کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌مریكا له‌ توركیا توڕه‌یه‌؟!

Friday, 24/10/2014, 12:00


له‌دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی توركیاوه‌ له‌ ساڵانی بیسته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوه‌وه‌. سه‌ره‌تا بریتانیای گه‌وره‌ و دواتر ئه‌مریكا. بۆهه‌میشه‌ پشتیوانی پله‌یه‌ك بون بۆ توركیا. له‌به‌رهۆكاری ئه‌وه‌ی له‌لایه‌كه‌وه‌ توركیایان له‌ دژی شۆڤیه‌تی كۆن و ڕوسیای ئێستا به‌رده‌هێنا. له‌لایه‌كیتره‌وه‌ هاوسه‌نگی یه‌كیان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌رامبه‌ر به‌ ئێرانی شیعی پێ دروست ده‌كرد. دواجاریش له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئیسڕائیل كاریان پێ ده‌كرد. له‌ناوخۆی وڵاتیشدا بۆسه‌ركوتكردنی كورد به‌كاریان ده‌هێنا،
به‌ڵام ئه‌م پشتگیریكردن و نازهه‌ڵگرتنه‌ی توركیا له‌لایه‌ن به‌ریتانیاله‌ كۆندا و له‌ئێستاشدا ئه‌مریكا. زۆرجار توركیا زیاد له‌ قه‌باره‌ی خۆی هه‌ڵس و كه‌وتی كردوه‌. هه‌م له‌ تۆمه‌تباركردنی وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا ته‌نانه‌ت به‌خودی ئیسرائیلیشه‌وه‌. ئه‌م ڕه‌خنه‌گرتنه‌ی توركیا زۆرجار تاكتیكی بوه‌ و هه‌ندێك جاریش ستراتیژی. بۆنمونه‌ له‌كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا هه‌مووكات توركیا په‌نجه‌ی تۆمه‌تباری بۆ ئیسرائیل ڕاكێشاوه‌ له‌ دژی ئه‌و سه‌ركوتكردنه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ فڵستین ده‌یكات. له‌ ساڵی2003شدا كاتێك ئه‌مریكا ویستی بنكه‌ی ئه‌نجه‌رلیك به‌كاربهێنێت. بۆلێدانی حكومه‌تی به‌عسی عیراقی توركیا ڕێگه‌ی نه‌دا ئه‌مریكا خاكی وڵاته‌كه‌ی به‌كاربهێنێت!،
به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌.هه‌موو كات توركیا له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا پێویستیه‌كی زۆری به‌ ئه‌مركیا و ئه‌وروپا هه‌بوه‌. چونكه‌ له‌ ناوخۆی وڵاتدا توركیا به‌ده‌ر له‌ كوردیش كه‌ به‌ 30ملیۆن كورد ده‌خه‌مڵێنرێن. نه‌ته‌وه‌ و ئاین و مه‌زهه‌بی تریشی تێدایه‌ وه‌ك. (چه‌ركه‌ز. ئه‌رمه‌نیه‌كان. جۆرجی. عه‌ره‌ب. مه‌سیحی. عه‌له‌وی. واته‌ شیعه‌) بۆ ڕووبه‌ڕوو بونه‌ و سه‌ركوتكردنی ئه‌م نه‌ته‌وه‌ و ئاین و فره‌مه‌زهه‌بیه‌. له‌ناوخۆدا و له‌سه‌رئاستی ده‌ره‌وه‌ش كه‌ توركیا تا ئێستاش خه‌ون به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیمپڕاتۆرێتی عوسمانیه‌وه‌ ده‌بینێت. له‌سه‌ر ئاستی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش به‌رامبه‌ر به‌ شیعه‌ی ئێرانی ده‌یه‌وێت خۆی وانیشان بدات كه‌ دنیای ئێستا هه‌رئه‌وكاته‌ی دوای ته‌واو بونی جه‌نگی چاڵدێرانه‌ كه‌به‌سه‌ركه‌وتنی توركه‌كان كۆتایی پێ هات. ئه‌مه‌ جگه‌له‌ خۆبه‌خاوه‌ن گرتنی دنیای ئیسلامی میانڕه‌ و دژایه‌تیه‌كانی بۆسوریای به‌شار و ڕێگریكردن له‌ یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو قوبرس. پێویستیه‌كی زۆری به‌ ئه‌مریكا و ئه‌وروپا هه‌یه‌،

ئه‌م هه‌موو له‌یاسا ده‌رچونه‌ی توركیا له‌به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیدا. ئه‌مریكای ناچارنه‌كردوه‌ كه‌ دڵی له‌ دۆسته‌كۆنه‌كه‌ی بڕه‌نجێ. به‌ڵام له‌یه‌كێكیتر له‌ سه‌ركه‌شیه‌كانی توركیا یارمه‌تیدانی به‌ ئاشكرای گه‌وره‌ترین ڕێكخراوی تیرۆریستی جیهانی داعشه‌. كه‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و ته‌نانه‌ت خودی ناوخۆی توركیاش له‌ سیاسه‌تی سیاسیه‌كانیان ناڕه‌حه‌ت بونه‌. ئه‌گه‌ر ئه‌م توڕه‌بونه‌ی ئه‌مریكا. فێڵێكیتری سیاسی نێوده‌وڵه‌تی نه‌بێت. به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ توركیادا. ئه‌وا له‌ئاینده‌دا عاقیبه‌تی توركیا به‌خێرناگه‌ڕێت. و به‌ پێی خوێندنه‌وه‌كان بێت توركیا ده‌بێت چاوه‌ڕوانی ئه‌م سێ ئه‌گه‌ره‌بێت،
1. هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی داعش له‌ نزیكترین كاتدا بۆناو خاكی توركیا و دواجار هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سنوری ئێستای توركیا و بچوككردنه‌وه‌ی.
2. ڕودانی كوده‌تایه‌كی سیاسی و عه‌سكه‌ری كه‌ ئیسلامیه‌كانی ئێستای سه‌رده‌سه‌ڵات له‌ناوده‌بات،
3. گۆڕینی هاوپه‌یمانێتی ئه‌مریكا توركیا بۆهاوپه‌یمانێتی ئه‌مریكا كورد. كه‌له‌مه‌شیاندا توركیا به‌و شێوه‌ سنوره‌ جه‌گرافیه‌ی ئێستا نامێنێته‌وه‌،

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە