نگه‌کان) دو مانای جیاوازن، وه دو مه‌فهومی جیاز ده‌به‌خشن،.
دوهه‌مه من ئاماژه‌م به ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌کان کردوه، نه‌ک ئه‌نجامه کۆتاییه‌کان، لێره‌شدا وه‌ک ئاماژه‌م پێیکردوه، سه‌رچاوه‌کان و ڕێژه‌ی ده‌نگده‌ری گۆڕانخواز له هه‌ر سێ بنکه‌که ئه‌و ڕاستیه ده‌سه‌لمێنن،
سێهه‌م ، من له کۆتایی نوسینه‌که‌مدا تیشکم به‌و خاڵه‌داوه، که ئه‌م هه‌واڵه مه‌به‌ست له جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان نییه، به‌ڵکو پێشبینی کراوه، پاشان ڕێژه‌ی به‌ژداربوانی ده‌نگده‌ره، نه‌ک ڕێژه‌ی ده‌نگه‌کان، به‌و پێیه‌ی که ئاماژه‌ی پێکراوه، له به‌ر ئه‌وه‌ی خۆم درکم پێیکردبو، که زۆرێک له خوێنه‌ر ده‌که‌وێته ئه‌و تێنه‌گه‌یشتنه زمانه‌وانیه‌وه!
له کۆتاییدا ئومێد ده‌که‌م ئێستا وشه‌ی (ده‌نگده‌ر) له گه‌ڵ ووشه‌ی(ده‌نگ) لای خوێنه‌ری ناته‌ندروست مانا و مه‌فهومی دیکه ببه‌خشێت..
پاشان هه‌قیقه‌تی هه‌واڵه‌که‌ی من لێره‌دا به دیار ده‌که‌وێت، هه‌رکه‌سێک سه‌ردانی کوردستان پۆستی کردبێت ئه‌وه‌ی لای ده‌ستی ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌وه هه‌ر ئێستا چه‌ندین هه‌واڵ له سه‌ر ده‌نگدانه‌کانی کوردستان و ووڵاتانی ئه‌وروپا هه‌یه، که به لێ لیسته ئۆپۆزیسیۆنه‌کان کێبڕکێ به‌هێزی لیستی ده‌سه‌ڵاتیان کردوه،
من له به‌ر چه‌ند هۆکارێک ئاماژه به ناوی ده‌زگای ڕاگه‌یاندن و چه‌ندین ماڵپه‌ڕی دیکه ناکه‌م بۆ زیاتر ده‌وڵه‌موندکردنی باسه‌که‌م، لێ ئه‌و بابه‌ته‌ی من ته‌نها له کوردستان پۆست‌دا، بڵاو کراوه‌ته‌وه، هه‌تا کاتی نوسینی ئه‌م ڕونکردنه‌وه‌یه‌ش زیاتر له 6500 جار خوێندراوه‌ته‌وه، به‌ڵام خۆش به‌ختانه له کاتی نوسینه‌وه‌ی ئه‌م ڕونکردنه‌وه‌یه‌دا هه‌واڵه‌کان له که‌ناڵی ک ن ن، ڕاستیه‌کی دیکه‌ی درکاند، که ده‌ڵێت لیستی گۆڕان له زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کانی به‌ده‌ست هێناوه..
پاشان لیڤین پرێس یش هه‌ر دوێنێ شه‌و هه‌مان بابه‌تی له سه‌ر پارێزگای سلێمانی بڵاو کرده‌وه، که ده‌ڵێت لیستی گۆڕان له پارێزگای سلێمانی یه‌که‌مه..
من تێناگه‌م بۆ چی له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ی من له کوردستان پۆست‌دا بڵاو کرایه‌وه، ئاوها ئاڵۆش و له‌رز و تای له چه‌ند که‌سێک هه‌ڵساندوه،.
له کۆتاییدا جارێکی دیکه ده‌یڵێمه‌وه، ئه‌گه‌ر له به‌ر پێگه‌ی پیرۆزی کوردستان پۆست و خوێنه‌رانی ئازیزی ئه‌و ماڵپه‌ڕه نه‌بوایه، هه‌رگیز ئاماده نه‌ده‌بوم، وه‌ڵامی چه‌ند ناته‌ندروستێک بده‌مه‌وه، له به‌ر ئه‌وه‌ی خۆیان باش ده‌زانن (ده‌نگده‌ر) له گه‌ڵ (ده‌نگ)دا دو مانای جیاوازیان هه‌یه!!..
ڕێز‌و خۆشه‌ویستیم بۆ سه‌رجه‌م گه‌لی کورد و کوردستان
بژی ئیراده‌ی پۆلایینی خه‌ڵکی کوردستان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست