سیاسەتی هات و نەهات
Wednesday, 19/03/2014, 12:00
سەردەمی دونیای دوو جەمسەری،، (ئیمپریالیزم وکۆمونیزم) بە گشتی چۆنیەتی بەڕێوە بردنی سیاسەت و سیاسەتی قازانجی ئابوری لە دەست ئەو دوو رێڕەوەدا بوو.ئیمپریالیزم لە هەر کوێیەکی ئەم جیهانەدا بە کەڵک وەرگرتن لە رێبازی نەتەوە دەوڵەت توانیبووی بۆ سەرکوت کردنی گەلانی چەوساوەوبێ دەرەتان دەسەڵاتی ناوەندی وەک کوتک بکاتە سەرکوتگەر وخەڵکی ئەو وڵاتەی پێ بێ دەنگ بکا بەو واتایە سیستم دۆستی من بێ ئیدی چۆن دەژی کارم پێی نییە.هەڵویستی سەرەکی لەو مەتەڵە کوردیەدا خۆی نیشان دەدا: پادارەکان بگرە،، بێ پایەکان هی خۆمانن!
جەمسەرەکەی دیش لە ژێر ناوی چەپ وکۆمۆنیزم هیچ نەما بەسەر نەتەوەکانی بندەست وبەتایبەت کوردی هەژاری نەهێنن.لە چەند دەیەی بهوریدا قاچێکی ئەو دوو جەمسەرە شکا و پرۆستاریکای ،گارباچۆف، کۆتایی بە بیری چەپ لە ناوەندی ئەو زلهێزە هێناو ئامریکا لەسەردەمی دەوڵەتی ،،ریگان،، دا هەناسەیەکی هەڵکێشا.بەڵام زۆری نەخایاند کە وەدەر کەوت دونیای دوو جەمسەری تەنیا بۆ پێشبردنی ئیدۆلۆژیای سەردەست بووە بەسەر یەکتردا.پێشبڕکێی ئابوری بۆ قووتدانە سامانی وڵاتانی کۆیلە کراوپاشی ئەو هەمووە ساڵانە روخساری خۆی وەدەردەخا تەوە بەو واتایە ئێستێ دونیا لەدوو جەمسەردا بۆتە دۆڵپایەکی چەند جەمسەری .
هەر کەس وابزانێ شەڕی جیهانی سێهەم وێنەی شەڕی ،١و،٢،دەبێ هەڵەی کردووە. شەڕی سێهەم شاخو باڵی هەیە بە باشی هەستی پێدەکرێ.ئەو چەکانەی کە ٤٠تا٥٠ساڵ لەلایەن زلهێزەکانەوە دروست کراوە هێدی هێدی لە پەناگاکانیاندا خەریکن ژەنگ دێنن.! بۆ فرۆشی ئەو چەکانەش ئەو بارودۆخەیە کە ئەوڕۆ لەبەر چاوانە. هەر رۆژێک پەڵە ئاورێک لەجەستەی وڵاتێک لە سایەی گیرفانی زەبەلاحی مۆنۆپۆلەکاندا جودا دەبێتەوە بەرۆکی خەڵکی بێدەسەڵات دەگرێ.هەتا ئۆکڕاین ئاوای بەسەر نەهات ،،کریمە،، نەلکا وە بەسەر خاکی رووسیە جەنابی ناموبارەکی ،،ئۆباما،، لەبیری نەبوو نوێنەرانی بەشار ئەسەد لە وڵاتەکەی دەرکاو کەسانێکی دڵخوازی خۆی لە ئامریکا بکاتە نوێنەری خەڵکی داماووبرسی سوریە!؟ ئەو یانی ،، داش بە داش ،، تۆ کریمەت دزی ،منیش سوریە دەکەمە هی خۆم .!
ئەوەی پەندی دەوران بەسەرمان دێنێ دەرسی لێوەرناگرین! ئەوەی بۆخۆمان بەسەر خۆمانی دێنین هەر دووپاتی دەکەینەوە! ئەوەی دوژمن پێمان دەکا نایکەینە ئەزمون بۆ داهاتوو!ئەوەی دەسەڵاتی کورد لە باشور بەسەرمان دێنێ زوو لەبیرمان دەچێتەوە و بە فیتوویەکی کاربەدەستان شایی ولۆغان ئاش دەگێڕێ! لەشەڕی ناوخۆیی و دەستەویەخەدا شاگرد هەوەڵین! تەنیا لەیەک شتدا هاوقسەین،،ئەوش گوتنی شادەوئیمانە،،!؟ ئەوەندە قاقڕو کڕاڵین کە نزیک سەدەیەک دەبێ لەسەر ناوی پیرۆزی پێشمەرگە وێنەی سێشەشەی بەهاریان لێ کردوین کە هەر جارێک بەلایەکماندادەدەن کەڵک لە هەژارترین و پاکترین رۆڵەکانی گەلەکەمان وەردەگرن دەڵێن وەرن کوردوستان رزگار کەین! هەموو جارێکیش دروشمێکی درۆزناوی وزەبەلاحمان دە گەرووی دەکوشن.پاشان دەوڵەتی کوردیمان یا بۆ دەکەنە ،،خەونی شاعیران ،،یان ،،وەها رزیلمان دەکەن کە پێشمەرگە لە برسان بێ پارەیی خۆنیشاندان بکا داوای مووچەی مانگانی بکا تا منداڵ وژنی بتوانێ ژەمە نانێک بخوا!؟
سەراسەری شەڕی مەڕحومی ،مەلامستەفای بارزانی چوار ژنی تێدا نەبووە کە چەکی پێ بێ یان کاری فەرهەنگی یان کولتوری یان ،،،،،، ئەوەش لە کوڕو کوڕەزاو نەوەو نەبیرە......کە بونەتە کەواسوری پێش لەشکری سیاسەتی فاشیستەکان. لەلایەکی دیکەش جەستەی گەندەڵی پاشماوەکانی مائۆییزم لەسەر ناوی ،،یەکێتی نیشتمانی،،(یەکێتی نیشتمان فرۆشەکان) چەند ژنێکیان وەک دیکۆڕ لەوێ داناوە ئەوەمان پێ دەفرۆشن کە ئێمە پێشکەوتوین جگە لە بنە ماڵە ژنی کار بەدەستیشمان هەیە! ئەو جوتە وشەی / موزایەدە / یان لێ وەرگری چییان پێ نامێنێ ،ئەوەش جۆرێک لە پاراستنو پەرەپێدانی زمانی برینداری کوردیە. شای هەولێرێ دەفەرموێ : موزایەدەمان پێ دەکەن . لەوبەری پردێش دەڵێن ئێوە موزایەدەمان پێ دەکەن .!ئەو راوێژی زمانی داوێن تەڕی دەسڵاتە مالیکی وئەردۆغان باشتر لەوانە کوردی دەئاخفن.
هەستە ڕابە، مامە رێشە، دەڕابە لەخەوی جەستەت ،وەرەوە لامان تا بزانی رێ هەواڵانت چون بۆ چوڕێک شوربای دەستی گزیر دەسەڵات لەبەر دەرگای وەزاڕەتی پێشمەرگە ناڕەزایی دەردەبڕن! لە بێ تاقەتی دەستیان گۆ ناکاو تفەنگ ناگرێ، دروشمی یاکوردوستان یا نەمان ، کە گیانت لەسەردانا وەرگەڕاوەتە دەنگی بژیوی ژیان ! دەسەڵاتی بێ دەسەڵات خەریکە ساف لە ساف وڵات تاڵان بکا تا ورەی خەڵکو ورەی پێشمەرگە ئاوا بفرۆشێ! تۆ بەتای کراسێک رۆیشتی چون پێشمەرگەبووی ئەوەی لەتۆ بەجێ ما ناوی پیرۆزو ترسی داگیرکار بوو لە هەستانەوەت، دەڕابە ببینە چۆن هاوڕێیانت بەدەستی دیکتاتۆڕی خۆماڵی پەلەقاژەیانە .تۆ پێشمەرگەی نیشتمان بوی وبۆ نیشتمان ژیای و شەهید بوی. ئەوانە لەسەر ئەرکی پێشمەرگە بونە داردەستی دەسەڵاتێکی لاوازو ئابڕووبەر.بۆیە دوورێگایان لەپێشە،،یان چەکەکانیان بدەنەوە لەو ژینە کڵۆڵە خۆیان رزگار کەن .
یان بگەڕێنەوە باوەشی گەلەکەیان و وەک جاران هەر پێشمەرگەی نیشتمان بن. چون ئەرکی پاراستنی خاک ونەتەوەیەک بە سیاسەتی هات ونەهات جێ بەجێ نابێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست